هه‌ڵمه‌تی
نیزامیی هێزهكانێ
ئه‌مریكا بۆ
سه‌ر ههولێرشهرمهزاردهكرێ
به
پێی هه‌واڵی
كوردستان
تێ‌ڤی و سایتی «په‌یامنێر»،
ڕۆژی سێشهمه
سه‌عات 12ی شه‌و(4ی
ژانڤییه له
سه‌ر 5) هێزێكی
سپای ئه‌مریكا
به پشتیوانی
ژماره‌یه‌ك
هیلۆكۆپتێر و
چه‌ند فرۆكه‌ی
جه‌نگیی هه‌ڵمه‌ت
ده‌به‌نه سه‌ر
گه‌ڕه‌كی (سه‌یداوا)ی
شاری هه‌ولێر،
كه له
ئاكامدا زیان
و خه‌ساره‌تێكی
زۆری لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
وه‌ك
ده‌گوترێ:«ئه‌و
كاره به‌و
بیانووه
كراوه گوایه
زانیاری‌یان
پێدراوه
ماڵێك له‌و گه‌ڕه‌كه‌دا
یه‌كێك له
تیرۆریستانیان
حه‌شارداوه
و كاتێكیش
چوونه ناو
ماڵه‌كه هیچ
كه‌سیان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه.
كه‌چی ته‌قه‌یان
له ده‌وروبه‌ری
خۆیان كردووه
و له ئه‌نجامدا
تاكسیه‌ك به‌ركه‌وتووه
كه ئافره‌تێكی
بێگوناحی
تێدا بریندار
بووه و هه‌روه‌ها
له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یاندا
په‌لاماری به‌شی
ناوخۆیی
قوتابیانیان
داوه كه
بووه‌ته
مایه‌ی
ئاگركه‌وتنه‌وه
و چوار
قوتابیش
بریندار بوون».
شیاوی گوتنه
زانكۆی سه‌لاحه‌ددینی
هه‌ولێر كه
له شوێنی په‌لاماره‌كه
هه‌ڵكه‌تووه، بێژگه
له
برینداربوونی
چه‌ند كه‌س له
خوێندكاران،
چه‌ند هۆدهیهكیشی
به ته‌واوی
كهلهوپهلهوه
سووتاوه.
دوای
به دوای
ڕووداوه‌كه،
ئاگادارییه‌كی
ته‌له‌ڤیزیۆنی
له‌لایه‌ن به‌ڕێز
«كه‌ریم
سنجاری» وه‌زیری
ناوخۆی هه‌رێمه‌وه
بڵاوكرایه‌وه
كه تێیدا
هاتبوو:«ئێمه
ناڕه‌زایی
خۆمان به‌رامبه‌ر
به‌و كرده‌وه
راسته‌وخۆ و
بێ هه‌ماهه‌نگییه‌ی
هێزه‌كانی ئه‌مریكا
ده‌رده‌بڕین چونكه
ئه‌گه‌ر ئه‌وان
هێزه‌كانی
ئاسایشیان
ئاگاداركردبا
ئه‌وا
ئامانجه‌كه‌یان
به دیقه‌تتر
و بێ
ئازاردانی
دانیشتووانی
شار ئه‌نجامده‌دا
و رێزی ده‌سه‌لآتی
ئاسایش و
هێمنیی
هاوولآتیانیش
ده‌گیرا».
ده
پێوه‌ندی ده‌گه‌ڵ
ئه‌و په‌لاماره‌دا
ده‌بێ بگوترێ
كه مه‌سه‌له‌یه‌كی
ئه‌سته‌می
ئاوا هه‌رچه‌ند
خۆشبه‌ختانه
زیانی گیانی
لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه،
به‌ڵام به‌ر
له‌وه‌ی
ڕووداوێكی
نیزامی(سه‌ربازی)
بێ، ڕوداوێكی
ته‌واو سیاسی
یه. وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێ
ڕووداوه‌كه
ته‌واو به نه‌خشه
و پلان بووه
و، له‌و جێیه‌ڕا
كه پێشتر هیچ
پرس و ڕایه‌ك
به كاربه‌ده‌ستان
و به‌رپرسانی
هێمنی و
ئاسایشیی
حكوومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان نه‌كراوه،
واوێده‌چێ له
پشت ئه‌و هه‌ڵمه‌ته
نیزامییه‌ی
هێزه‌كانی
جێگیر له
ناوچه‌دا، مه‌به‌ستێكی
سیاسی حه‌شاردرابێ.
دیاره
ڕووداوێكی له‌م
چه‌شنه نه
ته‌نیا هاوپه‌یمانێتی
نێوان هێزه
خاوه‌نده‌سه‌ڵاته‌كانی
كورد و ئه‌مریكا
كه به‌داخه‌وه
تائێسته هه‌ر
یه‌ك لایه‌نه
بووه، ده‌خاته
ژێرپرسیاره‌وه،
به‌ڵكه
وێڕای دڵه‌خورپه
و نیگه‌رانییه‌كی
زۆر، ئه‌و
پرسیاره‌ش له
ناو خه‌ڵكی
ئاسایی
كورددا
پێكدێنێ كه
ئایا ئه‌وه‌یه
وه‌ڵامی ئه‌و
هه‌موو
گوڵباران و ئهمهگناسییهی
كوردان له به‌رانبه‌ر
سه‌ربازانی
وڵاتێك كه ته‌نانه‌ت
ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش
به هێزی
داگیركه‌ری
داده‌نێن؟
ئه‌من
وه‌ك كوردێك،
كه له سه‌ره‌تاشه‌وه
پێموابوو
لابردن و
ڕووخاندنی
ڕێژیمی به‌عسیی
عێراق،
پێوسیتی به‌م
هه‌موو
ماڵوێرانی و
كاولكارییه
نه‌ده‌بوو،
ئێسته‌ش له‌سه‌ر
ئه‌و باوه‌ڕه‌م
كه هاوپه‌یمانان
و به‌تایبه‌ت
ئه‌مریكا ئه‌گه‌ر
به‌م شێوه‌یه
به‌ڕه‌نگاری
ڕووداهوكانی
دوای شه‌ڕ له
عێراق ببنه‌وه
نه‌ته‌نیا بۆ
بنه‌بڕكردنی
تیرۆریزم هیچ
سهركهتووییهك
به ده‌ست
ناهێنن كه تا
هه‌نووكه‌ش
به ده‌ستیان
نه‌هێناوه،
به‌ڵكه بارودۆخه‌كه
خراپتر و نالهبارتردهكهن
و، ته‌نانه‌ت
به‌م سیاسه‌ته
ناڕوون و
دوڕوویانهی
كه سه‌باره‌ت
به كوردستان
گیراوه‌ته‌به‌ر
دڵی تاقه
هاوپه‌یمانی
خۆیان له
ناوچه‌كه‌دا، واته
خه‌ڵكی
كوردستانیش
له خۆیان ده‌كه‌ن.
ڕه‌نگه
ئه‌و پرسیاره
بێته‌گۆڕێ كه
كاكه خۆ ئه‌مریكاییه‌كان
هه‌ر له ههوهڵیشهوه
پرسیان به كه‌س
نه‌كردووه
هاتوونه‌ته
ناوچه‌كه و
به كه‌یفی
خۆیان هه‌ڵسوكه‌وت
ده‌كه‌ن؛ كه‌وا
ئێستاكێ بۆ
ده‌ستبه‌سه‌ركردنی
تیرۆریستێكی
حه‌شاردراو،
پرس به
حكوومه‌تی هه‌رێم
و دهسگالێپرسراوهكان
بكه‌ن؟
ڕاسته،
هیچ هێزێكی ده‌وڵه‌تی
و نێونه‌ته‌وه‌یی
ناتوانێ
ڕاسته‌وخۆ و
به كرده‌وه
به‌ره‌نگاری
سیاسه‌ته چه‌وت
و هه‌ڵه یه‌ك
له دوای یه‌كه‌كانی
ئه‌مریكا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی
له پێناو
ستراتێژی
داهاتووی
ڕۆژهه‌ڵاتی
نێوه‌ڕاست
ببێته‌وه؛
به‌ڵام ده‌كرێ
خه‌ڵكی كوردستان
و به‌تایبه‌ت
خه‌ڵكی هه‌ولێر
بۆ ده‌ربڕینی
ناڕه‌زایه‌تی
و شه‌رمه‌زاركردنی
ئه‌و سیاسه‌ته
نه‌خشه بۆ
داڕێژراوه‌ی
ئه‌مریكا كه
ده‌یه‌وێ به
هه‌ڵمه‌تێكی
ئه‌وتۆ له‌لایه‌ك
شكسته‌كانی
خۆی تێههڵێنێتهوهو
له‌ولاشه‌وه
به سڕینه‌وه‌ی
نیشانه‌گه‌لی
كوردستانیبوون
و هێنانه‌خواری
ئاڵای
كوردستان له
كه‌ركووك،
دڵی توركیا و
وڵاتانی عه‌ڕه‌بی
به ده‌ست
بێنێته‌وه؛
بڕژێنه سه‌ر
شه‌قام و خه‌یابان
و یه‌كده‌نگ
هاواربكه‌ن: «ئایا
ڕه‌وایه بۆ
ده‌سرۆكه‌یه‌ك
قه‌یسه‌رییه‌ك
ئاور تێبه‌ردرێ؟»،
ئه‌ی ئه‌مریكا
تۆ كه «به كه‌رێ
ناوێری بۆ به
كورتانی ڕهپهڕهپێ
ده‌كه‌ی؟». ئاخر ته‌نیا
ناوچه‌یه‌ك
كه تا ڕاده‌یه‌ك
هێمنی و
ئارامیی تێدا
سه‌قامگیر
بووه هه‌رێمی
كوردستانه، بۆچی ئه‌وێش
به ده‌ردی «فه‌لووجه»
و شوێنه‌كانی
دیكه ده‌به‌ن؟
ئایا ئه‌وه‌یه
مانای هاوپه‌یمانێتی؟
س.
چ. هێرش، 05-01-2005