داوای
توركیا له ئه‌مریكا
(pkk)بۆ لێدانی
كۆنگره‌ی گه‌ل
ڕێژیمی توركیا
یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ی
ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاسته
كه تا ئێستاش
به ڕوونی نه‌یتوانیوه
له نێوان ڕێباز
و لایه‌نه جۆراوجۆره‌كانی
كۆمه‌ڵایه‌تی
ــ سیاسی، هێڵێكی
دیاریكراو و یه‌كگرتووی
سیاسی له پێناو
ههوێتییهكی
جێگرتووی نه‌ته‌وه‌ییدا بدۆزێته‌وه.
به
واتایه‌كی تر،
توركیا وه‌ك وڵاتێكی
دێرینی ئاسیایی
و ئه‌وه‌یكه
زه‌مانێك ناوه‌ندی
خه‌لافه‌تی ئیسلامی
بووه، نه توانیویه‌تی
پرۆسه‌ی مۆدێرنیسم
و نوێخوازی و دێمۆكراتیزهكردن،
ئه‌ویش به ڕوالهتێكی
لائیك و سێكۆلاری
ئاماڵ ئوڕووپایی
كه ده چوارچێوه‌ی
ئیده‌ئۆلۆژیی
كهمالیسمدا
خۆی گونجاندبوو،
به ئه‌نجام بگه‌یێنێ
و، نه ئه‌وه‌ش
كه بۆ هه‌میشه
له ڕه‌گه‌ز و
پاشماوه كۆمه‌ڵایه‌تی
و كولتوورییه‌كانی
جیهانی ئیسلام
ڕزگاری ببێ.
هه‌روه‌ك
ده‌زانین یه‌كێك
له توخم و ماكه
هه‌ره به‌رچاوه‌كانی
تیۆری كهماڵیسم ئه‌وه
بوو كه
له پرۆسه‌یه‌كی
حیساب بۆكراوی
درێژخایه‌ندا،
بتوانێ هه‌وێتی
نه‌ته‌وه‌ی كورد
و باقی نه‌ته‌وه
ناتوركهكانی
دیكه بسڕێته‌وه
و نه‌ته‌وه‌یه‌كی سه‌رده‌ست و
یه‌كده‌ستی
تورك پێكبێنێ.
دیاره
سه‌ره‌ڕای فرتوفێڵ
و هه‌وڵێكی زۆر،
نه ته‌نیا پرۆسه‌ی
سه‌قامگیربوونی
ئیده‌ئۆلۆژیی
كهماڵیسم سه‌ری
نه‌گرتووه،
به‌ڵكه له ژێر
ته‌ئسیری گه‌لێك
هۆكاری كۆمه‌ڵایه‌تی
و فه‌رهه‌نگی
و سیاسییه‌وه، چ له
ئاستی ناوه‌وه
و چ له ئاستی
ده‌ره‌وه‌دا
تووشی گه‌لێك
كه‌ند
و كۆسپ و ته‌نانه‌ت
تێكشكانیش هاتووه.
شتێكی
كه له‌و بواره‌دا
سه‌یره و ده‌گه‌ڵ
ئیده‌ئۆلۆژیی
كهماڵیسم نایخوێنێته‌وه
ئه‌وه‌یه كه
پرۆسه‌ی رێفۆرم
و دێمۆكراتیزه‌كردنی
وڵات، له جیاتی
ئه‌وه‌یكه له‌لایه‌ن
لایه‌نگرانی
كهماڵیسم و به‌تایبه‌ت
ئهستووندهگه ڕاگرهكهی
واته ئه‌رته‌ش
ئه‌نجام بدرێ،
تاڕاده‌یه‌ك
له‌لایه‌ن هه‌وادارانی
بیروبۆچوونی
ئیسلامییه‌وه
به‌ڕێوه‌ده‌چێ
كه ده ده‌وڵه‌تی
«ڕه‌جه‌ب ته‌یب
ئۆردو‌غان»دا ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه.
له‌وه‌ش
سه‌یرتر ئه‌وه‌یه
كه لایه‌نگیری
و لایهنخوازیی
له‌پێناو ئه‌ندامه‌تی
توركیا له یه‌كێتی
ئوڕوپا، له ناو
پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تی
ئێسته‌ی «ئۆردو‌غان»دا
به تێكڕایی به‌هێزتره
تا پێكهاته‌ی
ئه‌رته‌ش و به‌تایبه‌ت
ژنهڕاڵهكان،
كه داهاتووی
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌یان
به مه‌رجی ئه‌ندامبوونی
توركیا ده‌كه‌وێته
مه‌ترسییه‌وه.
به
خستنه‌ڕووی ئه‌و
پێشه‌كییه و
ده پێوه‌ندی
ده‌گه‌ڵ نێوه‌رۆكی
ئه‌م باسه‌دا،
ئه‌وه‌ش ده‌بێ
بگوترێ كه توركیا
هه‌ر له سه‌ره‌تای
شه‌ڕی عێراق و
به‌تایبه‌ت به‌هۆی
ئه‌و بارودۆخه‌ی
كه له دوای ڕووخانی
ڕێژیمی به‌عسیی
عێراق و ڕووداوه
یه‌ك له دوای
یه‌كه‌كانی تیرۆریستی
له دژی بنیاتنانه‌وه‌ی
عێراقێكی نوێ
هاتوونه‌ئاراوه،
هه‌میشه به‌ته‌ما
بووه له سه‌ر
ئیزنی ئه‌مریكا
ده‌ست ده‌كاروباری
ناوه‌وه‌ی عێراق
وهرهبدا و،
تا له سۆنگه‌یه‌وه
بتوانێ هێزه‌كانی
كۆنگره‌ی گه‌ل(پ. ك. ك) كه به ناچاری
له ناوچه‌كانی
كوردستانی باشووردا
ده‌ژین، له‌ناوببا.
دیاره،
به گوێره‌ی گه‌لێك
ڕووداو و هۆكاری
پێوه‌ندیدار
و به‌تایبه‌ت
ئه‌و شهرتومهرجانهی
كه كۆمیسیۆنی
یه‌كێتی ئوڕووپا
ڕۆژدهگهڵ ڕۆژ
به سه‌ر ڕێژیمی
توركیادا فه‌رزی ده‌كا، خۆشبه‌ختانه
ئه‌و هه‌له‌ی
تا ئێستا بۆ نه‌ڕه‌خساوه
كه به‌و ئاواته‌ی
بگا. كه‌وابوو
ڕێژیمی توركیا
ده‌یه‌وێ به
فشارهێنان بۆ
سه‌ر ئه‌مریكاییه‌كان
به‌تایبه‌ت كه
خۆیان حیزبی كۆنگره‌ی
گه‌ل(پ. ك. ك)یان
به ڕێكخراوێكی
تێرۆریستی له
قه‌ڵه‌م داوه،
ئه‌و ئه‌ركه
جێ به‌جێ بكرێ.
هه‌ربۆیه‌شه
دۆینی سێشهممۆ(11-01-2005) له
شاری ئانكارا،
كۆبوونه‌وه‌یه‌كی
سێ قۆڵی له نێوان
نوێنه‌رانی توركیا
و عێراق و ئه‌مریكا
بۆ تاوتوێكردنی
باری هێمنایه‌تی
عێراق و هه‌روه‌ها
په‌لاماردانی
هێزه‌كانی كۆنگره‌ی
گه‌ل(پ. ك. ك)
و پاككردنه‌وه‌یان
له ناو سنووره‌كانی
كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
ئاشكرایه، به گوێره‌ی
ئه‌و بارودۆخه
ناله‌باره‌ی
ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان
تێیكه‌وتوون
كه تا ئێسته‌ش
نه‌یانتوانیوه
سه‌ركه‌وتنێكی
ئه‌وتۆ له پێناو
بنه‌بڕكردنی
تیرۆریسم و ئازادسازیی
و به‌تایبه‌ت
ڕێخۆشكردن بۆ
ئه‌نجامدانی
هه‌ڵبژاردنه‌كانی
عێراق به‌ده‌ست
بێنن زۆر ئاسایی
یه، كه ڕێژیمی
توركیا داوایه‌كی
وه‌ها بۆ لێدانی
هێزه‌كانی كۆنگره‌ی
گه‌ل(پ. ك. ك)
بخاته به‌رده‌م
هێزه‌كانی
ئه‌مریكاوه.
هه‌رچه‌ند ژه‌نه‌ڕاڵ
«جان ئه‌بی زه‌ید»
فه‌رمانده‌ری
هێزه‌كانی ئه‌مریكا
له عێراق كه
یه‌كێك له به‌شدارانی
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه
بووه، گوتوویه
كه: «كۆنگره‌ی گه‌ل(پ. ك. ك)
ڕێكخراوێكی تێرۆریستی
یه و ڕۆژێك هه‌رده‌بێ لێی بدرێ»؛ به‌ڵام
وێناچێ مه‌سه‌له‌كه زۆر به
هێند گیرابێ و،
ڕێشی تێناچێ
ئه‌مریكا گوزوگونبهد
له سه‌ر داوایه‌كی
ئه‌وها، خۆی ده‌رگیری
كێشه‌یه‌ك بكا
كه ده‌به‌رگری
هیچ چه‌شنه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی
ستراتێژی نییه
بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی.
بێ
له‌وه‌ش، واوێده‌چێ هه‌ڵوێستی سیاسی
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی
ئه‌مریكا
له‌و ڕوانگه‌یه‌وه
زۆر نزیك بووبێته‌وه كه پرۆسه‌ی
ڕێفۆرم و دێمۆكراتیزه‌كردنی
توركیا، به‌بێ
له‌به‌رچاوگرتنی
كێشه‌ی گه‌لی
كورد چاره‌سه‌رنه‌كرێ.
له
كۆتاییدا، دیاره
نابێ چاو له‌وه
بپۆشرێ كه ڕێكخراوی
كۆنگره‌ی گه‌ل(پ. ك. ك) یش وێڕای ته‌واوی وریایی و گوێقوڵاخیی، ده‌بێ سیاسه‌ت
و هه‌ڵوێستێكی
زۆر نه‌رم و تاكتیك
په‌سند له خۆی
نیشان بدا و، نه‌كه‌وێته
داوێكه‌وه كه
دوژمنانی گه‌لی
كورد بۆی ده‌نێنه‌وه.
هه‌ڵبه‌ت عه‌ینی
ئه‌و وریایی و
گوێقوڵاخییه
ده‌بێ له‌لایه‌ن
هێزه خاوه‌نده‌سه‌ڵاته‌كانی
كوردستانی باشووریشه‌وه
له‌به‌رچاو بگیرێ.
س. چ.
هێرش 12-01-2005
• • •