بۆ
ئه‌و شاعیره
لاوه‌ی مه‌یلی
ناوه و، ئیمه‌یله‌که‌ییم
نه‌ماوه!
(باسێک له
سه‌ر شێعر و
شاعیریی)
ماوه‌یه‌ک
له‌وه‌پێش(22-08-2005)،
شاعیرێکی لاوی
نیشه‌جێی یه‌کێک
له وڵاتاته
ئوڕووپاییه‌کان،
ده‌ستنووسی دوو
پارچه هۆنراوه‌ی
خۆی، به ئیمه‌یل
بۆ ماڵپه‌ڕی گزینگ
نارد، تا سه‌باره‌ت
به شێوه‌ی ده‌ربڕین
و چۆنێتی و ڕاده‌ی
شێعربوونیان،
ئه‌گه‌ر بیروڕا
و سه‌رنجێک هه‌بێ
ئاگادار بکرێته‌وه.
دیاره، هه‌ر
ئه‌و ڕۆژه دوای
خوێندنه‌وه‌ی
نووسراوه‌کان
چه‌ند سه‌رنجێکم
له نامه‌یه‌کدا
که له ژێره‌وه
ده‌خرێته ڕوو،
به ئیمه‌یل نارده
خزمه‌تی و، به
گوێم هه‌ڵێنا
که هۆنراوه‌کان
مه‌رجی شێعربوونیان
تێدا لاوازه. 1)
نامه‌ی س. چ. هێرش برات:
س. چ هێرش 22-08-2005 2) نامه‌ی
کاکی شاعیر خۆشه‌ویستیم
پێشکه‌شتان: ...
ئایرله‌ندای
باشووری مه‌رجه‌کانی
شێعربوون هه‌ڵسه‌نگاندنی
«خه‌تای دڵ» س. چ. هێرش،
07-10-2005 • • •
به
ماوه‌ی ڕۆژێک
دوای نامه‌که‌ی
من، ئه‌ویش له
وه‌ڵامدا نامه‌یه‌کی
پڕ له لوتف و
خۆشه‌ویستی ــ
هه‌ڵبه‌ت وێڕای
سووکه دڵئێشانێک
له قسه‌کانم،
نارده‌وه و،
تێیدا داوای کردبوو
که به شێوه‌یه‌کی
کۆنکرێت سه‌رنج
و تێبینییه‌کانی
خۆم له سه‌ر شێعره‌کانی
ده‌رببڕم.
ئه‌وه‌ی
ڕاستی بێ و، هه‌روه‌ک
له زه‌مانی به‌ڕێوه‌بردنی
گۆڤاری «گزینگ»یشدا
باوبوو، هه‌رگیز
نه‌مده‌ویست
ئه‌و باسه له
حاڵه‌تی خۆمانه‌ی
دووکه‌سیی ده‌ربچێ
و لایه‌نی هه‌مووانه‌ی
گشتی به خۆوه
بگرێ. به‌ڵام دوو
هۆی سه‌ره‌کی
تووشی ئه‌م حاڵه‌ته‌یان
کردم. یه‌که‌میان:
سڕانه‌وه‌ی ئه‌درێس
و ئیمه‌یلی کاکی
شاعیر له که‌مپیۆتێره‌که‌مدا
و، دووهه‌میان:
خستنه‌ڕووی چه‌ند
سه‌رنجێک و تێکراییکردنی
باسێکی زۆرکه‌م
قسه‌لێکراو له‌مه‌ڕ
شێعر و شاعیریی
و؛ هه‌روه‌ک له
توێی نامه‌ی ئاماژه‌پێکراوی
کاکی شاعیریشدا
هاتووه، کردنه‌وه‌ی
ده‌لاقه‌یه‌ک
بۆ گۆڕینه‌وه‌ی
بیروڕا و بۆچوونه
جیاوازه‌کان
و یارمه‌تیدانی
شاعیره لاوه‌کان.
به‌ر
له‌وه‌ی یه‌کێک
له دوو هۆنراوه‌کان
و هه‌ڵه و لاوازییه‌کان،
وه‌ک نموونه
له درێژه‌ی باسه‌که‌دا
هه‌ڵسه‌نگێندرێ،
باش وایه سه‌رنج
بدرێته ده‌قی
تایپکراوی نامه‌کان:
به‌ڕێز
کاک...
وێڕای
ڕێز و حورمه‌تم،
هیوادارم له‌و
په‌ڕی خۆشی و شادی‌دا
بی و له ژیاندا
سه‌رکه‌وتوو..
کاکه گیان!
ئه‌و دوو هۆنراوه‌یه‌ی
بۆت ناردبووم،
له پێشدا هه‌ر
کامیانم پێنج
جار خوێنده‌وه
و، پاشان دوای
یه‌کدوو سه‌عات،
دیسانیش چه‌ند
جاری دیکه‌م خوێندنه‌وه.
بڵێ بۆ؟! ویستم
به خوێندنه‌وه‌ی
مه‌ودادار، چێژی
شێعرییان لێوه‌رگرم.
ئه‌گه‌ر ڕاستت
ده‌وێ و لێم زویر
و دڵگیر نه‌بی،
بایی تۆزقاڵێکم
چێژ و زه‌وق لێ
وه‌رنه‌گرتن.
به‌ڵام
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا،
ئه‌گه‌ر بڵێم
زه‌وق و هه‌ستی
شێعرییت تێدا
به‌دی ناکه‌م،
وا نییه و هه‌ته.
هه‌ڵبه‌ت ده‌بێ
زۆر زۆر خۆت به
خوێندنه‌وه
ماندوو بکه‌ی
تا نووسین. به‌ر
له‌وه‌ی دێڕه
شێعرێک بنووسی،
چاک وایه دیوانه
شێعرێک بخوێنیه‌وه.
له
شێعردا چه‌ند
شت وه‌ک کۆڵه‌که‌ی
پته‌و پێویستن:
1- خه‌یاڵی
شاعیرانه 2- زمانی
شێعریی 3- وێنه
و ئیماژ 4- مه‌به‌ست
و په‌یام...
ده‌بێ
بمبه‌خشی، ڕیزکردنی
چه‌ند قسه‌ی قافیه‌دار
که خاوه‌نی ئه‌و
مه‌رجانه نه‌بێ،
ته‌نیا له ڕاده‌ی
قسه‌ی ڕووت و شوعاردان
ده‌مێننه‌وه
و هیچ هه‌ستێکی
لایه‌نگری شێعر
نابزوێنن. جا که‌وا
بوو، شێعر(مێعر)
گوتن فایده‌ی
چییه؟!
به‌کورتی،
زۆربه‌ی دێڕه‌کان
له باری داڕشتنی
زمانییه‌وه
یا هه‌ڵه‌یان
تێدایه، یان
ناته‌واون. ئه‌وه
جگه له‌وه‌یکه
هیچ مه‌رجی شێعربوونیان
تێدا به‌دی ناکرێ.
هیوادارم مه‌به‌ستم
دابێته‌ده‌ست
و، ئیتر هه‌ر بژی.
به‌ڕێز
کاکه «هێرش»...
ئه‌وکاته‌ت
باش و هیوادارم
پێنووسه‌که‌تان
دایم بۆ ئاشتی
بنووسێ و ڕه‌خنه‌گر
بێ، به‌ڵام ڕه‌خنه‌ی
شیرین. مامۆستا
«هه‌ژار» فه‌رمووی:
«سوپاسی ئه‌و که‌سه
ده‌که‌م شڕه‌کانم
بۆ پینه بکات...»
هه‌ر له سه‌ر
ڕێچکه‌ی مامۆستا
منیش گه‌لێک سوپاست
ده‌که‌م بۆ ئه‌و
پینانه‌ی بۆ شڕه‌کانمت
کرد. به‌ڵام به‌داخه‌وه
له کاتی پێنه‌کردنا،
دیاره ئاگادار
نه‌بووی که شڕه‌کانم
له‌به‌ره‌و ده‌رزیت
له له‌شم دا.
فه‌رمووتانه:
«هه‌ستی شێعرییت
تێدا به‌دی ده‌که‌م»،
جا بۆیه ڕه‌نگه
ڕه‌وا نه‌بێ له‌گه‌ڵ
تازه‌پێگه‌یشتوویه‌کی
دونیای شێعر و
نووسین ئه‌و جۆره
ڕاشکاوانه،
سنووری هه‌ستی
ناسکی بشکێنی،
هه‌رچه‌نده
خۆم له زۆر بواردا
له‌گه‌ڵ ڕاشکاویی
بیر و باوه‌ڕدام
به‌ڵام له بواری
هونه‌ردا چونکه
زۆر ناسکه، پێویسته
ئاگاداربین و
هانده‌ر، ده‌ستی
بگرین.
مامۆستای
ئازیز، له وه‌ڵامه‌که‌تاندا
به‌ڕاستی ده‌ست
گرتن و هاندانێکم
نه‌دی و ڕاست کردنه‌وه‌یه‌کیشم
به دی نه‌کرد.
جگه له چه‌ند
خاڵێک که ئاماژه‌تان
پێ‌کردبوو به‌بێ
هێنانی نموونه‌یه‌ک
بۆ شیکردنه‌وه‌یان.
له
سه‌ر نووسراوه‌کان
ئه‌گه‌ر بڵێم:
جه‌نابتان نازانم
ئاگادار بوون
یان نا «داخی دڵ»،
ئازارێکه، «هاوارێکه»
و «په‌یامێکه»
بۆ لاوه‌کان،
که ڕه‌نگه زۆرێک
له لاوه‌کانمان
له کوردستان
ئاگاداری ئه‌وه
نه‌بن که ئه‌وه
پیلانێکه له
لایه‌ن نه‌یاران
و شه‌ڕێکی نهێنییه
دژی نه‌ته‌وه‌که‌مان.
مه‌به‌ستم له
«بۆ سه‌رکۆماری
نوێ» ش ئه‌وه‌بوو
که مافی مرۆڤ
له ئاست گه‌لی
کورد به گشتی
و ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان به‌تایبه‌تی
چه‌نده شه‌رمه‌زاره
که ئه‌مڕۆ جه‌رده
و بکوژێک بۆته
سه‌رکرده و داکۆکی
له مافه ڕه‌واکانمان
ده‌کا به‌و جۆره‌ی
که خۆی ده‌یهه‌وێ!!
ئه‌مانه
هه‌مووی هه‌ستی
به‌رپرسیاریی
لاوێکی کوردن
له قاڵبی چه‌ند
قسه‌ی قافیه‌دار
و چه‌ند شوعارێک.
گه‌وره‌م،
ئه‌م هه‌ستانه
پیرۆزن و پێویسته
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه
نه‌خنکێندرێن،
ئه‌و هه‌ستانه
شاکار ده‌خوڵقێنن
ئه‌گه‌ر ئازیزانێکی
وه‌کوو جه‌نابتان
ده‌ستیان بگرن
و مه‌مکه‌مژه‌ی
ڕێزلێنانیان
بکه‌ن به ده‌مه‌وه،
به‌ڵام جه‌نابتان
فه‌رمووتانه
نووسینه‌کانت
ته‌نانه‌ت مه‌به‌ستیشیان
نییه.
له
کۆتاییدا: دڵنیام
که که‌سێکی وه‌کوو
من کاڵ له بواری
نووسیندا پڕه
له هه‌ڵه به‌ڵام
پێویستی به یارمه‌تی
یه و ده‌ست گرتن.
دووباره
سوپاس و پێزانینم
هه‌یه بۆ جه‌نابتان
که زه‌حمه‌تی
وه‌ڵامدانه‌وه‌تان
کێشا و ئه‌گه‌ر
بێ ئه‌ده‌بی نه‌بێ
زۆر گڕنه‌گرانه
داواتان لێده‌که‌م
له ڕووی که‌ره‌مه‌وه
هه‌ڵه ئه‌ده‌بی
و زمانه‌وانییه‌کانم
بۆ ده‌ستنیشان
بکه‌یت له‌گه‌ڵ
شێوه ڕاستییه‌کانیان،
ئه‌مه‌ش له جێگای
خۆی خزمه‌ته
به زمان و ئه‌ده‌بی
نه‌ته‌وه‌که‌مان.
2005-08-23
سه‌ره‌تا،
وێڕای دڵدانه‌وه
و داوای لێبوردن،
ئه‌و شاعیره
لاوه‌ی دانیشتووی
ئایرله‌ندی باشووری
ده‌که‌مه به‌رده‌نگ
و پێی ده‌ڵێم:
به هیچ شێوه‌یه‌ک
نه‌مویستووه
بیڕه‌نجێنم و،
خۆی گوته‌نی له‌شی
ده‌رزی ئاژن بکه‌م.
ئه‌گه‌ر وابا
هه‌رگیز ئه‌وه‌م
نه‌ده‌گوت که
دیسانیش ده‌یڵێمه‌وه:
«ئه‌گه‌ر بڵێم
زه‌وق و هه‌ستی
شێعرییت تێدا
به‌دی ناکه‌م،
وا نییه و هه‌ته».
بێ له‌وه‌ش، له
حاڵه‌تی ئاوادایه
که شاعیره لاوه‌کان،
به‌م چه‌شنه
قسه و هه‌ڵوێستانه
هانده‌درێن و
وه‌خۆده‌که‌ون
زیاتر بخوێننه‌وه
و، گوێیان به
ده‌نگ و مۆسیقای
شێعر و هۆنراوه
جۆراوجۆره‌کان
ڕابێنن و؛ پاشان
شێوه‌ی خه‌یاڵ
و چه‌شنی ده‌ربڕین
و جۆری داڕشتنی
واژه‌کان وه‌ها
به یه‌که‌وه
ئاوێته بکه‌ن
که ڕوواڵه‌ت
و بوواڵه‌ت، توێکڵ
و کاکڵ یان فۆرم
و نێوه‌رۆکی گوتراوه‌کانیان
یه‌کتری بخوێننه‌وه.
شێعری
چاک، چ به شێوازی
کێشی عه‌رووزیی(کلاسیک)،
یا کێشی په‌نجه‌یی(خۆماڵی)
یان کێشی ئازاد(نوێ| سپی| په‌خشانه
شێعر) ئه‌و شێعره‌یه
که له نێوان
توێکڵ و کاکڵ یان
فۆرم و نێوه‌رۆکدا،
چه‌شنه تێکئه‌ڵقاویی
و تێکێشراوییه‌کی
جوان و ڕازاوه
و خۆشکر
له جۆری ته‌ون
ببیندرێ، که
ته‌واوی پێکهاته‌کانی
شێعر وه‌ک خه‌یاڵ،
زمان و وێنه| ئیماژ..،
چ له ئاستی ئاسۆیی
و، چ له ئاستی
ئه‌ستوونییه‌وه
پێوندییه‌کی
وه‌ها مه‌نتیقی(لۆژیکی)یان
پێکه‌وه هه‌بێ
که ئه‌گه‌ر واژه‌یه‌ک
ده‌رباوێژی شێعره‌که
تووشی خه‌وشیی
بێ و حاڵه‌تی شێعربوونی
خۆی له ده‌ست
بدا.
ئه‌گه‌ر
که‌سێک بیهه‌وێ،
خه‌یاڵ و ده‌ربڕینه‌کانی
خۆی له سه‌ر شێوازی
کێشی عه‌رووزی(کلاسیک)
پێشکێش بکا ده‌بێ
سه‌رنجێکی زیاتر
بداته ئاستی
ئاسۆیی که تێیدا
یه‌کێتی هه‌ست
و مانا و مه‌به‌ست
وه‌ها درابێته
ده‌ست که خوێنه‌ر
یا بیسه‌ر ده
مه‌به‌ستی شاعیر
بگا و بتوانێ چێژی
لێوه‌ربگرێ. به‌ڵام
له شێوازی کێشی
ناعه‌رووزی(په‌نجه‌یی،
ئازاد| نوێ| سپی| په‌خشانه
شێعر) دا، بێژگه
له ئاستی ئاسۆیی،
ئاستی ئه‌ستوونیی
بڕگه و کۆپڵه‌ی
هۆنراوه‌که‌ش زۆر گرینگه
که تێیدا یه‌کێتی
هه‌ست و مانا و
مه‌به‌ست وه‌ک
ئه‌ستوونده‌گێکی
پته‌و، ده‌بێ
له‌به‌رچاو بگیرێ.
هه‌ڵبه‌ت جگه
له‌م دوو لایه‌نه‌ی
سه‌ره‌وه، ئاستی
مۆسیقاییش واته
یه‌کێتی و وێچوون
و هارمۆنی
له نێوان پیت
و وشه و ده‌سته‌واژه‌کان،
شیاوی بایه‌خدانه
که له هه‌ردووک
شێوازدا ده‌بێ
گرینگیی پێبدرێ.
نموونه
بۆ ئاستی ئاسۆیی
له مامۆستا «هێمن
موکریانی»:
بۆ
ده‌بێ «زێندین»
لــــــــــــــه
زیندانم بکا چونکه
گوتم:
ئه‌ز
مه‌مم، خه‌سته‌ی
خه‌مم، کوشته‌ی
ئه‌مم، زینم ده‌وێ
ئه‌گه‌ر
له‌م تاکه دێڕه‌ی
سه‌ره‌وه وردبینه‌وه
ده‌بینین جگه
له لایه‌نی ڕه‌وانبێژی
و ورده‌کاریی
و خه‌یاڵی شاعیرانه،
ئه‌و یه‌کێتییه
مۆسیقاییه‌ش
که له نێوان
پیته‌کانی (ز،
خ، م..) دا ده‌بیندرێ،
شێعره‌که‌ی جوانتر
کردووه. ده‌وه‌دا
شک نییه که ئه‌گه‌ر
له‌م تاکه‌دا،
وشه‌ی «زین» بقرتێنین
یان وشه‌ی «دین»ی
له شوێندا دابنێین
شێعره‌که سه‌قه‌ت
ده‌بێ.
نموونه
بۆ ئاستی ئه‌ستوونی
له «شێرکۆ بیکه‌س»:
«ئه‌م
هه‌موو کۆستانه
له کوێ دانێم؟
گڵۆڵه‌ی
ئه‌م هه‌موو ژانانه
له چیدا هه‌ڵگرم؟!
پڵپڵه‌ی
ئه‌م هه‌موو فرمێسکه
گه‌ردانه‌ی
ئه‌م هه‌موو هه‌نیسکه
به
چیدا هه‌ڵواسم؟»
به
سه‌رنجدانی ئه‌و
کۆپڵه‌یه‌ی سه‌ره‌وه
بۆمان ده‌رده‌که‌وێ
که شاعیر توانیویه‌تی
یه‌کێتییه‌کی
پته‌وی مانایی
و مۆسیقایی له
نێوان وشه‌گه‌لی«کۆست،
ژان، فرمێسک و
هه‌نیسک، گڵۆڵه
و پڵپڵه..» به
شکڵی کۆڵه‌که‌یی
بخوڵقێنێ.
له
شێوازی کێشی ناعه‌رووزیدا،
زۆرکه‌س و له‌وانه
به‌شێکی زۆر له
شاعیره لاوه‌کان،
پێیانوایه به
ڕیزکردنی چه‌ند
وشه و ده‌سته‌واژه‌ی
شۆڕکراوه(له
سه‌روه بۆ خوارێ)،
به‌رهه‌می هونه‌رییان
داهێناوه؛ که‌چی
به‌شێکی زۆر له‌م
گوتراو و نووسراوانه
ناکرێ نێوی شێعریان
لێ بنێین.
ڕاسته،
له سه‌ره‌تای
شێعرگوتن یان
شێعرنووسیندا،
داهێنان و خوڵقاندنی
به‌رهه‌می زۆربه‌پێز
له هیچکه‌س چاوه‌ڕوان
ناکرێ، به‌ڵام
که‌سی گۆرین به‌ر
له‌وه‌ی خۆی وه‌ک
شاعیر بناسێنێ، ده‌بێ له
هه‌وڵی ئه‌وه‌دا
بێ، پله‌ی زانیاری
و ئاستی ڕۆشنبیریی
خۆی له‌مه‌ڕ شێعر
و شاعیریدا بباته‌بان
و، له بڵاوکردنه‌وه‌ی
به تاڵووکه‌ی
به‌رهه‌مه‌کان،
خۆ ببوێرێ. تا
له بیرم نه‌چووه
ئه‌وه‌ش بلێم
زۆربه‌ی هه‌ره
زۆری ئه‌و وشه‌ڕیزکراو
و قه‌ڵاغکراوه
سه‌یر و سه‌مه‌رانه‌ی
که له سایت و
ماڵپه‌ڕه ئینترنێتییه‌کان
و هێندێک له گۆڤاره
کوردییه‌کاندا
ده‌بیندرێن،
نه ته‌نیا ناچنه
خانووی شێعره‌وه،
به‌ڵکه له باری
زمان و داڕشتنیشه‌وه
ناته‌واون. بۆیه
له‌م پێوه‌ندییه‌دا،
ئه‌و شاعیره
لاوه به‌رده‌نگه‌ی
من، هه‌م شیاوی
سوپاسه و، هه‌م
کارێکی زۆر باش
و به جێی له
خۆی نیشانداوه،
که به‌رله‌وه‌ی
به‌رهه‌مه‌کانی
بڵاوبکاته‌وه
لانیکه‌م ئه‌و
پرسه‌ی ده‌گه‌ڵ
که‌سێک هێناوه‌ته‌گۆڕێ
و داوای ڕێنوێنی
لێ کردووه.
دوژمـــــــــن
ده‌مێکه خراپ
ده‌مدوێنێ
هـــــــه ڕۆژێ
جۆرێک سته‌م ده‌نوێنێ
دۆینێ
به جــــــــه‌فا
شه‌ڕت ده‌فرۆشی
ئه‌مڕۆکــــه
«تریاک» به لاو
ئه‌نۆشی
لــــــــــه جه‌وری
تۆیه زوخاو ئه‌نۆشم
هـــه‌ر
ڕۆژێ به‌رگی له
ڕه‌ش ده‌پۆشم
بنووسه
قه‌ڵه‌م لــــــــــه
داخی ڕۆژگار
ڕۆژگــــاری
ڕه‌شی ده‌ستی
سته‌م کار
بــــــــــــڕژێنه
ژارت ناوخوێنی
دوژمن
هـــــــــــه‌ڵکۆڵه
چاوی نه‌یاری
غه‌ددار
لاوه‌که‌ی
کـــــــوردم
هه‌سته بیرت
بێ
ئـــــــــاوڕت
بۆ لای مێژووی
پیرت بێ
زۆر
گــــــه‌وره
پیاوان باپیرانت
بوون
مـه‌ردانی
نه‌ترس پیاوانی
کوردبوون
وریا
به ئه‌مــــــــــڕۆ باڕووت
ئه‌نۆشی
بــــــه ده‌ستی
دوژمن ژیان ئه‌فرۆشی
سبه‌ی
کوردبوونیش ئاسان
ئه‌فرۆشی
ئـــــــــــــه‌مجا بۆ
ئه‌به‌د دیلی
ئه‌نۆشی
ده‌با
پێکــــــــــــــــــه‌وه
زانست بنۆشین
دیلی
و بێ هۆشی هه زوو
بفـرۆشین
ئه‌و
پارچه هۆنراوه‌یه
له سه‌ر کێشی
په‌نجه‌یی(ده‌بڕگه‌یی)
که زۆربه‌ی شێعره
فۆلکلۆرییه‌کانیش
هه‌ر له سه‌ر
ئه‌و کێشه‌ن،
گوتراوه. دیاره
شێعره‌که له
باری کێشه‌وه،
هیچ که‌موکووڕییه‌کی
تێدا نابیندرێ
که ئه‌وه‌ش به
لایه‌نێکی باش
و گه‌ش داده‌ندرێ.
به‌ڵام له باری
ده‌ربڕین و داڕشتنه‌وه
تابڵێی کرچ و کاڵ
و لاوازه.
کاکی
شاعیر، سه‌ره‌تای
هۆنراوه‌که‌ی
زۆر خراپ ده‌ستپێکردووه
که ده‌ڵێ:
دوژمن ده‌مێکه
خراپ ده‌مدوێنێ
هه(ر)
ڕۆژێ جۆرێک سته‌م
ده‌نوێنێ
یه‌که‌م،
چما بڕیار بووه
دوژمن چاکت بدوێنێ؟!
دووهه‌م،
له به‌ینی نیوه‌دێڕی
یه‌که‌م و دووهه‌مدا
هیچ پێوه‌ندییه‌ك، یان به زاروێژ‌ی
شێعریی هیچ ڕێکیی
و وێچوون(ته‌ناسوب) ێک
به‌دی ناکرێ.
له
تاکی دووهه‌مدا
ده‌سته‌واژه‌ی«شه‌ڕت
ده‌فرۆشی» هه‌ڵه‌یه
و ده‌بوو گوترابا:
شه‌ڕت ده‌فرۆشت.
به‌ڵام به خاتری
هاوقافییه‌بوون
ده‌گه‌ڵ «ئه‌نۆشی»
ئه‌و هه‌ڵه‌یه
به سه‌ر شاعیردا
سه‌پێندراوه.
هۆنراوه‌که
خۆی له ده دێڕ
پێکهاتووه که
له پێنج تاکدا
، بۆ قافییه،
پێنج جار له چاوگه‌ی
«نۆشین» و، چوارجار
له چاوگه‌ی «فرۆشتن»
و یه‌ک جاریش له
چاوگه‌ی «پۆشین»
که‌ڵک وه‌رگیراوه
که ئه‌و شێوه
دووپاتکردنه‌وانه
له هۆنراوه‌یه‌کدا
ناپه‌سندن.
له
تاکی سێهه‌مدا
وشه‌ی «به‌رگی»
هه‌ڵه‌یه و ده‌بێ
«به‌رگێ» بنووسرێ.
کاکی
شاعیر له‌و هۆنراوه‌یه‌دا
سێ به‌رده‌نگی
وه‌ک: دوژمن، قه‌ڵه‌م
و لاوی کورد هه‌یه
که قسه‌یان ده
ڕوویدا ده‌کا
و، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا
که خۆی گوته‌نی
له جه‌وری دوژمن
زووخاوی نۆشیوه،
له‌پڕ فه‌رمان
به قه‌ڵه‌مه‌که‌ی
ده‌دا که له
داخی ڕۆژگار بنووسێ..
به‌ڵام چی بنووسێ؟!
بێ ئه‌وه‌ی شتێکی
ئه‌وتۆ له‌م دێڕه‌دا
له زمان قه‌ڵه‌مه‌وه
بدرکێنێ، دیسان
له نه‌کاو قه‌ڵه‌می
بێچاره تووشی
ئاکارێکی نه‌شیاو
و ناپه‌سندی دیکه
ده‌کا، ئه‌ویش
ڕژاندنی ژار ده
ناو خوێنی دوژمندایه!
وابزانم ئه‌رکی
قه‌ڵه‌م له‌وه
زۆر گرینگتر و
پیرۆزتره که
چاوی خه‌ڵکی پێ
هه‌ڵکۆڵی!
مامۆستا
هه‌ژار ساڵی 1944،
له پارچه هۆنراوه‌ی
(لای لایێ)دا سه‌باره‌ت
به قه‌ڵه‌م گوتوویه:
په‌شێو
پێت خۆشــه یه‌خسیر
نه‌مێبی؟
سه‌ربه‌ستیت
پێ بڵێم بکه‌ویه
شوێنی؟
قــــــه‌ڵه‌م
ده‌ست ده‌یه،
ببه مه‌کته‌بی
وه‌خت
و بێ وه‌خت لـه
خوێندن نه‌بی
ئــه‌و
کاته‌ی له‌گه‌ڵ
کاکت دووبه دوو
بکه‌ن
هـــــــاواری
هه‌قی له ده‌ستچوو
ده‌س
ده‌نه ده‌س یه‌ک
به ڕا و ته‌گبیر
یه‌کتان
به قــــه‌ڵه‌م،
یه‌کو به شمشیر
هـــــــــــــــــه‌ی
لایه لایه ڕۆڵه
لای لایه
شیریش
جــــــه‌وهه‌ری
له قه‌ڵه‌مڕایه
هه‌ر
له تاکی پێنجه‌مدا،
چونکه هۆنراوه‌که
هه‌مووی له سه‌ر
جۆری «مه‌سنه‌وی| جووت
قافییه»دا گوتراوه،
قافییه‌کردنی
«دوژمن» ده‌گه‌ڵ
«غه‌ددار» به
خه‌وش له قه‌ڵه‌م
ده‌درێ. بۆ وێنه
له‌بری دوژمن
ده‌با «ژار» داندرابا.
له
تاکی شه‌شه‌مدا،
که شاعیر ده‌ڵێ:
ئاوڕت بۆ لای مێژووی
پیرت بێ، هه‌ڵه‌یه
و، له کوردی‌دا
چاوگه‌ی«ئاوڕدانه‌وه»مان
هه‌یه نه‌ک «ئاوڕ
هه‌بوون» که زه‌مانی
ئێسته‌ی« ئاوڕت...بێ»ی
لێ دروست بکرێ.
هه‌روه‌ها، هێنانی
دوو جار ڕاناوی
«ت» له «ئاوڕت و
پیرت»دا نادروسته.
له
تاکی حه‌وته‌مدا
وشه‌ی «بوون» که
ڕه‌دیف(ڕیزه‌ڵه)ی
دێڕه‌که‌یه
و به قافییه
حیساب ناکرێ،
زۆر ناپه‌سنده
ئه‌گه‌ر «باپیرانت»
ده‌گه‌ڵ «کورد»
به هاوقافییه
دابندرێ. هه‌روه‌ها،
جوانتر وایه
که له یه‌ک شێوه
ڕێنووس که‌ڵک
وه‌ربگیرێ بۆ
وێنه له وشه‌گه‌لی
وه‌ک: ده‌فرۆشێ،
ئه‌نۆشێ.. یا «ئه»
ده‌کاربێنین
یان «ده».
لایه‌نی
هه‌ره لاوازیی
ئه‌و هۆنراوه‌یه
ئه‌وه‌یه که
کاکی شاعیر له
سێ دێڕی به‌دوای
یه‌کداهاتووی
کۆتایی هۆنراوه‌که،
نه‌یتوانیوه
مه‌به‌ستی خۆی
به جوانی ده‌رببڕێ
و هه‌ژار گوته‌نی
بڵێ:
ڕۆڵـــــــــه نامووست
وه‌ک خزمه‌کانت
نه‌فرۆشی
بـــــه پووڵ
ده‌ستم دامانت
شه‌ڕه‌ف
گــــــــه‌وهه‌ره
قیمه‌تی نایه
ده‌ویت
ڕووڕه‌شی هــــــه‌رتک
دنیایه
ئــــــه‌و
که‌سه پیاوه
بۆ خاک و ئاوی
ڕۆح
دانێ و به چــــــاک
بمێنێ ناوی
نه‌تبیستووه
واته‌ی زانای
سه‌رزه‌مین:
مــــــــه‌ردانه
مردن نه‌ک حیزانه
ژین
هـــــــــــــــــه‌ی
لایه لایه ڕۆڵه
لای لایه
بخوێنه،
نـــــه‌زان
چی له ده‌ست نایه
له
کۆتاییدا، بۆ
ئه‌وه‌ی هێندێک
لایه‌نی ڕه‌وانبێژی
و جوانکاری شێعریی
بخرێته ڕوو،
تاکێک له خه‌زێنه‌ی
شێعری فۆلکلۆری
کوردیی که نه‌مر
«حه‌سه‌ن زیره‌ک»
به گۆرانی چڕیویه،
شێده‌که‌ینه‌وه
تا شاعیره گه‌نج
و لاوه‌کانمان،
مه‌رجی شێعربوونیان
بۆ ده‌ربکه‌وێ:
ئه‌نگوستت
ده‌رزی، زولفت
خه‌یاته
ڕۆحم
کێشـــــــــــکچی
ده‌وری باڵاته
هه‌روه‌ک
ده‌زانین، بێژگه
له بنه‌ما کڕه‌ک
و نه‌گۆڕه‌کانی
شێعر وه‌ک: خه‌یاڵ،
زمان، وێنه|ئیماژ..،
چه‌ند لایه‌نی
سه‌نعه‌ت و جوانکاریی
وه‌کوو وێچوون(ته‌ناسب)،
چوواندن(ته‌شبیهـ)
و ئیستیعاره(تێخوێندنه‌وه)
له شێعردا هه‌ن
که ئه‌گه‌ر شاعیر
که‌ڵکیان لێوه‌ربگرێ،
ده‌ربڕین و گوتراوه‌کانی
به‌پێزتر و ڕازاوه‌تر
و جوانتر دێنه‌به‌رچاو.
له‌م
تاکه‌ی سه‌ره‌وه‌دا،
هه‌رسێک لایه‌نی
ئاماژه پێکراو
له‌به‌رچاو گیراون.
یه‌که‌م،
بێژه‌ری ئه‌و
تاکه، ئه‌نگوستی
گراوه‌که‌ی به
ده‌رزی دورمان
و، زولفه‌که‌ی
به خه‌یاته(ده‌زووی
ئاوریشم) چواندووه
که هه‌ردووکیان
پێکه‌وه وێچووییان
هه‌یه؛ دووهه‌م،
شووشیی و زه‌رافه‌تی
قامک و،
نه‌رمیی و له‌تافه‌تی
قژی یار وایان
له عاشق کردووه
که به‌م ده‌رزی(قامک)
و ده‌زوو(زولف)ه
کاری کرابێ و،
کفنی مه‌رگی بۆ
دوروابێ و، ڕۆحه‌که‌ی
کێشکچی ده‌وری
باڵا بێ.