نه‌خشی
بارزانی له
کۆماری
کورستان (1946)
(به‌شی
دووهه‌م)
• س. چ.
هێرش
ده‌وه‌دا
شک نییه، که
به‌شێکی زۆر
له سه‌رۆک عه‌شیره‌کانی
کورد، به
هاتنی«مه‌لا
مسته‌فای
بارزانی» بۆ
کوردستانی
ڕۆژهه‌ڵات نه‌ته‌نیا
خۆشحاڵ نه‌بوون،
ته‌نانه‌ت
هێندێکیان
پێیان خۆش بوو
کوێر بن و
هێزی بارزانی‌یان
به ده‌وروبه‌ری
ده‌سه‌ڵاتی
خۆیانه‌وه
نه‌بینن. درێژه‌ی
هه‌یه • •
• •
بۆ نووسینی ئه‌م
به‌شه، له‌م
سه‌رچاوه‌ی
خواره‌وه که‌ڵک
وه‌رگیراوه:
به‌ڵام ئه‌وه‌یکه
بگوترێ «قازی
محه‌مه‌د» له‌م
باره‌یه‌وه
دژایه‌تی
نواندووه،
بیروبۆچوونێکی
ڕاست نییه.
چونکه له
کاتی هاتنی
بارزانییه‌کاندا،
قازی محه‌مه‌د، نه پله‌یه‌کی
ڕه‌سمی(فه‌ڕمی)
هه‌بووه، نه
حیزبی
دێمۆکراتی
کوردستان
سازکراوه و
نه کۆماری
کوردستانیش
ڕاگه‌یێندراوه.
هه‌روه‌ها ئه‌و
قسه‌یه‌ش که
گوایه «مه‌لا
مسته‌فای
بارزانی»
ویستوویه له
دژی قازی محه‌مه‌د
کوده‌تا بکا،
بیروبۆچوونێکه
زیاتر له مێشکی
ناحه‌زان و نه‌یارانی
کورد و نه‌شاره‌زایانی
مێژوو ده‌ڵاوه‌ته‌وه.
هه‌ڵبه‌ت له
مێژووی
جووڵانه‌وه‌ی
ڕزگاریخوازیی
کورددا زۆر
جار ڕوویداوه
که له وه‌ختی
ناسک و ئه‌سته‌مدا،
دوژمن که نه‌یتوانیبێ
راسته‌وخۆ به‌ره‌نگاری
ڕاپه‌ڕین و
بزووتنه‌وه‌کان
ببێته‌وه،
به سازکردنی
قسه‌ڵۆک و ده‌نگۆی
له‌م چه‌شنه
لایه‌ن و
لاباڵه‌کانی
کوردی تێک به‌رداوه
و، به‌داخه‌وه
زۆرجاران له‌م
بواره‌وه سه‌رکه‌وتنیشی
به‌ده‌ست
هێناوه.
هه‌روه‌ک
پێشتر گوترا،
کاتێک
بارزانی، له
مانگی
ئۆکتۆبری 1945
دا، هاته ناو
خاکی
کوردستانی
ڕۆژهه‌ڵاته‌وه(رۆزفێڵت)،
ڕووسه‌کان که
خاوه‌نده‌سه‌ڵاتی
ناوچه‌که
بوون، له ژێر
ته‌ئسیر و
لۆمه و له‌قه‌م
و گله‌یی ئینگلیسییه‌کان،
داوایان له
بارزانی کرد
ماوه‌یه‌ک
خۆی ده‌رنه‌خا. دیاره
کاکڵی ئه‌و
قسه‌یه به‌و
مانایه بوو
که خۆ ده‌کاروباری
کورده‌کانی
ژێرناوچه‌ی
ئه‌وان وه‌رنه‌دا.
به‌ڵام ئایا
که‌سێکی وه‌ک
بارزانی ده‌یتوانی
له‌و
بارودۆخه‌دا
بێلایه‌ن بمێنێته‌وه؟
هه‌ڵبه‌ت به
پێی بارودۆخی
گشتی و هه‌لومه‌رجی
سیاسی و ناوچه‌یی، نه بۆ
«بارزانی»
دروست بوو که
وه‌ک
میوانێکی
بێلایه‌ن له
سووچێکی ئه‌و
کوردستانه‌ی
که خۆی بۆ گه‌وره‌ترین
ڕووداوی چاره‌نووسساز،
واته دامه‌زرانی
کۆماری
کوردستان
ئاماده ده‌کرد
پاڵبداته‌وه
و، نه بۆ
«قازی محه‌مه‌د»یش
که هه‌ر له
ده‌ورانی
کۆمه‌ڵه‌ی (ژ. ک) و ته‌نانه‌ت
پێش پێکهاتنی
حیزبی
دێمۆکراتی
کوردستان (نۆڤامبری
1945| ئیگلتن) ڕێبه‌رایه‌تییه‌که‌ی
له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه
قه‌بوڵکرابوو،
جێگه‌ی ساوه‌ساو
بوو که چاوی
واقیعبینی نه‌کاته‌وه
و له‌پێناو ته‌بایه‌تی
و کوردایه‌تیدا،
ئاوڕ له‌م که‌سایه‌تییه
و هێزه
نیشتمانپه‌روه‌ره‌که‌ی
نه‌داته‌وه!
ئه‌وه‌ی وه‌ک
واقیعێكی
مێژوویی ده‌بێ
جه‌خت بکرێته‌وه
و پشت گوێ نه‌خرێت،
له
ئارادابوونی
سێ جۆره
شێواز و هه‌ڵویستی
سیاسی ئه‌وکاته‌ی
ده‌وڵه‌تی یه‌کێتی
سۆڤیه‌ت بووه
له ئاست
وڵاتی ئێران
به‌گشتی و مه‌سه‌له‌ی
ئازه‌ربایجان
و کوردستان به‌تایبه‌تی.
یه‌که‌میان:
هه‌ڵویست و
سیاسه‌تی ره‌سمیی
ده‌وڵه‌تی یه‌کێتی
سۆڤیه‌ت ئه‌وه بوو
که ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
خۆی له
ڕوانگه‌ی شه‌ڕێکدا
ده‌دیت که له
سۆنگه‌یه‌وه
بتوانێ نفوزی
سیاسی خۆی له
ناوچه و هه‌رێمدا
په‌ره‌پێبدا
و به‌م جۆره به
ئاواته له‌مێژینه‌کانی
بگا که به‌رچاوترینیان
مه‌سه‌له‌ی
نه‌وتی
باکووری
ئێران بوو.
دووهه‌میان:
هه‌ڵوێست و
سیاسه‌تی قه‌ومی
و
ناسیۆنالیستیی
ده‌وڵه‌تی
ئازه‌ربایجانی
سه‌روو(باکۆ)
به سه‌رکردایه‌تی
میر جه‌عفه‌ری
باقرۆف
که له ژێر
په‌رده‌ی
خزمه‌ت به
ئامانجه‌کانی
یه‌کێتی
سۆڤیه‌تدا بۆ
لکاندنه‌وه‌ی
به‌شی
خواروو(ئازه‌ربایجانی
ڕۆژهه‌ڵات و
ڕۆژئاوا له
ئێران) و دامه‌زرانی
ئازه‌ربایجانی
یه‌کپارچه
به‌ڕێوه‌ده‌چوو.
سێهه‌میان:
هه‌ڵوێست و
سیاسه‌تی
هێزه‌کانی
سۆڤیه‌ت له
ئێران و ئازه‌ربایجان
که سه‌ره‌ڕای
هه‌بوونی چه‌ند
هێڵ و لایه‌نی
جیاواز
تێیاندا، به
تێکڕایی
خوازه‌ری ئه‌وه‌بوون
که ئارامی و
هێمنایه‌تی
ناوچه
بپارێزرێ و به‌ر
به گێره‌شێوێنی
و به‌لبه‌شۆی
عه‌شیره‌یی
بگیرێ.
که‌وابوو،
له بارودۆخ و
هه‌لومه‌رجێکی
ئاوا ناسک و
ئه‌سته‌مدا،
شکاندنی هه‌موو
دێزه و گۆزه‌کان ده سه‌ری
ڕێبه‌رێکی
لێهاتووی وه‌ک
«قازی محه‌مه‌د»
که گوایه له
سه‌ره‌تای
هاتنی
بارزانییه‌کان
تووشی ساوه‌ساو
و که‌مته‌ر خه‌می
بووه و بایه‌خێکی
ئه‌وتۆی پێ نه‌داون،
بیروبۆچوونێکی
ناڕه‌وایه.
به‌هه‌رحاڵ،
دوای ئه‌وه‌یکه
له ڕۆژی 2ی
ڕێبه‌ندانی 1324
ی هه‌تاوی(22ی
ژانڤییه‌ی 1946)
کۆماری
کوردستان له
چوارچرای
مهاباد ڕاگه‌یێندرا،
«مه‌لا مسته‌فای
بارزانی» له
لایه‌ن «قازی
محه‌مه‌د»ه‌وه
به شێوه‌ی ره‌سمی
بۆ مهاباد
بانگهێشتن
کرا که هه‌واڵی
ئه‌و سه‌ردانه
له ڕۆژنامه‌ی
کوردستان
(ژماره21،
ڕێکه‌وتی 11-12-1324)
دا به‌م جۆره
باسکراوه:
«جه‌نابی
مه‌لا مسته‌فا
قائیدی کوردی
بارزان ڕۆژی
9ی 12ی 1324 ساتی 5ی
پاش نیوه‌رۆ
واریدی مه‌هاباد
بوو. وه‌ختێ
گه‌یشته نێو
باغان ئه‌ندامه‌کانی
کۆمیته‌ی مه‌رکه‌زی
پێشوازییان
لێ کرد. وه‌ختێ
مه‌لا مسته‌فا
له چۆمی په‌ڕییه‌وه
به
ئیحتیڕامی ئه‌ندامه‌کانی
کۆمیته‌ی مه‌رکه‌زی
د‌ابه‌زی، له‌م
کاته‌دا
کۆمیته‌ی مه‌رکه‌زی
هه‌نگاویان
توندتر کرد و
له قه‌راخ
چۆمی پێک گه‌یشتن،
برای خۆشه‌ویست
سه‌دیق حه‌یده‌ری
مه‌راسیمی به
خێرهاتنی به
جێ هێنا و هه‌موو
ئه‌ندامه‌کانی
کۆمیته‌ی مه‌رکه‌زی
به مه‌لا
مسته‌فا
ناساند و ئه‌ویش
ده‌ستی له
ناو ده‌ستی هه‌مووان
نا و له
نیهایه‌تی
خۆشی‌دا بۆ
کانگای حیزبی
دێمۆکرات
هاتن و له
ساڵۆنی ئه‌نجومه‌نی
فه‌رهه‌نگی
دانیشتن.
له ساتی 6
حه‌زره‌تی
پێشه‌وای
کوردستان به
پێی (القادم
یزار) ته‌شریفی
بۆ کانگا هات
و مولاقاتی ده‌گه‌ڵ
مه‌لا مسته‌فا
فه‌رموو. له‌و
وه‌خته‌دا
محه‌مه‌د ئه‌فه‌ندی
خیتاب به حه‌زره‌تی
پێشه‌وا،
خیتابێک که
وێنه‌ی
ئیحساساتی قه‌لبی
مه‌لا مسته‌فا
بوو له خسووس
خۆده‌پێناونانی
کوردی بارزان
و ده‌ربه‌ده‌ری
ئه‌م قه‌ومه
نه‌جیبه له
ڕێی سه‌ربه‌ستی
کوردستاندا
خوێنده‌وه و
جه‌نابی پێشه‌واش
وه‌ڵامی دانه‌وه
و ئه‌وانی بێ
ئه‌ندازه به
حکوومه‌تی
کوردستان و
حیزبی
دێمۆکرات
ئومێده‌وار
کرد.
پاشان حه‌زره‌تی
پێشه‌وا ته‌شریفی
برده ساڵۆنی
تایبه‌تی خۆی
ئه‌نجا مه‌لا
مسته‌فا به
حزوری شه‌ڕه‌فێاب
بوو و ، ماوه‌ی
دوو سات خه‌ریکی
گفتوگۆ بوون.
مه‌لا مسته‌فا
پیاوێکی
سیاسی و زه‌عیمی
کوردی
بارزانه له
ڕێی سه‌ربه‌ستی
کوردستاندا
زۆری مه‌ینه‌ت
کێشاوه.
دوژمنانی
کوردستان ئه‌و
و ته‌واوی ئێل
و عه‌شیره‌تی
وییان به
گوناهی
ئازادیخواهی
ده‌ربه‌ده‌ر
و له نیشتمانی
خۆشه‌ویستیان
وه‌ده‌رناوه.
زاتی ناوبراو
بێجگه له‌وه‌ی
قائیدێکی به‌رزه،
پیاوێکی زانا
و تێگه‌یشتووه،
موته‌مه‌دین
و نیشتمانپه‌رسته
و ته‌مه‌نی له
حدودی
چل‌وپێنج ساڵ
دایه.» (به
ڕێنووسی
گزینگ
نووسراوه‌ته‌وه).
هه‌روه‌ک
مێژوو بۆمان
باسده‌کا و
پیره پیاوه‌کانیش
گێڕاویانه‌ته‌وه
هیچ چاوپێکه‌وتن
و پێشوازییه‌ک
تا ئه‌و کاته‌ــ
ئه‌ویش به
شێوه‌ی ره‌سمی
و سیاسی، ئه‌وه‌نده‌ی
ئه‌و دیداره
که مانا و
نێوه‌رۆکێکی
یه‌کگرتنه‌وه
و یه‌کگرتووانه به به‌شه
لێکدابڕاوه‌کانی
کوردستان ببه‌خشێ،
گرینگی و بایه‌خی
پێنه‌دراوه.
«مه‌لا
مسته‌فای
بارزانی»ا و
به‌شێک له ئه‌فسه‌رانی
هاوڕێی، له
ته‌واوی
ڕۆژانی 11 و 12 و 13ی
مانگی ڕه‌شه‌مه(1324
ــ 1946) دا، سه‌ردانی
بنکه‌ی هێزی
کوردستان،
چاپخانه‌ی
کوردستان ، مه‌دره‌سه
و ئیداره‌کانی
کوردستان و هه‌روه‌ها
بنکه‌ی هه‌یئه‌تی
ره‌ئیسه‌ی
میللی
کوردستان ده‌کا
و، لای
ئێواره‌ی
ڕۆژی ئاخر، جارێکی
دیکه خۆی و
چه‌ند ئه‌فسه‌ری
هاوڕێی ده‌چنه‌وه
لای پێشه‌وا
قازی و دوای
نیوسه‌عات
گفتوگۆی
تایبه‌تی ده‌گه‌ڕێنه‌وه
شوێنی خۆیان.
«مه‌لا
مسته‌فای
بارزانی» له‌و
کاته‌وه که
به گوێره‌ی
ده‌رچوونی
بڕیارێک له‌لایه‌ن
کۆمیته‌ی مه‌رکه‌زی
حیزبی
دێمۆکرات و
حکوومه‌تی
کۆماری
کوردستان،
وێڕای سێ که‌سایه‌تی
دیکه (محه‌مه‌د
حوسێنی سه‌یفی
قازی، ئه‌مه‌رخانی
شکاک|شه‌ریفی،
حه‌مه‌ره‌شید
خانی بانه|
قادرزاده)
پله‌ی ژه‌نه‌ڕاڵی
پێده‌بخشرێ،
به‌و په‌ڕی
چالاکی و له
خۆبوردووییه‌وه
به خۆی و
هێزه‌که‌ی له
چاره‌نووسی
سیاسی و
سه‌ربازیی
ئه‌و کۆماره
ساوایه‌دا به‌شدار
ده‌بێ.
شیاوی
ئاماژه
پێکردنه که
به‌شێکی زۆری
ڕێکخستن و
شاره‌زایی سه‌ربازیی
هێزی پێشمه‌رگه
و هێزی میللی
کوردستان، به
به‌شداریی
چالاکانه‌ی
هێزی
بارزانییه‌کان
و به‌تایبه‌ت
ئه‌و ئه‌فسه‌ره
کوردانه‌ی که
ده‌رچووی
زانکۆی ئه‌فسه‌ریی
بوون به‌دی دێ
و کامڵ ده‌بێ.
هه‌ربۆیه
له سه‌ره‌تای
مانگی بانه‌مه‌ڕی
1325دا، له سه‌رداوای
پێشه‌وا
قازی، هێزی
بارزانییه‌کان
له ڕیزی هێزی
میللی
کوردستاندا
ڕێکده‌خرێن
و، پاشان به
فه‌رمانی ژه‌نه‌ڕاڵ
بارزانی
نزیکه‌ی هه‌زار
بارزانی بۆ
پێشمه‌رگایه‌تی
بانگ ده‌کرێن
و له 4 لکی سه‌ربازیی
و به چه‌کی
تازه‌وه ڕه‌وانه‌ی
به‌ره‌ی سه‌قز
ده‌کرێن.
ــ حکومه‌تی
کوردستان،
ڕێبه‌ندانی 1324
ـ سه‌رماوه‌زی
1325، کورد له گه‌مه‌ی
سۆڤێتی دا، نه‌وشیروان
مسته‌فا ئه‌مین،
لاپه‌ڕه‌کانی
175ـ180.