وریاکردنه‌وه‌ی
باڵوێزی
ئێران له
تورکیا سه‌باره‌ت
به پێکهاتنی «کوردستانی
گه‌وره»
بی
بی سی: ڕۆژنامه‌ی
تورکیی (میللییه‌ت)
گفتوگۆیه‌کی
تایبه‌تی ده‌گه‌ڵ
«فیروزی ده‌وڵه‌ت
ئابادی»، باڵوێزی
ئێران له ئانکارا
بڵاوکردووه‌ته‌وه
که تێیدا ئاگاداریی
داوه که ئه‌مریکا
ده فکری دابه‌شکردنی
ئێران و پێکهێنانی
ده‌وڵه‌تگه‌لی
گچکه‌ی قه‌ومی(نه‌ته‌وه‌یی)
و شیاوی کۆنترۆڵ
له‌م وڵاته‌دایه.
ئاغای
ده‌وڵه‌ت ئابادی
له‌م وتووێژه‌دا
ئه‌مریکای بۆ
هه‌وڵی به‌دیهێنانی
ئاڵۆزیی قه‌ومی(نه‌ته‌وه‌یی)
تاوانبار کردووه
و دامه‌زرانی
تۆڕگه‌لی ته‌له‌ڤیزیۆنیی
که‌مه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی
تورک و کوردی له
ده‌ره‌وه‌ی ئێران
داوه‌ته پاڵ
ئه‌مریکا و له
به‌ستێنی ئه‌و
سیاسه‌ته‌دا
هه‌ڵیسه‌نگاندووه.
به
قسه‌ی ئاغای ده‌وڵه‌ت
ئابادی، ئه‌مریکا
ده فکری دانانی
ده‌وڵه‌تی کوردستانی
گه‌وره‌دایه
که خه‌ته‌رێک
بۆ ته‌واویه‌تی
ئه‌رزیی ئێران
و تورکیا ده‌ژمێردرێ.
ئه‌و،
خوازه‌ری ئه‌وه
بووه که ئێران،
تورکیا و سووریا
وه‌ک سێ دراوسێی
عێراق که نیشتمانی
سه‌ره‌کی کورده‌کانن،
سیاسه‌تێکی یه‌کگرتوو
له ئاست مه‌سه‌له‌ی
کورده‌کان ڕه‌چاوبکه‌ن،
تا له
دابه‌شبوونی
خاکه‌که‌یان
و پێکهاتنی ئه‌و
شته‌ی که به
گه‌ڵاڵه‌ی ئه‌مریکا
بۆ دامه‌زرانی
کوردستانی گه‌وره‌ی
نێوبردووه پێشگیری
بکرێ.
ڕۆژنامه‌ی
(میللییه‌ت)، که
ئۆرگانی نه‌ته‌وه‌خوازه‌کانی
تورک و ڕۆژنامه‌یه‌کی
ئاماڵ ده‌سته‌ڕاست
به حیساب دێ له
هه‌لومه‌رجێکدا،
بیروڕای باڵوێزی
ئێرانی له ئاست
مه‌سه‌له‌ی کورده‌کان
خستووه‌ته‌به‌رباس
که وڵاتی تورکیا
له‌م حه‌وتووانه‌ی
دواییدا ده‌گه‌ڵ
شه‌پۆلێکی تازه‌ی
ئاڵۆزیی له ئاست
که‌مایه‌تیی
کورد ڕووبه‌ڕووبووه‌ته‌وه.
هاوکات
ده‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی
وتووێژی ڕۆژنامه‌ی
(میللییه‌ت) ده‌گه‌ڵ
باڵوێزی ئێران،
ڕه‌جه‌ب ته‌یب
ئه‌ردۆغان سه‌رۆکوه‌زیرانی
تورکیا به پێی
ئاخافتنێک له
کۆی ئه‌ندامانی
حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری
«عه‌داڵه‌ت و گه‌شه‌سه‌ندن»
ڕایگه‌یاندووه
که ده‌وڵه‌ته‌که‌ی
له سیاسه‌تی
فه‌ڕمیی هه‌میشه‌یی
تورکیا که کورده‌کان
وه‌ک که‌مایه‌تی
به ڕه‌سمی ناناسێ،
پێداچوونه‌وه‌یه‌ک
ئه‌نجام نادا.
ئه‌و،
داوای له ڕێبه‌رانی
حیزبی تورکیای
دێمۆکراتیک که
له کورده‌کان
نزیکه داوای
کردووه که حیزبی
کرێکارانی کورد
(پ ک ک) به تیرۆریست
له قه‌ڵه‌م بده‌ن
و خۆی له دووره‌په‌رێز
بگرن.
حیزبی
تورکیای دێمۆکراتیک
پێشتر راپۆرتێکی
بلاوکردبۆوه
و تێیدا په‌ره‌گرتنی
ئاڵۆزیی ناوچه
کوردنشینه‌کانی
تورکیای له‌مه‌ڕ
سه‌رکوتکردنی
خۆپێشاندانه‌کان
خستبوه‌پاڵ کرده‌وه‌ی
هێزه چه‌کداره‌کان
و خوازه‌ری وه‌لاچوونی
ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان
ببوو.
به
درێژایی حه‌وتووه‌کانی
رابردوو هه‌زاران
کورد له تورکیا
ده‌ستیان به
خۆپێشاندان کردووه
که به
توندوتیژیی
کێشرا و 15 کوژراوی
لێ که‌وته‌وه.
ئه‌و
خۆپێشاندانانه
که له ڕێوه‌ڕسمی
ناشتنی 14 که‌س
له
گریلاکانی
جیاوازیخوازی
حیزبی
کرێکارانی کورد
که له پێکهه‌ڵپڕژان
ده‌گه‌ڵ هێزه‌کانی
ده‌وڵه‌تی
ناوه‌ندی
کوژرابوون، له
شاری دیاربه‌کر(ئامه‌د)ه‌وه
گه‌وره‌ترین
شاری
کوردنشین ده‌ستی
پێ‌کردبوو به‌ره‌و
ئه‌سته‌مبووڵ،
گه‌وره‌ترین
شاری وڵات که
له ڕۆژئاوا
هه‌ڵکه‌وتووه
په‌ره‌ی سه‌ندووه.
یه‌کێتی
ئوڕووپا
داوای له ده‌وڵه‌تی
تورکیا
کردووه که
له له ئاست
خۆپێشانده‌ران
له‌سه‌ره‌خۆ
بێ.
ده‌وڵه‌تی
ڕجه‌ب ته‌یب
ئه‌ردۆغان له
حاڵێکدا
ڕووبه‌ڕووی
خۆپێشاندانی
کورده‌کان
بووه‌ته‌وه
که له‌چاو ده‌وڵه‌ته
ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی
پێشووی ئه‌م
وڵاته هه‌نگاوگه‌لێکی
زیاتری ده به‌ستێنی
وه‌دیهاتنی
مافی کوردان
هه‌ڵێناوه‌ته‌وه.
هه‌ر
له‌م ڕۆژه‌دا
که باڵوێزی
ئێران له
ئانکارا
خوازه‌ری له‌به‌رچاوگرتنی
سیاسه‌تێکی
یه‌کگرتووی
ئێران و
تورکیا له
ئاست کورده‌کان
بووه و، سه‌رۆکوه‌زیرانی
تورکیاش له‌مه‌ڕ پاشه‌کشه‌نه‌کردنی
خۆی له به‌رانبه‌ر
کوردان‌دا قسه‌ی
کردووه،
کۆمه‌ڵێک له
کوردان که ژماره‌یان
نزیکه‌ی 300 که‌س
قه‌بڵێندراوه
له نزیکی
گوندی عومه‌رلی
له ئه‌ستانی
ئورفای
تورکیا که
زێدی عه‌بدوڵڵا
ئۆجه‌لان
ڕێبه‌ری
زیندانیکراوی
حیزبی
کرێکارانی
کورده
کۆبوونه‌ته‌وه
تا ڕۆژی له‌دایکبوونی
وی ڕێز بگرن.
• • •