دابارینی
مێتانی ئاوه‌كی
له تیتان
وێنه‌كانی
دۆزه‌ری
هویگێنز،
پێكهاته‌گه‌لی
ڕه‌هه‌ند،
گۆلاو، جۆگه‌له
و چاوگه‌یان
له مێتانی
ئاوه‌كی
نیشان داوه،
كه به سه‌ر
تیتان ــ
مانگی كه‌یوان
ــ دا باریوه.
زانایان
هه‌روه‌ها گه‌لێك
زانیاری‌یان
له‌مه‌ڕ پێوه‌ندی
پچڕا‌و له
هویگێنزه‌وه
به‌ده‌ست
هێناوه‌ته‌وه
كه
پێیانوابوو
له ده‌ستیان
داوه.
فه‌زاپێوی
هویگێنز ڕۆژی 14ی
ژانڤییه(2005)،
به چوونه
ناو ته‌شق(جه‌و)ی
مانگی تیتان،
ناردنی
زانیاری و
وێنه‌گه‌لی
سه‌رسووڕهێنه‌ری
بۆ زه‌وی ده‌ستپێكرد.
گروپی
زاناكان،
ڕۆژی جومعه(21ی
ژانڤییه) له
شاری پاریس ــ
فه‌ڕانسه
ــ له
كۆنفڕانسێكی
چاپه‌مه‌نیدا
تازه‌ترین هه‌واڵیان
ڕاگه‌یاند.
دوكتور
«مارتی
تۆماسكۆ» یه‌كێك
له زانایانی
ئه‌ندامی
پرۆژه‌ی
تیتان گوتی: «ئێمه
گه‌لێك به‌ڵگه‌مان
له چه‌شنی
پرۆسه‌ی زه‌وی،
وه‌ك باران،
هه‌ڵته‌كان و
سوان، سه‌باره‌ت
به تیتان به‌ده‌سته‌وه‌یه،
به‌ڵام به
ماكه‌ی سه‌یر
و سه‌مه‌ره(كه
له بری باران
مێتانی ئاوه‌كی
ده‌بارێ)».
ڕاسپێراوی
زانایان ئه‌وه‌ی
جه‌خت كرده‌وه
كه ئه‌و
پرۆسه‌یه ئه‌وڕۆ
له حاڵی چالاكی
دایه.
به
گوێره‌ی وێنه‌گه‌لی
ڕه‌وانه‌كراو،
وا دێته به‌رچاو
كه جه‌ریان و
جۆگه‌له‌ی
ئاوه‌كی له
سه‌ر ڕووبه‌ری
تیتان، ڕهههندگهلێكیان
له نێوان ته‌پۆڵكه‌كانی
سه‌هۆڵدا به‌دیهێنابێ.
جه‌ریانی
ئاوه‌كی(شله‌مه‌نی)یه‌كان
ئه‌وان
جه‌ختیان
كرده‌وه كه
مێتانی ئاوه‌كی
(ئاوێته‌یه‌ك
له پێگه‌ی كه‌ربۆن«ئۆرگانیك»)
هه‌رئێسته
له ژێره‌وه‌ی
ڕووبه‌ری
تیتاندا هه‌یه.
دوكتور
«مارتی
تۆماسكۆ» گوتی:
«شله‌مه‌نی
مێتان چه‌ند
سانتیمیتر له
ژێره‌وه‌ی
ڕووبه‌ری
تیتاندا هه‌بوو.
ئێمه پێمان
وایه ئه‌و
شوێنه‌ی كه
دۆزه‌ری
هویگێنزی لێ
دابه‌زیوه
نه‌ختێك
زووتر بارانی
مێتانی تێدا
باریوه».
هه‌روه‌ها
گوتی: «ئه‌و
شوێنه‌ی
هویگێنزی لێ
دابه‌زیوه
زیاتر ناوچه‌یه‌كی
ویشكی تیتانه.
به‌ستێنی
چۆمه‌كان له
زۆربه‌ی كاته‌كاندا
ویشك و برینگن.
پاشان دوای
دابارینی
باران جه‌ریانی
ئاوه‌كی و شله‌مه‌نی
وهڕێدهكهوێ.
ئه‌و شله‌مه‌نییانه
كۆده‌بنه‌وه
و كاتێك ویشك
ده‌بن مێتانی
ئاوه‌كی ده
ناخی ڕووبه‌ری
تیتانه‌وه
ده‌ده‌ڵێ».
پرۆفیسۆر
«جان زارنێكی»
لێكۆڵه‌ری سه‌ره‌كی
له بواری
دۆزه‌ری
هویگێنزه‌وه
گوتی كه ئه‌و
فه‌زاپێوه
نیشانگه‌لێكی
له هه‌ڵمكردنی
مێتان له كاتی
دابه‌زین له
سه‌ر ڕووبه‌ری
تیتاندا
ئاسته(تۆمار)كردووه.
ئه‌وه
نیشانده‌دا
كه مێتانی
ئاوه‌كی له
ڕووبه‌ری
تیتاندا هه‌بووه.
ئهومێتانه
ئه‌شێ به
شێوه‌یه‌كی
ڕێك‌وپێك به‌هۆی
سه‌رچاوه‌گه‌لێكی
نادیاری ناو
ئه‌م گه‌ڕۆكه‌وه
دابین بكرێ.
ئه‌م
ناوچه
تاریكانه‌ی
كه له وێنه
ناردراوهكاندا
دێنه‌به‌رچاو،
كۆگای دووكه‌ڵ
و تهپومژن كه
له تهشقهوه
ده‌نیشنه سه‌ر
ڕووبه‌ری
تیتانه‌وه. ئه‌م
ماكه تاریكه
ئۆرگانیكه
پاشان له ڕه‌هه‌ند
و ئاوهڕۆیهكاندا
كۆده‌بنه‌وه.
ئۆلگو
و تایبه‌تمه‌ندیی
ئه‌و(مێتان) بارانه
له‌وانه‌یه
وه‌رزیی بێ.
به‌ده‌ست
هێنانه‌وه‌ی
زانیاریی
ئاژانسی
فه‌زایی
ئورووپا (Esa) ته‌نیا
یه‌كێك له
دوو كاناڵه
هه‌واڵنێرییه‌كانی
چێكراو له فه‌زاپێوی
هویگێنزیان
له‌مه‌ڕ
ناردنی
زانیارییه‌كان
بۆ زه‌وی له
ڕێگه‌ی بنكه‌ی
فه‌زایی "كاسینی"یه‌وه
به‌كارهێناوه.
هه‌رچه‌ند
یه‌كێك له
كاناڵه‌كانی
كاسینی كاری
نه‌كردووه،
وه ئاژانسی
فه‌زایی
ئوڕووپا(Esa) ددانی
به‌وه
داهێناوه كه
فه‌رمانی هه‌ڵكردنی
سویچیان پێ نه‌گه‌یشتووه.
به‌ڵام
ئاژانسی فه‌زایی
به‌رپرسیارێتی
ته‌واوی بۆ ئه‌م
هه‌ڵه‌یه وه‌ئه‌ستۆگرتووه.
گروپی
زاناكان ئێسته
ده‌ڵێن
زنیاریی له‌ده‌ستچوو
ده‌توانرێ له
ڕێگه‌ی ڕایه‌ڵه‌ی
ڕادیۆ
تێلسكۆپهوه
كه له
سیگناڵی
هویگێنزی
تێپه‌ڕ له
ناو ته‌شقی
تیتانه‌وه
ده‌بیسترا كه
له ڕۆژی 14ی
ژانڤییه‌دا
دابه‌زیبوو،
به‌ده‌ست
بهێندرێته‌وه.
زاناكان
گوتیان كه ئه‌وان
خۆیان به خۆش
ئیقباڵ
زانیوه له‌وه‌یكه گه‌یشتوونه‌ته
سه‌ره‌تای
نوخته وه‌رچه‌رخانێك،
ئه‌ویش
سنوورێك له
نێوان ماكه‌گه‌لی
ڕووناكی و
تاریكی.
«داڤید
ساوتڤود» به‌ڕێوه‌به‌ری
به‌شی
زانستیی
ئاژانسی فه‌زایی
ئوڕووپا گوتی:
«ئه‌من نه
توانیم شتێك
بڵێم و نه
زانیشم هه‌ستی
زانایان له‌م
حه‌وتووه‌ی
ڕابردوودا
چییه، وه
قسه‌كه‌م ته‌نیا
به‌م گوته
شاعیرانه‌یه
كۆتایی
پێهێنا. ئێوه
له‌وه تێگه‌یشتوون،
ئه‌وه دۆزینه‌وه
و به‌دواداگه‌ڕانه،
نه‌ك له‌ڕاستیدا
خودی زانست».
«ژان
ـ پیێر
لیبێرتن» به‌رپرسی
ڕاسپێراوی
هویگێنز گوتی
ئه‌و ده‌یه‌وێ
خۆشحاڵی خۆی
له ناردنی
رۆبۆتی دۆزه‌ره‌وه
به‌ره‌و
تیتان، هه‌روه‌ك
گه‌ڕۆكی
مێڕیخی ناسا(Nassa) ده‌رببڕێ.
هویگێنز، له 25
دێسامبر، له سه‌فینه‌ی
دایك واته له
"كاسینی"یه‌وه
جیاكرایه‌وه.
ماوه‌ی سێ حه‌وتوو
به‌ره‌و
تیتان ڕێگه‌ی
پێوا و نزیكه‌ی
سه‌عات 9.5
ی ڕۆژی 14ی
ژانڤییه له
ته‌شقی تیتان
تێپه‌ڕی.
هویگێنز
نزیكه‌ی سه‌عات
11.38 به وه‌ختی
گرینویچ، به ئاژۆتنێكی
هێواش
واته 5 میتر
له چركه‌دا له سه‌ر
ڕووبه‌ری
تیتان داده‌به‌زێ.
كاسینی سه‌عات
12.50 به وه‌ختی
گرینویچ
كاتێك له مه‌داری
ئه‌ستوونی
تێپه‌ڕی و
هێڵه پێوه‌ندییه‌كان
جیاكرانه‌وه،
زانیارییه‌كانی
خۆی له
هویگێنزه‌وه
وه‌رگرت.
زاناكان
گوتیان به‌ڵام
پاركی ڕادیۆ
تێلسكۆپ بێده‌نگ
بوو كه یه‌كه‌م سیگناڵ
له هویگێنزه‌وه
له سه‌عات 15.55
به وه‌ختی
گرینویچ وه‌رگیرا.
وه‌رگێڕانه‌وه:
س. چ. هێرش، 22-01-2005
• • •
سه‌رچاوه: سایتی
ئینگلیسیی BBC