بۆ
کاک قه‌ره‌نی
قادری به‌رپرسی
«کوردستان
پرێس»
خوێنه‌ره‌وه‌ی
به‌رێز، ئه‌و
کورته
نووسراوه‌یه‌ی
لێره‌دا ده‌یخوێنیه‌وه
سه‌رنجێکی
دۆستانه‌یه
بۆ نووسه‌ری
ڕێزدار کاک »قه‌ره‌نی
قادری» به‌رپرسی
ماڵپه‌ڕی «کوردستان
پرێس» و، له
سۆنگه و ڕێگه‌ی
ئه‌ویشه‌وه
بۆ ته‌واوی ئه‌و
ئازیزانه‌ی
که خه‌ریکی
کاری نووسین
یان ڕاپه‌ڕاندنی
ئه‌رکه‌یلی
وه‌ک به‌ڕێوه‌بردنی
ماڵپه‌ڕی
ئینتێرنێتی و
چالاکی ئه‌ده‌بی
و فه‌رهه‌نگین.
ئاشکرایه
که به هاتنه‌کایه
و باوبوونی
ڕایه‌ڵه‌ی
ئینتێرنێتیی،
ئاڵوگۆڕێکی
یه‌کجار مه‌زن
له چۆنیه‌تی
پێوه‌ندییه‌کانی
جیهانی و
نێونه‌ته‌وه‌ییدا
هاتووه‌ته
ئاراوه. به‌شێکی
هه‌ره زۆری
ئه‌و
زانیارییانه‌ی
که جاران حه‌وجێی
به وه‌خت و
ساتێکی چاوه‌ڕواننه‌کراو
و به‌دواداگه‌ڕانێکی
هه‌راو هه‌بوو،
ئێسته له
چاوترووکانێکدا
ده‌که‌ونه
به‌رده‌ستی
مرۆڤ و له
ناوده‌لاقه‌ی
کامپپیۆتێردا
زه‌ق ده‌بنه‌وه.
دیاره یه‌کێک
له لایه‌نه
باش و به‌رچاوه‌کانی
ئه‌و
ئامرازی
پێوه‌ندییه،
ده‌کارهێنانی
دروست و، دانی
زانیاریی راست و
به‌که‌ڵکه
به به‌رده‌نگ
و کۆڕوکۆمه‌ڵی
خوێنه‌ره‌وه.
که‌وابوو، هه‌ر
له‌و ڕوانگه‌شه‌وه‌یه
که
دۆستی به‌رێزم
کاک قه‌ره‌نی
قادری ده‌که‌مه
به‌رده‌نگ و
ئه‌و سه‌رنجه
دۆستانه‌یه‌ی
به خزمه‌ت
ڕاده‌گه‌یێنم.
دیاره
ده‌وه‌دا شک
نییه، ماڵپه‌ڕی
خنجیلانه‌ی
«کوردستان
پرێس»، که چه‌ند
ساڵه به
شێوه‌یه‌کی
چالاک و
ڕێکوپێک له
لایه‌ن کاک
«قه‌ره‌نی
قادری»یه‌وه
به‌ڕێوه ده‌چێ،
توانیویه
جێگه‌ی شیاوی
خۆی له ناو
کۆڕوکۆمه‌ڵی
خوێنه‌ره‌وه‌ی
کورددا بکاته‌وه
و، به‌م جۆره
خزمه‌تی فه‌رهه‌نگی
و ڕۆشنبیریی
خۆی درێژه پێ
بدا. ئه‌وه‌ش
جه‌خت بکه‌مه‌وه
که ئه‌گه‌ر
هه‌ر سووکه
ڕه‌خنه‌یه‌کیش
له قاڵبی سه‌رنجدا
خۆ بنوێنێ، ئه‌وا
دیسانیش هه‌ر
بۆ هاندان و
به‌ره‌وپێشبردنی
ئامانجه فه‌رهه‌نگی
و مه‌به‌سته
ڕۆشنبیرییه
هاوبه‌شه‌کانی
کۆمه‌ڵی
کورده‌واری
یه و به‌س.
ڕۆژی
26 نۆڤامبر(2005)
نزیکه‌ی سه‌عات
9.3 ی شه‌و، که
سه‌ردانی
ماڵپه‌ڕی
«کوردستان
پرێس»م کرد و
بابه‌تی «چاره‌سه‌ری
لێنینییانه‌ی
کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی
ــ 26-11-2005» هه‌ردووک
(به‌شی
1 و به‌شی
2)م خوێنده‌وه،
هه‌ڵه‌یه‌کی
زه‌قی ناو ده‌قه‌که
سه‌رنجی
ڕاکێشام. پێشه‌کی
پێویسته ئه‌وه
بلێم که من
زۆر نه‌چوومه سه‌ر
نێوه‌رۆکی
نووسراوه‌که
و، هه‌ر بۆیه‌ش
دوای ته‌واوبوون
به ناردنی
ئیمه‌یلێک و
نووسینی چه‌ند
دێڕێک هه‌ڵه‌ی
گۆرینم بۆ کاک
قه‌ره‌نی ده‌ستنیشان
کرد.
هه‌ڵه‌که‌ش
ئاوا بوو که
له چه‌ند
شوێنی هه‌ردووبه‌شی
نووسراوه‌که‌دا،
نووسه‌ر و
سیاسه‌توانی
کۆچکردوو
مامۆستا عه‌لی
گه‌لاوێژ(1922-1988)،
وه‌ک ئه‌ندامی
ده‌فته‌ری
سیاسی حیزبی
تووده‌ی
ئێران
ناسێندراوه.
بۆ نموونه،
کاک قه‌ره‌نی
له به‌شی یه‌کدا
نووسیویه: «له
لایه‌ن سه‌رکردایه‌تیی
حزبی توده‌ی
ئێرانیش عه‌لی
گه‌لاوێژ، ئه‌ندامی
ده‌فته‌ری
سیاسی به‌شدار
بوو..».
من
له سه‌عات 10.31 ی
شه‌و ئیمه‌یله‌که‌م
بۆ کاک قه‌ره‌نی
نارد و، دوای
ماوه‌یه‌ک له
سه‌عات 10.51، له
لایه‌ن به‌ڕێزیانه‌وه
ئه‌و کورته
وه‌ڵامه‌ی
خواره‌وه گه‌یشت:
« به‌رێز ...
هێرش، سڵاوت
لێ بێت،
نامه‌که‌ت
گه‌یشت و ده‌سته‌کانت
خۆش! سپاس بۆ
تێبینییه‌کانت.
له‌گه‌ڵ
ڕێزمدا: قه‌ره‌نی
قادری».
دوای
هاتنی ئه‌و
ئیمه‌یله و
به‌تایبه‌ت
که کاک قه‌ره‌نی
له ماڵ بووه
و کامپیۆتێره‌که‌شی
له به‌ر ده‌ستدا
بووه،
پێموابوو هه‌ڵه‌که
ڕاست ده‌کاته‌وه،
که‌چی هه‌روا
مابووه‌وه.
ئه‌وه‌ی
ڕاستی بێ
مامۆستا عه‌لی
گه‌لاوێژ، ئه‌ندامی
کۆمیته‌ی مه‌رکه‌زی
حیزبی تووده‌ی
ئێران و به‌رپرسی
ڕێکخراوی هه‌رێمی
کوردستان(شاره‌کوردییه‌کانی
سه‌ر به
پارێزگای
ئازه‌ربایجانی
ڕۆژئاوا و
پارێزگای
کوردستان ــ سنه)
بوو.
ڕۆژی(27-11-2005)،
دوای ته‌واو
بوون له کاری
ڕۆژانه و
هاتنه‌وه
ماڵ، دیسان به
پێی عاده‌تی
خۆم که چاوێک
به سه‌ر
ماڵپه‌ڕه‌کاندا
ده‌خشێنم، سه‌یری
«کوردستان
پرێس»م کرده‌وه
و به سه‌رسوڕمانه‌وه
بینیم هه‌ڵه‌که
هه‌روا له
شوێنی خۆیه‌تی
و، چاوم لێ بز
ده‌کاته‌وه!
هه‌روه‌ک
ده‌زانین، ئه‌و
ڕۆژانه که
له سه‌ر کێشه‌ی
دزی و فزی و گه‌نده‌ڵیی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
هه‌ردووک
ئیداره‌ی هه‌ولێر
و سلێمانی زۆر
بابه‌تی
جۆراوجۆر له
ڕۆژنامه و
ماڵپه‌ڕه‌کانی
ده‌ره‌وه و
ناوه‌وه ده‌نووسرێ
و، له
«کوردستان
پرێس»یشدا
بابه‌تێکی
جوانم له ژێر
عینوانی «گه‌ڵاڵه‌ی
ویلاکان بۆ
ڕێبه‌رانی
کوردــ 27-11-2005»،
له‌م باره‌یه‌وه
خوێنده‌وه؛
ئه‌وه‌ی گوێی
بۆ شل نه‌که‌ن
ڕاستکردنه‌وه‌ی
ئه‌و هه‌ڵه
ماڵوێرانکارییه‌ی
گه‌نده‌ڵیی
ئیداری یه و،
مرۆڤ هه‌قیش
بڵێ که
خۆشیان واته
به‌ڕێوه‌به‌رانیش
ده‌ڵێن
دزی و فزی و
گه‌نده‌لی هه‌یه
به‌ڵام که‌ی و
چ وه‌خت تێیهه‌ڵدێننه‌وه
هه‌رخۆیان ده‌زانن.
ئێسته وه‌ڵامه‌که‌ی
کاک قه‌ره‌نیش
هه‌ر به‌مه‌ره‌دی
ئه‌و
هاتوهاواره
چووه که له
سه‌ر گه‌نده‌ڵیی
ئیداری وه‌ڕێخراوه!
به
کورتی، کاکه
قه‌ره‌نی
گیان، جه‌نابت
که سپاسم ده‌که‌ی
و ده‌فه‌رمووی
ده‌سته‌کانت
خۆش و به قسه‌شم
ناکه‌ی، ده‌گه‌ڵ
ئه‌و ڕێبه‌ره
(درۆزن)انه‌ی
که له
کۆتایی
نووسراوه‌که‌ی
خۆتدا وه‌به‌ر
ته‌وس و پلارت
داون ــ لێم
ببووره ــ چ
جیاوازییه‌کت
هه‌یه؟!
ده‌شزانی
ئه‌و جۆره
ڕێبه‌رانه چ
ده‌بێژن؟: مه‌ترسن،
بنووسن،
بڵێن،
هاوارکه‌ن،
له ڕۆژنامه‌کاندا
جاڕبکێشن.. به‌ڵام
ئه‌وه‌ش
بزانن به خوا
بایی
توورێکتان به
قسه ناکه‌ین!!
س. چ.
هێرش، 27-11-2005
• • •
• بۆ زانیاریی
زیاتر سه‌باره‌ت
به مامۆستا عه‌لی
گه‌لاوێژ، بڕوانه:
ماڵپه‌ری ڕۆژهه‌ڵات،
به‌شی ئه‌ده‌بیات|
نووسه‌ر.