به‌هار وه‌رزی
زانه‌وه‌ی زه‌وی
• س. چ هێرش
به‌هار چ
به گوێره‌ی
ئه‌فسانه
كۆنه‌كان و چ
به گوێره‌ی
ئایینه
دێرینه‌كان،
وه‌رزێكی
پیرۆزه، وه‌رزی
زانه‌وه‌ی زه‌وی
و بووژانه‌وه‌ی
سروشته،
سروشتیش ژێنه‌ری
بوونه‌وه‌ر و
پێده‌ری
بژیوی گیان له‌به‌ره.
به‌هار بۆ هه‌موو
نه‌ته‌وه
جۆربه‌جۆره‌كانی
سه‌ر زه‌وی له
زه‌رد و سوور
ڕا بگره تاده‌گاته
ڕه‌ش و سپی،
شادی هێنه‌ره.
هیچ نه‌ته‌وه‌ه‌ك
نییه كه
هاتنی به‌هاری
به لاوه
گرینگ نه‌بێ و
به دابونه‌ریتی
خۆماڵی به‌ره‌و
پیریه‌وه نه‌چێ
و جێژنه‌ی بۆ
نه‌گرێ. ڕه‌نگه
ئه‌و نه‌ته‌وه
و كۆمه‌ڵه
ئینسانییانه‌ی
كه له سای
فه‌ن و تێكنیك
و سه‌نعه‌ته‌وه،
زۆر به‌ره‌و
پێشه‌وه
چوون، وه‌رزی
ساڵ، یان
بوونی به‌هار
و زستان ته‌ئسیرێكی
وه‌ها نه‌كاته
سه‌ر چۆنیه‌تی
ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی
و ئابووریان؛
ته‌نانه‌ت له‌وانه‌شه
له هێندێك
شوێنی سه‌رزه‌وی،
زستان به لای
خه‌ڵكه‌وه
خۆشه‌ویستتر
بێ تا به‌هار.
به‌ڵام به‌هه‌ر
حاڵ ناتوانین
ئه‌وه‌ی نه‌سه‌لمێنین
كه به‌هار
جگه له
سرشتی جوانی،
بۆ ته‌واوی
بوونه‌وه‌ری
سه‌رزه‌وی له
خزۆك و فڕۆك
ڕا بگره تا
ڕه‌وه‌ك و گه‌ڕۆك،
وه‌رزی زاوزێ
یه، وه‌رزی
بوون و بوونه‌وه‌ی
نوێ یه. وه‌رزی
هیوا و هومێده،
وه‌رزی گه‌شه‌سه‌ندن و تێهه‌ڵچوونه‌وه‌یه.
له‌و وه‌رزه‌دایه
سروشت هه‌م ده‌ژیته‌وه
و هه‌م ده‌ژێنێته‌وه.
بۆیه
ئێستاش كه‌م
نین ئه‌و خه‌ڵك
و كۆمه‌ڵانه‌ی
كه وه‌رزی ته‌مه‌ندرێژی
زستان به هه‌زار
باوێشكی بێ ده‌ره‌تانی
و سووته‌مه‌نی،
خه‌می بێ نانی
و خوارده‌مه‌نی،
به ته‌ما و
هیوای هاتنی
وه‌رزی
عومركورتی به‌هار
ده‌به‌نه‌سه‌ر..
به‌تایبه‌ت
ئه‌و كۆڕ و
كۆمه‌ڵانه‌ی
كه له ناوچه‌ی
ڕۆژهه‌ڵاتی
نێوه‌ڕاستدا
ده‌ژین و ساڵ
دوازده‌ری مانگ،
به هۆی بێ
ئاوی و ناته‌واوی
ئاووهه‌وای
سروشتی، یان
سرشتی
بیرناساغی و
قۆڕده‌ماغی
ڕێژیمه
سیاسییه‌كانیان؛
به هه‌ناسه‌ساردی
و دڵته‌نگی
ژیان ڕاده‌بوێرن.
ساڵ نییه
چاوی خواز و
ده‌ستی نیاز
به‌ره‌و
ئاسمان هه‌ڵنه‌هێنن
و، دڵیان به
هاتنی به‌هار
خۆش نه‌كه‌ن... جا
چ به ته‌مای
سفره‌ی جوان و
ڕه‌نگاوڕه‌نگی
ته‌بیعه‌ت
بن، یان گرمه‌ی
هه‌ور و په‌ڵه
بارانی ڕه‌حمه‌ت!
به‌ڵام
هه‌یداد! ئه‌گه‌ر
بۆ بنیاده‌می
جاران، زستان
سه‌مبولی
هێزی شه‌ڕو
شوڕ و نیكبه‌ت
بوو و، به‌هار
سه‌رچاوه‌ی
خێر و به‌ره‌كه‌ت؛
ئه‌وا ئێستا
له سایه‌ی
جۆره‌ها كه‌ره‌سه‌ی
به‌سام و سه‌رسووڕهێنه‌ری
تێكنۆلۆژی،
كه زۆربه‌یان
بۆ پلانی ئینسانكۆژی
و پیلانی
خوێنمژی، له
ژێر چاودێری
زۆرداران و ده‌سه‌ڵاتدارانی
سه‌هه‌نده و
لاپره‌سه‌نی
به‌ڕێوه‌ده‌برێن،
شته‌كه به‌پێچه‌وانه‌یه
و، بۆ زۆربه‌ی
گه‌لانی ئه‌م
جیهانه، «به‌هار بێ
بارانه و
گوڵاڵه‌ی
سوور، خوێنی
جه‌رگی یاران»!
له‌وانه‌یه
زۆر كۆمه‌ڵی
ئینسانی هه‌بن
كه دڵیان وه‌ك
سانیه‌ژمێری
سه‌عات بۆ
هاتنی به‌هار
و زیاره‌تی
گوڵ و گوڵزار
و له
ئامێزگرتنی
سروشتی
ڕازاوه
لێ‌بدا، به‌ڵام
خواخوایانه
هه‌روا ملكه‌چی
وه‌رزی زستان
بن و به‌هار
نه‌یا؛ به‌هاری
شه‌ڕ، به‌هاری
له‌شكركێشی،
به‌هاری كوشت
و كوشتار.. ئه‌و
به‌هاره‌ی كه
ئیدی فه‌رمانی
له ده‌ست
خوداوه‌ندی
ئه‌وین چۆته‌ده‌رێ
و كه‌وتۆته
چنگ ئه‌هریمه‌نی
شووم، كه
پیشه و
ئاكاری هه‌ر
چوار وه‌رزی
ساڵی، چاندنی
تۆوی شه‌ڕ و
شوڕوهه‌رایه
و باراندنی
ژار و گولله
و بۆمبا...!
به‌ڵێ،
هه‌وسار به‌ده‌ستان
و به‌ڕێوه‌به‌رانی
نیزامی
جیهانی به‌پێچه‌وانه‌ی
ته‌واوی ئه‌و
به‌ڵێنییانه‌ی
سه‌باره‌ت به
سوڵح و ئاشتی
و داهاتووی پڕ
له سه‌عاده‌تی
ئینسانی به
به‌شه‌ریه‌تی
ده‌ده‌ن و واش
نییه، به‌ڵكوو
به دروستكردنی
جۆره‌ها چه‌ك
و ته‌قه‌مه‌نی
_ خۆشیی وه‌رزی
به‌هار و،
ئالووده‌بوونی
«مه‌ڵبه‌ندی
ژیان»یش هیچ!
خودی گۆی زه‌وی
له خه‌ته‌رداوێن
كه له‌وانه‌یه
ڕۆژێك بته‌قێته‌وه.
كام
ئینسانی خاوه‌ن
هه‌ستی سه‌رزه‌وی
هه‌یه، سه‌ره‌ڕای
ته‌له‌ف بوون
و به‌فیڕۆچوونی
ئیمكانات و وزه‌ی
سروشت، به
بیستن و
بینینی ئه‌و
كاره‌ساته
دڵته‌زێنانه‌ی
كه تێیاندا
ئینسان كۆما
كۆما ده‌كوژرێن
و هه‌زار هه‌زار
ده‌برژێن،
موچوڕكی به
له‌شدا نه‌یا
و ده‌روونی نه‌هه‌ژێ
و به ده‌نگی
به‌رز نه‌یه‌ژێ:
تف له
ڕووتان ئه‌ی
داچێنه‌رانی
تۆوی مه‌رگ و
نه‌مان، داچه‌قێنه‌رانی
داری ئیعدام؛
هه‌ی مووتان
له سه‌ری په‌نجه
بێ، ئه‌ی
ژاربارانكه‌رانی
شاری هه‌ڵه‌بجه.. ده‌ك به
له‌عنه‌ت بن،
ئه‌ی پێشێلكه‌رانی
خۆشی و شادی و
ئازادی.
تۆ
بڵێی! ڕۆژێك
له ڕۆژان،
جیهان و وێڕای
ویش
كوردستانه‌كه‌مان،
به‌هارێك به خۆیه‌وه
ببینێ كه
چیدی تێیدا،
دیمه‌ن و سه‌یرانگاكان
به خوێنی
لاوان سوور هه‌ڵنه‌گه‌ڕێن
و، سه‌وزه‌گیای
نه‌رم و نیان
به دوكه‌ڵ و ژار
بۆژوێ نه‌بێ و
باڵی په‌پووله
و په‌ڕه‌سێلكه
و، زولف و كه‌زیه‌ی
كیژۆڵان بۆ ده‌سته‌چیله‌ی
ئاگری شه‌ڕ هه‌ڵنه‌پڕوزێن
و هه‌ڵز و بیزا
و مه‌ندۆك سه‌ریان
به ناپاڵم هه‌ڵنه‌كڕوزێن.
• گۆڤاری
گزینگ، ژماره3،
به‌هاری 1373_ 1994.