وتووێژی
«محه‌مه‌د
ئوزوون» و «مه‌حموود
باکسی» له‌گه‌ڵ
«مامۆستا هێمن»
له مهاباد،
هاوینی 1979
ئه‌و
وتووێژه له
لایه‌ن نووسه‌رانی
ڕێزداری
کوردستانی
باکوور: «محه‌مه‌د
ئوزوون» و نه‌مر
«مه‌حموود
باکسی(1944-2000)»که له
هاوینی 1979دا سه‌ردانی
شاری
مهابادیان
کردبوو، له‌گه‌ڵ
مامۆستا هێمن
به شێوه‌ی هه‌ڤپه‌یڤین
له سه‌ر
کاسێت ئه‌نجام
دراوه. شیاوی
گوتنه کاسێتی
ئۆرگینالی ئه‌م
وتووێژه
کاتی خۆی له‌لایه‌ن
کاک «محه‌مه‌د
ئوزوون»ه‌وه
دراوه به
کاک «حه‌سه‌نی
قازی» و، ئه‌ویش
دوای دابه‌زاندن
و ئاماده‌کردن
ده ئیختیاری
گۆڤاری «گزینگ»ی
نابوو، به‌ڵام
به هۆی وه‌ستانی
چالاکیی
گزینگ هه‌روا
له ئارشیودا
مابووه‌وه. ئه‌وا
وێڕای سپاس و
پێ‌زانین، ده‌قی
دابه‌زێنراوی
ئه‌و هه‌ڤپه‌یڤینه
وه‌ک خۆی لێره‌دا
بڵاو ده‌کرێته‌وه.
س.
چ.
هێرش
• که‌نگێ
تۆ له دایک
بووی؟ که‌نگێ
تو ژ دایێ خۆ
بووی؟
ــ 1920
• 1920، له
کوو؟
ــ
له گوندی
لاچین، نزیک
مهاباد.
• ته دوو
دیوان چاپ
کرییه؟
ــ
دوو دیوان چاپ
کردمه.
• به‌ڵێ،
ده وه‌ختێ شا
دا چاپ کرییه؟
ده زه‌مانێ
شا دا؟
ــ
نا، پشتی شا،
هه‌ر دووک له
ده‌ره‌وه‌ی
وڵات
چاپکراون. هیچی
له ئێران چاپ
نه‌کراوه،
چاپی دووه‌م
له ئێران چاپ
کراوه‌ته‌وه.
• ناڤێ
وان دیوانان
چنه؟
ــ
تاریک و ڕوون،
ناڵه‌ی جودایی.
• تاری
ئوو ڕوون،
ناڵه‌ی
جودایی.
ــ
ئه‌مه ئه‌و
شێعرانه‌ن که
له‌و موده‌ته‌ی
له ده‌ره‌وه‌ی
وڵات بووم
گوتوومن.
• باشه،
مامۆستا ئه‌و
نه‌گرتبوو،
باند باش نه‌گرتبوو،
ئه‌ز ده‌خوازم
هنه‌ک پرسیار
دیسان بپرسم.
ــ
بفه‌رموو
• ببووره،
ته که‌نگێ ده‌ستپێکردبوو
که هه‌ڵبه‌ست
بنویسینی،
شێعر
بنویسینی؟
ــ
عه‌رزم کردن،
من له پازده
ساڵی ڕا ده‌ستم
پێ‌کرد، به‌ڵام
باش نه‌بوو،
نه باش بوو. پاشان
له بیست و یه‌ک
ساڵی ڕا من
شێعرم چاپ
کراوه، که
من بووم به
ئه‌نداما
کۆمه‌ڵا ژێ ــ
کاف، وه له
دووه‌م ژماره‌ی
مه‌جه‌لله‌ی «نیشتمان»
دا شێعرا من
بڵاوبووه‌ته‌وه.
• ناوی مه‌جه‌لله
چ بوو؟
ـ «نیشتمان»،
ساڵی 1942.
• باشه
مامۆستا، ته
ژ چ ئیلهام
گرت کوو تۆ
شێعر
بنویسینی؟
یانی کیژان سه‌به‌با
ته ته‌شویک
کر شێعر
بنویسینی؟
ــ
مه‌زڵوومییه‌ت
و هه‌ژاری
میلله‌تا
خۆ، من
حیسم کرد که
میلله‌تی من
میلله‌تێکی
هه‌ژاره،
زمانا من
زمانه‌کا ده‌وڵه‌مه‌نده،
وه وه‌زیفه‌مه
به‌و زمانه
شێعر بڵێم. من
ئه‌و وه‌خت
فارسیم باشتر
ده‌زانی له
کوردی، به‌ڵام
قه‌ت شێعرم به
فارسی نه‌گوتووه.
چونکوو فارس
بۆخۆیان
شاعیریان
زۆره، با ئه‌وان
شێعر بۆخۆیان
بنووسن. له
بیرمه
ئینسانێکی چه‌پیی
فارس له منی
پرسی تۆ بۆ
شێعر به
فارسی ناڵێی
که خۆت... گوتم
تۆ بۆ شێعر به
کوردی ناڵێی؟!
تۆ که
ئینسانێکی
ئینترناسیۆنالیستی
بۆ به کوردی
شێعر ناڵێی؟
چونکوو من
زمانا خۆ به
زمانێکی سه‌ربه‌خۆ
ده‌زانم،
میلله‌تا
خۆشم به
میلله‌تێکی
سه‌ربه‌خۆ ده‌زانم،
هه‌قی وه‌م هه‌یه
به زمانا خۆ
بنووسم، به
زمانا خۆ قسه
بکه‌م، وه له
وڵاتا خۆمدا
به ئازادی
بژیم وه ئه‌و
هه‌قه به هه‌قێکی
مه‌شرووع و
ئینسانی خۆم
ده‌زانم.
• بۆیه
تو ده‌ستپێکر
هه‌ڵبه‌ست به
کوردی
بنویسینی؟
ــ
به‌ڵێ..
• مامۆستا،
ده‌ما کوو تو
ده‌ستپێکر هه‌ڵبه‌ست
بنویسینی، ڤێ
گاڤێ ڕه‌وشا
کولتوورا،
چاندا کوردی
چاوابوو؟ مه‌جه‌لله
و کۆڤار و وه‌شان
و ڕۆژنامه‌ی
کوردی هه‌بوون؟
کوو هه‌بوون
ته چ ده‌خواند؟
ــ
ئێمه ـ عه‌رزم
کردی ـ له
ساڵی 1942 مه‌جه‌لله‌یه‌کمان
له مهاباد
بڵاوده‌کرده‌وه
به ناوی «نیشتمان».
منیش ئه‌وده‌می
لاوێک بووم ده‌وێدا
ده‌منووسی،
له‌و ده‌مییه‌وه
من ئیدی شێعر
بڵاوده‌که‌مه‌وه.
له زه‌مانی
شا دا که نه‌ده‌کرا
شێعری من به
ئاشکرایی
بڵاوبێته‌وه،
به‌ڵام به‌دزی
له ناو خه‌ڵکدا
بڵاوده‌بووه‌وه
تا من له
ساڵی 1947 (1347|1968ی
زایینی
دروسته‌ــ
دابه‌زێنه‌ری
کاسێت) له
وڵات ڕام کرد
و چوومه ده‌ره‌وه،
کوردستانی
عێراق تا ئه‌مساڵ
ئه‌من
هاتوومه‌وه.
• ئه‌م
ساڵ هاتوویه‌وه،
تو له عێراق
بووی؟
ــ
من له عێراق
ده‌بووم و سه‌فه‌را
لوبنان و ئه‌وه‌شم
کردییه و برا
کورده‌کانی
سوورییه و تورکییه‌شم
دیوه.
• ته جگه‌رخوێن
دیتییه؟
ــ
جگه‌رخوێن
یشم دیتییه. له
کوردستانی
عێراقم
دیتییه، نه
له کوردستان
سوورییه.
• فه‌رقی
تو ده‌گه‌ڵ
جگه‌رخوێن؟
ــ فه‌رقێک
که ده‌به‌ینی
من و جگه‌رخوێن
دا هه‌یه، ئه‌و
شێعری شیعار
ده‌ڵێ یانی بۆ
ڕۆژ شێعر ده‌ڵێ.
به‌ڵام من
شێعر ده‌ڵێم
بمێنێته‌وه
بۆ کورد،
مومکینه ئه‌وڕۆ
تێشی نه‌گا. شێعرا
جگه‌رخوێن من
پێموایه
شیعاره، بۆ
ڕۆژ ده‌ڵێ وه‌ک
ڕۆژنامه
بنووسێ وایه.
به‌ڵام
من شێعر بۆ
ڕۆژ ناڵێم، بۆ
وه‌ی ده‌ڵێم
بمێنێته‌وه. بۆ
وه‌ی ده‌ڵێم
تا وه‌ک
دیوانا (مه‌م
و زین) بمێنێته‌وه
تا کورد هه‌یه
کۆن نه‌بێ. له‌به‌ر
وه‌ی من شێعر
ته‌نیا بۆ
کورد، بۆ زه‌حمه‌تکێشی
کورد... به قسه‌ی
بازاڕ شێعر
ناڵێم، به
قسه‌ی
شاعیرانه
شێعر ده‌ڵێم. با
زه‌حمه‌تکێشه‌که
زه‌حمه‌ت
بکێشێ و شێعری
شاعیرانه تێ
بگا. یانی
زمانا کورد
ناهێنمه
خوارێ...
• باشه
مامۆستا، ته
خه‌باته
خۆیه سیاسی و
کولتووری| چاندی
ته‌ڤ هه‌ڤ
کرییه، وه‌ک
هه‌ڤ کرییه
بۆ؟ بۆچی ته
به‌س ژ خۆ ڕا
شێعر نه‌نویساند،
ده‌ست به خه‌باتا
سیاسی ژی کرد؟
وه ته خواست
که هه‌ردوو
به هه‌ڤ ڕا
بچه؟
ــ
من هه‌ر وا
کردییه. من
شێعری خۆ له‌گه‌ڵ
خه‌باتی
سیاسی خۆم جوێ
نه‌کردووه‌ته‌وه.
• بۆچی؟
یانی
ئارمانجا ته
چ بوو؟
ــ
پێموایه من
ده پێش وه‌یدا
که شاعیر بم
ئینسانێکی
کوردم، وه هه‌موو
ئینسانێکی
کورد وه‌زیفه‌یه‌تی
خۆ ڕزگار بکا
له ده‌ست ئه‌و
زوڵم و زۆرییه.
من باکم نییه
ئه‌گه‌ر
ڕۆژێکی حیزبا
من بڵێ تۆ
شاعیر مه‌به،
پێشمه‌رگه
ببه، پێشمه‌رگه
ده‌بم. بۆ من
موهیم نییه، من
پێموایه که
هه‌موو
ئینسانێکی
کورد وه‌زیفه‌یه‌تی
خۆ ڕزگار بکا
له ده‌ست ئه‌م
زوڵم و زۆرییه‌ی
له سه‌ر
میلله‌ته‌که‌یه‌تی.
جا ئه‌رکا من،
وه‌زیفا من
شێعر گوتنه و
ئه‌رک و وه‌زیفه‌ی
برایه‌کی
دیکه‌ش شتێکی
تره.
• ته
گوتبوو که
ئیرۆ «هێمن» هه‌یه،
ئه‌و گرێدایی «قازی
محه‌مه‌د» و
حیزبا
دێمۆکراته. ته
له‌وه چ قه‌سدا
ده‌که‌ی، تو چ
ده‌خوازی
بێژی؟
ــ
من پێموایه،
خه‌باتا
سیاسی نه‌کردبا،
ئینسانێک نه‌ده‌بووم
ئه‌لئان تۆ
بێی قسه‌م له‌گه‌ڵ
بکه‌ی. مومکین
بوو منیش
دێهاتییه‌ک
بم وه‌ک ئه‌و
هه‌موو
دێهاتییه،
خه‌باتی
سیاسی منی
کرده...
• باشه
مامۆستا ئه‌و
زه‌حمه‌تیا
کوو مه به‌حس
کربوو، مه
گوتبوو که
کوردێن کوردستانا
تورکییه به
تیپێن، حه‌ڕفێن
لاتینی ده‌نویسنن
و، ئیدنا(ئه‌وانی
دی) به عه‌ڕه‌بی
و فارسی ده‌نویسنه
و، کوردێ ئه‌رمه‌نستان
و ئێریڤانێ به
تیپێن کریلی
ده‌نویسینن،
ئه‌وزه‌حمه‌تیا
هه‌یه.. ژ بۆ
وی زه‌حمه‌تێ
مرۆڤ گه‌ره‌ک
چ بکا؟ گه‌لی
کورد چ بکا؟
خونده‌وان و
ڕووناکبیرێن
کوردا چ بکه‌ن؟
ــ
ئه‌مه
موشکیله‌یه‌کی
زۆر گه‌وره‌یه
بۆ منیش،
فکرێکی زۆر له‌مێژه..
من چۆن بتوانم
شێعرا خۆ به
کوردی
تورکییه
ڕابگه‌یه‌نم. قسا
خۆ به کوردی
تورکییه
ڕابگه‌یه‌نم. من
که ده‌مه‌وێ
له چوارچێوه‌ی
ئێران‌دا
خودموختاریم
هه‌بێ مه‌جبوورم
به خه‌تی
ئێرانی
بنووسم. تۆش
که ده‌ته‌وێ
له چوارچێوه‌ی
تورکییه دا
خودموختاریت
ببێ مه‌جبووری
هه‌ر به خه‌تا
تورکی
بنووسی،
کوردی
عێراقیش هه‌ر
وا، چ بکه‌ین؟
بۆ ئه‌وه من
ناتوانم.. ئه‌وه
وه‌زیفه‌ی
سیاسییه‌کانه
ده‌بێ ئه‌وان
جێ به‌جێی بکه‌ن.
به‌ڵام ئه‌من
ده‌مه‌وێ
کورد خه‌تێکی
هه‌بێ، زمانێکی
هه‌بێ، زمان و
خه‌تی یه‌کگرتووی
هه‌بێ هه‌م بۆ
کوردستانا
تورکییه، هه‌م
بۆ کوردستانا
عێراق، هه‌م
بۆ کوردستانا
ئێران، به یه‌ک
زمان بنووسێ. چونکوو
ئه‌لئان له‌هجا
من و تۆ فه‌رقی
هه‌یه، له‌هجا
هه‌موو
شارێکی
فارسیش فه‌رقی
هه‌یه، له‌هجه‌ی
هه‌موو شارێکی
عه‌ڕه‌بیش فه‌رقی
هه‌یه، به‌ڵام
زمانێکیان هه‌یه
پێی ده‌نووسن.
ئێمه ده‌بێ
زمانێک دروست
بکه‌ین که
پێی بنووسین. له
شاری خۆمان،
له وڵاتی
خۆمان به
زمانا خۆ قسه
بکه‌ین، ئه‌لئان
ئه‌و زه‌حمه‌ته،
ئه‌و موشکیله
بۆ کوردی
تورکییه و بۆ
کوردی ئێران و
عێراق زۆره،
له‌هجه‌ی من
له‌گه‌ڵ سنه
زۆری ته‌فاوه‌ت
هه‌یه، له‌به‌ر
وه‌ی ئه‌وه‌تا
تۆ ده‌بینی من
له کتێبه‌کانمدا
فه‌رهه‌نگم
بۆ که‌لیمه
دروست کردووه
بۆ وه‌ی کورده‌کانی
دیکه‌ش بزانن.
• باشه
من ئه‌وییا
بپرسیا، تو ده‌ما
کوو شێیر ده‌نویسینی،
هه‌ڵبه‌ستا
خۆ ده‌نویسینی
بۆ زمانێکی یه‌کگرتیی
خه‌باتا ته
چێ دبه؟
ــ
که من ده‌ستم
به خه‌بات
کردووه، پتر
له پازده
ساڵه خه‌بات
ده‌که‌م بۆ وه‌ی
زمانێکی یه‌کگرتوو
دروست که‌م. ببینم
که‌لیمه‌یه‌کی
کرمانجی
ژووروو
باشتره له
که‌لیمه‌یه‌کی
کرمانجی
خواروو ئه‌و
بنووسم، وه
ئه‌و که‌سه‌ی
شێعری من ده‌خوێنێته‌وه
مه‌جبوور بێ
که فێری ئه‌و
که‌لیمه‌ی
کرمانجی
ژوورووه‌ش
ببێ. بزانێ ئه‌وه
زمانا وی یه،
و ئێوه
تکاتان لێده‌که‌م
له ڕۆژنامه‌ی
خۆتاندا ئه‌وه
بکه‌ن. که‌لیمه‌یه‌کی
کوردی ئێمه
باشتره له
ئی ئێوه بینووسن،
به‌کاری
بێنن، ئه‌وه
باشتر زمانه‌که‌مان
لێک نزیک ده‌کاته‌وه.
• مامۆستا
که هوون
خودموختارییه‌ت
بستێنن، یانی
ئۆتۆنۆمی،
بخوازن کوو ژ
هه‌ر چوار
پارچه‌ی
کوردستان
نڤیسکار و
شاعیرێن
کوردان ژ وێده‌رێ
تۆپ بکه‌ن
یانی کۆم بکه‌ن
و فه‌عالییه‌تێکی
وه‌سا فه‌رهه‌نگی
ببه،
کولتووری ببه،
یانی هوون ده‌خوازن
فه‌عالییه‌تێکی
وه‌سا له مهابادێ
چێ بکه‌ن؟
ــ
ئه‌مه وا ده‌که‌ین.
هه‌ده‌فی
ئێمه ئه‌گه‌ر
خودموختاری
بتوانین
بستێنین ئه‌وه‌یه
که زمانێک
دروست بکه‌ین
که هه‌موو له‌هجه‌کانی
کوردستانی
ئێرانی تێدا
بێ. من خۆم وه‌کوو
کوردێک که گه‌ڕاوم
ته‌جروبه‌یه‌کی
تاڵم له
کوردستانی
عێراق هه‌یه.
ئه‌وانه‌ی به
له‌هجه‌ی
کرمانجی
ژووروو قسه
ده‌که‌ن
ناتوانن له‌هجه‌ی
سۆرانی
بخوێننه‌وه،
ئه‌مه بۆته
دوو زبان..
• بادینانی
و سۆرانی..
ــ
وه دوژمن
ئاواتی ئه‌وه‌یه
که ئێمه
ببینه دوو میلله‌ت.
ئێمه میلله‌تێکین،
ڕاسته نه‌ته‌نیا
دوو له‌هجه،
ده‌یان له‌هجه‌مان
هه‌یه، ئه‌مما
ده‌توانین له‌و
هه‌موو له‌هجه
زمانێکی یه‌کگرتوو
دروست بکه‌ین.
ئه‌وه
ئاواتا منه و
تا ماوم هه‌وڵ
ده‌ده‌م بۆ ئه‌وه.
• باشه
مامۆستا، تو
به ته‌ڤایی
سه‌ر
کو‌لتوور، سه‌ر
هه‌ڵبه‌ست،
ڕۆمان، چیرۆک
و کولتوورا
کوردا دکاری چ
ببێژی؟ یانی
چاوایه به
دیتنی ته؟ ژ
ئه‌حمه‌دێ
خانی بێ، ژ فه‌قێ
ته‌یران؟
ــ
هه‌مووم
خوێندوون، وه
له سه‌ر هه‌مووان
کار ده‌که‌م. من
خۆم ڕاستی له
فکری
سۆفییانه‌ی
ئه‌حمه‌دی
جزیری ناگه‌م،
به‌ڵام باش له
(مه‌م و زین) گه‌یوم،
پێموایه
کتێبێکی زۆر
گه‌وره‌یه
له زمانا
کوردی دا، وه
«ئه‌حمه‌دی
خانی»م پێ
شاعیرێکی زۆر
به‌رزی کوردی
یه. ئه‌حمه‌دی
خانی بۆ من
بوته، به‌ڵام
ده‌توانم ئه‌و
بوته بشکێنم
چونکوو خزمه‌تا
زمانی کوردی
نه‌کردووه،
هه‌ر خزمه‌تا
له‌هجه‌یه‌کی
کوردی کردووه،
لێره‌دا نه‌قد(ڕه‌خنه)م
لێی هه‌یه،
ته‌نیا لێره‌دا،
کارم به فکری
ئه‌وده‌می نه‌داوه.
حه‌تتا من پێم
عه‌جیبه پێش ئینقلابی
فه‌ڕانسه ئه‌م
ئینسانه
فکری
ناسیۆنالیستی
هه‌بووه. ئه‌مما
هێشتا ته‌حقیق
له سه‌ر ئه‌حمه‌دی
خانی ده‌بێ
زیاتر بکرێ که
ئه‌م فکره له
کوێ ڕا هاتۆته
مێشکی ئه‌م
ئینسانه.
• یانی تو
ده‌بێژی فکری
ئه‌حمه‌دێ
خانی به‌ری
شۆڕشا فه‌ڕانسزی
بوو؟
ــ
به‌ڵێ به‌ڵێ.. به‌ر
له شۆڕشی فه‌ڕانسه
بوو.
• گه‌ره‌ک
ئه‌م بزانین
وا ژ کوو تێ؟
ــ
من خۆم ته‌عه‌جوب
ده‌که‌م و
ناتوانم به
خۆم بسه‌لمێنم
که ئه‌م فکره
چۆن چۆته
مێشکی. دیاره
له نووسینا
خۆ دا
نووسیومه،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه
شه‌ڕ له سه‌ر
دین بووه، له
سه‌ر شیعه و
سوننی بووه
له نێو تورک
و فارس. به‌ڵام
ئه‌حمه‌دی
خانی له‌و
حاڵه‌دا فکری
میللیه‌ت،
فکری قه‌ومییه‌ته‌که‌ی
هه‌بووه، نه
فکری سووننی و
شیعه‌یی. ئه‌مه
بۆ من زۆر جێی
ته‌عه‌جوبه! له
به‌ر وه‌ی ئه‌حمه‌دی
خانی به گه‌وره‌ترین
شاعیری کورد
ده‌زانم له‌و
باره‌وه. له‌و
فکره‌وه که
به داخه‌وه
زۆری خزمه‌تی
زمانا من نه‌کردییه،
له‌وه هه‌قم
هه‌یه نه‌قدی
بکه‌م، ئه‌مما
من ئینسانێک
نیم زه‌مان و
مه‌کان له
بیر به‌رمه‌وه.
من له بیرمه
خۆم ڕۆژێک هیچ
پێم وانه‌بوو
ئاغا و ڕه‌عییه‌تی
کارێکی خراپه،
پێم وانه‌بوو.
فکرا من نه‌گه‌یبوه
ئه‌و جێگایه
بزانم ئینسان
به ده‌ستی
ئینسان بچه‌وسێته‌وه
ئه‌وه کارێکی
خراپه. ئه‌حمه‌دی
خانی ده چ زه‌مانێکدا
بوو؟ سێسه‌ت
ساڵ پتر له‌وه
پێش ئه‌و فکره‌ی
بووه، ئه‌وه
نبووغه،
یانی گاڵته
نییه ئه‌و
کابرایه..
• ژ دوو
ڕا، مامۆستا
ئه‌می ئه‌وییا
بقه‌دێنین،
ئه‌م بکشینن،
من دخواست ل
سه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ندیا
کولتوورا
کورد دکاری
تشتا بێژی، سه‌ر
ده‌وڵه‌مه‌ندیا
وی؟
ــ
زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده
به دوو له‌هجه،
وه من له
نووسینی خۆ دا
نووسیومه. له
دوو له‌هجه‌ی
کوردی‌دا،
فۆلکلۆری
کوردی زۆرزۆر
ده‌وڵه‌مه‌ندتره
له هه‌موو
ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوین، یه‌ک
له له‌هجه‌ی
بادیناندا
یانی کرمانجی
ژووروودا، یه‌ک
له له‌هجه‌ی
موکریانیدا..
• سۆرانی
ــ
موکریانی ئه‌م
مه‌نته‌قه‌یه..
• سۆرانی
یانی.. (وا ده‌رده‌که‌وێ
یه‌ک له
وتووێژکاران
ــ محه‌مه‌د
ئوزوون ــ له
مه‌به‌ستی
هێمن تێناگا و
زاری
موکریانی به
سۆرانی داده‌نێ
بۆیه هه‌ر
دووپاته‌ی ده‌کاته‌وه
ــ دابه‌زێنه‌ری
کاسێت)
ــ
زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده،
فۆلکلۆرا
کوردی زۆر زۆر
ده‌وڵه‌مه‌ندتره
له نووسراوه‌کان،
وه ئێمه که‌مترمان
کار له سه‌ر
کردووه. دیاره
فۆلکلۆری هه‌موو
قه‌ومێک ده‌بێ
بژار بکرێ
یانی ده‌بێ
شته خراپه‌کانی
لێ بچێته ده‌رێ،
شته چاکه‌کانی
لێ بێته‌ده‌رێ،
مه‌سه‌له‌ن من
خۆم مه‌قاله‌یه‌کم
له سه‌ر ئه‌وه
نووسیوه که
کورد که‌ی، له چ زه‌مانێکا
ده‌ڵێ: شێر له
لان بێته‌ده‌ر
چ نێر و چ مێ.
دیاره
فه‌رقا ژن و
پیاو نییه،
وه‌ختێک شێره‌که
نێر بوو یا مێ
بوو ده‌توانێ
کار بکا. ئه‌مه
زه‌ربولمه‌سه‌لی
کوردی یه، که‌ی
گوتراوه؟ کێ گوتوویه
نازانم. تازه
ئێمه‌ی
ڕۆشنبیری
کورد که‌وتووینه‌ته
ئه‌و فکره (هێمن
پێده‌که‌نێ)! که‌وابوو
فۆلکلۆرا مه
زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده،
دیاره بێ ده‌لیل
نییه، ئێمه
میلله‌تێکی
کۆچه‌ر
بووین،
ئیحتیاجمان
هه‌میشه به
ژن هه‌بووه،
وه‌ختێک من ده‌چم
مه‌ڕ (په‌ز) ده‌له‌وه‌ڕێنم،
ئیحتیاجیشم
به ژن هه‌یه
کاری پێ بکه‌م.
ئیقتیساد مه‌جبووری
کردووه ژن له
کن کورد موحته‌ڕه‌م
بێ. ژن له
توولی تاریخ‌دا
له کن کورد
موحته‌ڕه‌م
بووه. له‌به‌ر
وه‌ی ده
فۆلکلۆرا مه
دا زۆر تاریف
له ژن هه‌یه.
حه‌تتا ئه‌ده‌بییاتی
ژنانه‌مان هه‌یه
که تازه
ئوڕووپا که‌وتۆته
ئه‌و فکره،
به‌یتا خه‌ج
بخوێننه‌وه،
گوێت لێ بووه
حه‌تمه‌ن ــ
ئه‌ده‌بێکی
کامیله‌ن
ژنانه‌یه، پیاوانه
نییه.
• باشه
مامۆستا وه‌زیفێن
گه‌لی کورد،
وه‌زیفێن
ڕۆشنبیرێن گه‌لی
کورد چییه
کوو ئه‌م
بکارین
فۆلکلۆرا خۆ،
کولتوورا خۆ،
چاندا خۆ
پێشدا
بخینین، گه‌ره‌ک
چ بکه‌ن؟
ــ
به بڕوای من
ئێمه ده‌بێ
به گونداندا
بگه‌ڕێین،
ڕۆشنبیرانی
کورد به
گونددا بگه‌ڕێن،
پیره پیاو و
پیره‌ژنی
کورد ببینینه‌وه
له‌وان فێر
بین. ئه‌وان
زه‌بت بکه‌ین.
ئه‌وان بخه‌ینه
سه‌ر
رێکۆردر، ئه‌وده‌می
ده‌توانین ئه‌وه
بێنینه ده‌رێ
هه‌م زمانا خۆ
ده‌وڵه‌مه‌ند
بکه‌ین، هه‌م
فۆلکلۆرا
خۆمان ده‌وڵه‌مه‌ند
بکه‌ین. وه
ئه‌وه وه‌زیفه‌ی
ئێوه‌ی زۆر
لاوه، گه‌نجه.
ئێمه
پیربووین،
تاقه‌تمان نه‌ماوه،
ئه‌مما ئێوه
ده‌بێ بیکه‌ن،
وه ئه‌وه وه‌زیفه‌ی
هه‌موومانه
ده‌بێ بیکه‌ین.
ئێمه ده‌بێ
زمانێ خۆ به
فۆلکلۆرێ خۆ
ده‌وڵه‌مه‌ند
که‌ین و نزیکی
بکه‌ینه‌وه. من
له کیتابێکی
خۆدا
نووسیومه،
بۆ من جێگای
ته‌عه‌جوبه
که به‌یتی خه‌ج
و سیامه‌ند،
فه‌ڕخ و ئه‌ستی،
به‌یتی مه‌م و
زین، ده
کوردی
سۆرانیشدا هه‌یه،
ده کرمانجی
ژوورووشدا هه‌یه،
بۆچی؟ که‌وابوو
کێ ته‌رجومه‌ی
کردووه؟ که‌س
ته‌رجومه‌ی
نه‌کردووه. ئه‌م
خه‌ڵکه
بۆخۆی ئه‌و به‌یته‌ی
پێ خۆش بووه
گوڕیوێتی و
هێناویه‌ته
سه‌ر ئه‌م له‌هجه‌یه.
وه ئه‌من ئه‌وه‌م
نووسیوه
تازه
دوژمنیش پێی
له ناوناچێ (پێکه‌نینی
هێمن). هه‌زاران
فۆلکلۆری وا
له هه‌ردووک له‌هجه‌دا
هه‌یه، وه
من بۆخۆم پێموایه
ئه‌وه حه‌تتا
زۆر پێش
ئیسلامیش پێش
ئه‌وه ترک و
فارس و عه‌ڕه‌ب
به سه‌ر ئێمه‌دا
سه‌یته‌ره
بکه‌ن
ئێمه ئه‌و
فۆلکلۆره‌مان
هه‌بووه، وه
هه‌ر ده‌بێ هه‌شمان
بێ. ده‌بێ
زیندووشی بکه‌ینه‌وه.
• باشه
مامۆستا، زه‌حمه‌تێکی
مه‌ژی ئه‌وه
کوو مه‌سه‌لا
ڕۆشنبیر،
ڕووناکبیر،
هۆزانێن
کوردستانا
عێراقێ، ئان
ئێرانێ، ئان
سووریێ،
کوردستانا
تورکیێ ناس
ناکه‌ن، ئیی
کوردستانا
تورکیێ ژی ئی
کوردستانا ئێرانێ
ناس ناکه‌ن..
ــ
به‌ڵێ وایه..
• گه‌له‌ک
شت هاتنه
نڤیساندن،
ئێمه مه‌سه‌لا
بێژین شێیرا
ته، له
کوردستانا
تورکیێ وی نه‌زانن،
گه‌له‌ک کێم
زانن. شاعیرێن
کوردستانا
تورکیێ ئان
سووریێ کێم زانن.
گه‌ره‌ک ئه‌م
چ بکه‌ین ژ بۆ
وییا دا کوو
ئه‌م
بشکینین؟
ــ
ئێمه زۆر زوو
ده‌توانین ئه‌مه
بکه‌ین. بگه‌ڕێین
ئه‌و
شاعیرانه که
ئه‌لئان هه‌مانن،
ده‌یانه‌وێ
زمانی یه‌کگرتوو
دروست که‌ین. شێعری
ئه‌و
شاعیرانه به
هه‌ردووک خه‌ت
بڵاوکه‌ینه‌وه،
شێعرا هه‌ژار
ــ من مومکینه
وه‌کوو فکری
سیاسی له‌گه‌ڵی
نه‌بم ــ به‌ڵام
زمانی هه‌ژار
نزیکه له
زمانی
کرمانجی
ژووروو و
خواروو. من
زۆرم پێ
خۆش‌بوو که له
کوردستانا
عێراق ته‌نیا
شاعیرێکی
کوردی سۆرانی
ناوبانگی هه‌یه
هێمنه، وه
مه‌کته‌ب و شت
به نێوی هێمن
کراوه،
چونکوو کورده‌کانی
کرمانجیش ده
زمانی من ده‌گه‌ن،
ئه‌و خه‌ته‌ی
ده‌زانن بخوێننه‌وه.
من حه‌ول ده‌ده‌م
زمانا من نزیک
بێ، کوردییه‌کی
ئه‌سیل بێ، ئه‌مما
نزیک بێ له
هه‌ردووکیان.
• باشه،
پرسیارا
داویی یه،
مامۆستا تو ژ
بۆ خوێنده‌ڤانێ
مه ڕا،
خوێنده‌ڤانا
ڕۆژنامه ڕا چ
ده‌بێژی؟ چ
پێشنیار ده‌که‌ی،
خوێنده‌ڤانا
مه چ بکه‌ن؟
ــ
ئێوه‌ش وه‌کوو
ئێمه حه‌ول
بده‌ن شاعیره‌کانی
کوردیی
سۆرانی
بناسێنن، به‌یته‌کانی
کوردی به
لاتینی
بڵاوبکه‌نه‌وه. بتوانن
نزیکی بکه‌نه‌وه.
مه‌سه‌لا له
مهاباد ده‌توانن
بڵێن «گه‌وره»
و «مه‌زن» حاڵی
ده‌بن له مه‌زنیش
و له گه‌وره‌ش.
دووجار تۆ گه‌وره
بنووسی و مه‌زنت
ده ناو (...) قه‌وسدا
نووسی، ئه‌و
ده‌زانێ. یا
لای ئێمه به
هه‌ر
دێهاتییه‌کی
مهابادی بڵێی
په‌ز چییه؟
ده‌زانێ،
بۆخۆی پێی ده‌ڵێ
مه‌ڕ، ئه‌مما
په‌زیش ده‌زانێ.
ئێمه
بتوانین ئه‌وه
بکه‌ین زۆر
نزیک ده‌بینه‌وه.
ڕقی
پیرۆز
ده‌مگرێ
ئه‌ممــا له
گرتووخانه
ڕق ئه‌ستوورترم
لێم
ده‌دا ئه‌مما
له سه‌ر داوا
ڕه‌واکه‌م
سوورترم
ده‌مکوژێ
ئه‌مما بـــه
گژ جه‌للاده‌که‌مدا
دێمه‌وه
کـــــــوردم
و ناتوێمه‌وه،
ناتوێمه‌وه،
ناتوێمه‌ه‌وه
مومکینه
یه‌کێک ببێژێ
ئه‌و شێعره
زۆر
ناسیۆنالستیی
تێدایه، ئه‌مما
ناسیۆنالیستی
نییه. من
میلله‌تێکم،
هه‌قم هه‌یه
بژیم، جا عه‌قیده‌ی
سیاسی من هه‌رچی
هه‌یه، من له
پێش هه‌موو
شتێکدا میلله‌تێکم
ده‌مه‌وێ
بژیم، ده‌مه‌وێ
ئازاد بم، ده‌مه‌وێ
خودموختاریم
هه‌بێ. ڕه‌نگه
فکری سیاسی
خۆم نزیک
کردبێته‌وه
لێره، باسی
ره‌نجبه‌ری
کوردم کردووه
که چه‌ند زه‌حمه‌ت
ده‌کێشێ، وه
کێ زه‌حمه‌ته‌که‌ی
وی ده‌خوا. باسی
شوانی کوردیم
کردووه که
چه‌ند زه‌حمه‌ت
ده‌کێشێ و
فایده‌ی زه‌حمه‌ته‌که‌ی
وی بۆ کێ یه؟
به‌ڵام ئه‌سڵی
هه‌ده‌فه‌که‌ی
من ئه‌وه‌یه،
پێش هه‌موو
شتێک کوردم،
میلله‌تێکم،
میلله‌تێکی
له‌ت له‌ت
کراوم، زوڵمم
لێکراوه،
نایه‌ڵن
ڕۆشنبیریش
بم، حه‌تتا ئه‌و
کوردانه‌ی
ئینحڕافی
فکریان
کردووه، به
عه‌قیده‌ی من
هه‌مووی له
حه‌یفی دوژمن
بووه. مه‌سه‌له‌ن
من له گه‌ڵ
فکری کاژ‌یک
موخالیفم، پیسه.
به‌ڵام دوژمن
هێنده‌ی زوڵم
کردووه، مه‌جبووربووه
کوردی بێ ته‌حه‌مول
ببێته کاژ‌یک.
زۆڵمه‌که
زۆره، تۆ هه‌قت
نه‌بێ به
زمانی خۆت
بنووسی! به
زمانی خۆت
بخوێنی، به
زمانا خۆت قسه
بکه‌ی، پیاو به
خۆی نییه ڕقی
هه‌ڵده‌ستێ. که‌وابوو
ئه‌من هه‌قم
هه‌یه به
زمانا خۆ بۆ
زه‌حمه‌تکێشی
خۆ بنووسم، نه‌ک
به زمانی
بێگانه.
مه‌ته‌رێزی
شه‌ڕه‌ف
لێره‌ش
له نێو ئه‌و
لێڕ و شاخ و بـــه‌رده
لێره‌ش
له‌گه‌ڵ ئه‌و
هه‌موو داخ و
ده‌رده
هتد...
(به‌خوێندنه‌وه‌ی
ئه‌و پارچه
شێعره) لێره‌دا
وتووێژه‌که
ته‌واو ده‌بێ.
• • •