خوێندنه‌ویه‌کى
قانوونى له
ره‌شنووسى ده‌ستوورى
هه‌میشه‌یى
عێراق
دوکتۆر
نوورى
تاڵه‌بانى
له
کۆبوونه‌وه‌یه‌كی
نائاسایى په‌رله‌مانى
هه‌رێمى
کوردستان له
24 ى ئابى 2005 بۆ
کۆڵینه‌وه
ده‌رباره‌ى
ره‌شنووسى ده‌ستوورى
هه‌میشه‌یى
عێراق به‌سترابوو.
چه‌ند تێبینیه‌كم ده‌رباره‌ى
ئه‌و ره‌شنووسه
ده‌ربڕی که
چه‌ند سه‌عاتێک
پێش کۆبوونه‌وه‌که
به ده‌ستمان
گه‌یشتبوو. لێره‌دا
چه‌ند
تێبینیه‌کى
تر سه‌باره‌ت
به‌و دۆکیمه‌نته
ده‌ستوورییه
ده‌خه‌مه به‌رچاو
که سیسته‌مى
فه‌رمانره‌وایى
بۆ عێراق و په‌یوه‌ندى
هه‌رێمى
کوردستان به
حکومه‌تى
ناوه‌ندییه‌وه
دیارى ده‌کات،
ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ى
که زیاتر له
14 ساڵه نه‌ماوه،
به‌ڵام گه‌ر
ئه‌و ره‌شنووسه
په‌سه‌ند
بکرێت ئه‌وا
به پێى ئه‌و
ده‌ستووره
رێکده‌خرێته‌وه. له
میانى تاوتوىَکردنى
به‌نده‌کانى
ئه‌م ره‌شنووسه
بیروراگۆرینه‌وه‌م له‌گه‌ڵ
چه‌ند
قانوونناسێکى
تر کردووه و
گوێم له راو
بۆچوونى جیا
جیا بووه که
به‌شێکیان
بڵاو نه‌کراونه‌ته‌وه. جارێکى
تر ده‌ستخۆشی و
ماندوونه‌بوون
له شاندى
کوردستان ده‌که‌مه‌وه
بۆ هه‌ڵوێستی
یه‌کگرتوویان
و هه‌وڵ و
کۆششه‌یان بۆ
چه‌سپاندنى
به‌شێکى زۆر
له داواکاریه‌کانى
گه‌له‌که‌مان
له‌و ره‌شنووسه‌دا.
دانوستان
و گوفتوگۆ له‌گه‌ڵ
نوێنه‌رانى
لایه‌ن و
گرووپى
سیاسیى
عێراقى عروبه‌وىو
مه‌زه‌بى
توندره‌و
کارێکى ئاسان
نییه، شاندى
کوردى به
بینێکى درێژه‌وه
دانوستانی له‌گه‌ڵ
کردوون، جگه
له‌وه‌ش له‌ژێر
گوشارى چه‌ند
ده‌وڵه‌تێکدا
بوون که په‌ڵه‌یانه
له ئاماده‌کردن
و په‌سه‌ندکردنى
ئه‌و ره‌شنووسه.
تێبینیه‌کانم
بۆ روونکردنه‌وه‌ى
بنه‌ما سه‌ره‌کیه‌کانى
ئه‌و ره‌شنووسه
به شیکردنه‌وه‌ى
"دیباجه"و
به‌نده‌کانى
ده‌بىَ له‌گه‌ڵ
به‌راوردکردنیان
به به‌نده‌کانى
ئه‌و پرۆژه‌ى
که (لیژنه‌ى
پشتگیرى کردن
له
فراکسیۆنى
کوردستان له
کۆمه‌ڵه‌ى
نیشتمانى
عێراقى)
ئاماده‌ى
کردبوو.
ئه‌و برۆژه‌یه
په‌رله‌مانى
هه‌رێمى
کوردستان و
لایه‌نه
سیاسیه‌کانى
کوردستان هه‌موو
پشتگیریان لىَ
کردووه،
چونکه
داواکاریه‌کانى
گه‌لى
کوردستان
تێدا گه‌ڵاڵه
کرابوو. له‌و
پرۆژه‌یه‌دا
نه کورد
داواى دامه‌زراندنى
ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى
کردووه‌و نه
عێراق بکرێت
به ده‌وڵه‌تێکى
کۆنفیدرالى،
ته‌نیا داواى
عێراقێکى
فیدرالى
کردووه
تێیدا مافه
سه‌ره‌کیه‌کانى
زامن کرابن. ئاماژه‌ش
بۆ به‌شێک له
به‌نده‌کانى
قانوونى به‌رێوه‌بردنى
ده‌وڵه‌تى
عێراق بۆ ماوه‌ى
گواستنه‌وه
ده‌که‌م که
کارى پىَ ده‌کرێ
تا ئه‌و ده‌مه‌ى
ره‌شنووسه‌که
په‌سه‌ند ده‌کرێت
و هه‌ڵبژاردنێکى
تازه له
کۆتایى ساڵى 2005
ئه‌نجام ده‌درێت،
گه‌ر هه‌موو
شتێک به پێى
ئه‌و قانوونه
جێبه‌جىَبکرێت. له
حاڵه‌تى ره‌تکردنه‌وه‌ى
ره‌شنووسه‌که،
کار به‌و
قانوونه ده‌کرێت
تا هه‌ڵبژاردنێکى
نوىَ
ساز ده‌کرێت و
لیژنه‌ێکى
تازه داده‌مه‌زرێت
بۆ نووسینه‌وه‌ى
ره‌شنووسێکى
تر.
سه‌باره‌ت
به "دیباجه"ى
ئه‌و ره‌شنووسه،
خوازیاربووم
ئاماژه‌ێکى
تێدا بکرابا
بۆ چۆنیه‌تى
دامه‌زراندنى
ده‌وڵه‌تى
عێراق، چونکه
سیاسه‌تى ره‌گه‌زپه‌رستانه‌و
تایفه‌گه‌رى
حکومه‌ته یه‌ک
له‌دواى یه‌که‌کانی
عێراق له
ئاکامى چۆنیه‌تى
دروستکردنى
ئه‌و ده‌وڵه‌ته
په‌یدابووه. ئه‌م
سیاسه‌ته بىَباوه‌ری
به حکومه‌تى
ناوه‌ندى لىَ په‌یدابووه
و ره‌نگیشى
داوه‌ته‌وه
له نێو
پێکهاته‌کانى
عێراقدا که
هه‌موو که‌سێک
ئه‌مرۆ هه‌ستى
پىَ ده‌کات،
بۆیه گه‌ر ده‌ستوورى
هه‌میشه‌یى
عێراق چاره‌سه‌رى
ئه‌م کێشه‌یه
نه‌کات، ئه‌میش
وه‌ک ده‌ستووره‌کانى
له‌مه‌وبه‌ر
نووسینێکى سه‌ر
کاغه‌ز ده‌بىَ.
خوێندنه‌وه‌م
بۆ ئه‌و ره‌شنووسه
وه‌ک
قانوونناسێکى
کوردى په‌رۆشه
بۆ چه‌سپاندنى
مافه‌کانى گه‌لى
کوردستان له‌م
ره‌شنووسه‌دا
که پاش په‌سه‌ندکردنى،
ده‌بێته ده‌ستوور
بۆ عێراق. گه‌ر له‌و
ده‌ستووره‌دا
دوا رۆژى
کوردستان به
روونى دیارى
نه‌کرێت و به‌نده‌کانى
رێگا نه‌گرن
له دووباره‌بوونه‌وه‌ى
ئه‌و
تاوانانه‌ى
دژ به گه‌لى
کورد کراون،
جارێکى تر
تووشى نه‌هامه‌تىو
سه‌رگه‌ردانى
ده‌بینه‌وه.
ئه‌و به‌ندانه‌ى
که مافه‌کانى
گه‌لى
کوردستانى
تێدا چه‌سپێنراون
پشتگیریان لىَ ده‌که‌ین،
به‌ڵام ده‌بىَ
راووسه‌رنجى
خۆمان ده‌رباره‌ى
ئه‌و به‌ندانه‌ى
به نارێکى و
ڵێڵى
دارێژراون ده‌ربرین
و په‌نجه بخه‌ینه
سه‌ر که‌مو
کورتیه‌کانى
ره‌شنووسه‌که.
ئه‌م
ره‌شنووسه
پێکهاتووه
له 153 به‌ندو
دابه‌شکراون
به‌سه‌ر شه‌ش
ده‌روازه‌دا. بنه‌ما
سه‌ره‌کیه‌کانى
ئه‌و ره‌شنووسه
له به‌نده‌کانى
یه‌که‌وه تا
سیازده
دیارىکراون و
کۆمه‌ڵێک پره‌نسیپى
چاکیان
تێدایه. به‌شێک
له به‌نده‌کانى
ئه‌م ره‌شنووسه
په‌یوه‌ندیان
به مافه‌کانى
گه‌لى
کوردستانه‌وه
هه‌یه، ئه‌وانى
تر بۆ
دابینکردنى
ماف و ئازادیه
گشتیه‌کانى
هه‌موو
هاوڵاتیانى
عێراقى.
لێره‌دا
ئاماژه بۆ ئه‌و
به‌ندانه ده‌که‌م
که په‌یوه‌ندیان
به مافه‌کانى
گه‌لى
کوردستان و
مافه گشیه‌کانه‌وه
هه‌یه که به‌شێکى
زۆریان به ده‌ستکه‌وت
ده‌زانم، به
تایبه‌تى:
1. سیسته‌مى
"ئیتیحادى"
(له جیاتى
وشه‌ى
فیدرالى به‌کارهاتووه)
په‌سه‌ندکراوه
بۆ حوکمرانى
کردنى عێراق،
هه‌رچه‌نده
ناوى"کۆمارى
عێراقى
ئیتیحادى"له
ره‌شنووسه‌که‌دا
نییه که ئه‌مه‌ش
ئاکامى
قانوونى لىَ ده‌بێته‌وه،
وه‌ک پاشتر
روونى ده‌کینه‌وه.
2. زمانى
کوردى له‌پاڵ
عه‌ره‌بى
زمانى فه‌رمى
ده‌بىَ له
عێراقدا، هه‌روا
ده‌بىَ هه‌ردوو
زمانه‌که له‌لایه‌ن
ده‌زگاکانى
هه‌رێمى
کوردستانه‌وه
به‌کاربێن،
زمانى
تورکمانىو
سریانى زمانى
خوێندن ده‌بن
بۆ تورکمان و
کلدان و
ئاشورى،
پێکهاته‌کانى
تر‌ى عێراقیش
ده‌توانن
زمانى خۆیان
بۆ خوێندن به‌کاربێنن.
له‌و شوێنانه‌ى
تورکمان و
ئاشورىو
کلدان لێى
نیشته‌جینه،
زمانى
تورکمانىو
سریانى زمانى
فه‌رمى ده‌بن
بۆ کاروبارى
کارگێرىو
سیاسى‌و
رۆشنبیرى‌و خوێندن. ئه‌م به‌نده
به پشتگیرى
شاندى کوردى
له ره‌شنووسه‌که‌دا
چه‌سپێنراوه.
3.
ره‌شنووسه‌که
ئیلتیزامێکى
ده‌ستوورى
خستووه‌ته
سه‌رشانى ده‌وڵه‌تى
عێراق که ده‌بىَ
دژایه‌تى
تێرۆر به هه‌موو
شێوه‌کانى
بکات.
4.
ئاڵا‌و درووشم
و سروودى
نیشتمانى
عێراقى ده‌ستکارى
ده‌کرێن به
پێى قانوون که
تێیدا ده‌بىَ
ئاماژه
بکرێت بۆ
پێکهاته‌کانى
گه‌لى عێراق. ئاڵاى
ئێستاى عێراق
که رژێمى به‌عس
دایناوه
ئومێده‌وارین
جارێکى تر
چاومان پێى نه‌که‌وێته‌وه.
5.
هاوڵاتیانى
عێراقى مافى
ئه‌وه‌یان ده‌بىَ جگه
له ده‌وڵه‌تنامه‌ى
(جنسیه‌ى)عێراقى،
ده‌وڵه‌تنامه‌ى
تریان هه‌بىَ، ئه‌مه‌ش
مافێکى ره‌وایه‌و
له ده‌ستوورى
چه‌ند ده‌وڵه‌تێکى
تردا ئه‌م
مافه به
هاوڵاتیانیان
دراوه(حق حمل
جنسیات
متعدده).
6.
هاوڵاتیانى
عێراقى به ژن
و پیاوه‌وه
یه‌کسانن و
مافى به‌شدارىکردنیان
ده‌بىَ له
کاروبارى
گشتیدا.
ره‌شنووسه‌که
رێژه‌ێکى
دیارىکردووه
بۆ بوونى
خانمان له
ناو ئه‌نجومه‌نى
نوینه‌رایه‌تی
عێراقیدا به
%25 ، وه‌ک ئه‌و
رێژه‌ى له
قانوونى کاتى
به‌رێوه‌بردندا
هه‌یه.
7.
له ده‌روازه‌ى
دووه‌مى ره‌شنووسه‌که‌دا
(به‌ندى 14 تا 45)
کۆمه‌ڵێک له‌و
مافانه‌ى په‌یوه‌ندیدارن
به مافى مه‌دنىو
رامیارىو
ئابوورى‌و
کۆمه‌ڵایه‌تىو
رۆشنبیریه‌وه
هه‌یه چه‌سپێنراون.
له به‌شى
دووه‌مى هه‌مان
ده‌روازه‌دا
به دریژى
وردى باسى له
ئازادیه
گشتیه‌کان
کردووه.
8.
کۆمسیۆنێکى
سه‌ربه‌خۆ بۆ
دابینکردنى
مافه‌کانى
مرۆڤ به پێى
به‌ندى 100ى ره‌شنووسه‌که
داده‌مه‌زرىَو هه‌موو
ده‌زگاکان ده‌بىَ
هاوکارى له‌گه‌ڵدا
بکه‌ن، به‌ڵام
ئه‌و که‌سانه‌ى
له‌و
کۆمسیۆنه‌دا
کار ده‌که‌ن
ده‌بىَ که‌سانێکى
پاک و لێوه‌شاوه
بن وله‌ژێر
رکێفى حیزبه
ده‌سه‌ڵاتداره‌کاندا
نه‌بن تاکو
بتوانن ئه‌رکه‌کانى
سه‌رشانیان
به باشى جێبه‌جىَبکه‌ن.
9. به
پێى به‌ندى 103و 104
چه‌ند ده‌سته‌یه‌ک
داده‌مه‌زرێن،
یه‌کێکیان بۆ
زامنکردنى
مافى هه‌ریم و
ئه‌و
پارێزگایانه‌ى
به هه‌رێمێکه‌وه
نه‌به‌ستراون
بۆ مسۆگه‌رکردنى
به‌شداریان
به شێوه‌ێکى
دادپه‌روه‌رانه
له ئیداره‌ى
ده‌زگاکانى
ناوه‌ندىو
دابه‌شکردنى
زه‌ماله‌ى
خوێندن و به‌شدارىکردنى
نوێنه‌رانیان
له‌و
کۆنگرانه‌ى
له ناوچه‌که‌و
له‌سه‌ر
ئاستى نێوده‌وڵه‌تی
عێراق به‌شداریان
تێدا ده‌کات. ده‌سته‌ى
دووه‌م تایبه‌ته
به
چاودێرىکردنى
چۆنیه‌تى ته‌رخانکردنى
داهاته‌کانى
ده‌وڵه‌تى
ئیتیحادىو
دابه‌شکردنى
ئه‌و منحه‌و
یارمه‌تىو قه‌رزه
نێو ده‌وڵه‌تیانه‌ى
به حکومه‌تى
ناوه‌ندى ده‌درێن،
تاکو به شێوه‌ێکى
دادپه‌روه‌رانه
به‌سه‌ر هه‌رێم
و
پارێزگاکاندا
دابه‌ش بکرێن.
ئه‌و ده‌سته‌یه ده‌بىَ
بکۆڵێته‌وه
له شێوه‌ى به‌کارهێنانى
داهاته‌کانى
دارایى
ئیتیحادىو
دابه‌شکردنیان
به جۆرێکى
روون ودیارو
شه‌فاف.
10.
ره‌شنووسه‌که
دانى ناوه به
هه‌رێمى
کوردستان و ده‌سه‌ڵاته‌کانى
ئێستاى، هه‌روا
تێیدا
نوسراوه که
کار به‌و
قانوون و
بریارانه ده‌کرێت
که له ساڵى 1992
ه‌وه ده‌رچوون،
مه‌گه‌ر هه‌موار
کرابن یان هه‌ڵوه‌شابێتنه‌وه
له‌لایه‌ن ده‌زگاکانى
هه‌رێمه‌وه،
یان به پێچه‌وانه‌ى
به‌نده
سیادیه‌کانى
ده‌ستوورى هه‌میشه‌یى
عێراق بن. هه‌موو
هه‌رێمێک به
پێى ئه‌م ره‌شنووسه
ده‌توانىَ ده‌ستوورێک
په‌سه‌ندبکات
"بۆ
دیارىکردنى
هه‌یکه‌لى ده‌سه‌ڵاته‌کانى
له‌گه‌ڵ ده‌ستنیشانکردنى
میکانیزمى
جێبه‌جىَکردنى ئه‌و
ده‌سه‌لاتانه،
به‌مه‌رجىَ به
پێچه‌وانه‌ى
بنه‌ماکانى
ئه‌م ده‌ستووره
نه‌بن" (به‌ندى
117). له‌و
باوه‌ره‌دام
له پاشه
رۆژدا کێشه
دروست ده‌بىَ له
نێو ده‌زگاکانى
هه‌رێمى
کوردستان و ده‌زگاکانى
ناوه‌ندیدا،
گه‌ر ده‌ستوورى
هه‌رێمى
کوردستان هه‌موو
داواکاریه‌کانى
گه‌لى
کوردستانى
تێدا بێت، که
ده‌بىَ
واش بێت،
چونکه به‌شێکى
زۆر له‌و
داواکاریانه
له ره‌شنووسه‌که‌دا
دانیان پێدا
نه‌نراون. ده‌زگاکانى
هه‌رێمه‌کان
ده‌سه‌ڵاتى
قانووندانان
و راپه‌راندن
و دادوه‌ریان
ده‌بىَ که
به پێى ده‌ستوورى
خۆیان دیاری
ده‌کرێن، به‌ڵام
ده‌بىَ ره‌چاوى
ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ش
بکرێت که به
ده‌سه‌ڵاتى
تایبه‌ت به
حکومه‌تى
ئیتیحادی
ناوبراون (په‌ره‌گرافى
یه‌که‌مى به‌ندى
118). هه‌ر
له به‌ندى
سیازده‌ش ته‌ئکید
له‌سه‌ر ئه‌وه
کراوه‌ته‌وه
که ده‌ستوورى
عێراق
قانوونى باڵا
ده‌سته‌و
کارى پىَ له هه‌موو
عێراقداو هه‌ر
ده‌قێک له ده‌ستوورى
هه‌رێمێک به
پێچه‌وانه‌ى
ئه‌م ده‌ستووره
بىَ به
به‌تاڵ ده‌درێته
قه‌ڵه‌م و
کارى پىَ ناکرێت.
11.
په‌رله‌مانى
هه‌رێمه‌کان
ده‌سه‌ڵاتى
هه‌موارکردنى
قانوونى
ئیتیحادیان
ده‌بىَ گه‌ر
نه‌گونجاو بن
له گه‌ڵ ده‌ستوورو
قانوونه‌کانى
هه‌رێمه‌که‌دا،
به مه‌رجێک
ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ى
که به‌و
قانوونه
ئیتیحادیانه
رێکده‌خرێن
له ده‌سه‌ڵاتى
حکومه‌تى
ئیتیحادی نه‌بن
(برگه‌ى دووه‌مى
په‌ندى 118).
12.
حکومه‌تى
ئیتیحادى
وحکومه‌تى هه‌رێمه‌کان
و پارێزگا به‌رهه‌مهێنه‌کان
پێکه‌وه
سیاسه‌تى
ستراتیجى بۆ
پێشخستنى
سامانى نه‌وت
و گاز بۆ به‌دیهێنانى
زۆرترین سوود
بۆ گه‌لانى
عێراق داده‌رێژن،
له‌سه‌ر بنه‌ماى
ته‌کنه‌لۆجیاى
نوىَ و
بنه‌ماى
بازار‌و
هاندانى به‌رهه‌مهێنان
(برگه‌ى دووه‌مى
به‌ندى 110). نه‌وت و
گاز به‌پێى به‌ندى
109 ى ره‌شنووسه‌که
موڵکى گه‌لى
عێراقه‌و، به
پێى به‌ندى 110
حکومه‌تى
ئیتیحادى به‌رپرس
ده‌بێت له
ئیداره‌کردنى
ئه‌و نه‌وت و
گازه‌ى له
کێلگه‌کانى
ئێستا ده‌ریان
دێنن، به
هاوکارى له‌گه‌ڵ
حکومه‌تى هه‌ریمه‌کان
و پارێزگا به‌رهه‌مهێنه‌کان
و داهاته‌که‌شى
به شێوه‌ێکى
دادپه‌روه‌رانه
دابه‌ش ده‌کرێت
که بگونجێت
له‌گه‌ڵ دابه‌شبوونى
دانیشتوواندا.
13.
هه‌رێم و
پارێزگاکان
ده‌توانن
ئۆفیسى تایبه‌ت
به خۆیان بکه‌نه‌وه
له‌ناو سه‌فاره‌ت
و نێردراوه‌کانى
ده‌ره‌وه‌ى
عێراقدا، بۆ
دابینکردنى
کاروبارى
رۆشنبیرى‌و
کۆمه‌ڵایه‌تىو
گه‌شه‌پێدان
له هه‌رێم و
پارێزگاکاندا
(برگه‌ى چواره‌مى
به‌ندى 118)
14.
حکومه‌تى هه‌رێم
به‌رپرس ده‌بێت
له کاروبارى
ئیدارى له
سنوورى هه‌رێمى
خۆى، به‌تایبه‌تى
" له
پێکهێنان و
رێکخستنى
هێزى ئاسایشى
ناوخۆیى وه‌ک
پۆلیس و
ئاسایش و پاسه‌وانى
هه‌رێم".
15.
په‌ندى 136 ره‌شنووسه‌که
ئاماژه بۆ
جێبه‌جىَکردنى به‌ندى
58 ى قانوونى
کاتى به‌رێوه‌بردنى ده‌وڵه‌تى
عێراق ده‌کات
و باس له
ئاسایىکردنه‌وه‌و
رێکخستنى سه‌رژمێرىو
ئه‌نجامدانى
رێفه‌راندۆمێک
له که‌رکوک و
ئه‌و ناوچانه‌ى
کێشه‌یان له‌سه‌ره
ده‌کات، بۆ
دیارىکردنى
خواستى
هاوڵاتیان له‌و
ناوچانه‌دا،
به مه‌رجێک
پێش 31 کانوونى
دووه‌مى 2007 ئه‌نجام
بدرێن.
له‌پاڵ
ئه‌م هه‌موو
ده‌ستکه‌وتانه
که به‌شێکیان
تایبه‌تن به
داواکاریه‌کانى
گه‌لى
کوردستانه‌وه
و ئه‌وانى تر
بۆ گه‌ڵانى
عێراقن،
ئاماژه بۆ که‌موکورتیه‌کانی
ره‌شنووسه‌که
ده‌که‌ین، به
تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى
په‌یوه‌ندیان
به
داواکاریه‌کانى
گه‌لى
کوردستانه‌وه
هه‌یه که ده‌بوو
له ره‌شنووسه‌که‌دا
بنوسرێن. ئه‌رکى
قانوونناسانى
کوردستانه
که بابه‌تیانه
له "دیباجه"و
به‌نده‌کانى
ئه‌و ره‌شنووسه
بکۆڵنه‌وه،
چونکه پاشه
رۆژ گله‌ییان
لێ ده‌کرێت
وخه‌ڵکى ده‌پرسن
بۆ به شێوه‌ێکى
راستگۆییانه
ئاگادارنه‌کراونه‌ته‌وه
له ناوه‌رۆکى
ئه‌و ره‌شنووسه.
بۆ
یه‌که‌م جار
که "دیباجه"که‌م
خوێنده‌وه
هه‌ستێکى وام
لاپه‌یدابوو
که که‌سانێکى
مه‌زه‌بی ده‌ستى
باڵایان هه‌بووه
له دارشتنى
ئه‌و دیباجه‌یه. وشه‌و
ده‌سته‌واژه‌ى
وه‌ک
"ئینتیفازه‌ى
شه‌عبانى" و
"مه‌رجیعیه‌تى
ئاینى" که له
لێره‌دا به
مه‌به‌ستى
"مه‌رجه‌عیه‌تى
مه‌زه‌بی"
نوسراوه، هه‌ر
ئه‌و گرووپه
مه‌زه‌بیانه
به‌کاریان
دێنن که
زۆرینه‌نه
له ناو لیژنه‌ى
دارشتنى ره‌شنووسه‌که. هه‌ر له‌و
دیباجه‌یه‌دا
ناوى "سه‌رکردایه‌تى
ئاینى" پێش
"سه‌رکردایه‌تى
سیاسى
نیشتمانى"
هاتووه که
مه‌به‌ستیش
هه‌ر "سه‌رکردایه‌تى
مه‌زه‌بی"یه.
ئه‌و
گرووپانه له‌سه‌ره‌تاوه
به به‌رنامه
کاریان
کردووه بۆ ئه‌وه‌ى
بیرورا‌و
بۆچوونیان به‌سه‌ر
ده‌ستوورى
پاشه رۆژى
عێراقدا بسه‌پێنن. ماوه‌یه‌ک
پاش رووخانى
رژێمى به‌عسى،
له ژێر ناوى
داکۆکى کردن
له خواست و
داواکاریه‌کانى
گه‌لى عێراق،
داواى ئه‌نجامدانى
هه‌ڵبژاردنیان
ده‌کرد که ده‌بىَ په‌رله‌مانى
هه‌ڵبژێرراو
ره‌شنووسى ده‌ستوورى
عێراق ئاماده
بکات.
ئه‌و لایه‌نانه
هه‌رگیز باوه‌ریان
به
دیموکراسیه‌ت
نه‌بووه، به‌ڵام
پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنیان
به‌کارهێنا
بۆ گه‌یشتن به
مه‌به‌ستى
تایبه‌تى
خۆیان.
له‌بارودۆخى
پاش رووخانى
رژیم ئه‌وان
ده‌یانزانى
زۆرینه‌ى ده‌نگه‌کان
به ده‌ست
دێنن، بۆیه
دروشمى
نووسینه‌وه‌ى
ده‌ستوور له‌لایه‌ن
په‌رله‌مانێکى
هه‌ڵبژێرراوه‌وه
بوو به
داواکاری سه‌ره‌کیان،
هه‌موو لایه‌نه
سیاسیه‌کانى
عێراقى
وکوردستانى
ناچارکران هه‌ڵبژاردن
ئه‌نجام
بدرێت و لیستى
خۆراک وه‌رگرتن
بکرێته بنه‌ماى
ئه‌و هه‌ڵبژاردنه
که هه‌موو ده‌زانین
پربوو له که‌مو
کورتى.
جگه له‌وه‌ش،
بارى ئه‌منى
له به‌شێک له
ناوچه‌کانى
عێراقدا رێگه‌یان
به دانیشتوان
نه‌ده‌دا ده‌نگ
بده‌ن، ئه‌م
هۆیانه
واىکرد لیستى
"ئیتلافى" که
نوێنه‌رى
لایه‌نێکى مه‌زه‌بین،
زۆرینه‌ى ده‌نگه‌کان
به ده‌ست
بێنن، به‌و
هۆیه‌وه
بوونه
زۆرینه له‌ناو
په‌رله‌مان و
لیژنه‌ى
ئاماده‌کردنى
ده‌ستوورى هه‌میشه‌یى.
له
نووسینێکدا
له‌ژێر ناوى"
هه‌ڵبژاردن
له عێراقدا
ده‌بىَ
پاش نه‌هێشتنى
ئاسه‌وارى
سیاسه‌تى به
عه‌ره‌بکردن
رێکبخرێت"
(هاوڵاتى
ژماره 151 ى 3
دیسنه‌مبه‌رى
2003) نووسیبووم "
فه‌تواێکى
ئایه‌تولڵا
سیستانى که
گه‌وره‌ترین
رابه‌رى مه‌زهه‌ببى
شیعه‌ى
عێراقه سه‌باره‌ت
به چۆنیه‌تى
ده‌ستنیشانکردنى
ئه‌ندامانى
ئه‌و لیژنه‌یه
که ئاماده‌کردنى
پرۆژه‌ى ده‌ستوورى
عێراقى پىَ ده‌سپێردرێت
بووه هۆى
دواخستنى ئه‌و
پرۆسه‌یه. له‌و فه‌توایه‌دا
داواى کردووه
ئه‌ندامانى
ئه‌و لیژنه‌یه
له رێگاى هه‌ڵبژاردنه‌وه
ده‌ستنیشان
بکرێن، به‌بىَ ته‌ماشاکردنى
بارى نائاسایى
ئێستاى عێراق
که رێگا به
ئه‌نجامدانى
ئه‌و هه‌ڵبژاردنه
نادات. بارى
نائارامى له
زۆر ناوچه‌کانى
عێراق و نه‌بوونى
سه‌رژمێرێکى
باوه‌رپێکراو
که ده‌بێته
بنه‌ماى ئه‌و
هه‌ڵبژاردنه
گه‌وره‌ترین
کۆسپن له
رێگاى ئه‌نجامدانى
ئه‌و هه‌ڵبژاردنه".
"دواخستنى
پرۆسه‌ى
ئاماده‌کردنى
پرۆژه‌ى ده‌ستوور
له به‌رژه‌وه‌ندى
کورد نییه...ئه‌و
گرووپانه
داواى هه‌ڵبژاردنى
ئه‌ندامانى
لیژنه‌ى
ئاماده‌کردنى
پرۆژه‌ى ده‌ستوور
ده‌که‌ن له‌لایه‌ن
په‌رله‌مانه‌وه
بۆ مه‌به‌ستى
خۆیان".
له به‌شێکى
زۆرى ده‌وڵه‌تانى
جیهاندا سه‌ره‌تا
داوا له چه‌ند
قانوونزانێک
کراوه ره‌شنووسى
ده‌ستوورێک
ئاماده بکه‌ن،
ئه‌وجا هه‌ڵبژاردن
ئه‌نجام
دراوه بۆ
کۆڵینه‌وه
له ره‌شنووسه‌که‌و
په‌سه‌ندکردنى.
دوکتۆر
کازم حه‌بیبى
دۆستى کورد ده‌ڵىَ
"زمانى ده‌ستووره‌که
زمانێکى
ئایینى‌و مه‌زهه‌بىو
دواکه‌وتووه
و زه‌ره‌ر به
کۆمه‌ڵگا ده‌گه‌ێنىَ". (خه‌بات،
ژماره‌ى1906 ى 4ى
ئه‌یلولى 2005). دیباجه‌که
به درێژژى
باس له‌و
زوڵمانه ده‌کات
که دژ به‌عه‌ره‌بى
شیعه ئه‌نجام
دراون که هه‌موویان
راستن، به‌ڵام
که دێته
ناوبردنى ئه‌و
تاوانانه‌ى
دژ به گه‌لى
کوردستان
کراون و گه‌یشتوونه‌ته
راده‌ى
تاوانى
جێنۆساید، ته‌نیا
ناوى ئه‌نفال
و بارزانیه‌کان
و هه‌ڵه‌بجه‌و
کورده
فه‌یلیه‌کانى
هێناوه. کاک فه‌له‌که‌دین
کاکه‌یى له
و‌ڵامى
پرسیارێکدا
ده‌ڵىَ
دیباجه‌که
له‌سه‌رتادا،
پێش گه‌یشتنى
شاندى
کوردستانى بۆ
به‌غدا، به‌وشێوه‌یه
نه‌نوسرابوو،
"هه‌ر ناوى هه‌ڵه‌بجه‌ى
تێدا بوو،
پاشان ناوى ئه‌نفال
و بارزانیه‌کان
و کورده فه‌یلیه‌کانى
خرانه سه‌ر". پاشان
ده‌ڵىَ له‌به‌رامبه‌ر(ئینتیفازه‌ى
شه‌عبانى)
داوامان کرد
"هه‌ر هیچ نه‌بىَ
بڵێن 11 ى
ئادار، دوو
جار
نووسیمان، هه‌ر
گۆرا".
سه‌باره‌ت
به ئاماژه‌کردن
بۆ کرده‌وه‌کانى
رژێمى عێراقی
پێشوو ده‌ڵىَ
"ئاماژه بۆ
ئه‌و شه‌رانه‌ى
تێدا نه‌بوو
که رژیم به‌رپاى
کردبوون دژ به
دراوسێکانىو
کورد، وه‌کو
ئیدانه‌یه‌ک
بۆ ئه‌و
مێژووه، سه‌یر
ئه‌وه‌یه ئه‌وشیان
قبووڵ نه‌بوو،
ده‌یانویست
دیباجه‌که
زیاتر
سیمبولى
خۆیانى
تێدابىَ" ( له
چاوپێکه‌وتنێکدا
که هه‌فته‌نامه‌ى
(میدیا) بڵاوى
کردووه‌ته‌وه،
ژماره 207 له 6 ى
ئه‌یلولى 2005). دیباجه‌که
ئاماژه‌ى
تێدا نه‌کراوه
بۆ کاوڵکردنى
زیاتر له
چوار هه‌زار
گوند له
کوردستاندا،
هه‌روا بۆ
سیاسه‌تى
پاکتاوکردنى
نه‌ژادىو
گۆرینى بارى
دیموگرافى له
به‌شێکى
فراوانى
کوردستان. ناونه‌بردنى
ئه‌و
تاوانانه
ئاکامى
قانوونى لىَ ده‌بێته‌وه،
حکومه‌تى
ناوه‌ندى
پابه‌ند
نابێت به
دروستکردنه‌وه‌ى
ئه‌و گوندانه‌و
قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ى
دانیشتوانیان. له"دیباجه"که‌دا
چاومان به
ناوى گوندى
"به‌شیر" ده‌که‌وێت
که گوندێکى
تورکمانه
شیعه‌کانه‌و
نزیکى شارى که‌رکوکه،
ده‌ڵێن عه‌باس
به‌یاتى ئه‌ندامى
لیژنه‌ى
دارشتنى ره‌شنووسه‌که‌ی
خه‌ڵکى ئه‌و
گونده‌یه! به‌ڵام
دیباجه‌که
ئاماژه‌ى بۆ
رووخانى 779
گوند له
ناوچه‌ى که‌رکوک
نه‌کردووه
که گونده‌ى
به‌شیر یه‌کێکیانه. به‌م
جۆره ناوى
گوندى " به‌شیر"
ده‌چێته
ریزى ناوى هه‌ڵه‌بجه‌ى
شه‌هیده‌وه
که ساڵانێکى
زۆر ناو ده‌برا
به
"هێرۆشیماى
کوردستان".
دیباجه‌که
ئاماژه بۆ
شێوه‌ى دامه‌زراندنه‌وه‌ى
ده‌وڵه‌تى
عێراق ده‌کات
و ده‌ڵىَ "ئێمه‌ى
گه‌لى عێراق
به هه‌موو
پێکهاته‌و ره‌نگه‌کانیه‌وه،
ئازادانه‌و
به ئاره‌زووى
خۆمان بریارى
یه‌کگرتنه‌وه‌مان
داوه".
ئه‌م برگه‌یه
باس له یه‌کگرتنه‌وه
له نێو هه‌موو
پێکهاته‌کانى
گه‌لى عێراق
ده‌کات و ناوى
دوو گه‌له سه‌ره‌کیه‌که‌ى
نه‌هێناوه
که خاونى
خاکن له‌م ده‌وڵه‌ته‌دا. له
کۆتایى دیباجه‌که
نوسراوه
"پابه‌ندبوون
به‌م ده‌ستووره
ده‌بێته هۆى
مانه‌وه‌ى
عێراق به یه‌کگرتوویى
وه‌ک گه‌ڵ و
خاک و سه‌روه‌رى". ئه‌م
رسته به (مه‌فهومى
موخاله‌فه)،
له‌گه‌ڵ ده‌سته‌واژه‌ى
سه‌ره‌وه به
فراوانى
لێکده‌درێنه‌وه
وه‌ک ئه‌وه‌ى
باس له مافى
چاره‌نووس بۆ
گه‌لى
کوردستان بکه‌ن. پرسیار
ئه‌وه‌یه
ئایا هه‌موو
پێکهاته‌کانى
گه‌لى عێراق
مافى
دیارىکردنى
چاره‌نووسى
خۆیان هه‌یه؟
ئایا لێکدانه‌وه‌ى
ئه‌و ده‌سته‌واژانه
به‌و شێوه‌یه
ناچێته خانه‌ى
(تحمیل النێ
بمعنى لا
یحتمله)؟ لێره‌دا
باس له ئه‌گه‌رى
هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى
رێککه‌وتنامه
کراوه
گه‌رلایه‌نێک
ئیلتزامى سه‌رشانى
جێبه‌جىَ نه‌کات،
ئه‌م مافه هه‌ر
ته‌نیا به
کوردیش نه‌دراوه،
به‌ڵکو به هه‌موو
پێکهاته‌کانى
عێراق.
مافى چاره‌ى
خۆنووسین له
به‌ندى 61
پرۆژه‌ى ئه‌و
ده‌ستووره
که گرووپى
کوردستانی
ئاماده‌ى
کردبوو،
راشکاوانه
دیارىکراوه
که ده‌ڵىَ گه‌لى
کوردستان
دوارۆژى خۆى
دیارى ده‌کات
به رێکخستنى
رێفه‌راندۆمێک
له پاش تێپه‌ربوونى
هه‌شت ساڵ،
یان له حاڵه‌تى
روودانى یه‌کێک
له‌و چوار
حاڵه‌تانه‌ى
که له‌و به‌نده‌دا
دیارىکراون. (
ده‌قى ئه‌م
پرۆژه‌یه به
زمانى عه‌ره‌بى
له
"کوردستانى
نوىَ"
ژماره 3736 ى 31 ى
ته‌مووزى 2005
بڵاوکراوه‌ته‌وه). ئێمه
ناڵێین
ده‌بوو له
ره‌شنووسه‌که‌دا
به‌و شێوه‌یه
باس له مافى
چاره‌نووسى
گه‌لى
کوردستان
بکرێت، یان به‌و
جۆره‌ى که له
په‌یماننامه‌ى
(سێڤر)ى نێو ده‌وڵه‌تى
له ساڵى 1920 دانى
پێدا نراوه،
به‌ڵام ئایا
به چه‌ند وشه‌ێکى
نادیار که هه‌موو
پێکهاته‌کانى
عێراق بگرێته‌وه
ده‌کرىَ ناوى
مافى چاره‌ى
خۆنووس بۆ گه‌لى
کوردستانى لىَ
بنێن؟ له
ناوه‌راستى
مانگى ئابى
رابوردوودا
ئه‌ندامێکى
لیژنه‌ى
ئاماده‌کردنى
ده‌ستوور که
ئه‌ندامى مه‌کته‌بى
سیاسى حیزبى
ده‌عوه‌ى
ئیسلامیه
راشکاوانه
له ته‌له‌فزیۆنى
"ئه‌لشه‌رقیه"
وتى ئێمه
داوامان ده‌کرد
له ره‌شنووسه‌که‌دا
بنووسرىَ عێراق به
خاک و گه‌ل و
سیاده‌وه
شیاوى دابه‌شکردن
نییه‌و لایه‌نى
کوردستانى
داواى چه‌سپاندنى
مافى چاره‌نووسیان
ده‌کرد، هه‌روولامان
ده‌ستمان له
داواکه‌مان
هه‌ڵگرت وگه‌یشتینه
"ته‌وافوق"
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى
رێککه‌وتووین
له‌سه‌رى.
به‌ندى
یه‌که‌مى ره‌شنووسه‌که
سیسته‌مى فه‌رمانره‌وایى
له عێراق
دیارى کردوه‌و
ده‌ڵىَ
"کۆمارى
عێراق ده‌وڵه‌تێکى
سه‌ربه‌خۆیه،
خاوه‌ن سه‌روه‌رییه،
سیسته‌مى
حوکم تێدا
کۆمارى په‌رله‌مانى
دیموکراتى
ئیتیحادییه".
ئه‌م به‌نده
باس له سیسته‌مى
حوکم ده‌کات و
ناوى کۆمارى
عێراق به
"کۆمارى
عێراقى
ئیتیحادى" نه‌هێناوه،
بۆیه پاش په‌سه‌ندکردنى
ره‌شنووسه‌که
"کۆمارى
عێراق" ناوى
ئه‌م کۆماره
ده‌بێت، وه‌ک
سه‌رده‌مى
حوکمى سه‌دام. به‌ندى
(2)ى ره‌شنووسه‌که
ئاینى
ئیسلامى به
ئاینى ده‌وڵه‌ت
داناوه‌و شه‌ریعه‌تى
ئیسلام ده‌بىَ سه‌رچاوه‌ى
بنچینه‌یى
قانوونه‌کان
بىَ و
نابىَ
هیچ قانوونیک
دژ به فه‌رمانه
نه‌گۆره‌کانى
ئیسلام بێت. هه‌ر له‌و
به‌نده‌دا
نوسراوه
نابىَ
هیچ قانوونێک
دژى پرنسیپه‌کانى
دیموکراسى
یان دژ به‌و
ماف و ئازادیه
سه‌ره‌کیانه
بىَ که
له‌م ده‌ستووره‌دا
دیارىکراون. ئه‌م به‌نده
به شێوازى
برگه‌ى (ا)ى به‌ندى
(7)ى قانوونى
کاتى به‌رێوبردنى
ده‌وڵه‌تى
عێراق
نووسراوه‌ته‌وه
که ئیسلامى
به ئاینى فه‌رمى
داناوه‌و به
به‌سه‌رچاوه‌ى
قانوون دانان
ونابێت هیچ
قانوونێک دژى
ئه‌و فه‌رمانه
نه‌گۆرانه‌ى
ئیسلام بێت که
کۆده‌نگیان
له‌سه‌ره. له
برگه‌ى دووه‌مى
ئه‌م به‌نده‌دا
هاتووه ئه‌م
ده‌ستووره
زامنى
پاراستنى
ناسنامه‌ى
ئیسلامى ده‌کات
که زۆرینه‌ى
گه‌لانى
عێراق
پێکدێنن، هه‌روا
زامنى مافه ئایینه‌کانى
گشت تاکه‌کان
له ئازادى
بیروباوه‌رو
چالاکى ئاینى
ده‌کات.
له به‌ندى
(3)ى ره‌شنووسه‌که‌دا
نوسراوه
عێراق
وڵاتێکى فره
نه‌ته‌وه‌یىو
فره ئاینى و
فره مه‌زه‌بیه‌و
به‌شێکه له
جیهانى
ئیسلامى، گه‌لى
عه‌ره‌ب به‌شێکه
له نه‌ته‌وه‌ى
عه‌ره‌ب. له‌سه‌ر
داواى عه‌مر
موساى ئه‌میندارى
جامیعه‌ى
گشتى وڵاته
عه‌ره‌بیه‌کان
و گرووپى
سوننه ده‌ستکارى
ئه‌م په‌ره‌گرافه
کراوه و به‌م
شێوه‌ى لىَ
هاتووه:
"عێراق ئه‌ندامێکى
دامه‌زرێنه‌رو
کاراى جامیعه‌ى
وڵاتانى عه‌ره‌به‌و
پابه‌نده به
میساقه‌که‌ى"
(رۆژنامه‌ى
کوردستانى
نوێى ژماره 3762
ى 30 ى ئابى 2005). ئه‌و
تێکسته‌ى له‌سه‌ره‌تادا
په‌سه‌ندکرابوو،
له برگه‌ى
(ب)ێى به‌ندى (7)ى
قانوونى کاتى
وه‌رگیراوه،
هه‌رچه‌نده
لێره‌دا رسته‌ى
"به‌شێکیشه
له جیهانى
ئیسلامى"
خراوه‌ته سه‌ر. به‌ندى
(4)ى ره‌شنووسه‌که،
وه‌ک به‌ندى
(9)ى قانوونى
کاتى، زمانى
عه‌ره‌بى و
کوردى به
زمانى فه‌رمى
داناوه بۆ
عێراق" هه‌ر
له‌و به‌نده‌دا
ئاماژه بۆ به‌کارهێنانى
زمانى نه‌ته‌وه‌کانى
تر کراوه. له
برگه‌ى دووه‌مى
ئه‌م به‌نده‌دا
چوارچێوه‌و
چۆنیه‌تى
جێبه‌جێکردنى
ئه‌م به‌نده
دیارىکراوه،
به‌تایبه‌تى
ناوى ئه‌و
دۆکیمه‌نتانه‌ى
که ده‌بىَ به
هه‌ردوو
زمانى عه‌ره‌بىو
کوردى
بنووسرێن. له به‌ندى
(10)ى ره‌شنووسه‌که
بۆ یه‌که‌مجار
له ده‌ستوورێکى
عێراقیدا
ئاماژه بۆ
ناوى شوێنه
پیرۆزه‌کان
(العتبات
المقدسه)و
(مه‌قاماته
دینیه‌کان)
کراوه، مه‌به‌ست
هه‌ر ئه‌وانه‌ن
که تایبه‌تن
به شیعه‌وه‌و
ره‌شنووسه‌که دانى
پێداناون وه‌ک"قه‌واره‌ێکى
ئاینى‌و
شارستانیى"که
ده‌بىَ ده‌وڵه‌ت
رێزیان لىَبگرىَو زه‌مانه‌تى
رێگاپێدان به
موماره‌سه‌کردنى
شه‌عایره
تایبه‌تیه‌کانیان
بدات که مه‌به‌ست
هه‌ر "شه‌عایرى
حوسه‌ینیه"و
زیاره‌تى به کۆمه‌ڵه
بۆ سه‌ر مه‌زارى
ئیمامه‌کانى
ئه‌و مه‌زه‌به.
ده‌روازه‌ى
دووه‌مى ره‌شنووسه‌که
ته‌رخانکراوه
بۆ مافه مه‌ده‌نىو
سیاسیه‌کان
که له به‌شى
زۆرى ده‌ستوورى
وڵاته‌کانى
دونیادا به‌و
شێوه‌یه یان
به شێوه‌یه‌کى
نزیک له‌و
شێوه‌وه
دارێژراون. برگه‌ى
(ا)ى (یه‌که‌مى)
به‌ندى (40)
جارێکى تر باس
له موماره‌سه‌کردنى
(شه‌عائیرى)
ئاینى ئازاد
ده‌کات، ناوى
(شه‌عائیرى
حوسه‌ینى)
دێنىَ،
که ئه‌و هه‌سته‌مان
لا دروست ده‌کاته‌وه
که‌سانێکى سه‌ر
به مه‌زه‌بی
شیعه ده‌ستێکى
باڵایان هه‌بووه
له نووسینه‌وه‌ى
ئه‌و ره‌شنووسه‌و
دیباجه‌که‌ی.
ده‌روازه‌ى
سێیه‌م تایبه‌ته
به ده‌سه‌ڵاته‌کانى
ده‌زگاکانى
حکومه‌تى
فیدرالى که
وشه‌ى(ئیتیحادى)
له جیاتى به‌کارهێناوه. به‌ندى
(47) باس له ده‌سه‌ڵاتى
دانانى
قانوونى
ئیتیحادى ده‌کات
و ده‌ڵێت دوو
جۆره ئه‌نجومه‌ن
هه‌ن: ئه‌نجومه‌نى
نوێنه‌ران (مجلس
النواب) که
ده‌ستوورى
عێراقى ساڵى 1925
ئه‌و ناوه‌ى
لىَنابوو،
له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى
(ئیتیحادى) که
له ده‌ستوورى
به‌شێک له ده‌وڵه‌ته
فیدرالیه‌کان
به (سێنا)،
(پیران) یان (ئه‌نجومه‌نى
هه‌رێمه‌کان)
ناو ده‌برىَ. به
گوێره‌ى ده‌ستوورى
به‌شێکى زۆر
له ده‌وڵه‌ته
فیدرالیه‌کان،
ده‌سه‌ڵاتى
قانووندانان
و
چاودێرىکردنى
کاره‌کانى
حکومه‌تى
فیدرالى له‌گه‌ڵ
ناولێنانى سه‌رۆک
و ئه‌ندامانى
دادگا سه‌ره‌کیه‌کان
و باڵوێزو
کارمه‌نده
پایه به‌رزه‌کان
به هه‌ردوو
ئه‌نجومه‌نه‌که
دراون، یان به
ئه‌نجومه‌نى
(پیران)، به
پێچه‌وانه‌وه،
له‌م ره‌شنووسه‌دا
ده‌سه‌ڵاته‌کان
هه‌موویان به
(ئه‌نجومه‌نى
نوێنه‌ران)
دراون که ئه‌ندامه‌کانى
له‌لایه‌ن هه‌موو
گه‌لى عێراقه‌وه
هه‌ڵده‌بژێردرێن،
وه‌ک (کۆمه‌له‌ى
نیشتمانى
عێراقى)
ئێستا.
کورد له به‌ر
ئه‌وه‌ى به
ژماره له عه‌ره‌ب
که‌مترن، هه‌ر که‌مینه
ده‌بن له‌ناو
ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا.
به‌م شێوه‌یه
به‌شى هه‌ره
زۆرى ده‌سه‌ڵاته‌کان
ده‌که‌ونه
ژێر ده‌ستى ئه‌و
ئه‌نجومه‌نه‌ى
که ئه‌ندامه‌کانى
له‌لاى
تێکراى گه‌لى
عێراقه‌وه
هه‌ڵده‌بژێردرێن. به‌ندى
(48)ى ره‌شنووسه‌که
شێوه‌ى
پێکهاتنى ئه‌نجومه‌نى
نوێنه‌رانى
دیارىکردووه
و نووسیویه‌تى
ژماره‌ى ئه‌ندامانى
ئه‌م به پێى
نفووسى عێراق
دیارى ده‌کرێت،
که هه‌ر سه‌د
هه‌زار
عێراقى نوێنه‌رێکى
ده‌بىَ. ژماره‌ى
نفووسى کورد
له عێراقدا
هه‌ر ئه‌و
رێژه‌یه به
ده‌ست دێنىَ که
له هه‌ڵبژاردنى
مانگى
کانوونى دووه‌مى
2005 ( 77) ئه‌ندام له کۆى
(275) به ده‌ستهێناوه،
گه‌ر که‌متر
نه‌بىَ. به‌ندى
(59)ى ره‌شنووسه‌که
ده‌سه‌ڵاته‌کانى
ئه‌نجومه‌نى
نوێنه‌رانى
به‌م شێوه‌ى
خواره‌وه‌ى
ده‌ستنیشانکردووه:
1.
دانانى
قانوونه
ئیتیحادیه‌کان،
بىَ ئه‌وه‌ى
باس له به‌شدارىکردنى
ئه‌نجومه‌نى
ئیتیحادى
بکات.بۆ
دانانى ئه‌و
قانوونانه‌ى
که هه‌موو
عێراق ده‌گرێته‌وه.
2.
چاودێرى کاره‌کانى
ده‌سه‌ڵاتى
راپه‌راندن،
واتا حکومه‌تى
ناوه‌ندى،
لێره‌شدا ئه‌و
ده‌سه‌ڵاته
هه‌ر به‌و ئه‌نجومه‌نه
دراوه.
3.
پرۆسه‌ى په‌سه‌ندکردنى
په‌یماننامه‌و
رێککه‌وتنامه
نێو ده‌وڵه‌تیه‌کان
به زۆرینه‌ى
دوو له‌سه‌ر
سێى ئه‌ندامى
ئه‌م ئه‌نجومه‌نه،
هه‌ر وه‌ک
بلێى ئه‌نجومه‌نێکى
تر نییه به
ناوى ئه‌نجومه‌نى
ئیتیحادیه‌وه
که نوێنه‌رایه‌تى
هه‌رێم و
پارێزگاکان
ده‌کات که
پێویسته ئه‌ویش
به‌شدار بێت
له‌م پرۆسه‌یه‌دا
.
4.
ره‌زامه‌ندى
نیشاندان له‌سه‌ر
ناونانى سه‌رۆک
و ئه‌ندامانى
دادگاى ته‌مییزى
ئیتیحادىو سه‌ۆرکى
داواکارى
گشتى‌و سه‌رۆکى
ده‌سته‌ى سه‌رپه‌رشتیارى
دادوه‌ریى به
زۆرینه‌ى ره‌ها،
له‌سه‌ر
پێشنیازى (ئه‌نجومه‌نى
باڵاى دادوه‌رى)
که هه‌میشه
ئه‌ندامه
کورده‌کانى
که‌مینه ده‌بن
تێیدا.
هه‌روا په‌سه‌ندکردنى
ناولێنانى سه‌فیرو
خاوه‌ن پڵه
تایبه‌ته‌کان،
له‌سه‌ر
پێشنیازکردنى
ئه‌نجومه‌نى
وه‌زیرانى
ئیتیحادىو
ناولێنانى
سوپاسالارو یاریده‌ره‌کانىو
ئه‌وانه‌ى له
پله‌ى سه‌رکرده‌ى
فیرقه‌و به‌ره‌وژوورن
له ناو له‌شکرى
عێراقدا، هه‌روا
ناولێنانى سه‌رۆکى
موخابه‌رات،
له‌سه‌ر
پێشنیازى ئه‌نجومه‌نى
وه‌زیران.
5.
لێپرسینه‌وه‌ى
له سه‌ره‌ک
کۆمار له‌به‌ر
رۆشنایى
داوایه‌ک که
هۆیه‌کانى
روون بن و به
ده‌نگى
زۆرینه‌ى ره‌هاى
ئه‌ندامانى
ئه‌و ئه‌نجومه‌نه
په‌سه‌ندکرابىَ.
6.
لابردنى سه‌رۆک
کۆمار به
زۆرینه‌ى ره‌هاى
ئه‌ندامانى
ئه‌نجومه‌نى
نوێنه‌ران،
پاش
تاوانکردنى
له‌لایه‌ن
دادگاى باڵاى
ئیتیحادیه‌وه،
له چه‌ند
حاڵه‌تێکى
دیارىکراودا.
7. پرسینه‌وه
له سه‌رۆک و
ئه‌ندامانى
ئه‌نجومه‌نى
وه‌زیرانى
ئیتیحادى سه‌باره‌ت
به ده‌سه‌ڵاته‌کانیان. هه‌ڵبه‌ته
هه‌ر ئه‌م ئه‌نجومه‌نه
باوه‌ر به
حکومه‌تى
ئیتیحادى ده‌دات
و ده‌توانىَ لێى
وه‌ربگرێته‌وه،
یان له یه‌کىَ له
وه‌زیره‌کان.
8.
پرسینه‌وه
له به‌رپرسیارانى
ده‌زگا تایبه‌تیه‌کان
و لابردنیان
له‌سه‌ر کاره‌کانیان،
به‌و شێوه‌ى
له‌گه‌ڵ وه‌زیره‌کان
ده‌کرێت.
9.
به‌سه‌ندکردنى
بریارى شه‌رو
بارى
نائاسایى به
زۆرینه‌ى دوو
له‌سه‌ر سێى
ئه‌ندامانى
ئه‌م ئه‌نجومه‌نه،
له‌سه‌ر
داواێکى
هاوبه‌ش که
له‌لایه‌ن سه‌ره‌ک
کۆمار‌و سه‌رۆکى
ئه‌نجومه‌نى
وه‌زیرانه‌وه
کرابىَ. هه‌روه‌ها
راگه‌یاندنى
بارى
نائاسایى بۆ
ماوه‌ى 30 رۆژ
که ده‌شىَ
درێژ بکرێته‌وه. ئه‌نجومه‌نى
نوێنه‌ران ده‌توانىَ ده‌سه‌ڵاتى
تایبه‌ت به
سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى
وه‌زیران
بدات تاکو
بتوانىَ ئه‌رکه‌کانى
سه‌رشانى
جێبه‌جىَ بکات له
حاڵه‌تى شه‌ر
یان راگه‌یاندنى
بارى
نائاسایى که
ئه‌مانه‌ش هه‌موویان
به قانوون
دیارى ده‌کرێن
و قانوونه‌کانیش
هه‌ر ئه‌و ئه‌نجومه‌نه
په‌سه‌ندیان
ده‌کات .
10.
په‌سه‌ندکردنى
بودجه‌ى
گشتى‌و ده‌ستکارى
کردن له نێو
ده‌روازه‌کانى
یان زیاده‌کردنى
ئه‌و پاره‌ى
ته‌رخانکراوه
بۆ سه‌رف
کردن.
11.
به پێى به‌ندى
(68)ى ره‌شنووسه‌که،
سه‌ره‌ک
کومارى
عێراقیش له‌لایه‌ن
ئه‌نجومه‌نى
نوێنه‌رانه‌وه،
به دوو له‌سه‌ر
سێى ده‌نگى ئه‌ندامانى
هه‌ڵده‌بژێردرىَ. گه‌ر
که‌سێک له
کاندیده‌کان
له ده‌نگدانى
یه‌که‌مدا ئه‌و
رێژه‌یه به‌ده‌ست
نه‌هێنىَ، له ده‌نگدانى
دووه‌مدا دوو
کاندید ده‌مێننه‌وه
که ئه‌وه‌ى
زۆرینه به‌ده‌ست
دێنىَ،
ئه‌ویان ده‌بىَ به
سه‌ره‌ک کۆمار. سه‌ره‌ک
کۆمار گه‌ر
بیه‌وىَ ده‌ست له‌کار
بکێشێته‌وه،
ده‌بىَ
داواکه‌ى
ئاراسته‌ى ئه‌م
ئه‌نجومه‌نه
بکات.
سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى
نوێنه‌ران
جێگاى سه‌ره‌ک
کۆمار ده‌گرێته‌وه
گه‌ر جێگرى نه‌بوو
تا ئه‌و ده‌مه‌ى
سه‌رۆک
کۆمارێکى تر
هه‌ڵده‌بژێردرىَ (به‌ندى
73).
ئه‌م
هه‌موو ده‌سه‌ڵاتانه
ته‌نیا به ئه‌نجومه‌نى
نوێنه‌ران
دراون که
نوێنه‌رایه‌تى
هه‌موو
دانیشتوانى
عێراق ده‌کات. ئه‌نجومه‌نى
دووه‌م که به
ئه‌نجومه‌نى
ئیتیحادى
ناوبراوه یه‌ک
به‌ندێکى بۆ
ته‌رخانکراوه
که به‌ندى
(63)یه که ده‌ڵىَ: (یه‌ک):
ئه‌نجومه‌نێکى
قانووندانان
به ناوى (ئه‌نجومه‌نى
ئیتیحادى)
دروست ده‌کرێت
که ئه‌ندامانى
نوێنه‌رانى
هه‌رێمه‌کان
و پارێزگاکان
ده‌بن بۆ ته‌ماشاکردنى
ئه‌و پرۆژه
قانوونانه‌ى
په‌یوه‌ندیدارن
به هه‌رێمه‌کان
و
پارێزگاکانه‌وه.
(دوو):
قانوونێک ده‌رده‌چێت
تایبه‌ت به
دروستکردنى
ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌و
دیارىکردنى
مه‌رجه‌کانى
ئه‌ندام بوون
له‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا
و ده‌ستنیشانکردنى
ده‌سه‌ڵاته‌کانى
وهه‌ر کارێک
په‌یوه‌ندى
به‌وه‌و هه‌بىَ.
دووباره‌ى
ده‌که‌ینه‌وه
که ئه‌م
قانوونه له‌لایه‌ن
ئه‌نجومه‌نى
نوێنه‌رانه‌وه
په‌سه‌ند ده‌کرێت،
گه‌ر په‌نا نه‌به‌ینه
به‌ر پره‌نسیپى
"ته‌وافوق"
ئه‌وا ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ى
به ئه‌نجومه‌نى
ئیتیحادى ده‌درێت
نازانین چۆن و
چه‌ند ده‌بن. هه‌مان
بۆچوون راسته
سه‌باره‌ت به
ده‌ستنیشانکردنى
پۆسته
سیادیه‌کان
له عێراقدا
که کورد به
زۆرینه‌ى ده‌نگ
هیچیانى به‌رناکه‌وىَ، گه‌ر
"ته‌وافوق"
ره‌چاو نه‌کرێت،
ئه‌م ته‌وافوقه‌ش
نازانین تاکه‌ى
په‌یره‌وى پىَ ده‌کرىَ. پۆسته
سیادیه‌کان
چوارن: سه‌ره‌ک
کومارو سه‌رۆکى
ئه‌نجومه‌نى
وه‌زیران و سه‌رۆکى
ئه‌نجومه‌نى
نوێه‌رایه‌تى
و سه‌رۆکى
داداگا ده‌ستوورى. ئه‌م
راستیانه
بۆیه ده‌خه‌ینه
به‌رچاو
چونکه باوه‌رمان
به‌لایه‌نى
به‌رامبه‌ر
نه‌ماوه، هه‌ڵوێست
و بۆچوونیان چ
له به‌غداو چ
له کوردستان
دیاربون، گه‌ر
پێویستیان به
"ته‌وافوق"
بىَ،
دێنه پێشه‌وه،
به‌ڵام که
کاریان پێى نه‌ما و
هه‌ست بکه‌ن
به‌هێزتر
بوون،
ئاورمان لىَناده‌نه‌وه،
ئه‌مه‌ش هه‌ڵوێستیان
بووه له
کۆنه‌وه تا
ئه‌مرۆ به‌ندى
(108)ى ره‌شنووسه‌که
ده‌سه‌ڵاته‌کانى
حکومه‌تى
ناوه‌ندى
دیارىکردووه
به‌م شێوه‌ى
خواره‌وه:
1.
دیارىکردنى
سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌و
نوێنه‌رایه‌تى
دیپلۆماسىو
گوفتوگۆکردن
سه‌باره‌ت به
به‌ستنى په‌یماننامه‌و
رێککه‌وتنامه‌ى
نێو ده‌وڵه‌تى
و سیاسه‌تى قه‌رز
وه‌رگرتن و
مۆرکردنى ئه‌و
په‌یماننامانه‌ى
له‌و باره‌وه
ده‌به‌سترێن،
له‌گه‌ڵ
دیارىکردنى
سیاسه‌تى
ئابورى‌و
بازرگانیى ده‌ره‌وه‌ى
سیادى.
2.
دارشتنى
سیاسه‌تى ئه‌منى
نیشتمانى‌و
جێبه‌جىَکردنى که
دامه‌زراندنى
هێزى چه‌کداریش
ده‌گرێته‌وه،
له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌بردنیان
بۆ حیمایه‌و
ده‌سته‌به‌رکردنى
سه‌لامه‌تى
سنووره‌کانى
عێراق و
داکۆکىکردن
لێیان.
3.
دیارىکردنى
سیاسه‌تى
دارایى‌و
گومرگى وده‌رهێنانى
دراو‌و
رێکخستنى
سیاسه‌تى
بازرگانى له
رێگاى سنوورى
هه‌رێمه‌کان
و
پارێزگاکانه‌وه،
له‌گه‌ڵ
دانانى بودجه‌ى
گشتى بۆ عێراق
و دیارىکردنى
سیاسه‌تى
دراو‌و
دروستکردنى
بانکێکى ناوه‌ندىو
به‌رێوه‌بردنى.
4.
رێکخستنى
کاروبارى په‌یوه‌ند
به پێوانه‌و
کێشان و ته‌رازووه‌وه.
5.
دانانى بودجه‌ى
گشتى بۆ
عێراق.
6.
پلاندانان بۆ
سیاسه‌ته‌کانى
په‌یوه‌ندیدار
به سه‌رچاوه‌کانى
ئاو له ده‌ره‌وه‌ى
عێراق، له‌گه‌ڵ
زامنکردنى
رێژه‌کانى
هاتنى ئاو بۆ
عێراق به‌گوێره‌ى
قانوون و دابه
نێوده‌وڵه‌تیه‌کان.
7.
رێکخستنى
ئامار‌و سه‌رژمێرى
گشتى له‌سه‌ر
ئاستى عێراق.
8.
نه‌وت و گازى
ده‌رهێنراو
موڵکى هه‌موو
گه‌لى عێراقه،
بۆیه حکومه‌تى
ناوه‌ندى سه‌رپه‌رشتى
ده‌رهێنان و
ئیداره‌و
فرۆشتنیان ده‌کات،
به‌هاوکارى
له‌گه‌ڵ هه‌رێم
و
پارێزگاکانى
په‌یوه‌ندىدار.
کۆمه‌ڵێک
ده‌سه‌ڵات له
به‌ندى (111) ره‌شنووسه‌که
دیارىکراون
که به هه‌ماهه‌نگى
له نێو حکومه‌تى
ئیتیحادىو هه‌رێمه‌کان
ئه‌نجام ده‌درێن.
به‌ندى
136 که تایبه‌ته
به جێبه‌جىَکردنى
به‌ندى 58
قانوونى کاتى
به‌رێوه‌بردن
ده‌بىَ تا
31 کانوونى یه‌که‌مى
2007 ئه‌نجام
بدرێت،
برسیار له‌وه‌دایه
چ زمانه‌تێک
له‌به‌رده‌ستایه
بۆ
ناچارکردنى
حکومه‌تى
داهاتووى
عێراق که ئه‌ویش
وه‌ک هه‌ردوو
حکومه‌تى عه‌للاوى
و جه‌عفه‌رى
نه‌کات؟ له‌م
ماوه‌دا
حکومه‌تى به‌غدا
تادێت به‌هێزتر
ده‌بێت و
زیاتر ده‌چه‌سپێت.
به
پێى قانوونى
کاتى به‌رێوه‌بردنى
ده‌وڵه‌تى
عێراق نه‌ده‌بوو
هه‌رێمێک له
سىَ
پارێزگا
زیاتر بىَ، مه‌به‌ست
هه‌ر که‌رکوک
بوو تاکو نه‌خرێته
سه‌ر هه‌رێمى
کوردستان، هه‌ر
بۆیه ناوی پارێزگاى
که‌رکوک و به‌غدا
دیارىکرابوون
که نابىَ بخرێنه
سه‌ر هه‌رێمێکى
تر. به
پێى په‌ره‌گرافى
دووى به‌ندى 114
ره‌شنووسه‌که
ته‌نیا
پارێزگایه‌ک
ده‌توانىَ هه‌رێمێک
پێکبێنىَ به چه‌ند
مه‌رجێکى
دیارىکراو. له
راستیدا ئه‌م
دوو به‌نده
به جیاوازى
نووسراون به‌ڵام
بۆ حاڵه‌تێکى
تایبه‌ت و بۆ
گه‌شیتن به
هه‌مان مه‌به‌ست
که مانه‌وه‌ى
که‌رکوکه له
ده‌ره‌وه‌ى
هه‌رێمى
کوردستان.
دوا
وشه‌م سه‌باره‌ت
به
پێکهێنانى چه‌ند
لیژنه‌یه‌ک
بۆ چاره‌سه‌رکردنى
کێشه‌ى که‌رکوک
ئه‌وه‌یه
چاکتره کاره‌کان
به په‌رتوبڵاوى
نه‌جام نه‌درێن
و هه‌ر یه‌که
له‌لاێکه‌وه
بکه‌ن بىَ ئه‌وه‌ى
ئاگادارى
کاره‌کانى ئه‌وانى
تر بن، چاکتره
ئه‌ندامانى
ئه‌و لیژنانه
که‌م بن به‌ڵام
چاڵاک بن.
هه‌ولێر 15 ئه‌یلولى
2005