www.gzing.org
جاشیزم و
كوردستانی پڕ
له جاش!!
ساقی بارزانی
Heaven offers nothing that a mercenary soul
can desir
C.S. Lewis
جاشیزم
به درێژایی
مێژوو، له‌نێو
كۆمه‌ڵگای
مرۆڤایه‌تیدا،
وه‌كو نه‌ریتێكی
قێزه‌وه‌ن
باو بووه، هه‌میشه
ده‌سته‌و
تاقمه‌یه‌ك
بۆ پله و پایه
و پاره و
سامان به‌رانبه‌ر
به به‌ره‌ی
گۆڕانكاریخواز
به‌ربه‌ره‌كانییان
كردووه و بیر
و باوه‌ڕی پاك
و پێشكه‌وتووخوازییان
بۆ پێك هێنانی
گۆڕانی
پۆزیتیڤ له
نێو كۆمه‌ڵدا
كردۆته قوربانی
به‌رژه‌وه‌ندی
خۆیان. ئه‌م
دیارده‌یه،
له دێرزه‌مانه‌وه
له زۆر
كۆمه‌ڵگادا
به كه‌م یان
زۆر وجوودی هه‌بووه،
ڕه‌وتی مێژوو
هه‌میشه پڕ
بووه له تێز
و ئانتی‌تێز،
دژ و ته‌بای
چاكه و خراپه،
ڕاستی و درۆ،
پاكی و چه‌په‌ڵی... تاد،
له مێژه سه‌ڵمێندراوه
كه گروپێك هه‌ر
چه‌ند كه‌میش
بووبێت، له
سه‌ره‌تاوه
بێ سڵه‌مینه‌وه
ڕابوون بۆ
گۆڕانی ڕه‌وتی
مێژوو و
پاراستنی به‌ها
جوانه‌كان و
پێناسه‌كردنی
ئالته‌رناتیڤی
گۆڕێنه‌ر یان
به‌گژ
داگیركه‌رانی
هێزی بیانی‌دا چوون، داگیركه‌رانیش،
هه‌ر ده‌م بۆ
دزه كردن و
تێكشكانی به‌ره‌نگاربووه‌كان
و بۆ
دامركاندن و
له بار بردنی
هێزه به‌رهه‌ڵستكاره‌كان،
هه‌ندێ هێزی
ناوخۆیان
كڕیوه و
سوودیان لێ وه‌رگرتوون...
ئه‌م جۆره
مرۆڤانه كه
له نێو كورده‌واریدا
به جاش
ناسراون ئه‌وانه‌ن
كه خۆیان ده‌فرۆشن
و ده‌بنه له‌مپه‌ر
له‌ڕێگه‌ی
ئازادیخوازان
و به‌رامبه‌ر
به هاووڵاتییانی
خۆیان به
سوودی
داگیركه‌ر ده‌جه‌نگن.
به‌ر له‌وه‌ی
توێژینه‌وه‌ی
ئه‌م گروپه
مرۆڤانه
بكرێت
پێویسته له
پێشان ڕاڤه‌یه‌كی
واژه‌ی جاش
بكه‌ین له به‌رئه‌وه‌ی
واژه‌یه‌كی
ڕامیاری‌یه و
ده‌بێ
بڕوانینه
وشه‌دانه
بیانییه‌كان
تاكوو واتای
جاش له‌ڕوانگه‌ی
كۆمه‌ڵانی‌تر
و زمانه‌كانی‌تری
جیهانی هه‌ڵسه‌نگێنین،
بۆیه ده‌ڵێم
جاشیزم چۆنكه
به‌بۆچوونی
من ئێستا
بووه‌ته
ئیزمێكی (Ism)
باو وه‌كو
ئیزمه‌كانی
تری فه‌رهه‌نگنامه‌ی
ڕامیاری، فه‌لسه‌فی،
كۆمه‌ڵگاناسیی و... تاد.
له
كوردی دا:
جاشێزم
واته خۆ
فرۆشی به
بێگانه به
پاره یان به
پله‌و پایه‌ــ ئه‌م‌خۆفرۆشیه
ده‌توانێت به
شێوه‌ی
فرۆشتنی وڵات
و گه‌ڵ و
نیشتمان بێت
یان كار، یان
فرۆشتنی هێزی
فیكری وه
یاخود بردنی
زانیاری
بۆیان. ده‌توانین
ئه‌مه به
په‌راوێزی
بێگانه‌په‌ره‌ستیش
بچوێنین.
وشه‌ی جاش
بڕگه‌یه‌كه
له بڕگه‌كانی
ناوی (جاشه
كه‌ر = به‌چكه‌ی
كه‌ر) -- هه‌ڵبژاردنی
ڕه‌وتی
جاشایه‌تی
كردن ده‌توانرێت
وه‌كو تاك یان
كه‌س وه‌ربگیرێت
یان وه‌كو ڕه‌وشێك
و میتۆدێك ئۆرگانیزه
بێت -- حیزب یان
گروپ - یان وه‌كو
ترادیسیۆنی كۆنی
خێڵایه‌تی و
خزمایه‌تی... ئه‌ندامێتی
له‌به‌ر
سۆنگه‌ی: پاره
و سامان - وه‌ده‌ست
هێنانی ده‌سته‌ڵات
وه‌کو پۆستی
حیزبی یان ده‌وڵه‌تی
بێت یان فاكته‌ری
خزمایه‌تی (وه‌كو
خێڵ و خزم)،
خۆویستی،
ترس، دوژمنایه‌تی
یاخود سه‌رجه‌م
ئه‌م
هۆكارانه!!
كه هه‌موو ئه‌م
هۆكارانه
دوورن له ڕه‌وشتی
مرۆڤێكی ته‌واو... ئه‌م
كه‌سانه به‌رژه‌وه‌ندی
تاكه‌كه‌سیی
خۆیان ده‌خه‌نه
سه‌روو به‌رژه‌وه‌ندی
گه‌ل یان كۆمه‌ڵ. به ده‌سته‌واژه‌یه‌كی‌تر
ئه‌و كه‌سانه‌ن
كه نه‌ریتی خۆڕسكی مرۆڤ
سه‌باره‌ت به
خۆشه‌ویستی
گه‌ل و خاك و
نیشتمان و هاووڵاتی
و مرۆڤایه‌تی
و مۆڕاڵی ده‌كه‌نه
قوربانی پله
و پاره و
سامان و مه‌ڕامی
تاكه‌كه‌سیی خۆیان!!
ئه‌و كه‌سانه‌ن
كه ته‌سلیمی
زێڕ و زۆر
بوون.
هه‌میشه
له‌م پرۆسانه‌دا
واتا پرۆسه‌ی
جاشایه‌تی و
به جاش كردن
لایه‌نی به
جاشكه‌ر كه
کڕیاره
پرۆسه‌ی
(استحمار،
استعمار،
استثمار) به
سه‌ر لایه‌نی
فرۆشیاردا كه
جاشه
ده‌گرێته‌وه)
پراكتیك ده‌كات.
لایه‌نی
كڕیار بۆ ئه‌وه‌ی
به ئاسانی
بتوانێت
گروپێك، نه‌ته‌وه‌یه‌ك،
نیشتمانێك
داگیر بكات سه‌ره‌تا
په‌نا ده‌باته
به‌ر (استحمار)
كردنی ئه‌و
تاكانه‌ی كه
ده‌سته‌ڵاتیان
له ناو ئه‌و
كۆمه‌ڵ و تاك
و گروپانه‌دا
هه‌یه. هه‌رگیز
هێزی داگیركه‌ر
كه استعمار ده‌گرێته‌وه
پرۆسه‌ی
داگیركاریی بۆ جێ
به جێ
نا‌بێت به بێ‌هاوكاری
هێزی ناوخۆی
استحمار كرا‌و.
كاتێك ئه‌م
دوو گروپه
(استعمار، استحمار)
یه‌ك ده‌گرن و
پرۆسه قێزه‌وه‌نه‌كانی
خۆیان ده‌به‌نه
ناو خه‌ڵكه‌وه
ئه‌و كات
پرۆسه‌ی
استثمار
ئاسان ده‌بێت.
استثمار كه
پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان
ده‌گرێته‌وه،
كه لایه‌نی
كڕیار هه‌موو
جۆره به‌رهه‌مه‌كانی
ماددی و مه‌عنه‌وی
و میلیشیایی
خۆی به كۆمه‌كی
لایه‌نی
فرۆشیار (جاش)
به‌رجه‌سته
ده‌كات، لایه‌نی
فرۆشیاریش
(جاش) خۆی به‌رهه‌م
ده‌هێنێت وه‌كو
به‌رهه‌مهێنانی
پێداویستییه
خودییه‌كانی
خۆی،
كه خۆی له
چوارچێوه‌ی
پله و پایه
و پاره و
سامان و خۆده‌رخستن
له ناو كۆمه‌ڵدا
ده‌گرێته‌وه.
گه‌رچی ئه‌و
كۆمه‌ڵه نه‌فره‌تیشی
لێ بكات و به
ئاشكرا
بزانێت كه
استثماری ئه‌می
جاش و ئه‌وی
داگیركه‌ر له‌سه‌ر
حیسابی كۆمه‌ڵێك،
گه‌لێك،
نیشتمانێك و نه‌ته‌وه‌یه‌ك
ئه‌نجام
دراوه.
وشه‌ی جاش
یه‌كه‌م جار
به زمانی
یۆنانی
هاتۆته
ئاراوه و دواتر
ئه‌م وشه‌یه
چووه‌ته
نێو زمانی فه‌ڕه‌نسی
و ئینگلیزییه‌وه
و گشتیان
هاوواتان:
به زمانی
لاتین: Mercnnrius
*
به زمانی
ئینگلیزی: Mercenary
زمانی فه‌ڕه‌نسی: Mercenaire
به زمانی
فارسی: مزدور -
به كرێگیراو!
تاكێك كه كه‌سێكی‌تر
بۆ مه‌ڕامی
تایبه‌تی
ناپاك به كرێ
ده‌گرێ! و دژی
هاووڵاتییانی به
كرێگیراو
كاری پێ ده‌كات.
به زمانه‌كانی
هیندی و
پاكستانیش
هه‌ر وشه
فارسییه‌كه
به كار دێنن
كه هاوواتای
فارسی‌یه.
ئه‌م جۆره
مرۆڤانه زۆر
نزمتر و كه‌م
بایه‌خترن له
ئاژه‌ڵ،
چۆنكه ئاژه‌ڵیش
به‌رگری له
ماڵی خۆی ده‌كات،
به‌ڵام ، جاش
له گه‌ل
داگیركه‌ر نه‌ته‌نیا
ماڵی خۆی
وێران ده‌كات،
به‌ڵكو به‌رامبه‌ر
به‌وانه‌ی كه
به‌رگری له
ماڵیشی ده‌كه‌ن
ڕاد‌وه‌ستێت.
كه‌واته جاش
نه ته‌نیا خه‌سڵه‌ته‌كانی
مرۆڤی تیا نه‌ماوه
به ڵكو تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی
ئاژه‌ڵیشی
تیا ڕه‌چاو
ناكرێت!!
جاشێتی كۆیلایه‌تی
خۆویستانه‌یه!
جاشێتی
دزێوترین ڕه‌هه‌ندی
مرۆڤه!! له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی كه
خه‌سڵه‌ته‌كانی
مرۆڤایه‌تی
تیا ناژین و
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
كه دوژمنی
هاونیشتمانی
خۆیانن و به‌رامبه‌ر
به
پیرۆزترین
بزاڤی
شۆڕشگێری و
ڕۆشنبیریی پێشكه‌وتووخوازانه به‌ربه‌ست
ده‌بن و هه‌موو
بوونی خۆیان و
سه‌رجه‌م به‌ها
ڕه‌سه‌ن و
پیرۆزه‌كان و
به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی
ده‌كه‌نه
قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی
خۆیان.
ئه‌گه‌ر
چڵه‌نیگایێ
بكه‌ینه سه‌ر
شۆڕشه‌كانی
جیهان بۆمان
ده‌رده‌كه‌وێ
كه به‌ده‌گمه‌ن
گه‌ل هه‌بوون
نیوه‌ی كورد
جاشی تیا بێت،
گه‌رچی ساڵه‌ها
دژی داگیركه‌ران
خه‌باتیان
كردووه و له
پێناوی خه‌باتی
ڕزگاریخوازییان
چاوپۆشیان له
هه‌موو
سامانێكیان
كردووه. گه‌لانێك
هه‌ن كه ته‌نانه‌ت
ڕێژه‌یه‌كی
زۆر كه‌میش
جاشیان تیا نه
بووه ئه‌گه‌ر
ژماره‌یه‌كی
كه‌میشیان
تیادا ده‌ركه‌وتبێت
ئه‌وا به
سزایه‌كی
هێنده توند
گه‌یه‌ندراون
كه بوون به
نموونه بۆ ئه‌وانی
دیكه كه هه‌رگیز
نه‌وێرن ئه‌و
پرۆسه چه‌په‌ڵه
دووباره كه‌نه‌وه!!
به‌ڵام، به‌داخه‌وه
ئه‌م دیارده‌یه،
له نێو
كورددا نۆرم و
ئاسایی‌تر
بووه و بووه‌ته
ڕه‌هه‌ندێكی
ئاسایی
ڕامیاری و
كۆمه‌ڵایه‌تی
و كه‌لتووریی كورد
و فاكته‌رێكی
به‌رچاو و گرینگ له
پاشڤه‌ڕۆیی
بزاڤی
ئازادیخوازانه‌ی
نه‌ته‌وه‌یی
كورد.
له
كوردستاندا
جاش بوون به
ناچاری نه‌بووه!
ئه‌گه‌ر وایه
بۆ پێشمه‌رگه
ئاماده‌ی
خۆبه‌خت
كردنی خۆی و
خێزانی بووه
و چاوپۆشی له
هه‌موو
سامانی ده‌كات
به‌ڵام جاش بۆ
ڕاوكردنی ده‌چێ؟!
وه‌ك چۆن كه‌سێ
به زۆره‌ملی
نه‌بووه‌ته
پێشمه‌رگه،
هه‌روه‌ها كه‌س
به زۆریش نه‌كراوه
به جاش.
جاشێتی به
خواستی جاش
خۆی بووه. له
ناو كورددا
جاشی پێشمه‌رگه و
پێشمه‌رگه‌ی
جاش هه‌بوو، هه‌روه‌ها
سه‌ركرده‌ی
جاش و وڵات
فرۆش هه‌بوو
كه ته‌نانه‌ت
ئه‌وانیش په‌نجه‌ی
ئاماژ‌ه‌یان
درێژ ده‌كرد
بۆ كه‌سه بێ‌لایه‌نه‌كان
كه نه له ڕیزی
جاش بوون و نه
له ڕیزی
پێشمه‌رگه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
ژماره‌یه‌كی
زۆر له كاتی
حكومه‌ت بێ
لایه‌ن بوون!
كه‌چی زۆر
جار ژماره‌ی
جاش دوو هه‌نده‌ی
پێشمه‌رگه
بووه!! ئه‌مه
قه‌یرانێكی
باوی كه‌سایه‌تیی مرۆڤی
كورده به
ڕاده‌یه‌ك كه
زۆربه‌ی
شۆڕشه‌كانی
كورد به ده‌ست
كورده‌وه
دامركاونه‌ته‌وه،
یاخود
دوژمنانی
كورد
توانیویانه
زۆر به
سانایی له
كورد خۆی به‌ره‌یه‌كی
ئۆپۆزیسیۆن پێك‌بێنن
به مرۆڤی
خۆفرۆش و
نیشتمان‌فرۆش
ڕیزه‌كانی
نێو بزووتنه‌وه‌ی
ئازادیخوازیی كورد
تێكبده‌ن.
به
بۆچوونی من ئه‌نفال
پراكتیزه نه‌ده‌بوو
ئه‌گه‌ر ڕیزی
جاشه‌كانی
ناوه‌كی و ده‌ره‌كیی كورد
له خه‌ڵكه
به‌ره‌نگاربووه‌كه
به هێزتر نه‌ده‌بوو
. بۆیه ئێمه
چۆن باس له
دادگایی به‌عسییه‌كان
و فایلداره‌كان
ده‌كه‌ین ده‌بێت
به‌و شێوه‌یه‌ش
جاشه‌كان له
بیر نه‌كه‌ین!
له‌به‌رئه‌وه‌ی
ئه‌وان زۆر
جار پتر له
به‌عس سه‌رپشك
بوونه له
وێرانیی
كورد و خاپووركردنی
كوردستان. به‌ڵام
ده‌بێت یه‌ك
خاڵیش ڕه‌چاو
كه‌ین خه‌ڵكی
ئازادیخوازیی كورد
ڕازی نا‌بێت
به‌وه‌ی جاش
دادگایی جاش
بكات! له‌به‌ر
ئه‌وه له
ئێستادا لایه‌نی
یه‌كه‌میان
ده‌ستدرێژتره
و لایه‌نی
دووه‌میان ده‌ست
كورتتر.
دوای ڕووخانی
به‌عس، هێشتا
جاشه‌كان له
هه‌موو كون و
قوژبنی
كوردستان ته‌ژینه
و بگره دزه‌یان
كرده ناو هه‌ندێ
حیزبه‌كانیش...
هۆكاری بنه‌ڕه‌تیشیی
ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ كانسه‌رڤیتیڤ
لێهاتنی حیزبه‌كان
بۆ بردنه‌وه‌ی
ڕای زۆرینه
له كاتی ده‌نگداندا... ئه‌مه
ڕووڕه‌شییه‌كی زۆر
كرێته بۆ ئه‌و
ده‌سته‌ڵاتدارانه‌ی
كه بۆ دابینكردنی
هه‌ندێ پشتیوانی
ئاماده‌ن كه
ده‌ست بخه‌نه
نێو ده‌ستی سه‌رۆك
جاشه‌كان بۆ
به‌رژه‌وه‌ندی
حیزبه‌كه‌یان!!
له كاتێكدا
به داخه‌وه
دره‌نگ بۆ خه‌ڵك
ده‌ركه‌وت كه زۆرێك
له كۆڵه‌كه‌ی
حیزبه‌كانیش
جاش بوون!
لێره‌شدا
دیسان بۆمان
ده‌رده‌كه‌وێت
به‌ها پیرۆزه‌كان
ده‌بنه قوربانی
به‌رژه‌وه‌ندیی حیزب و
تاكه‌كانی
ناو حیزب!! هه‌ر
ئه‌و خاڵه
لاوازه‌ی ئه‌كتیڤه‌كانی
ناو حیزبه‌كانه
كه سه‌رۆك
جاشێك ئێستا
زۆر به
شانازییه‌وه
له دووتوێی
ڕۆژنامه‌كان
باس له
دیداری له گه‌ل
سه‌دام و بكوژانی‌تری
گه‌لی كورد ده‌كات!
جیێ سه‌ڕسووڕمانه
كه هه‌ندێ
كۆنه‌جاش
باس له پێكهێنانی
حیزب ده‌كه‌ن
به فه‌رمانی وڵاتانی‌تر!!
ترادیسیۆنی
خۆڵقاندنی حیزب
هه‌میشه له نێو
گه‌ل هه‌ڵقوڵاوه
و زاده‌ی
پێداویسته‌یه‌كی
گرینگی
مێژوویی و
سۆشیالۆژی
بووه بۆ
چێكردن و
گۆڕینی نه‌ریته
نۆرمه
نالۆژیكییه‌كانی
كۆمه‌ڵگا!! به‌ڵام سه‌رۆك
جاش به فیكه‌ی وڵاتانی‌تر
حیزبی سیاسی
پێكدێنێت،
یان ده‌یڕووخێنێ،
یان وه‌كو
كاڵا حیزبه‌كه‌ی
به كه‌ره‌كانیشه‌وه
ده‌فرۆشێ.
چۆن كاتی خۆی
له گه‌ل به‌عس
كۆنتراكتی ده‌به‌ست
بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی
خاكی
كوردستان له
پێشمه‌رگه،
ئێستاش جه‌وهه‌ری
ئایدۆلۆژیای
نه‌گۆڕه و
ئایدۆلۆژیای
پاره‌ییزمی
هه‌ر ماوه!
به‌ڵام بۆ جاش
ده‌بێت چ
جیاوازییه‌ك هه‌بێت
ئه‌گه‌ر كه‌ری
سه‌دام بن یان
ئه‌مریكا یان
بڕیتانیا!! بۆ كۆیله
چ گرینگه
خاوه‌نه‌كه‌ی
عه‌ره‌ب بێت
یان كورد یان
سوور
یان زه‌رد یان سه‌وز!! گرینگ ئه‌وه‌یه
گیرفانی پڕ
بێت و سك و
ژێرسكی تێر!
جاشیزم،
بێجگه له هه‌موو
كارتێكه‌رییه
نیگه‌تیڤانه‌ی
كه به‌سه‌ر
مرۆڤی كورد و
كۆمه‌ڵی
كوردیدا هه‌یبووه
به بۆچوونی
من بووه‌ته
كارتێكه‌ریی یا خود
به‌شێك له
هۆكاره‌كانی
ئه‌مانه‌ی
خواره‌وه‌ش:
1) كاول
كردنی گونده‌كانی
كوردستان و ئه‌نفال
و هه‌ڵه‌بجه.
2)
له‌نێو بردن و
چه‌واشه
كردنی كه‌سایه‌تی
تاكه‌كه‌سیی كورد
وه‌كو تاك و
كۆمه‌ڵ (به
شێوازێك كه زۆر
جار به شانازییه‌وه
ده‌ڵێن ئێمه
جاش بووین).
3)
چه‌واشه
كردنی به‌ها
ڕه‌سه‌نه‌كانی
په‌یوه‌ندیدار
به مۆڕاڵ و
نه‌ته‌وه‌و
ڕه‌وشتی
نیشتیمان‌په‌روه‌ری
له نێو كۆمه‌ڵی
كوردیدا.
4) به
فێڕودانی سه‌رچاوه
فیكری و مرۆیی
و ماددی و مه‌عنه‌وییه‌كان
له كوردستاندا.
5) ئاسایی
كردنی
خۆفرۆشی و به‌دڕه‌وشتی
و خیانه‌ت.
6) پتر
كردنی فه‌سادی
ئه‌خلاقی له
نێو كۆمه‌ڵگای
كوردی و ده‌سته‌ڵاته
كوردییه‌كان
(له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
كه كه‌سێك
ویژدانی
بفرۆشێت
ئاماده‌یه
له‌شیشی
بفرۆشێت یا
خود له‌شی
تاكه‌كانی
نێو كۆمه‌ڵه‌كه‌شی
به فرۆشتن
بدات).
7)
خوڵقاندنی
ناكۆكی و
دووبه‌ره‌كیی،
ناپاكیی له
ڕێزی كورد و
قووڵكردنه‌وه‌ی
كێشه ناوه‌كییه‌كانیان.
زۆر جار
بینراوه كه
جاشێك
پاش خه‌یانه‌ت
كردن به
حیزبێك بۆ
پاراستنی
ژیانی خۆی له
لایه‌ن حیزبێكی
ئۆپۆزیسیۆن
داڵده دراوه
و بگره پڕچه‌كیش
كراوه. ئه‌مه
هه‌مدیس به‌یه‌ك
گه‌یاندنی
ماڵی كوردی
ئاسته‌متر
كردووه... هتد.
ئه‌گه‌ر ئێمه‌ی
كورد (وه‌كو
ده‌سته‌ڵات،
حكومه‌تی
كوردی، حیزب،
ڕێكخراوه
كوردییه‌كان،
كۆمه‌ڵگا،
تاكه‌كه‌س)، له
ڕۆژنامه و
گۆڤار و ته‌له‌فیزیۆنی
كوردی
پشتگیری له
دادگایی جاشه‌كان
و سزا دانیان
نه‌كه‌ین ئه‌وا
ئێمه‌ش ده‌بینه
به‌شێك له
پرۆسه‌ی
ئاسایی كردنی
جاشێتی له
كوردستاندا.
هه‌موو
مرۆڤێك كاتێك
به‌رامبه‌ر
ناچیزه‌یه‌ك
بێ‌ده‌نگ
ببێت، ئه‌وا
به بێ‌ئه‌وه‌ی
به خۆی
بزانێت به‌شداری
له‌و پرۆسه
نابه‌جێیه‌دا
كردووه بۆیه
له بری ئه‌وه‌ی
كه بۆ مه‌ڕامی
حیزبی داڵده
بدرێن و پۆستی
به‌رزی حكومییان
پێ
بسپێردرێت،
ده‌بێت
پاكسازی جاش و
فاكته‌ره‌كانی
جاش بوون
بكرێت،
بۆ ئه‌وه‌ی له
شۆڕشه‌كانی
داهاتووی زۆر
نزیك جاش بوون
له نێو كورددا
زۆر نه‌نگ و
تۆقێنه‌ر بێت!
ده‌نا ڕۆژێ دێت له
بری پله و
پایه
زبڵدانی مێژوو
پێشوازی له‌م
جاش و سه‌ر‌ۆك‌جاشانه
ده‌كات.
ساقی
بارزانی،
ڤیرجینیاـ ئه‌مریكا
www.klawrojna.com
• • •
* Motivated
solely by a desire for monetary or material gain.
[Middle English mercenarie, a mercenary, from Old
French mercenaire, from Latin mercnnrius,
from mercs, wages, price.]
mercenary
\Mer"ce*na*ry\, a. [OE. mercenarie,
F. mercenaire, fr. L. mercenarius, fr. merces wages, reward. See Mercy.]
1. Acting for reward; serving for pay; paid; hired; hireling; venal; as,
mercenary soldiers.
Definition:
\Mer"ce*na*ry\, a. [OE. mercenarie,
F. mercenaire, fr.
L. mercenarius, fr. merces wages, reward. See {Mercy}.]
1. Acting for reward; serving for pay; paid; hired; hireling;
venal; as, mercenary soldiers.