شه‌وه‌کانی
ئه‌و
ژووره
•
که‌ژاڵ
ئیسماعیل
له‌و
ژووره‌دا..
نه
هه‌ناسه‌یه‌کی
چاوه‌ڕوانیی
نه
خۆزگه‌یه‌ک
بۆ ته‌مه‌ن،
نه
زه‌رده‌یه‌ک
به
لێواری
عومرێکی
تووڕه و خه‌ماوی،
نه
ئێواره‌یه‌کی
خۆڵه‌مێشی و
نه
هه‌ناوێکی
سارده‌وه‌بوو..
نه
بزه‌یه‌کی
ئۆخژناوی
به
ڕووخساری
جێژوانی ئه‌وینه‌وه.
ئه‌و
شه‌وه
ساردانه‌ی
غه‌م
ئه‌بێ به
کاڵای ئه‌شک و
له‌پی
ده‌سته ته‌زیوه‌کان
ئه‌خوێنێته‌وه،
ڕابردوو
ئه‌نرێته
تابووته‌وه
و
کفن بۆ
داهاتوو ئه‌دروێت
ته‌نها
سه‌مای
گڕی مۆمێکی هه‌ڵقرچاوه
تارمایی
جه‌سته‌یه‌کی
نامۆ
ئه‌نێته
سه‌ر دیواری
ئه‌و
ژووره چۆڵه‌ی
بۆنی
مه‌رگ
زه‌مه‌نێکه
به
لاجانگی ته‌نهاییدا
هه‌ڵپڕژاوه.
ئه‌و
ژووره
خانمێکه
هه‌موو
مێژووه‌کانی
خوێندۆته‌وه،
ته‌نها
مێژوویه‌ک
له
سه‌ر ڕه‌فه‌کانی
ئۆقره‌یان نه‌گرت..!
ئه‌و
ژووره
سیمفۆنیایه‌که
په‌نجه
نه‌ما
سێبه‌ر
به سه‌ر دێڕه‌کانیدا
نه‌کێشێت،
چرا
نه‌ما
دوکه‌ڵ
به سیمای
زه‌ردهه‌ڵگه‌ڕاویدا نه‌پژێنێت!
ئه‌و
ژووره سارده
پڕه
له یادوه‌ری
و
نامۆیی
ناوه‌ته ژێر
باڵه
ماندووه‌کانی
هه‌موو به‌یانییه‌ک،
که هاڵاوی
سه‌ر
په‌نجه‌ره‌کانی
حه‌زی
پێ
ده‌سڕێت،
هه‌ر
که شه‌و دێت
ئه‌یکاته
تابڵۆیه‌کی
بێ گیان و
له
ژوور
تارماییه‌کانه‌وه
هه‌ڵیداوه‌سێت.
• • •
هۆله‌ندا 20-11-2005