وه‌درۆخستنه‌وه‌ی
وتووێژی ئه‌حمه‌دی
نه‌ژاد و
ڕوونکردنه‌وه‌ی
خه‌لیج تایمز
ڕۆژنامه‌ی
ئینگلیسی
زمانی «خه‌لیج
تایمز» که له
ئه‌ماره‌ته
یه‌کگرتووه‌کانی
عه‌ڕه‌بی به
چاپ ده‌گه‌یێندرێ
ڕۆژی شه‌ممه
یه‌که‌می
ئۆکتۆبر بابه‌تێکی
له ژێر سه‌ردێڕی
گفتوگۆی
تایبه‌تیی ئه‌حمه‌دی
نه‌ژاد سه‌رکۆماری
ئێران چاپ کرد
که کاردانه‌وه‌یه‌کی
به‌ربڵاوی له
ڕاده‌ی
جیهانیدا
هورووژاند به‌ڵام
دواتر له
لایه‌ن بنکه‌ی
سه‌رکۆماریی
ئێران وه‌درۆخرایه‌وه.
له‌م
گفتوگۆیه‌دا
له ئاغای ئه‌حمه‌دی
نه‌ژاده‌وه
نه‌قڵ کرابوو
که ئه‌گه‌ر
ئه‌نجومه‌نی
ئاسایشی
ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان
له ژێر
گوشاری ئه‌مریکا،
خۆلێبواردنگه‌لێک
له دژی ئێران
ده‌کاربێنێ،
ده‌وڵه‌تی
ئێران له نه‌وت
وه‌ک
ئامرازێک بۆ
به‌ره‌نگاربووه‌نه‌وه
ده‌گه‌ڵ
ئاکارێکی له‌م
چه‌شنه که‌ڵک
وه‌رده‌گرێ.
به‌ڵام
چه‌ند سه‌عاتێک
دوای ئه‌وه‌یکه
ئه‌م وتووێژه
به
بڵاوبوونه‌وه‌یه‌کی
هه‌راو ده
ئامرازه
گشتییه‌کاندا
ڕووبه‌ڕووبووه‌وه،
پێوه‌ندییه
گشتییه‌کانی
بنکه‌ی سه‌رۆکایه‌تی
سه‌رکۆماریی
ئێران به
خستنه‌ڕووی
ئاگادارییه‌ک
ئه‌م
گفتوگۆیه‌ی
درۆیین له قه‌له‌م
دا و، ڕایگه‌یاند
که ئاغای ئه‌حمه‌دی
نه‌ژاد، هیچ
وتووێژێکی چ
به قسه و چ
به نووسراوه
ده‌گه‌ڵ
ڕۆژنامه‌ی «خه‌لیج
تایمز» ئه‌نجام
نه‌داوه و
بابه‌تی هه‌ڕه‌شه
له ڕۆژئاوا
به ڕاگرتنی
فرۆشی نه‌وت
که له زمان
ئه‌وه‌وه له‌م
ڕۆژنامه‌یه‌دا
هاتووه «درۆیه‌کی
ته‌واو»ه.
پێوه‌ندییه
گشتییه‌کانی
بنکه‌ی سه‌رۆکایه‌تی
سه‌رکۆماریی،
هه‌روه‌ها له
ڕاگه‌یێنه‌ره
ئێرانییه‌کانی
ویستووه «له
به‌رانبه‌ر
فه‌رته‌نه‌گه‌لی
هه‌واڵیی و
پڕوپاگه‌نده‌یی
ڕاگه‌یێنه‌ره
بیانییه‌کان،
وردبینی و
هۆشیاریی هه‌رچی
ته‌واوتریان» هه‌بێ.
پرم
چاندران، سه‌رنووسه‌ری
ڕۆژنامه‌ی «خه‌لیج
تایمز» به‌پێی
بیریاگێک به
به‌شی فارسیی
بی بی سی
گوتووه ئه‌و
بابه‌ته‌ی که
له ژێر
عینوانی
وتووێژێکی
تایبه‌ت ده‌گه‌ڵ
سه‌رکۆماری
ئێران چاپی
کردووه، یه‌کێک
له نووسه‌رانی
«خه‌لیج تایمز»
به نێوی «نیهال
کامیل» له ئیختیاری
ڕۆژنامه‌که‌ی
ناوه که کاربه‌ده‌ست
نییه به‌ڵام
زیاتر له
ساڵێکه ده‌گه‌ڵ
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه
هاوکاری ده‌کا.
به
پێی نووسراوه‌ی
سه‌رنووسه‌ری
«خه‌لیج تایمز»،
خانمی کامیل
دوای ئه‌وه‌یکه
ده‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی
وه‌درۆخستنه‌وه‌ی
بنکه‌ی سه‌رۆکایه‌تی
سه‌رکۆماریی
ئێران ڕووبه‌ڕوو
بووه، سه‌رسووڕمانی
خۆی ده‌ربڕیوه
و گوتوویه به
بۆچوونی وی،
هۆی ئه‌م وه‌درۆخستنه‌وه‌یه
ئه‌وه‌یه که
ئه‌و له چه‌ند
جاران که ده‌گه‌ڵ
سه‌رکۆماری
ئێران دیدار
یان پێوه‌ندی
هه‌بووه،
خۆی وه‌ک هه‌واڵنێری
ڕۆژنامه‌ی
ئینگلیسی
زمانی «عه‌ڕه‌ب
نیوز» ناساندووه
که له عه‌ڕه‌بستانی
سعوودی چاپ ده‌بێ،
نه‌ک هه‌واڵنێری
«خه‌لیج تایمز»
و، به‌و ده‌لیله
له‌وانه‌یه بنکه‌ی
سه‌رۆکایه‌تی
سه‌رکۆماریی
ئێران له‌وه‌یکه
بڕیاروابووه
وتووێژه‌که
له ڕۆژنامه‌ی
«خه‌لیج تایمز»دا
بڵاوبکرێته‌وه
ئاگادار نه‌بووه،
وه‌درۆی
خستووه‌ته‌وه.
ئه‌وه
له
حاڵێکدایه
که بنکه‌ی سه‌رۆکایه‌تی
سه‌رکۆماریی
ئێران ته‌نیا
وتووێژی «خه‌لیج
تایمز»ی ده‌گه‌ڵ
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد
وه‌درۆنه‌خستووه‌ته‌وه
به‌ڵکوو نێوه‌رۆکه‌که‌شی
به درۆی مه‌حز
له قه‌ڵه‌م
داوه.
ده
عورفی
ڕۆژنامه‌گه‌رییدا،
به‌تایبه‌ت
له
وڵاتانێکی وه‌ک
ئێران،
خۆئاسایی
وتووێژگه‌لێک
که به شێوه‌ی
تایبه‌تی ده‌گه‌ڵ
کاربه‌ده‌ستانێک
له ڕاده‌ی سه‌رکۆماردا
ئه‌نجام ده‌درێن،
به‌ر له چاپ
وتووێژکه‌ر
یان ئه‌ندامانی
بنکه‌ی وی
چاوی لێده‌که‌نه‌وه
تا گۆڕانکاریی
یان هه‌ڵه‌یه‌کی
تێنه‌که‌وتبێ.
ڕۆژنامه‌ی
«خه‌لیج تایمز»
که بنکه
ناوه‌ندییه‌که‌ی
له شاری دۆبه‌ی
یه، خۆی وه‌ک
پڕ خوێنه‌ره‌وه‌ترین
ڕۆژنامه‌ی
ئینگلیسی زمان
له وڵاتانی
لێواری
باشووری که‌نداوی
فارس ده‌زانێ.
ئه‌و
ڕۆژنامه‌یه
یه‌که‌مین
بڵاڤۆکی هه‌نده‌ری
یه، که
وتووێژێکی
تایبه‌تی ده‌گه‌ڵ
سه‌رکۆماری
تازه‌ی ئێران
به چاپ گه‌یاندووه
و، ئه‌وه له
حاڵێکدایه
که خۆئاسایی
چاوه‌ڕه‌وان
ده‌کرێ که سه‌رکۆماره
تازه‌کان هه‌وه‌ڵین
وتووێژی
تایبه‌تیی
خۆیان ده‌گه‌ڵ
بلاڤۆکه هه‌نده‌رییه‌کان
نسیبی ئه‌وان
بڵاڤۆکان ده‌که‌ن
که خاوه‌نی
نێوبانگ و وه‌جێکی
زۆرتر له
ڕاده‌ی
جیهانیدا بن.
هه‌روه‌ها
وتووێژه
تایبه‌تییه‌کان
ده‌گه‌ڵ سه‌رکۆماران،
خۆئاسایی
وڕۆژنامه‌وانانێکی
په‌له‌سه‌روو،
یان له زۆربه‌ی
کاتاندا سه‌رنووسه‌ری
ڕۆژنامه
بۆخۆی به‌ڕێوه‌ده‌با
و، دانانی
نووسه‌رێکی
ئازاد که
کاربه‌ده‌ستی
ڕۆژنامه‌که
نییه بۆ
وتووێژێکی ئه‌وهایی
کارێکی دوور
له چاوه‌ڕوانی
یه.
02-10-2005
• • •
• له سایتی
فارسیی (بی بی
سی) وه‌رگیراوه
و وه‌رگێڕدراوه‌ته
سه‌ر زمانی
کوردی.