سیاسه‌تی
نه‌ته‌وی
كوێركه‌ر و نه‌ته‌وه‌په‌سند
به
گوێره‌ی هه‌واڵه‌كانی
«په‌یامنێر» و
«كوردسات» و «كوردستان
تێ‌ڤی»، ڕۆژی پێنجشه‌مۆ
ڕێكه‌وتی 03-02-2005،
له «سه‌لاحه‌ددین»
كۆبوونه‌وه‌یه‌كی
درێژخایه‌ن له
نێوان مه‌كته‌بی
سیاسیی «یه‌كێتی نیشتمانیی
كوردستان» و «پارتی
دێمۆكراتی كوردستان»
به سه‌رۆكایه‌تی
به‌رێزان «جه‌لال
تاڵه‌بانی» و «مه‌سعوود
بارزانی» به‌ڕێوه‌برا،
كه ئاكامی زۆر
گرینگ و چاره‌نووسسازی
لێكه‌وته‌وه،
كه ده‌كرێ وه‌ك
نوخته وه‌رچه‌رخان و
په‌ڕگه‌ی سیاسه‌تێكی نه‌ته‌وی
كوێركه‌ر و نه‌ته‌وه‌په‌سند له ڕه‌وتی ئێستا و
داهاتووی كوردستاندا
چاوی لێبكرێ و
بایه‌خی پێبدرێ.
ئه‌وه‌ی
ڕاستی بێ، ئه‌گه‌ر
به چاوی خۆم «تاڵه‌بانی»
و «بارزانی»یم له سه‌ر
شاشه‌ی ته‌له‌ڤیزیۆنه‌كان،
كه له كۆنفرانسێكی
ڕۆژنامه‌وانییدا
وه‌ڵامی پرسیاره‌كانیان
ده‌دایه‌وه
نه‌دیبایه،
له‌وانه‌بوو
هه‌واڵه‌كه‌م
هه‌ر وه‌ك شتێكی
ده‌نگۆ له قه‌ڵه‌م
دابایه. به‌ڵام
كاتێك له سه‌ره‌تای
ئه‌م كۆنفڕانسه
ڕۆژنامه‌وانییه‌دا،
مه‌سعوود بارزانی
به سه‌روسیمایه‌كی
گه‌ش و كراوه،
هه‌واڵی گرینگ‌ترین
ڕووداوی پشتگوێخراوی
ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی
دوایی ــ واته
«یه‌كگرتنه‌وه‌ی
دوو ئیداره‌ی
هه‌رێم..»ی ڕاگه‌یاند،
ده‌تگوت ئاره‌زووی
له‌مێژساڵه‌ی
خه‌ڵكی كوردستان
بووه‌ته «بزه‌یه‌ك»
و له سه‌ر لێوی
وی و مام جه‌لال
پشكوتووه.
كاك
مه‌سعوود دوای
پێرۆزبایی به
بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی
كورد له هه‌ڵبژاردنه‌كانی
30 ژانڤییه‌دا
كه به ڕووداوێكی
مێژوویی نێودێری
كرد، گوتی:
«ئێمه بۆ
دوو خاڵی سه‌ره‌كی
كۆبووینه‌وه،
یه‌ك: شێوه و
چۆنیه‌تی حكوومه‌تی
فیدڕاڵ و دوو؛
یه‌كخستنه‌وه‌ی
حكوومه‌تی هه‌ر
دوو هه‌رێمی كوردستان..، ئێمه بڕیارمان
داوه كه به
قوه‌ته‌وه له
سه‌ر ئاستی حكوومه‌ت
و پارڵمانی عێراق
به‌شدار بین و
بۆ ئه‌وه‌ش و ئه‌و
پۆسته سیادییه‌ی
كه ده‌درێ به
كورد، ئێمه مام
جه‌لالمان له‌به‌رچاو
گرتووه و، هه‌روه‌ها
ئه‌و كه‌سانه‌شمان
ده‌ستنیشان كردوون
كه بڕیاره
له‌وێ ده‌گه‌ڵ
مام جه‌لال كاربكه‌ن..
جاری پێشوو ئێمه
خۆمان (من و مام جه‌لال)
پێمان باش نه‌بوو
هیچ پۆستێك وه‌رگرین،
به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان
جیاوازه، ئه‌مجاره‌یان
له پۆستی سه‌رۆك
یان سه‌رۆك وه‌زیران
یه‌كێكیان ده‌بێ
بۆ كورد بێت.. كه‌ركووك
خاڵی میحوری ده‌بێ
له هه‌ر ئیئتیلافێكدا..».
دوا
به دوای قسه‌كانی
كاك مه‌سعوود،
مام جه‌لال گه‌لێك
بڕیاری نه‌بیستراوی
ئاشكرا كرد و گوتی:
«بڕیار وایه
كه به‌ڕێز كاك
مه‌سعوود ببێ
به سه‌رۆكی هه‌رێمی
كوردستان..، بۆ
ئه‌وه‌ش داوا
له پارڵمان ده‌كه‌ین
قانوونێك دابنێت، سه‌باره‌ت
به ده‌سه‌ڵاته‌كانی
سه‌رۆكی هه‌رێم
بڕیارێك ده‌ربكات..،
به پێی بڕیارێك
كه دراوه سه‌رۆكی
پارڵمان له یه‌كێتی
ده‌بێ واته كاك
عه‌دنان موفتی
و، سه‌رۆكی حكوومه‌تی
هه‌رێمی كوردستانیش
كاك نێچیرڤان
بارزانی ده‌بێت..
بڕیارمان داوه
جارێ یه‌ك وه‌زاره‌ت
هه‌بێ و..».
دوای
ئه‌وه‌یكه هه‌ردووك
ڕێبه‌ری كورد،
یه‌كگرتوویی
و هاوپه‌یمانێتی
نێوان یه‌كێتی
و پارتییان خه‌خت
كرده‌وه، مام
جه‌لال سه‌باره‌ت
به كه‌ركووك
ڕه‌خنه‌ی له
سیاسه‌تی توركیا
گرت و گوتی: «به‌ڕێز
ڕه‌جه‌ب ته‌یب
ئه‌ردۆغان كابرایه‌كی
سیاسی و ژیره
و ده‌بێ بزانێ
كه سیاسه‌تی
ده‌ستێوه‌ردان
ده‌كاروباری
ناوه‌وه‌ی عێراق
و كوردستان به
قازانجی هیچ لایه‌ك
نییه و به‌تایبه‌ت
خۆیان له‌و سیاسه‌ته
زیان ده‌بینن..،
ئه‌گه‌ر ئه‌وان
باسی كه‌ركووك
بكه‌ن سبه‌ی له‌وانه‌یه
عه‌ڕه‌ب داوای
ئه‌سكه‌ندرون
بكا و ناسیۆنالیسته‌كانیش
داوای دیاربه‌كر..».
حاشای لێناكرێ
كه
یه‌كگرتنه‌وه
و یه‌كخستنه‌وه‌ی
هه‌ردووك ئیداره‌ی
هه‌رێمی
كوردستان و هه‌روه‌ها
ته‌بایی و هاوپه‌یمانێتی
سیاسی له نێوان
یه‌كێتی و پارتی،
بڕیار و هه‌ڵوێستێكی
تا بڵێی پیرۆز
و گرینگه، به‌ڵام
نابێ له به‌ستێنی
ئامانجه نه‌ته‌ویی
و سیاسییه‌كاندا،
گه‌نده‌ڵی و دزی
و فزیی و كه‌ڵه‌گایی
به‌شێكی زۆر له
كاربه‌ده‌ست
و به‌رپرسانی
ئیداری و حیزبیی
هه‌ردووك لا فه‌رامۆش
بكرێ. نابێ ڕێگه
بدرێ له ژێر سێبه‌ری
ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی
كێبه‌ركێی سیاسی
و حیزبی‌دا، ژیان و گوزه‌ران
و ئاسایشی خه‌ڵكی
كوردستان بخرێته
په‌راوێزه‌وه.
له‌كۆتاییدا، وێڕای
پیرۆزبایی به بۆنه‌ی
یه‌كخستنه‌وه‌ی
هه‌ردوووك ئیداره‌ی
هه‌رێمی
كوردستان، هیوادارم
ئه‌و ته‌بایی
و هاوپه‌یمانێتییه‌ی
نێوان هێزه سیاسییه‌كانی كورد
به‌تایبه‌تی
یه‌كێتی و پارتی
هه‌روا به‌رده‌و‌ام بێ
و، ڕیسی هیوا و
هومێدی گه‌لی
كوردستان كه
باشترین فریاڕه‌سی
ڕۆژی ته‌نگانه‌ن
نه‌بێته‌وه
به خوری. هاكا،
ئه‌و بڕیار و هه‌وڵانه،
ببنه سه‌كۆ و
سه‌نگه‌ر و په‌ڕگه‌ی
یه‌ك له‌دوای
یه‌ك بۆ سه‌ربه‌خۆیی
كوردستان.
س.
چ. هێرش، 03-02-2005
• • •