بێنازیی
پارچه
شێعرێک
• که‌ژاڵ
ئیسماعیل
ڕۆژێک به
ڕێکه‌وت
ڕۆژنامه‌یه‌کی
کۆنم دیته‌وه
تیایدا
پارچه
شێعرێکی
بێنازم
خوێنده‌وه
هه‌ر
دوابه‌دوای
لێبوونه‌وه
خه‌یاڵێک
به‌ره‌و
داهاتووی
بردمه‌وه..
ئه‌وسا
پرسیارێک
وه‌کوو زه‌نگ
بۆ
وه‌ڵامێک
گڕووی گرته‌وه،
پرسیارێکی
فره به‌پێز
پڕ
له مانا و
فره به‌هێز
به
دوای قه‌ڵه‌مێکا
وێڵی کردم
ئای
قه‌ڵه‌م..!
دیسانه‌وه
په‌نجه‌کانم
به نیازن
به
گژ لاپه‌ڕه‌یه‌کی
بێگیانتدا
بکه‌نه‌وه
تا
وه‌ڵامێک بۆ
پرسیار
بدۆزنه‌وه..
بڵێی
ڕۆژێک
من
و تۆش وه‌ک ئه‌و
ڕۆژنامه‌یه
فڕێ
بدرێینه سه‌ر
شۆسته‌کانی
لاموبالات
به‌ره‌و
فه‌نابوون
باڵ بگرین
به‌ده‌م
کێژه‌ڵووکه‌یه‌کی
شێته‌وه؟!
ئای
قه‌ڵه‌م..!
چه‌ندین
وه‌رزه من و
تۆ
وه‌ک
خاوه‌نی
شێعره
بێنازه‌که
وشه
له کێڵگه‌کانی
ته‌نهاییدا
ئه‌چنینه‌وه،
فرمێسکه‌کانی
غوربه‌ت ئه‌هۆنینه‌وه
باسکه‌کانمان
ئه‌که‌ین به
سه‌رین
بۆ
بێلانه‌یی خه‌و
و،
ئه‌شکی
«شێته‌کان»
ئه‌نێینه
سه‌ر پیلووه‌کانی
مانگ،
گڕووی
دڵه بێزاره‌کان
ژیرئه‌که‌ینه‌وه
من.. و..
تۆ
له‌گه‌ڵ
وه‌نه‌وزه‌کانی
شه‌ودا
غه‌می
سه‌ر باڵه‌کانی
باڵنده‌یه‌کی
کۆچکردوو
هه‌ڵئه‌گرین،
له‌گه‌ڵ
تاریکایی ژێر
چراکاندا،
هه‌ناسه‌ی
سارد
له
تووله
ڕێگاکان ئه‌نێژین،
که‌چی..
هه‌رکه
جارێک
نراینه
به‌ر تارمایی
دوو نیگا
به
جێ په‌نجه‌کانی
دوو کۆتره‌وه
ئه‌لکێین،
ناخافڵ
هه‌ڵمان ئه‌گرن
به‌ره‌و
لووتکه‌ی له‌یادچوونه‌وه،
بێ
ئه‌وه‌ی که‌سێک
له ناخمان
تێ‌بگا
یان،
ئه‌نرێینه
سه‌ر مێزێکی
بێ ڕوح و
له‌گه‌ڵ
شه‌ڕی ده په‌نجه‌دا
بۆ
ناو زبڵدانێک
ده‌مانپێچنه‌وه..
ئای
قه‌ڵه‌م..!
له‌گه‌ڵ
کاروانی ئه‌و
شێعره
بێنازه‌دا
سه‌فه‌رێکی
دوورم کرد و
ئێستا،
من
پرسیارێک له
تۆ ده‌که‌م
ــ
کێ ئه‌ڵێ من و
تۆش
به‌ره‌و
بێنازیی
ناچێت چاره‌نووسمان
یان،
به ده‌ردی
ڕۆژنامه‌که‌ی
سه‌ره‌ڕێگا؟!
وه‌ره..
با پێکه‌وه
بگه‌ڕێینه‌وه
بۆ
زه‌مه‌نی
ئێستامان
ــ
بۆ باوه‌شی شه‌وه‌کانی
خۆمان ــ
وه‌ره.. وه‌ک
جاران
ده‌ستی
وشه بگرین و
ڕازی
ته‌نهایی و بێ
خه‌ویمان
بنێینه
سه‌ر دڵی لاپه‌ڕه‌کان..
وه‌ره..
با
بیر له
داهاتوو نه‌که‌ینه‌وه
و
وه‌ڵامی
ئه‌و پرسیاره
نه‌ده‌ینه‌وه..!
26-10-2005
• • •