بۆ ئه‌و
پیاوه‌ی که..!
• كه‌ژاڵ
ئیسماعیل
ژن
هه‌موو
جوانییه‌که.. به‌ڵێ،
ژن له هه‌موو
جوانییه‌کان
جوانتره.
کێشه‌کانی
ناو خێزان
زۆرن. به‌ڵام
هه‌ر خێزانێک
به گوێره‌ی
بیر و ڕا و
بۆچوونی
خۆیان، به
پێی ئه‌و په‌یوه‌ندییه
گه‌وره و به‌هێزانه‌ی
که ئه‌ندامانی
خێزان پێکه‌وه
هه‌یانه، ده‌توانن
کێشه‌کانیان
چاره‌سه‌ر
بکه‌ن و، به
شێوه‌یه‌کی
وه‌ها گونجاو
هاوکاری یه‌کتری
بکه‌ن که
کێشه‌کانیان
نه‌بێته
ڕێگر له به‌رده‌م
به‌خته‌وه‌ریی
و ته‌بایی
خێزاندا.
دیاره هیچ
خێزانێک بێ قڕه
و کێشه
نییه و هه‌رکام
له‌وان خاوه‌نی
ناکۆکی و
گیروگرفتی
خۆیانن.
به‌ڵام هه‌ندێ
کێشه له ناو
خێزاندا هه‌ن
که یه‌کلایه‌نه
چاره‌سه‌ر
ناکرێن و هه‌روا وه‌ک
خۆیان ده‌مێننه‌وه.
به‌ڕێزان،
ئه‌و کێشه‌ی
من باسی لێوه‌ده‌که‌م،
کێشه‌ی
خانمێکه که
گیرۆده‌ی
سیسته‌می
پیاوسالاریی
یه و، له
ناو کۆمه‌ڵگایه‌کی
دواکه‌وتوو و
نه‌خۆشدا که‌وتووه‌ته
گێژاوی
خۆخواردن و
بیرکردنه‌وه‌ی
بێ ئه‌نجام!
بۆ
نموونه، ئه‌و
خانمه هه‌رکات
بیهه‌وێ له‌گه‌ڵ
هاوسه‌ره‌که‌ی
قسه بکات،
یان ئه‌گه‌ر
وه‌ک ژنێک
داکۆکی له سه‌ره‌تاییترین
مافی خۆی بکات
هاوسه‌ره‌که‌ی
پێی ده‌ڵێت:
من چۆن گوێ له
ژن ده‌گرم،
ڕقم له خۆشم
ده‌بێته‌وه
چونکه له ژن
بووم.. به‌مجۆره
ده‌گه‌ڵ ده‌یان
وشه و قسه‌ی
بێ مانا و
دوور له نه‌زاکه‌تی
ئینسانی و به‌ده‌ر
له ڕه‌وشتی
که‌سێکی خاوهنبیر
و، تێنه‌گه‌یشتوو
له وشه‌ی
پیرۆز ڕووبه‌ڕووده‌بێته‌وه.
به
داخه‌وه ته‌نها
ئه‌و خانمه
گیرۆده‌ی ئه‌م
قه‌یرانه
نییه، به‌ڵکه
زۆرن ئه‌و
ژنانه‌ی که
له ده‌ریای
بێ سنووری
پیاوسالارییدا
غه‌رقن و،
بوونه‌ته
قوربانی هه‌ڵه‌کانی
کۆمه‌ڵ و، هه‌ر
قه‌یرانی ئه‌و
کۆمه‌ڵگا نهخۆشهشه
بووه‌ته
ڕێگر له به‌رده‌م
ده‌ربازبوونیان
له‌م گێژاوه
پڕ له ترس و
تۆقێنه‌ره
و، گه‌ڕان به
دوای دونیایه‌کی
ئارام و هێمندا.
به‌ڵێ،
زۆریشن ئه‌و
پیاوانه‌ی له‌م
دونیای پێشکه‌وتن
و عه‌وله‌مه‌یه‌دا،
تائێستا به‌م
شێوه‌یه ڕه‌فتار
له‌گه‌ڵ ژن ده‌که‌ن
و، به هۆی په‌روه‌رده‌ی
هه‌ڵه و دوور
له
شارستانێتی،
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه
که به
کوڕی له
دایک ده‌بن
چاویان وا ده‌کرێته‌وه
که ئه‌وان له
ناو خێزاندا
گرینگتر و گه‌وره‌تر
و جێی شانازیی
زیاترن، هه‌ر
بۆیه به
چاوێکی سووک
ده‌ڕواننه
ژن كه نیوه‌ی
ئه‌و کۆمه‌ڵگایه، ئه‌و
ژنه‌ی که به‌شێکی
زۆر له ئه‌رکه‌کانی
ژیان و خێزان
وه ئه‌ستۆ ده‌گرێ
و، ده‌بێته
دایکی منداڵان!!
لێره‌دا
منیش ڕوو له‌م
پیاوه که
پێی شه‌رمه
ژن بێ دایکی خۆی
بزانێت، ده‌که‌م
و ده‌ڵێم:
ژن
هه‌ر له ڕۆژی
له
دایکبوونیه‌وه
ده‌بێته
بناغه و کۆڵه‌که‌ی
پته‌وی ژیان و
خێزان. ژن
گوڵێکه به
درێژایی هه‌موو
زه‌مه‌نه‌کان
ڕه‌نگ و بۆنی
بزر نه‌کردووه
و هه‌ڵناوه‌رێت.
ژن
جوانترین
سروودی خۆشه‌ویستی
یه و، هێنده‌ی
پانتایی
ئاسمان دڵی
فراوانه و
هێنده‌ی به‌رینایی
و قووڵایی ده‌ریاکان
سۆز ده‌به‌خشێت.
ژن دایکێکی
مێهره‌بانه
که سه‌دان شه‌و
به‌بێ
ماندووبوون
شه‌ونخوونی
ده‌کێشێت هه‌تا
تۆی پیاو گه‌وره
ده‌بیت!
ژن
خوشکێکی
دلۆڤان و به‌سۆز
و شیرینه. ژن
کچێکی ناسکی
ژیکه‌ڵه‌یه
وه‌ک مۆم ده‌سووتێت
تا ڕێت بۆ
ڕووناک بکات.
ژن
ئه‌و مانگه‌یه
ئاسمانی تۆ
ڕۆشن ده‌کاته‌وه.
هاوسه‌رێکی
به‌وه‌فا و
خۆشه‌ویستێکی
به‌ئه‌مه‌گ و
ئه‌ویندارێکی
ئه‌به‌دی یه.
بناغه‌ی
خێزانێکه
تۆی تێدا په‌روه‌رده
ده‌کرێت. ژن
ئه‌و خانمه‌یه
كه ته‌مه‌نی
گه‌نجێتی خۆی
له پێناو
خۆشبه‌ختی و
به‌خشینی
ژیان به تۆ
به‌خت ده‌کات.
ئه‌گه‌ر ئه‌و
خانمه مێهره‌بانه
نه‌بێت تۆش
نابیت. هێنده
نه‌فه‌س قووڵ
و نه‌فس به‌رز
و خۆڕاگره به‌رگه‌ی
هه‌موو سه‌ختییه‌کانی
ژیان و نه‌هامه‌تی
ڕۆژگار و قه‌یرانه‌کانی
کۆمه‌ڵ ده‌گرێت.
ئه‌گه‌ر تۆ له
بری ئه‌و بیت
به‌رگه‌ی ته‌نها
ساتێک له
ئاسته‌نگی و
ئاڵۆزییه‌کانی
ژیان ناگریت.
به‌ڵێ
ژن خه‌مڕه‌وێنی
ژیانه، هه‌موو
وشه‌یه‌کی جه‌وانه،
هه‌موو
ئاوازێکی
ناسک و هه‌موو
ده‌نگێکی د؛گیر
و نه‌رمونیانه.
ژن سه‌رچاوه‌ی
ئیلهامی هه‌موو
شێعرێکی پڕ له
ئه‌وینه. ژن
ژێی هه‌موو
ئامێرێکی
مۆسیقایه و
خۆشئاههنگترین
سه‌مفۆنیای
دونیایه.
گه‌ر
تۆی پیاو، ته‌نها
جارێک چاو به
لاپه‌ڕه‌کانی
مێژوودا
بخشێنی ناوی
خانمه قاره‌مان
و گه‌وره‌کانی
گه‌له‌که‌ت
به‌رچاو ده‌که‌وێت
که چۆن زۆر
ئازا و
بوێرانه به‌ره‌نگاری
نه‌هامه‌تیی
و کێشه‌کانی
ڕۆژگار بوونه‌ته‌وه، ئه‌وسا
ده‌زانی چه‌ند
ژن، به‌هێز و
له‌خۆبووردوانه
شانبه‌شانی پیاو
ده‌وڵه‌تیان
به‌ڕێوه‌بردووه
و سه‌رکرده‌ی
نه‌ته‌وه‌یه‌ک
بوون.. یان چۆن
شاعیره‌کان
ئیلهامی شێعر
و نووسینیان
له جوانی و
سۆز و ئه‌وینی
ژن وه‌رگرتووه
و، چۆن باسی
به‌رزیی و به‌زه‌یی
و دڵاوایی ژن
ده‌که‌ن.
به‌و
هیوایه‌م که
تۆی پیاو،
ڕۆژێک له
ڕۆژان چاوت به‌م
دێڕه بکه‌وێت
که نووسراوه:
«به‌هه‌شتی تۆ
له ژێر پێی
ئه‌ودایه».
ژن هه‌موو
جوانییه‌که
ئــــــــــــهی
ژن، چه‌نده
شیرینی تۆ
کانگه‌ی
ژین و ئـــــــــــــــــهوینی
تۆ
گـــــــــــــــــــــــهر
نازانی
بیزانه تۆ
چــــــــــــــهند
ئازیزی لام
گیانه تۆ
تۆ ده‌روازه‌ی
حه‌ز و خـــــــــــــوازی
تــــــــــــــــــــــۆ
ئامێزی ناز و
نیازی
تـــــــــــــــــــــۆ
دایکێکی
مێهره‌بانی
خۆشه‌ویستی
هـــــــــــــهموومانی
تۆ
په‌پووله‌ی،
گوڵی، پــــــــــــهری
جێی
شانازی و تاجی
ســــــــهری
ده‌نگی
شه‌مشاڵ،
قاسپه‌ی که‌وی
هه‌رچی
چاك و جوان بێ،
هه‌وی
ژن،
کانگه‌ی عـــــــهشق و
وه‌فایه
به‌هه‌شت
له ژێر پێی ئه‌و
دایه
• • •
هۆله‌ندا
ــ دینهاخ 2005