دوو
شێعری سه‌رده‌می
كۆماری
كوردستان
• شاعیرێكی
نه‌ناسراوی
گه‌رمێنی
• بۆ
خزمه‌تی ئاڵا
ئه‌مڕۆ
كه له خۆشی
وه‌ته‌نم هه‌ر
وه‌كوو منداڵ
دڵ
پێ ئه‌كه‌نێ
ئێسته كه كه‌وتۆته
گڕوگاڵ
بۆ
خزمه‌تی
ئاڵایه كه
سه‌وزه و
سپییه و سوور
ئه‌یكه‌م
به فیدای قه‌وم،
كوڕ و ڕوح و سه‌روماڵ
ئه‌و
دوو گوڵه گه‌نمه‌ی
كه حه‌یاتی
من و تۆیه
یه‌ك
سه‌د ئه‌بڕێ
پشت به خوا
پایزی ئه‌مساڵ
نووكی
قه‌ڵه‌میش
نێزه‌یه بۆ
سینه‌یی ناحه‌ز
پێی
وه‌رئه‌گرین
حه‌ق چ به خهراور
و چ مسقاڵ
سه‌د
شوكری خوا
ئێسته كه‌وا
بۆته
گوڵستان
چه‌ند
ساڵه كه ئه‌ڕژێ
وه‌كوو گوڵ
خوێنی گه‌ش و
ئاڵ
ئه‌و
شیوه‌نه بۆ
ئێسته بوو ئه‌م
ڕۆژه كه ئه‌مووت
سه‌رناكه‌وێ
ئه‌م قه‌ومه
به ته‌سبیح و به به‌رماڵ
چه‌ند
ساڵه چ بۆ
دین و چ دنیا،
چ بوو نه‌فعی
ته‌عریفی
زلی حووج و كه‌ری
حه‌زره‌تی ده‌ججاڵ
گیرۆده‌بوو
ئه‌م قه‌ومه
له ژێر باری
خورافی
گا
باسی جنۆكه و
شه‌وه بوو گا
قسه‌یی هاڵ
پێویسته
له سه‌ر شاعیری ئه‌م
عه‌سره له‌مه‌ولا
خامۆشی
بكا باسی ده‌م
و چاو و خه‌ت و
خاڵ
لام وایه
گه‌لێ عه‌یبه
له بۆ پیاوی
به قیمه‌ت
ناو
بردنی به‌رموور
و مل و بازن و
خرخاڵ
ئه‌ی
كورده ئه‌گه‌ر
ڕوو نهكهیه
مه‌كته‌ب و سه‌نعه‌ت
ڕات
ناگرێ هیچكه‌س
چ به فه‌ڕڕاش
و چ حه‌مماڵ
بێ
عیلم و ئه‌ده‌ب
تا وه‌كوو هه‌ی
نابییه ئینسان
هه‌ر
عیلمه كه
ئاسن ئه‌فڕێ
بێ په‌ڕ و بێ
باڵ
بێ
هێزی قه‌ڵه‌م،
بێ قه‌وه‌تی
خوێندن و
زانین
هه‌ر
ژێر ئه‌كه‌وی
ئاخری گه‌ر بیته
نه‌وه‌ی زاڵ
شاعیر
هه‌یه‌تی
ڕێگه له‌مه‌ولاوه
كه بدوێ
تا كه‌ی
له خه‌فه‌تخانه
خزێ مات و كه‌ڕ و
لاڵ1
• • •
• سوپاس
له گۆواری هه‌ڵاڵه
«له‌م
شێعرانه‌ی
خواره‌وه و
ده‌سته
شێعرێكی كه
له ژماره 2 دا
به ناوی (بۆ
خزمه‌تی ئاڵا)
له لاپه‌ڕه‌ی
31 و 32دا چاپ
كراوه له گه‌رمێنه‌وه
بۆیان
ناردووین ڕهجادهكهین
له‌وه‌دوا ئه‌و
برایانه‌ی
شێعر یا
ووتارمان بۆ
ده‌نێرن
خۆمان
پێبناسێنن. ئه‌گه‌ر
ده‌شیانه‌وێ
نێویان نه‌نووسرێ
دڵنیا بن چاوه‌دێری
ده‌كه‌ین. له‌و
برایه‌ی
سوپاسی
گۆوارهكهی
كردووین زۆر
مه‌منوونین.
خۆم
پیرم و دڵ تازه
خه‌ریكی گڕوگاڵه
عومرم
كه له شهستایه
ئه‌ڵێن گه‌نج
و مناڵه
ئه‌و
خوێنه له سه‌رچاوه‌یی
چاوم كه له‌مه‌وبه‌ر
تك تك ده‌تكا
ئێسته شكور ئاوی
زوڵاڵه
ناحه‌ق
نییه گه‌ر شادی
مه‌رگ بم له سروورا
ئه‌مڕۆكه
كه دیم شێوه‌یی
ئه‌م تازه (هه‌ڵاڵه)
هه‌رچه‌نده
له لای غه‌یره
نه‌بێ قیمه‌ت
و قه‌دری
لای
من به خودا چه‌شمه‌یی
هه‌نگوینی ریاڵه
وێنه‌ی
ڕه‌زی هه‌نگووره
چ شیرینه له
پاشا
خۆ دیوته
هه‌وه‌ڵ چه‌نده
كه ترش و ڕه‌ق
و تاڵه
ئه‌م
تازه (هه‌ڵاڵه)
له نه‌زه‌ر فكری
ئه‌دیبان
تۆپێكی
قه‌وی جه‌رگی
هه‌موو قه‌ومی
كه‌ماڵه
زهربولمهسهله
سه‌د قه‌ل و به‌ردێك
كه (هه‌ڵاڵه)یش
به‌ردێكی
سه‌ری ناحه‌زی
هه‌ر وه‌ك قه‌ل
و داڵه
دوژمن
له هه‌موو لا،
وه‌كوو خه‌رمانی
موكریان
هه‌رچه‌ند
كه ئاماده‌یه
ئه‌م بادی شه‌ماڵه
بیری
بده‌یه كورده
كه چه‌ند ساڵه
له‌به‌رچی
خوێن
و شه‌ڕه‌فت لای
ئه‌م و ئه‌و پاك
و حه‌ڵاڵه
خوێناوی
شه‌هیدانه كه
ئه‌ڕوێ له كه‌ژ
و كێ‌و
وا تێمه‌گه
ئه‌و سووره هه‌مووی
لاله‌یی ئاڵه
بخوێنه
برا خوێندنه
پشت و قه‌وه‌تی
تۆ
بێ عیلمییه هه‌ركه‌س
كه كز و په‌ست
و ڕه‌جاڵه
هه
ركۆمهڵهیهك
دووره له ته‌حسیل
و له
خوێندن
مورغێكی
برینداری شه‌لی
بێ په‌ڕ و باڵه
ئه‌م
عه‌سره، ئه‌وه‌ی
جاهیله ناچێ
به ڕیاڵێ
گه‌ر
بابی كهریمخانه،
وه‌یا ڕوسته‌می
زاڵه
ته‌نیا
به قسه‌ی فێڵ
و درۆ ناگه‌یه
به‌رزیی
عیلم
و ئه‌ده‌ب و سه‌رفی
سه‌ر و سه‌روه‌ت
و ماڵه
شێعری
منی بێچاره كه‌وا
بێ سه‌ر و پێ یه
نهم
خوێنودوه هه‌ر وه‌همیی
و لێدانی خه‌یاڵه
بیزانه
شعووری نییه
په‌تیاره و شێته
ئه‌و
شاعیره هۆشی كه
له سه‌ر په‌رچه‌م
و خاڵه
پێی
پێنه‌كه‌نی،
فه‌خره له‌لای
پیاوی به‌قیمه‌ت
ئه‌و
عه‌سكه‌ره وا
چاكهتوپانتۆڵی
له شاڵه
ئه‌ی
كورده زمانی
عه‌ڕه‌بی و فارسی
و توركیی
لێی
لاده به ڕه‌سمیی
مه‌دوێ تازه
به‌تاڵه
ڕه‌ببی
نه‌نه‌وێ ده‌ستی
قه‌وی كاكی (ستالن)
ڕزگارت
ئه‌كا كاكه له
گریان و له ناڵه2
• • •
1) گۆواری هه‌ڵاڵه،
ژماره2، خاكه‌لێوه‌ی
1325(1946)، چاپخانه‌ی
بۆكان.
2) ـــ
، ژماره3 ، ل 8،9
و 10.