ئایا
شاعیری میللی
كۆماری
كوردستان
حیزبی نه‌بووه؟!
به
بۆنه‌ی
ساڵتێوه‌رسووڕانه‌وه‌ی
مه‌رگی
مامۆستا هه‌ژار
موكریانی
له
مێژووی خه‌باتی
هه‌ر گه‌ل و حیزب
و كۆمه‌ڵ و تاكێكدا،
هێندێك مه‌سه‌له‌ی
لاوه‌كی هه‌ن
كه ڕه‌نگه تاڕاده‌یه‌ك
بتوانن لایه‌نی
لێڵ و ته‌م و مژاویی
كۆمه‌ڵێك له
مه‌سه‌له سه‌ره‌كییه‌كان
ڕوونبكه‌نه‌وه.
یه‌كێك له‌و مه‌سه‌له
لاوه‌كییانه‌ی
كه له‌م كورته
نووسراوه‌یه‌دا
ئاماژه پێده‌كرێ
ئه‌وه‌یه: ئایا
عه‌بدولڕه‌حمانی
شه‌ڕه‌فكه‌ندی
ــ هه‌ژار(1921-1992) كه
له سه‌رده‌می
كۆماری كوردستان(1946)دا،
له‌لایه‌ن سه‌رۆككۆمار«
پێشه‌وا قازی
محه‌مه‌ده»وه
نازناوی شاعیری
میللی پێبه‌خشراوه،
ئه‌ندامی حیزبی
دێمۆكراتی كوردستان
بووه یان نا؟
دیاره تیشك خستنه‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له
لاوه‌كییه ده‌توانێ
ڕوونكه‌ره‌وه‌ی
هێندێك لایه‌نی
ناڕوونی ئه‌و
قۆناخه بێ كه
گۆڕان و
وه‌رچه‌رخانی
سه‌رده‌می چالاكیی
نهێنی كۆمه‌ڵه‌ی
(ژ. ك)ی
به‌ره‌و پێكهاتنی
حیزبی دێمۆكراتی
كوردستان و له
ئاكامیشدا دامه‌زرانی
كۆماری كوردستانی
لێكه‌وه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ك
له شوێنی
دیكه‌ش
ئاماژه‌م
پێكردووه1، به‌شی
هه‌ره زۆری
ئه‌و كه‌سانه‌ی
كه له كۆمه‌ڵه‌ی
(ژ. ك)دا
ئه‌ندام
بوون، له
كاتی
پێكهاتنی
حیزبی
دێمۆكراتی
كوردستاندا،
به قه‌ناعه‌ته‌وه
ده‌بنه‌وه
ئه‌ندامی ئه‌و
حیزبه تازه‌یه
و، چالاكیی
خۆیان درێژه
پێده‌ده‌ن. ته‌نیا
كه‌سێكی كه
مێژوو ده‌توانێ
بیسه‌لمێنێ و
وه‌باڵی قه‌بوڵنه‌كردنی
بارودۆخی نوێ
و ئه‌ندامنه‌بوون
له حیزبی
تازه‌ی بۆ
بكێشێ «عه‌بدولڕه‌حمانی
ئیمامی»یه. هه‌ڵبه‌ت
شتێكی كه به
ڕاشكاوی
ناكرێ بگوترێ
ئه‌وه‌یه: ئایا
نێوبراو وه‌ك
یه‌كێك له
پێكهێنه‌رانی
كۆمه‌ڵه‌ی (ژ. ك) كه
ڕه‌مزی ئه‌ندامه‌تیشی
(ع. راد ـ5) بووه2،
بۆخۆی نه‌ویستووه
یان به‌ئانقه‌ست
وه‌لایان
ناوه و هیچ
پله و پایه‌یه‌كیان
نه‌دا‌وه‌تێ؟!
به
هه‌رحاڵ،
هێنانه‌وه‌ی
ئه‌م نموونه‌یه‌ی
«عه‌بدولڕه‌حمانی
ئیمامی» بۆ سه‌لماندنی
ئه‌و خاڵه‌یه،
كه زۆربه‌ی
هه‌ره‌زۆری
ئه‌ندامانی
كۆمه‌ڵه‌ی (ژ. ك) له
پێكهێنه‌رانی
سه‌ره‌كییه‌وه
بگره تا ده‌گاته
ئه‌ندامانی
ئاسایی، به
دڵخواز و
پێخۆشبوونی
خۆیان ئه‌ندامه‌تی
حیزبی
دێمۆكراتی
كوردستانیان
قه‌بوڵ
كردووه و، له
كۆماری كوردستاندا
وه‌ك كاربه‌ده‌ست
ئه‌رك و
ڕاسپێردراوه‌كانیان
ئه‌نجام داوه.
بۆ نموونه «حوسێنی
فروهه‌ر ــ
زێڕینگه‌ران» (كاوه
ـ1)»، كه به‌ر
له سه‌رۆكایه‌تی
«قازی محه‌مه‌د
ـ بینایی»، كه‌سی
یه‌كه‌می
كۆمه‌ڵه‌ی (ژ.ك)
بووه، له
دوای
پێكهاتنی
حیزبی
دێمۆكراتی
كوردستان و
دامه‌زرانی
كۆماری
كوردستان، بێ
ئه‌وه‌ی
دژایه‌تییه‌ك
له خۆی نیشان
بدا به پله‌ی
ئه‌فسه‌ری
درێژه‌ی به
چالاكی داوه.
كه‌وابوو،
«عه‌بدولڕه‌حمانی
شه‌ڕه‌فكه‌ندی»یش
كه ڕه‌مزی ئه‌ندامه‌تی
له كۆمه‌ڵه‌ی
(ژ.ک)دا (ع. هه‌ژار
ـ 20) بووه، نه‌ته‌نیا
هیچ چه‌شنه
دژایه‌تییه‌كی
نه‌نواندووه،
به‌ڵكه به‌و
په‌ڕی
خۆشحاڵییه‌وه
دێته ناو
حیزبی تازه‌وه
و، ئه‌وه‌یكه
خۆی گوته‌نی
كارتی حیزبی
وه‌رنه‌گرتووه،
شتێك له‌و
بابه‌ته
واته (حیزبی
بوون) كه‌م
ناكاته‌وه. چونكه
هه‌روه‌ك ده‌زانین
«هه‌ژار» و «هێمن»
كه نازناوی (شاعیری
میللی)یان
پێبه‌خشراوه، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی
قازی محه‌مه‌د
له سه‌فه‌ری
دووهه‌می
باكۆ و
پێكهاتنی
حیزبی
دێمۆكراتی
كوردستان بووه.
هه‌ژار
خۆی ده‌ڵێ:
"بۆ
جاری دوهه‌م
قازی ده‌گه‌ڵ
چه‌ند كه‌سێكدا
چونه باكۆ،
لێ یان پرسیبو:
«چۆنه شاعیره‌كانتان
ده‌گه‌ڵ خۆت
نه‌هێناوه؟
ئێمه زۆرمان
رێزی شاعیران
له‌به‌ره». ئه‌مه‌ش
زۆر بوه مایه‌ی
دڵخۆشی من و
هێمن و قازیش
نازناوی
شاعیری میللی
له هه‌ردوكمان
نا".3
هه‌ژار
كه به شێوه‌یه‌كی
زۆر دروست و
ماقووڵ،
ڕووداوی
گۆڕانی نێوی كۆمه‌ڵه‌ی
(ژ. ك) به
(حیزبی
دێمۆكراتی
كوردستان) ده‌گێڕێته‌وه،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا
كه ناتوانێ
نێوی (ژ. ك) له
خۆی دووركاته‌وه،
به‌ڵام
ناڕاسته‌وخۆ
پێی لێ ده‌نێ
كه وه‌ها
حیزبییه‌ك
بووه كه ئاو
نه‌یپاڵاوتووه
و له هیچ چه‌شنه
چالاكییه‌كیش
كورتی نه‌هێناوه:
"قازی
و هه‌واڵانی
كه له دوهه‌م
سه‌فه‌ری
باكۆ گه‌ڕانه‌وه،
ڕایان گه‌یاند:
روس له ناوی «ژ. ك» ڕاز
نین، چونكه
حیزبێكه بۆ
ئازادی هه‌مو
كوردستان تێ
ده‌كۆشێ و
ئینگلس و
تور‌كان توڕه
ده‌كا؛ ده‌بێ
ناوی خۆمان
بنێین «حزبی
دیموكراتی
كوردستان» و
داوای
خودموختاری
له ئێران بكه‌ن.
زۆرمان ئه‌و
خه‌به‌ره له
به‌ر گران
هات، به‌ڵام
چار چیه،
قبوڵ كرا. من
ئێستاش نه‌متوانی
ناوی «ژ.ك» له
خۆم دوركه‌مه‌وه
و كارتی
حیزبایه‌تی
دیموكراتم هه‌ر
وه‌رنه‌گرت،
به‌ڵام له
چالاكی ناو
حیزب كورتم نه‌هێنا."4
له
كۆتاییدا، بۆ
داكوژانه‌وه‌ی
ئه‌و باسه و
جه‌ختكردنه‌وه
له سه‌ر لایه‌نی
حیزبیبوونی
هه‌ژار له سه‌رده‌می
كۆماری
كوردستاندا،
بڕگه‌یه‌ك له
قسه‌كانی خۆی
لێره‌دا
دێنینه‌وه:
"له
سه‌ره‌تای
كۆمه‌ڵه‌وه
تا بڕانه‌وه‌ی،
هێمن و من به
ناوی دو
شاعیری
میللی، گوێ به
گوێوه و زۆر
برایانه و هه‌میشه
پێكه‌وه
شاعیری هه‌مو
مناسه‌باتی
خۆش بوین. له
كوێ جێژنی
نیشتمانی
گیرابا، یاد و
بیره‌وه‌ری
پیرۆز كرابا،
ئێمه ده‌بو
شیعر ئاماده
كه‌ین و بیخوێنینه‌وه.
ئه‌وه‌نده‌ش
لێك نزیك بوین
كه زۆر كه‌س
ناوی هه‌ر
كامێكیان
نابوین«هه‌ژارـ
هێمن». له
مناسبه‌ی هه‌وه‌ڵ
ئاڵاهه‌ڵكردنی
جمهوریه‌ت له
سابڵا‌غ، له
ئاڵا بردنه
بۆكان و زۆر
جێگه‌ی تر،
وێڕای
شاعیرانی تر
شیعرمان ده‌خوێنده‌وه.
پێكه‌وه ده‌ژیاین
و له برا لێك
نزیكتر بوین."5
ئه‌وه‌ش
بگوترێ كه
نێوه‌رۆكی ئه‌و
باسه ته‌نیا
به خاتری
تیشك خستنه‌سه‌ر
ئه‌و قسه‌یه‌ی
مامۆستا هه‌ژار
بووه كه
گوتوویه
دوای (ژ. ک) نه‌بۆته
ئه‌ندامی هیچ
حیزب و
ڕێكخراوه‌یه‌ك، نه‌ك
خوانه‌خواسته
به مانای ڕه‌تكردنه‌وه‌ی
كاكڵی
ژێكافای سه‌ربه‌خۆیی
كوردستانی گه‌وره.
شیاوی
بیرهێنانه‌وه‌یه
كه هه‌ژار موكریانی
شاعیر و ئه‌دیبی
مه‌زنی كورد،
له ڕۆژی 2ی ڕه‌شه‌مه‌ی
1369ی هه‌تاوی(1991) له
شاری تاران وه‌فاتی
كردووه و، له
سه‌ر وه‌سێتی
خۆی له گۆڕستانی
بوداق سوڵتانی
مهاباد به خاك
ئه‌سپێردراوه.
یادی به‌خێر بێ
و گڵكۆكه‌ی پڕ
له گوڵ.
• • •
په‌راوێزه‌كان:
1- بۆ
زانیاری
زیاتر بڕوانه:
«سیمای
ژێكافای زه‌بیحی
له ڕوانگه‌ی
مێژووه‌وه»،
گۆڤاری
گزینگ، ژماره،
25، ل40-48.
2- گۆڤاری
نیشتمان
زمانحاڵی
كۆمه‌ڵه‌ی
ژێكاف...، جه‌مال
نه‌به‌ز، ل137.
3- هه‌ژار،
چێشتی مجێو‌ر،
ل 71.
4- پێشوو،
ل 72.
5- پێشوو،
ل 87.