جه‌سته‌یه‌ک
له به‌رد و
دڵێک له به‌فر
•که‌ژاڵ
ئیسماعیل
زریانێک..
ڕێگه
به ڕه‌وی چه‌پکێ
هه‌ور نادات
ئاسمان
ساماڵ بێت
وه‌ک
گێژه‌ڵووکه‌یه‌کی
سه‌رلێشێواو
به‌رۆکی
نه‌رمه گڵه‌کان
ئه‌گرێت و
به‌ره‌و
جوگرافیاییه‌کیان
ئه‌بات
باران
له
فه‌رهه‌نگیدا
نه‌نووسراوه
وشکه‌ڵستانێکه
و
تابڵۆکانی
ئه‌م مێژووه
تێیدا
بوونه هه‌ڵمێکی
بێڕه‌نگ و
باڵنده‌یه‌کی
بێده‌نگ
زریانێک..
گوڵه
خۆری له خاچ
داوه و
په‌نجه‌کانی
سه‌مفۆنیایه‌ک
سه‌ر
ئه‌بڕێت
ڕێگه‌نادات..
چرپه
سیحراوییه‌کان
بکرێنه‌وه
به
گوێی
خامۆشیدا
نه
ڕێ به فه‌رهاد
ئه‌دات
سه‌فه‌ر
بۆ عه‌شقی
شیرین بکات و
نه
گڕی دڵی
«نالی»یه‌ک
به
شه‌ماڵی
هه‌ناسه‌ی
«مه‌حبووبه»یه‌ک
بکوژێته‌وه
زریانێک..
بۆته
ته‌متونێكی لێڵ
و
هیوا
وه‌نه‌وشه‌ییه‌کان
ده‌نێته
به‌رزه‌خی
بێئاکامییه‌وه
وه‌کو
جه‌سته‌یه‌کی
بێ هه‌ست
له
ژێر سێبه‌ری
تاوانه‌کانی
فیرعه‌ونا
له‌نگه‌ر
ئه‌گرێت
ڕێگه
به شه‌پۆلی
گوڵه
سونبوله‌کان
نادات
به
ده‌م ختووکه‌ی
نه‌سیمێکه‌وه
خه‌ونه
ڕه‌نگاڵه‌ییه‌کان
ببینن
و
له
سه‌ر گۆنای ده‌شته‌کانی
حه‌ز
ماچ
بچننه‌وه
زریانێک..
بۆته
دیوه‌زمه‌یه‌کی
قه‌زه‌م و
هێلانه‌ی
له
سه‌ر برژۆڵه‌جووتبووه‌کانی
ئه‌ستێره‌یه‌ک
دروست کردووه
له
په‌نا شیوه‌نی
ماته‌مێکا
بۆته
په‌یکه‌ر.. یا
بۆخۆی
په‌یکه‌رێکه
له زریان؟
چون
ئه‌و
زریانه
جه‌سته‌یه‌که
له به‌رد و
دڵێکه
له
به‌فر..!
10-10-2005
• • •