بێوه‌فایی
ژیان، له
ئاست
شاعیری ناسک
خه‌یاڵ «وه‌فا»
به‌داخ
و که‌سه‌رێکی
زۆره‌وه، سه‌عات
7ی به‌یانی
ڕۆژی سێشه‌مۆ 22-11-2005،
شاعیری
ناسراو و
ناسک خه‌یاڵی
کورد،
کاک عومه‌ر
سوڵتانی «وه‌فا»،
دوای ململانێ
ده‌گه‌ل نه‌خۆشییه‌کی
سه‌خت و گران،
دڵه نازه‌نینه‌که‌ی
بۆ هه‌میشه
له لێدان که‌وت
و ماڵئاوایی
له ژیان کرد.
شیاوی
گوتنه ته‌رمی
کاک عومه‌ر، به به‌شداریی
خه‌ڵکێکی
زۆر، هه‌ر ئه‌و
ڕۆژه له ته‌نیشت
گلکۆی
مامۆستا عه‌بباسی
حه‌قیقی، له
شاری بۆکان به
خاک ئه‌سپێردرا.
«وه‌فا»، وه‌ک
پێشڕه‌وی
شێعری نوێ له
ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان ده‌ناسرێ
و هه‌تا سالێک
به‌ر له مه‌رگی
پێش واده‌ی،
له شێعر گوتن
و چالاکیی ئه‌ده‌بی
نه‌وه‌ستا.
دیاره
باس و لێدوان
له سه‌ر شێعر
و به‌رهه‌مه‌کانی
«وه‌فا»، چ به
زمانی فارسی و
چ به زمانی
کوردی
پێویستی به
ده‌رفه‌ت و ده‌ره‌تانێکی
گونجاو هه‌یه
که له‌وه‌ختی
خۆیدا ــ ئه‌گه‌ر
ته‌مه‌ن یار
بێ ــ ئاوڕی
لێ ده‌ده‌رێته‌وه.
لێره‌دا،
وێڕای ده‌ربڕینی
ئه‌و په‌ڕی خه‌م
و په‌ژاره،
به پێویستی
ده‌زانم پرسه
و سه‌ره‌خۆشی
خۆم ئاراسته‌ی
بنه‌ماڵه‌ی
شاعیری
کۆچکردوو، به‌تایبه‌ت
نووسه‌ر و
هاوکار و
دۆستی به‌ڕێزم
کاک ئه‌نوه‌ر
سوڵتانی (برای
کاک عومه‌ر) بکه‌م
و،
هێوریی و سه‌بوورییان
بۆ به ئاوات
بخوازم.
ده‌وه‌دا
شک نییه، کاک
عومه‌ر سوڵتانی
«وه‌فا»، له ئاسمانی
شێعر و ئه‌ده‌بی
کورده‌واریدا
ئه‌ستێره‌یه‌کی
دره‌وشاوه بوو،
هه‌رچه‌ند به داخه‌وه
زۆر زوو داکه‌وت،
به‌ڵام گرشه
و نووری وی هه‌روا
له کوردستان
و به‌تایبه‌ت
له موکریان ده‌مێنێته‌وه
و ده‌بریسکێته‌وه..
نه‌مانی ئه‌و
خه‌ساره‌تێک
بوو بۆ شێعر و
ئه‌ده‌ب و کۆمه‌ڵگه‌ی
ڕۆشنبیریی.
جێی
خۆیه‌تی
هیوای ئه‌وه‌ش
بخوازم که
کۆمه‌ڵه‌ی
شێعره
کوردییه‌کانی
ئه‌و شاعیره
بیرورد و ناسک
خه‌یاڵه‌ش،
وه‌ک شێعره
فارسییه‌کانی
به زوویی بکه‌ونه
به‌رده‌ستی
خوێنه‌ره‌وان
و لایه‌نگرانی
شێعر و ئه‌ده‌بی
کوردییه‌وه.
له
کۆتاییدا، بۆ
زیندووڕاگرتنی
یادی «وه‌فا»،
پارچه
شێعرێکی خۆی،
له خواره‌وه
پێشکێشی تامه‌زرۆیانی
شێعر ده‌که‌ین
و ده‌ڵێین: گڵکۆی
پڕ له گوڵ بێ
و یادی ئاوێته‌ی
دڵ.
س.
چ. هێرش،
23-11-2005
• • •
قژی
شێعر
•
عومه‌ر
سوڵتانی«وه‌فا»
هیچ
شه‌وێکم پێ شک
نایه
خه‌ونم
پێوه نهدیبێتی
هیچ
ڕۆژێکم نایه‌ته
بیر
به‌ژن
و باڵای ڕێک و
پێکت
چاوی
دڵمی قه‌تیسی
خۆی نه‌کردبێ
هیچ
کاتێکم له
یاد نییه
تاڵی
ده‌نگت له
تان و پۆم نهئاڵابێ
و
گه‌ڵای
گۆنات
لق
و پۆپی داری
حه‌زمی دانه‌گرتبێ..
باوه‌ڕت
بێ
شنه‌ی
بسکت
چۆپی
و چه‌پیم بۆ
ساز ده‌کا
ژوانی
هه‌نیه‌ت ده‌مبزوێنێ
زنه‌ی
لێوت سه‌وزم
ده‌کا
له‌ره‌ی
سنگت
بێشکه‌ی
عه‌شقم ڕاده‌ژێنێ
شانه‌ی
ده‌ستت
قژی
شێعرم بۆ
دادێنێ.
چاوت
له چاوم گرێ
ده‌ی
گرێی
دڵم ده‌کرێته‌وه.
مهرحهباییت
په‌ڵه‌ی
زامم سارێژدهکا
به‌یه‌ک
بزه‌ت
هه‌تاوم
لێ میوان ده‌بێ
لێم
بتۆرێی که‌سه‌ر
ده‌بم
دڵی
کهیلم داده‌چڵه‌کێ
به‌جێم
بێڵی شیعرم ده‌مرێ
له
شاره‌که‌م ته‌ریک
ده‌بم.
ئه‌ی
ئه‌وپه‌ڕی
خۆشه‌ویستیم!
تۆ، هه‌م هه‌وه‌ڵ
هه‌م
ئاکامی
تۆ،
ئاهورا و ئهوێستامی
به
پرچی خۆت
بمهۆنه‌وه!
• • •