من
بۆ ئه‌وه‌ی
ویژدانم
ئارام بێت
• حه‌مه‌شوان
شه‌ریف
من
بۆ ئه‌وه‌ی
ویژدانم
ئارام بێت و
پڵنگی هه‌راسانیم
له‌وه
زیاترم نه‌ڕنێ،
به كاكه
سلێمان چیره(هێرش
) و
گۆڤاری
گزینگ ده‌ڵێم
ببووره..
«وه‌ك
چۆن( گومان
سزای
هه‌موومانه)...
ئاواش هه‌ر
ڕاستی گوتنه
ده‌بێ به
سزامان»
«ڕامبۆ»ی
شاعیر
من وه‌ك
خوێنه‌ره‌وه‌یه‌كی
به‌رده‌وام و
نووسه‌رێكی گۆڤاری(گزینگ)
له كاتی خۆیدا
به‌رده‌وام بابه‌تم
بۆ بڵاوده‌كرایه‌وه
و، هه‌تا
بڵێی له گۆڤاره
كه ڕازیبووم
و ماسی چاوه‌كانم
له گۆمی خوێندنه‌وه‌یدا، له مه‌له‌یان
بێزارنه‌ده‌بوون، بۆ ئه‌و
ده‌مه به‌دانسقه
گۆڤاری وه‌ها
ده‌بینرا چوه‌ك
ناوه‌رۆك و نووسین
و مۆتیف و تایپ،
هه‌ڵه به دانسقه
ده‌بوو به‌میوانی
ئه‌و گۆڤاره.
له‌و
ڕۆژه‌وه‌ی كاكه‌هێرش
كه سه‌رنووسه‌رو
به‌رپرسی ئه‌و
گۆڤاره‌یه و
( بووه)،
نووسراوێكی
له‌ڕێكه‌وتی
13-10-2004 له «كوردستاننێت»دا
بڵاوكردۆته‌وه،
له‌ژێر ناونیشانی(بۆ
ئه‌و نووسه‌رانه‌ی
دزیی له خۆشیان
ده‌كه‌ن)، من
كه‌وتوومه‌ته
خۆخواردنه‌وه
و ئازاردانی جه‌سته‌ی
خۆم، به‌ڕاسگۆییه‌وه
هه‌ستم ده‌كرد
یه‌كێكم له‌و
نووسه‌رانه‌ی
كه ئه‌و (كاكه
هێرش)ه مه‌به‌ستی
بووه.
سه‌رنووسه‌ری
گۆڤاری گزینگ
باوه‌ڕی به‌و
ڕاستییه هه‌یه
كه وشه‌ی لێهه‌ڵماڵێت
و ئاوا به‌زبـری
وشه بدا به ڕووی
ڕه‌وت و ئه‌ده‌بی گوڤاره‌كه‌ی!
كه‌م تا زۆر من
ده‌زانم سه‌رنووسه‌ر به‌ده‌زووی
شه‌ونوخونی خۆی
میزانێكی یه‌كسانی
به‌باڵای ڕۆژنامه‌كه‌یدا
چنیوه و ڕۆژنامه‌كه‌ی
چووه‌ته خانه‌ی
هه‌ناسه‌كانی
تازه ڕه‌وته‌وه
و، كۆششه‌كه‌شی
لای من ده‌مێنێته‌وه
و هه‌رگیز پیرنابێ!
من بابه‌ته‌كه
زۆر درێژ ناكه‌مه‌وه
و «بیلال» ئاسا بانگ
به كووله‌كه‌كه‌دا
ده‌ده‌م!
زۆربه‌ی
ئه‌ونووسه‌رانه‌ی
له‌گۆڤاری گزینگ‌دا
نووسراومان بڵاوده‌كرده‌وه،
ئه‌گه‌ر هه‌مان
نووسراومان له‌جێگه‌یه‌كیتردا
بڵاوكردبێته‌وه،
ئێستا، ئاماژه‌مان
به‌وه نه‌داوه
كه ئه‌م نووسراوه
له‌پێشدا له
گۆڤاری گزینگ‌دا
بڵاوكراوه‌ته‌وه،
وه‌ك یاسای ڕۆژنامه‌وانی
مافی كاكه هێرشه
و به‌ڕه‌وای خۆی
ده‌زانم كه وا
تووڕه ده‌بێ
و تۆپه‌ڵه
ڕسته‌یه‌كمان
تێده‌هاوژێت
و ده‌ڵێ: -«ئه‌و
نووسه‌رانه‌ی
دزی له‌خۆشیان
ده‌كه‌ن».
من وه‌ك
خۆم كه له‌ساڵی 1995 تــــا
2003 دا، بابه‌تی
جۆراوجۆر( چیرۆك،
شیعر)م بڵاوكردۆته‌وه
له گۆڤاری گزینگ‌دا، دان به‌و
ڕاستییه‌دا
ده‌نێم
و ئاماژه‌م به‌هیچ
نووسراوێكی خۆم
نه‌داوه كه
له‌وه‌پێش له‌و
گۆڤاره شیرینه‌دا
كه (گزینگ)ه بڵاوم كردۆته‌وه،
به‌ڵام گوتوومه
كه له گۆڤاره
كوردییه‌كاندا
له بڵاوكردنه‌وه
درێخیم نه‌كردووه،
نه ئه‌مه به‌ته‌نیا
من و به‌س.. به‌ڵكوو
زۆربه‌ی زۆری
ئه‌و نووسه‌رانه‌ی
كه ئێستا له
هه‌موو
ڕۆژنامه ئه‌له‌كترۆنییه‌كانی
ڕۆژانه‌دا
بڵاوكراوه‌یان
هه‌یه له وانیشدا
ڕه‌چاوم كردووه
و كانی چاوی ئه‌وانیش
له‌م لیتاوه‌یان
به‌ركه‌وتووه..!
من بۆ
ئه‌وه‌ی ویژدانم
ئارامبێت و پڵنگی
هه‌راسانیم له‌وه
زیاترم نه‌ڕنێ، داوای
لێبوردن له كاكه
هێرشی سه‌رنووسه‌ری
گۆڤاری گزینگ
ده‌كه‌م و، هیوادارم
له‌م ڕووه‌وه
شه‌پۆلی هه‌ناسه‌كانی
بخاته‌وه گه‌ڕ
و ناوی ناسكترمان
بۆ بدۆزێته‌وه
له‌بری ئه‌و وشه
زبره‌ی به‌كاری
هێنابوو(دزی)،كه وای
له‌من كرد ئه‌م
كورته وه‌ڵامه
بنووسم و به‌س...
20050122
• •
•