8 ی
مارس و ژنی
كورد له بازنه‌یه‌كی
داخراودا
• كه‌ژال
ئیسماعیل
هه‌موو
جه‌ژن و بۆنه‌یه‌ك
تام و چێژ و مه‌راسیمی
تایبه‌ت به‌خۆی
هه‌یه، یه‌ك
له‌و جه‌ژنانه‌ی
كه له ته‌واوی
كۆمه‌ڵگاكانی
دونیادا په‌یوه‌سته
به یه‌ك بۆنه
و لایه‌نه‌وه
(8ی مارس)ه كه‌نزیكی
سه‌ده‌و نیوێك
له‌مه‌وبه‌ر
له ئه‌نجامی
زوڵم و سانسۆر
به‌رانبه‌ر
به ژن سه‌رچاوه‌ی
گرت. ئه‌وه‌ش
كاتێك بوو كه‌ژماره‌یه‌ك
له ژنانی
كارگه‌یه‌ك
له شاری
نیۆیۆرك به‌هۆی
ناله‌باری شوێنی
كار و كه‌میی
مووچه و زۆریی
ماوه‌ی
كاركردنه‌وه
كه ده‌گه‌یشته12سه‌عات
له ڕۆژێكدا ناڕه‌زاییان
ده‌ربڕی و ده‌ستیانكرد
به‌مانگرتن كه‌له‌لایه‌ن
پۆلیسه‌وه‌هێرشیان
كرایه‌سه‌ر و ژماره‌یه‌كیان
پێكران.
ئه‌م ڕووداوه
له‌ساڵی -1857ز- ڕوویدا.
هه‌ر
له شاری نیۆیۆرك
و نزیكی په‌نجا
ساڵ دوای ئه‌م
ڕووداوه له‌ساڵی
1908 دا، له یه‌كێك
له كارگه‌كانی
چنینی ئه‌و
شاره ژنێك گیانی
له ده‌ستدا
له ئه‌نجامی
كاره‌ساتێكی
دڵته‌زێندا، ئه‌و
ڕووداوه بوو
به هۆی ناڕه‌زایی
ده‌ربڕینی
ژنان و خۆپیشاندان
تیایدا، ژنان
دروشمی
(نان و گوڵی
سوور) یان به‌رز
كرده‌وه كه‌نان
به‌واتای
سنبولی ژیان و،
گوڵی سوور به واتای
سنبولی ئاسایش
و دادپه‌روه‌ری
یه.
دوو ساڵ دوای
ئه‌و خۆپیشاندانه،
له‌ساڵی 1910دا كۆنفراسی
ژنانی سوشیالست
به‌ڕێوه‌چوو،
له‌و كۆنفراسه‌دا
رۆژی 8 مارس وه‌ك
ڕۆژی هه‌وڵدان
بۆ به‌دیهێنانی
مافی ژن ڕاگه‌یه‌نرا
و، هاوكات
ژنانی ژمار‌ه‌یه‌كی
زۆر له‌وڵاتانی
ئه‌وڕوپا وه‌ك
(سویسرا، دانیمارك،
نه‌مسا و ئه‌ڵمان)
له رۆژی 8ی
مارس ده‌ستیان
به ڕێپێوان
كرد وه‌ك رۆژێك
بۆ به‌دیهێنانی
مافی ژن.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی
گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان
له‌ساڵی 1977، به‌گوێره‌ی
بڕیارێك، به‌ڕه‌سمی
رۆژی 8 ی مارسی
به رۆژی جیهانی
ژن دانا.
له‌و ساڵه‌وه
رۆژی 8ی
مارس وه‌ك رۆژێكی
ڕه‌سمی تایبه‌ته‌به
ڕۆژی جیهانی
ژن كه له سه‌ره‌تای
مانگی مایسه‌وه
خۆئاماده‌كردن
ده‌ست پێده‌كات
و، له لایه‌ن
ژنان و رێكخراوه‌كانی
لایه‌نگری
مافی ژنانه‌وه‌سیمینار
و كۆڕ و ئاهه‌نگی
تایبه‌ت به‌و
موناسه‌به‌یه
رێكده‌خرێت.
ئایا
ئه‌و رۆژه چ
خه‌سله‌ت و تایبه‌تمه‌ندییه‌كی
هه‌یه‌بۆ ژن؟
ئه‌وه‌ی
گومانی تێدا نییه
8ی مارس وه‌رچه‌رخانێكی
مێژوویی بوو
له ژیانی
ژنانی جیهاندا
به‌تایبه‌ت له
زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگا
پێشكه‌وتنخوازه‌كاندا
كه پابه‌ندن
به‌ره‌وشی
شارستانیی و
مه‌ده‌نییه‌وه.
به‌تایبه‌ت له‌دوای
سۆڕشی پیشه‌سازییه‌وه
كه گۆڕانكاریی
به‌رچاویان له‌باره‌ی
ته‌كنه‌لۆجیاو
زانست و رۆشنبیریدابه‌خۆوێ
دیوه، ژن زۆر
سوودمه‌ند
بووه و له‌گه‌ڵ
سووڕانی ره‌وڕه‌وه‌ی
ژیاندا، ژنیش له‌م
وڵاتانه‌دا
ده‌ورانی سووڕاو
ه و ئازادی و
مافه‌كانی ده‌سته‌به‌ر
كراوه.
ئاخۆ
8 مارس وه‌رچه‌رخانی
مێژووییه له‌ژیانی
ژنی كوردا؟
بێگومان كۆمه‌ڵگه‌ی
كورده‌واری
كه ده‌یان ساڵه
ژن تیایدا كۆیله‌ی
قه‌یرانی كۆمه‌ڵه،
جگه‌له‌چه‌وسانه‌وه‌و
زوڵم و سانسۆر
زیاتر، هه‌رگیز
نه‌بووه و
نابێت كه‌سیسته‌می
ژنمه‌زنی یا
دایكسالاری
به‌خۆوه ببینێ
و ژنان له‌سه‌ره‌تاییترین
مافی ئینسانی
به‌هره‌مه‌ند
بن، كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك
كه‌خاوه‌نی مێژوویه‌كی
پڕ له جه‌نگ
و نه‌هامه‌تی
و به‌ش به‌ش
بوونه و، هه‌میشه
ناڵاندوویه‌تی
به‌ده‌ست داگیركاریی
و شه‌ڕو
كاولكارییه‌وه.
كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك
كه‌خاوه‌نی (700) ساڵ مێژووی
پێش میلاده ده‌بوو
له‌زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگاكانی
دونیا رۆشنبیرتر
و پێشكه‌وتووتر
بێت كه‌چی
تاوه‌كو ئێستا
خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات
و ده‌وڵه‌ت و یاسای
خۆی نییه و، هێشتا
بیری ته‌سكی سه‌دان
ساڵ له‌مه‌و
به‌ر كاریگه‌ره
له سه‌ر ره‌وشی
ژیان و، هیچ
كام له‌شۆڕشه
زانستی و رۆشنبیری
و فیكرییه‌كان
كاریان له گۆڕین
و به‌ره‌وپێشچوونی
نه‌كردووه!
كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك
كه خۆی كۆیله‌ی
ئه‌و هه‌موو
قه‌یران و
سانسۆر بێت
ئه‌بێ ژن چۆن تێیدا
مامه‌ڵه بكرێت؟!
كه هه‌رگیز
خاوه‌نی سه‌ربه‌ستی
و ئازادی نه‌بووه
و هیچ كام له‌مافه‌كانی
ده‌سته‌به‌ر
نه‌كراون.
كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك
كه له ژێر
قه‌یرانی بیری
ته‌سكی عه‌شایه‌رگه‌ری
و پیاوسالارییدا
كۆیله‌یه، كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك
كه ملكه‌چی
داواكانی ملهوڕی
و سه‌ره‌ڕۆیی و
هه‌موو نه‌هامه‌تی
و شه‌ر و دووبه‌ره‌كی
و كاولكاری یه
كه‌ره‌نگدانه‌وه‌ی
له سه‌ر ژیانی
ژن دیاره،
ژنانی كردۆته
قوربانیی هه‌ژاری
و نه‌خوێنده‌واری
و دواكه‌وتوویی
و دامركاندنه‌وه‌ی
ئاره‌زووه‌كانی
پیاو!
ژنی كورد تاوه‌كو
ئێستا ده‌ستدرێژی
ئه‌كرێته‌سه‌ر
و له‌مافی خوێندن
و كاركردن بێبه‌شه،
به‌زۆر به‌شو
ئه‌درێت و ژن
به‌ژنی پێده‌كرێت،
وه‌ك
كاڵایه‌ك ده‌فرۆشرێت
و له میكرۆبی
فره‌ژنی
رزگار بوونی نییه.
ساڵی
ده‌یان ژن به‌ده‌ست
به‌ربه‌رێتی
پیاوه‌وه به‌ناوی
(قه‌تلی نامووسی)
ده‌كوژرێن، یان
له‌تاو زوڵم و
زۆریی كۆمه‌ڵ
گڕ له‌جه‌سته‌ی
خۆیان به‌ر ئه‌ده‌ن.
له‌سه‌ر خاك و
له ناو نیشتمانی
خۆیاندا
ئاواره‌ن و له
سه‌ره‌تاییترین
مافی مرۆڤ بێبه‌شن.
به ئاره‌زوو
له‌لایه‌ن رژێمه
شۆفێنی و دیكتاتۆره‌كانه‌وه
ئه‌فڕێندرێن
و به‌ندی زیندان
ئه‌كرێن. ژنی
كورد له سه‌ر
شۆسته و به‌ر
ده‌رگای
مزگه‌وته‌كان
بۆ بژێوی ژیان
سواڵ ده‌كه‌ن. سه‌دان
ژن چاوه‌ڕێی
گه‌ڕانه‌وه‌ی
سه‌فه‌ری هه‌ژده
ساڵه‌ی ئه‌نفالی
باوك و براو
هاوسه‌ره‌كانیانن
و، چاوه‌ڕوانی
قه‌ره‌بووی زیانن.
له‌كۆتاییدا،
هیوادارم ژنی كورد 8ی مارس
بكاته رۆژی گه‌ڕان
به دوای خودی
خۆیدا و، هێنده‌ی
خۆی سه‌رقاڵی
گه‌ڕان ده‌كات
به‌دوای مۆدێل
و ئێكسسوار و
مێكئاپدا، به دوای
كتێبی زانستی
و فیكریدا بگه‌ڕێت
و زه‌خیره‌ی رۆشنبیریی
خۆی ده‌وڵه‌مه‌ند
بكات تا چیتر
له‌نێوان
چوار دیواری پۆڵاییندا
به‌ندی پیاومه‌زنیی
نه‌بێت و به
گژ هه‌موو زوڵم
و قه‌یرانێكی
كۆمه‌ڵدا بچێته‌وه
و زۆر ئازا و
بوێرانه داكۆكی
له ماف و
بوونی خۆی بكات.