ئاسۆ

• س. چ. هێرش

کاتێک زه‌وی و ئاسمان
 
وه‌ک دڵدار و ئه‌ویندار
   
له‌ دوای  گه‌لێک ڕاز و نیاز
     
ساوه‌ساو و باوباوێن
       
یه‌کتر له‌ ئامێز ده‌گرن
           له‌ داوێنی كاكێشان
             
جوانترین ڕۆڵه‌ی ژیان:
              
«ئاسۆ» له‌ دایک ده‌بێ!

له‌ دایکبوونی منیش
 
ئاسۆی ئاواتی منیش
    
ئه‌و ساته‌یه‌ دووراودوور
       
نازدارێکی ئه‌دادار
          
جوان و قه‌شه‌نگ و دڵخواز
              وه‌ک په‌لکه‌زێڕینه‌یه‌ک
                
له‌ دوای گه‌لێک چاوچاوێن
                   
له‌ جێژوان لێم ده‌رکه‌وێ
                      
به‌ سه‌د مه‌کر و ئه‌دا  و ناز
                         
بڵێ: «من تۆم خۆشده‌وێ»

                                     • • •