سرودی میللی كوردستان

هه‌ژار

نیشتمــــــــــــــــــــــــــــانم ڕه‌نگینه‌

به‌هــــــــــــــــــــه‌شتی سه‌رزه‌مینه‌

خـــــــــــــــــــــــاكی وه‌كوو ئاڵاكه‌م

(ڕه‌نگ سوورو سپی و شیـــــــنه‌)

ڕه‌نگی سووری گــــــــــــــــــــوڵاڵان

بۆنی سوێسنه‌ و هـــــــــــــــه‌ڵاڵان

كه‌ویه‌ به‌فـــــــــــــــــــــــری نواڵان

(سه‌رچـــــــــــــــاوه‌ی ئاوی ژینه‌)

(له‌ ســـــــــــــــــــــــایه‌ی پێشه‌وادا

زۆر به‌ ئـــــــــــــــازا و به‌ مه‌ردی

ده‌یپارێزن ئه‌و خــــــــــــــــــــــاكه‌

بێچوه‌ شێرانی كــــــــــــــــــوردی)

• • •

هـــــــــــــــــــاڕه‌ی ئاوی هه‌ڵدێران

فیك و شینگــــــــــــــــه‌ی زنوێران

ئــــــــــــــ اونگی سه‌ر وه‌نه‌وشه‌ی

(ده‌رمــــــــــــممانی با و بوێران)

سه‌رپاكی زه‌وی و ئـــــــــــــــــــاوه‌

گــــــــــــــــــــــه‌نمم گوڵه‌كه‌ی داوه‌

هـــــــــــــــــــه‌ناویان بۆی نه‌ماوه‌

(تورك وعــــــــــــــاڕه‌ب و ئێران)

(له‌ ســـــــــــــــــــــــایه‌ی پێشه‌وادا

زۆر به‌ ئـــــــــــــــازا و به‌ مه‌ردی

ده‌یپارێزن ئه‌و خــــــــــــــــــــــاكه‌

بێچوه‌ شێرانی كــــــــــــــــــوردی)

• • •

نه‌فتم ئـــــــــــــــــــــــــــــاوی ژیانه‌

لـــــــــــــــــــــه‌ سیرت و كرماشانه‌

بابه‌گـــــــــــوڕگــــــــــــــوڕ ده‌زانێ

(لـه‌ موسڵیشدا هــــــــــــــــه‌مانه‌)

كــــــــــــــــــــانگام هه‌یه‌ له‌ زاخۆ

هــــــــــــــه‌روه‌ك نه‌وته‌كه‌ی شنۆ

بــــــــــــــــــــــــۆ دوژمنان بۆته‌ سۆ

(هـــــــه‌ر خۆش بێ ئه‌و زه‌مانه‌)

(له‌ ســـــــــــــــــــــــایه‌ی پێشه‌وادا

زۆر به‌ ئـــــــــــــــازا و به‌ مه‌ردی

ده‌یپارێزن ئه‌و خــــــــــــــــــــــاكه‌

بێچوه‌ شێرانی كــــــــــــــــــوردی)

• • •

ئـــــــــــــــــــــــه‌وی پێت وایه‌ كێوه‌

خـــــــــــــــــــــــه‌رمانی زێڕ و زێوه‌

زه‌ڕنیق و جیوه‌ی هــــــــــــه‌وشار

(ئاغـــــــــــــــه‌ڵان* ساحێب نێوه‌)

خــــــــــــــوێندن زۆر هاسانه‌ بۆم

ده‌خوێنم به‌ زمانی خــــــــــــــــۆم

كه‌شفی ده‌كـــــــــــــــه‌م به‌ ئاتۆم

(هـــــــــــــــه‌رچی قازانجی پێوه‌)

(له‌ ســـــــــــــــــــــــایه‌ی پێشه‌وادا

زۆر به‌ ئـــــــــــــــازا و به‌ مه‌ردی

ده‌یپارێزن ئه‌و خــــــــــــــــــــــاكه‌

بێچوه‌ شێرانی كــــــــــــــــــوردی)

• • •

كــــــــــــــه‌تیره‌ و مازوو و به‌رگن

خـــــــــــــــوری و بنێشت و تووتن

بۆ خـــــــــــــــــــۆم ڕه‌نێوی ده‌نێم

(به‌ هۆی زانست و خـــــــوێندن)

كورده‌ هــــــــــــــــــه‌رچی زه‌ویته‌

یه‌كــــــــــــجار به‌ به‌هره‌ و پیته‌

هـــــــــــــــه‌ر خوێندن كێشكچیته‌

(لێت داگیر نه‌كــــــــــــــا دوژمن)

(له‌ ســـــــــــــــــــــــایه‌ی پێشه‌وادا

زۆر به‌ ئـــــــــــــــازا و به‌ مه‌ردی

ده‌یپارێزن ئه‌و خــــــــــــــــــــــاكه‌

بێچوه‌ شێرانی كــــــــــــــــــوردی)

• • •

سه‌رنج: ئه‌و دێڕانه‌ی ده‌ ناو كه‌وانه‌(...)دا ده‌ستنیشان كراون، له‌ چڕیندا دووجار ده‌گوترێنه‌وه‌.
* ئاغـــــــــــــــه‌ڵان : ئه‌و گونده‌ كه‌ له‌ ناوچه‌ی سوێسنایه‌تی  سه‌رده‌شت هه‌ڵكه‌وتووه‌، به‌ مڵكایه‌تی ئی پێشه‌وا قازی بووه (س. چ. ‌هێرش).

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی كوردستان، ژماره‌13، 22|11|1324(11|2|1946).