چه‌ند
پارچه
هۆنراوه
• عه‌بدولناسر ئه‌حمه‌دی
به‌ڵام
ئائه‌م
ئێواره‌شه
سێبه‌ر
چاوی
چیا ده‌ڕێژێت
و
ڕۆژیش
وه‌کوو
پیاوێک
شه‌که‌ت
باوێشک
ده‌دا و
باڵه‌نده‌کانیش
به‌رز به‌رز
له ئاسمانی
خۆیان
نه‌قاشییه‌کانیان ده‌کێشن..
ئێمه‌یش
هێشتا
هه‌ر چاوه‌نواڕی
ڕوژێکی ترین
که باشتر
بێ
به‌ڵام..
• • •
چاوه‌ڕوانی
بڕیار
وابوو
که دێی
بۆ لام
گوتم
چی بکه‌م؟
چی
بۆ بڵێم؟
كاتێ هاتی، هه‌رخۆت
نه‌بوویت،
باوه‌شێک
نیگا و
چه‌پکێ
وشه و
پڕ
دنیایه‌ک
خۆشه‌ویستیت
بۆهێنام.
کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ت
هه‌مووت
له‌گه‌ڵ
خۆت برده‌وه.
منیش
بیرم
مێشکم
ڕۆحم.
به‌ڵام
دوای تۆ
په‌ژاره‌کان
یه‌ک
له داوی یه‌ک
کوژانه‌وه.
•••
دوایین
نیگات
دوایین نیگات
گه‌ڵاکانی
وه‌راند و
پاییزهات!
ئه‌مه‌وێ
له‌گه‌ڵ
چاییه‌که‌تا
بتخۆمه‌وه
ئه‌مه‌وێ
تێکه‌ڵی
گۆرانییه‌کانی
(مه‌زهه‌رت)
که‌م و
تێر
بت بیسم،
ڕۆیشتی
نه،
جارێکی
تر
بڵێ:
(خۆشم
ئه‌وێی)
• • •
شێعرێکی
سیاسی
به‌رانبه‌ر
به‌چاوه‌کانت
نه
دژ به‌چاوه‌کانت
ته‌زاهورات
ده‌که‌م
ڕێ
پێوان ده‌که‌م
ته‌حه‌سون
ده‌که‌م و
مان
ده‌گرم
که‌چی
دواییش
بایکۆت و
بایکۆت و
بایکۆت.
• • •
تووڕه
له‌قووڵترین
دڵ
ته‌نگییه‌کانی
دڵم دا و
له‌ڕه‌شترین
هه‌وری
هه‌ڵماوی
ناخمدا
هه‌رتووڕه‌یت
و
تۆرانت
تووڕ ده‌ده‌م.
تاسه
له‌جنوبی
ترین به‌شی
چاوه‌کانتا
خۆم
ده‌بینم.
ده‌مم
پڕه له خۆشتم
گه‌ره‌که
دڵم
پڕه له تاسه‌ی
ئه‌و ڕۆژه
که‌وتم
تاسه‌م
لێت نه‌شکا
سیم
پڕه
له بۆنی
سوراو و
سپیاوه‌که‌ت
چاوت
پڕه له
ڕوانینم.
ده‌مم
پڕه له‌خۆشتم
گه‌ره‌که
ده‌مم
پڕه له‌خۆش
ده‌مم
پڕه
ده‌مم
د- م
• • •
naser2010@gmail.com