ناساندن
و ڕاستکردنه‌وه
مه‌قامی «ئه‌ی
ره‌فیقانی ته‌ریقه‌ت..»،
ئاوازی: نه‌مر
سه‌ید عه‌لی
ئه‌سغه‌ری
کوردستانی
یه‌کدووساڵ
له‌وه‌پێش،
هونه‌رمه‌ندی
ده‌نگخۆش کاک
«جه‌لال نه‌قشبه‌ندی»
به ته‌له‌فۆن
داوای تێکستی
مه‌قامی«ئه‌ی
ره‌فیقانی ته‌ریقه‌ت..»ی
لێکردم که
بۆی بنووسمه‌وه.
پاشان له
نێوان
خۆماندا
ڕۆژێکمان
دیاری کرد که
ته‌شریفی
بێته ماڵ، هه‌م
دیدارێک
پێکبێ و هه‌میش
تێکستی شێعره‌که‌ی
بده‌مه خزمه‌تی.
چه‌ند ڕۆژ
دوای ئه‌و ته‌له‌فۆنه،
کاک جه‌لال ده‌گه‌ڵ
هاوشاری خۆشه‌ویستم
کاک «عه‌بووی
بلووری» هاتنه
ماڵ و، دوای هێندێک
باس و خواسی
هونه‌ری و
ڕوونکردنه‌وه‌ی
هێندێک لایه‌نی
ناڕوونی شێعره‌كان
و وه‌رگرتنی
تێکسته‌که،
ماڵئاواییان
کرد و ڕۆیشتن.
دوا به دوای
ئه‌و ڕووداوه،
هاتمه سه‌ر
ئه‌و باوه‌ڕه
که له‌وانه‌یه
ئاسته و
تۆمارکردنی
ئه‌م چه‌ند سه‌رنجه
سه‌باره‌ت به‌و
مه‌قامه و ئه‌وه‌یکه
شێعره‌کان به
دروستی ئی کام
شاعیرن، بۆ
زۆرکه‌سی
تامه‌زرۆ و له‌وانه
هۆنه‌رمه‌ندان
و ئه‌ده‌بدۆستان
به که‌ڵک بێ،
وام به‌باش
زانی بیخه‌مه
به‌ر چاوی
خوێنه‌رانه‌وه.
به‌ڵام له‌به‌ر
ئه‌وه، ماف و
ئه‌رکی که‌سانی
دیکه که بۆ
یه‌که‌م جار
ده‌ست به
کاری توێژینه‌وه
و لێکۆڵینه‌وه
ده‌که‌ن،
پێشێل نه‌کرێ
و له‌به‌رچاو
بگیرێ؛ ئه‌وا
ده‌قی ئاسته‌کراوی
ئه‌و مه‌قامه
که له کتێبی
(سه‌یید عه‌لی
ئه‌سغه‌ری
کوردستانی: مه‌حه‌مه‌د
حه‌مه
باقی)دا
هاتووه، وه‌ک
خۆی ده‌نووسمه‌وه
و پاشان، ئه‌گه‌ر
سه‌رنج و
تێبینییه‌ک
هه‌بێ له
خواره‌وه
لێی زیاد ده‌که‌م:
«14- ئه‌ی
ره‌فیقانی ته‌ریقه‌ت
(به‌سته ـ
شوورـ ی
تاهیر)
ئه‌م شووری
تاهیری ـ یه‌ش
هه‌ر به ده‌سگای
شوورـ ه... قه‌وانی
گه‌وره‌ی ئه‌م
گۆرانییه‌مان
له شاری مه‌هاباد
چنگ که‌وت؛ که
ژماره‌که‌ی
ئاوایه: v. 41464و
ساڵی 1929ز، هه‌ر
له
کۆمپانیای
گرامافۆنی
پۆلیفۆن له
ئالمان پڕ
کراوه‌ته‌وه.
ماوه‌ی
گۆرانییه‌که
7 ده‌قیقه‌یه
و شێعری ئه‌م
گۆرانییه،
له 7 لاپه‌ڕه‌ی
ده‌ستخه‌تی
ناوبراوی سه‌ییددا
نییه و
بریتییه له
9 تاکه به‌یتی
شێعری جیاجای
شاعیران؛ که
ئه‌مه 9 به‌یته‌که‌یه:
1- ئه‌ی ره‌فیقانی
ته‌ریقه‌ت ده‌ردی
عیشقم چاره
که‌ن
یا
به جارێ
بمکوژن، جه‌رگم
بــــــه خه‌نجه‌ر
پاره‌که‌ن
2- بۆچ ئه‌من
سووچم چییه،
ئه‌ی سه‌روی
بوستانی ئیره‌م
بێ قه‌باحه‌ت
لێم زویریت، چـــــاکه
ئینسافت ببێ
3- ڕۆژی جه‌ژنه،
چاوه‌کانم موسمی
ئازادی یه
بۆ به‌ڵاگــــــه‌ردانی
باڵات، قۆچی
قوربانم وه‌ره
4- سه‌د حه‌کیم
هات و عه‌لاجی
ئه‌م برینه‌ی
قه‌ت نه‌کرد
تۆ عه‌لاجی زه‌خمه‌که‌م
که، زوو بـــــــــه
لوقمانم وه‌ره
5- چــــــــــاوه‌که‌م
بۆ ڕووی
فیراقت دڵ ده‌ناڵێ
چون روباب
به‌و دوو ئه‌برۆی
میسلی تاقت،
به‌ندی جه‌رگم
بوو که‌باب
6- هــــــه‌رکه‌سێ
هات و وتی من
عاشقم؛ بڕوا
مه‌که
تا له سه‌ر
گۆنای نیشانه‌ی
زه‌خمی
مارانگه‌ز نه‌بێ
7- من که
سووتاوم له
دیوان، مه‌نعی
گریانم مه‌که
عاشقی ڕووتم
بــــــــــــــــه
قوربان، تیره‌بارانم
مه‌كه
8- سه‌د حه‌کیم
هات و عه‌لاجی
ئه‌م برینه‌ی
قه‌ت نه‌کرد
تۆ عه‌لاجی زه‌خمه‌که‌م
که، زوو بـــــــــــــه
لوقمانم وه‌ره
9- چاوه‌که‌م
ئه‌مڕۆ له
گوڵشه‌ن گوڵ
به عیشوه
خۆی نواند
نه‌ک نمه‌کگیر
بم، بــــــه
مه‌رگی تۆ قسه‌م
هیچ نه‌مدواند
لێی گه‌ڕێن با
بمکوژێ،
قوربانی په‌یکانی
ده‌بم
به‌یتی 1،
شێعری فیكری
یه(47،83) و به‌یتی
2، شێعری ئه‌خته‌ر:
ئه‌مین کوڕی
حاجی به‌کرئاغا(1839زـ
1887ز)یه، که له
بنه‌ڕه‌تدا
شێعره‌که 8
به‌یت و ئه‌م
به‌یته‌ی سه‌یید
لێره‌دا به
کاری هێناوه،
له خودی
شێعره‌که‌شدا
هه‌ر به‌یتی
دووه‌مه. به‌ڵام
سه‌یید به‌یته‌که‌ی
ده‌ستکاری
کردووه؛ یان
هه‌ر به‌و
جۆره‌ی ده‌ستکه‌وتووه،
چونکه جگه
له‌وه‌ی ده‌ستکاری
کردووه؛ له
هه‌مان
کاتیش‌دا نیوه‌ی
به‌یتی یه‌که‌می
، له جێگه‌ی
دووهه‌م
داناوه، که
شێعره‌که
خۆی به‌م جۆره‌یه:
بێ قه‌باحه‌ت
لێم زویری،
چاکه
ئینسافت هه‌بێ
تا کو نه‌مرم،
خۆ محاڵه،
ڕۆینم لـــــــه‌م
قاپی یه
به‌یتی 7 و
تاکه به‌یتی
دوایین، نه‌مزانی
شێعری کێن. به‌یتی
3 ، 4 ، 6 ، 8 شێعری
«تاهیر به‌گی
جاف»ن (31 ، 15-16). به‌یتی
5 شێعری ئه‌حمه‌دی
کۆرـ ه (28، 50 هه‌روه‌ها
50، 41) به‌یتی 9 ش
شێعری حه‌ریق:
مه‌لا ساڵحی
زێوێ (1851ز- 1907ز)یه.
(34،113)1
ئه‌و کورته
نووسراوه‌ی
سه‌ره‌وه،
بیر و بۆچوونی
نووسه‌ری
ڕێزدار کاک
«محه‌مه‌د حه‌مه
باقی» سه‌باره‌ت
به‌م مه‌قامه
بوو که بۆ
زانیاریی
خوێنه‌ره‌وان
خرایه ڕوو.
به‌ڵام هه‌روه‌ک
له درێژه‌ی
باسه‌که‌دا
ده‌رده‌که‌وێ،
چه‌ند هه‌ڵه
به‌رچاوده‌كه‌ون
که لێره‌دا
به‌م جۆره‌ی
خواره‌وه
ڕاست ده‌کرێنه‌وه:
ــ له دێڕ(به‌یت)ی
ژماره2 دا،
نیوه‌ی یه‌که‌می
به‌یته‌که: «
بۆچ ئه‌من
سووچم چییه،
ئه‌ی سه‌روی
بوستانی ئیره‌م»
ڕاسته ئی «ئه‌خته‌ر»ه
، به‌ڵام نیوه‌به‌یتی
دووهه‌م ئی ئه‌و
نییه و، ئی
«مه‌ستووره‌ی
کوردستانی»یه،
که خۆی شێعره‌که
له ئه‌ساسدا
ئاوایه:
بێ قه‌باحه‌ت
لێم زویری،
چاکه،
ئینسافت نییه
تا کو نه‌مرم،
خۆ محاڵه،
ڕۆینم لـــه‌م
قاپی یه2
ــ له دێڕی
ژماره3 دا،
نیوه‌ی یه‌که‌می
دێڕه‌که،
یان ئی سه‌ید
عه‌لی ئه‌سغه‌ر
خۆیه‌تی، یان
ئه‌م نیوه به‌یته‌ی
«تاهیر به‌گ»ی
ئاوا پێ گه‌یشتووه،
چونکه نیوه‌ی
یه‌که‌م له
ئه‌ساسدا
ئاوایه:
سه‌د شوکور
دووباره جه‌ژنه،
وه‌ختی عه‌یش
و شادی یه3
جا ئه‌گه‌ر ئه‌و
نیوه به‌یته:«
ڕۆژی جه‌ژنه،
چاوه‌کانم
موسمی ئازادی
یه»، که سه‌ید
عه‌لی ئه‌سغه‌ر
له مه‌قامه‌که‌دا
ده‌یچڕێ، ئی
خۆی بێ، ئه‌وه
مامۆستایی و
شاره‌زایی وی
ده‌گه‌یێنێ،
که من به
پێچه‌وانه‌ی
بیروبۆچوونی
کاک «محه‌مه‌د
حه‌مه باقی»
ده‌وه‌ستمه‌وه
که ده‌ڵێ:
«... جگه له‌وه‌ی
پێشتریش
وتمان: ڕه‌نگه
له باری ده‌روونییه‌وه
ئاماده‌یی ته‌واوی
بۆ ئه‌م 2-3
گۆرانییه‌ی
دوایی نه‌بووبێ
و پێشتر شێعری
پێویستی بۆ
ئاماده نه‌کردبن
و به ناچاری
پشتی به گه‌نجینه‌ی
بیره‌وه‌ری
خۆی به‌ستبێ،
که گه‌نجینه‌که‌ش
له‌و کاته
خێرایه‌دا هه‌ر
ئه‌وه‌نده
به هانایه‌وه
هاتبێ.»4
ــ دێڕی ژماره4
به نێوی
«تاهیر به‌گ»
ئاسته کراوه،
که‌چی ئه‌م
تاکه
له غه‌زه‌له‌که‌ی
ئه‌ودا نییه
و، هه‌روه‌ها،
سه‌ید عه‌لی
ئه‌سغه‌ر له
بری: «تۆ عه‌لاجی
زه‌خمه‌که‌م
که، زوو به
لوقمانم وه‌ره»
ده‌ڵێ: «تۆ عه‌لاجی
ده‌رده‌که‌م
که، زوو به
قوربانم وه‌ره».5
ــ دێڕی ژماره
5، ئی «ئه‌حمه‌دی
کۆری
موکریانی»یه
و دروسته، به‌ڵام
سه‌ید عه‌لی
ئه‌سغه‌ر له‌باتی
«چون» ده‌ڵێ: وه‌ک.
ــ دێڕی ژماره6،
که به نێوی
«تاهیر به‌گ»
له قه‌ڵه‌م
دراوه، منی
خستووه‌ته
گومانه‌وه
که ئی ئه‌و
بێ! چونکه تا
ئه‌و جێگه‌ی
بزانم
تاهیربه‌گ
خاوه‌نی غه‌زه‌لێکی
له‌م چه‌شنه
قافیه و ڕه‌دیفه‌ی
(مارانگاز نه‌بێ)
نه‌بووه، که
ئه‌م تاکه‌ی
لێ هه‌ڵبژاردبێ.
که‌وابوو،
زۆر ڕێی تێده‌چێ
سه‌ید عه‌لی
ئه‌سغه‌ر خۆی
داینابێ، که
ده‌توانێ ڕه‌هه‌ندێک
بێ له نێوان
بیروخه‌یاڵی
«تاهیر به‌گ» و
«وه‌فایی»دا.
ــ دێڕی ژماره7،
که کاک «محه‌مه‌د
حه‌مه‌باقی»
نووسیویه‌تی: «به‌یت 7 و
تاکه به‌یتی
دوایین، نه‌مزانی
شێعری کێن»؛
ئی «وه‌فایی»یه،
که سه‌ید عه‌لی
ئه‌سغه‌ر ــ
وابزانم ــ نیوه‌ی
یه‌که‌می به
ئانقه‌ست
گۆڕیوه و له‌باتی:
غه‌مزه‌ده‌ی
خۆتم، نیشانه‌ی
تیری موژگانم
مه‌که»6،
هاتووه له
به‌یتی: «تۆ که
سووتانت نه‌دیوه
مه‌نعی
گریانم مه‌که»ی
که‌ڵک وه‌رگرتووه
و، که‌چی
ئه‌ویشی ده‌ستکاری
کردووه و له‌بری
«تۆ که
سووتانت نه‌دیوه..»،
«گوتوویه:
«من که
سووتاوم له
دیوان، مه‌نعی
گریانم مه‌که».
له نیوه‌ی دووهه‌میشدا
سووکه
گۆڕانکارییه‌کی
تێدا کردووه
و له‌باتی «عه‌زیزم»،
«به قوربان»
ده‌کاردێنێ.
ــ نیوه‌دێڕی:
لێی گه‌ڕێن با
بمکوژێ،
قوربانی په‌یکانی
ده‌بم» که مه‌قامه‌که‌ی
پێ ته‌واو ده‌كرێ
، ده ئه‌ساسدا
شێعری
«فیکری»یه،
که ئه‌سڵی
دێڕه‌که
ئاوایه:
دۆینێ وه‌عده‌ی
داوه: «سوبحه‌ینێ
به نێزه‌ی غه‌مزه‌که‌م
ده‌یکوژم»، با
بمکـــــــــــــــــــــــوژێ
قوربانی
موژگانی ده‌بم
سه‌ید عه‌لی
ئه‌سغه‌ر،
لێره‌شدا به
گوێره‌ی زه‌وقی
شێعریی و
جیهانبینی
عیرفانیی
خۆی،
جێگۆڕکێی به
هێندێک وشه
کردووه که
ئه‌گه‌ر ئه‌سڵی
خۆی ده‌کارهێنابان
ئه‌و پاراویی
و ته‌ئسیر و
کارتێکه‌رییه‌یان
نه‌ده‌بوو.
به کورتی، ئه‌گه‌ر
جه‌مسه‌ری ئه‌و
بیروبۆچوونه
بگرین که نه‌مر
«سه‌ید عه‌لی
ئه‌سغه‌ری
کوردستانی»،
وه‌ک
گه‌وره‌ترین
و به‌نێوبانگترین
مامۆستای مه‌قام
و ئاوازی
کوردیی سه‌رده‌می
خۆی، هه‌روا
به شێوه‌ی
گۆتره و ڕه‌مه‌کی
شێعری مه‌قامه‌کانی
ده‌کارهێناوه
و، یان له
کاتی چڕین و
چریکاندندا
لێی تێکچووه،
ئه‌وا غه‌درمان
لێکردووه؛
چونکه ئه‌گه‌ر
وابا لانیکه‌م
ده‌با مانای
شێعره‌کان
تێکچووبا. بێ
له‌وه‌ش، به
شێوه‌یه‌کی
زۆر لێزانانه
و هونه‌رمه‌ندانه،
هه‌ر له‌م مه‌قامه‌دا
له
شێعری حه‌وت
شاعیری به‌نێوبانگی
کورد که‌ڵکی
وه‌رگرتووه
که کێش(وه‌زن)
ی شێعریی هه‌موو
غه‌زه‌له‌کان
ده‌گه‌ڵ ریتم
و ئاهه‌نگ و
هه‌ڵچوون و
داچوون و له‌ره
و چریکه‌ی ده‌نگی
ئه‌ودا یه‌ک
ده‌گرنه‌وه.
شێعره‌کانی
ئه‌م مه‌قامه
هه‌موو له سه‌ر
کێشی (ره‌مه‌لی
موسه‌ممه‌نی
مه‌حزووف)
گوتراون:
فاعیلاتون|
فاعیلاتون|
فاعیلاتون|فاعیلون
ــ u
ــ ــ| ــ u ــ ــ| ــ u ــ ــ| ــ u ــ
دیاره، ئه‌وه‌ش
خۆی له
خۆیدا، شاره‌زایی
و لێهاتوویی
ئه‌و هونه‌رمه‌نده
نه‌مره ده‌رده‌خا
كه له هه‌ڵبژاردنی
ده‌قی شێعرییدا
سه‌ركه‌وتوو
بێ و تێنه‌مێنێ.
س. چ. هێرش
ژێرنووسه‌کان
1- بڕوانه: سه‌یید
عه‌لی ئه‌سغه‌ری
کوردستانی،
مه‌حه‌مه‌د
حه‌مه باقی،
چاپی یه‌که‌م
1998، لاپه‌ڕه‌کانی
97 و98.
2- کاتی خۆی له
ڕه‌شنووسێکی
خۆمدا، سه‌باره‌ت
به‌م مه‌قامه ئه‌و
تاکه شێعره‌ی
«مه‌ستووره»م
نووسیبووه‌وه،
به‌ڵام هه‌رچی
کردم نه‌متوانی
سه‌رچاوه‌که‌ی
بێنمه‌وه‌بیر.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا،
ته‌واو لێی ئه‌رخه‌یانم
که شێعره‌که
ئی «مه‌ستووره‌ی
کوردستانی»یه.
3- مێژووی وێژه‌ی
کوردی 2،
نووسراوی
سدێق بۆره‌که‌یی،
ل647.
سه‌ردێڕی غه‌زه‌له‌که‌ی
«تاهیر به‌گی
جاف» ئاوا ده‌ست
پێده‌کا:
دڵ نه‌خۆشی ده‌ردی
هیجره جانی جــــانانم
وه‌ره
له‌ت له‌ته
جه‌رگ و هه‌ناوم
و ماهی تابانم
وه‌ره
شیاوی گوتنه
که سه‌ید عه‌لی
ئه‌سغه‌ر،
دوو دێڕی سه‌ره‌تای
ئه‌و غه‌زه‌له
به بێ ده‌ستکاری
له مه‌قامی
«جانی جانانم
وه‌ره»دا ده‌ڵێته‌وه
و ته‌نیا له
باتی وشه‌ی
«هه‌ناوم» ده‌ڵێ
«هووناوم»
(بڕوانه: سه‌رچاوه‌ی
خالی1، ل 96).
4- سه‌یید
عه‌لی عه‌سغه‌ری
کوردستانی...، ل98.
5- له‌وانه‌یه
ئه‌و تاکه له
دیوانی
«تاهیربه‌گی
جاف»دا هه‌بووبێ،
به‌ڵام به‌داخه‌وه
دیوانه‌كه‌ییم
نه‌بوو که ته‌واو
لێی ئه‌رخه‌یان
بم.
6- بۆ زانیاریی
زیاتر،
بڕوانه: که‌شکۆڵی
که‌له‌پووری
ئه‌ده‌بی
کوردی،
لێکۆڵینه‌وه‌ی:
محه‌مه‌د عه‌لی
قه‌ره‌داغی،
به‌رگی سێیه‌م،
لاپه‌ڕه‌کانی
118-150.
ــ دوو دیڕی
سه‌ره‌تای غه‌زه‌له‌که‌ی
«فیکری» به‌م
جۆره‌ی خواره‌وه‌یه
:
جێژنی
قوربانه
شوکور سوبحه‌ی
بــــــــــــه
قوربانی ده‌بم
لێم گــــــــــــــــه‌ڕێن
قوربان
نیشانه‌ی
تیری موژگانی
ده‌بم
دۆینێ وه‌عده‌ی
داوه: «سوبحه‌ینێ
به نێزه‌ی غه‌مزه‌که‌م
ده‌یکوژم»، با
بمــــــکوژێ
قــــــــــــــــوربانی
موژگانی ده‌بم
• • •