چاوپێکه‌وتنى
گۆڤارى (لڤین)
له‌گه‌ڵ
دکتۆر نورى
تاڵه‌بانى
له
په‌راوێزى ئه‌و
سیمیناره‌ى
له که‌رکووک
له رۆژانى 4 و 5
و 6ى کانوونى
دووه‌مى 2006 به‌سترا
بۆ کۆڵینه‌وه‌ى
له‌سه‌ر
شیعره‌کانى"ئه‌سیرى"،
سۆران مامه
حه‌مه په‌یامنێرى
(لڤین) ئه‌م
چاوپێکه‌وتنه‌ى
له‌گه‌ڵ
دکتۆر نورى
تاڵه‌بانى ئه‌نجامدا.
پرسیارى یه‌که‌م:
ئایا پێتان
وایه "ئه‌سیرى"
توانیویه‌تى
دڵسۆزى و خه‌بات و
شۆرشگێرى که‌رکووکیان
وه‌ک خۆى
بخاته سه‌ر
کاغه‌ز و له شیعره‌کانیدا
ره‌نگ بده‌نه‌وه؟
وه‌ڵام: ئه‌م
سیمیناره که
بۆ یادکردنه‌وه‌ى
"ئه‌سیرى"
شاعیرى که‌رکووک
رێکخراوه
جێگاى
سوپاسگوزارى
هه‌موو لایه‌که،
ئومێده‌وارین
ئه‌م جۆره
سیمینارانه
به‌رده‌وام بێ له که‌رکووک
رێکبخرێن،
چونکه تام و
ماناى تایبه‌تى
خۆى هه‌یه. ئه‌سیرى
پێش ئه‌وه‌ى
بیر له شاره‌که‌ى
خۆى بکاته‌وه،
بیرى له نه‌ته‌وه‌که‌ى
کردووه‌ته‌وه‌و
هه‌میشه هه‌وڵیداوه
گیانى نه‌ته‌وه‌په‌رستى
له‌نێو گه‌له‌که‌ى
بڵاوبکاته‌وه. به‌شى
هه‌ره زۆرى
شیعره‌کانى
ئه‌و که‌ڵه
شاعیره
بریتین له
ئامۆژگارى بۆ
لاوان و هه‌وڵدان
بۆ چه‌سپاندنى
سۆزى نیشتمان
په‌روه‌رى له
ده‌روونیان. ده‌مێکه
قه‌سیده به‌ناوبانگه‌که‌ى
ئه‌سیرى سه‌باره‌ت
به خۆشه‌ویستى
خاکى
کوردستان له‌به‌رم
کردووه که
سه‌ره‌تاکه‌ى
به‌م به‌یته
ده‌ستپێده‌کات:
بێره
کوردستان عه‌زیزم
گــــه‌ر تۆ
سه‌یرانت ده‌وێ
بت
به‌مه قه‌ندیل
ئه‌گه‌ر
گوڵزارى
کوێستانت ده‌وێ
دڵسۆزى
ئه‌م شاعیره
بۆ که‌رکووک
هیچ گومانێکى
تێدا نییه،
چونکه رۆڵه‌یه‌كی
دڵسۆزى ئه‌م
شاره بووه. له سه‌ره‌تاى
ده‌ستپێکردنى
به
بڵاوکردنه‌وه‌ى
شیعره‌کانى
له رۆژنامه‌و
گۆڤاره‌کاندا،
نازناوى "که‌رکووکى"
بووه.
خۆزگه ئه‌و
قه‌سیده‌ى که باس
له مێژووى که‌ركوو‌ک ده‌کات
له‌جێگایه‌كی به‌رچاو
له مه‌ڵبه‌نده
رۆشنبیرییه‌کانى
که‌رکووک
به‌خه‌تێکى
گه‌وره بنووسرێته‌وه‌و
هه‌ڵواسرێ تاکوو
لاوان چاویان
پێ بکه‌وێ. له‌و قه‌سیده‌دا
که‌رکووک و
کفرى به "ئه‌لزاس"
و "لۆرێن" ده‌شوبهێنێ که
دوو ناوچه‌ى
ده‌وڵه‌مه‌ن
له ئه‌وروپان و که‌وتوونه‌ته
نێوان فه‌ره‌نساو
ئه‌ڵمانیا،
به‌ڵام له‌به‌ر
سامان و خاکى
به به‌ره‌که‌تیان،
چه‌ند شه‌رى
گه‌وره له
نێو فه‌ره‌نساو
ئه‌ڵمانیا هه‌ڵگیرساون
بۆ ده‌ستگرتن
به‌سه‌ریاندا. ئه‌سیرى
ئه‌و دوو
ناوچه‌یه‌ى
شوبهاندووه
به نیشتمانه‌که‌ى،
چونکه
کوردستانیش
له‌به‌ر خاک و
سامانه‌که‌ى،
ده‌وڵه‌تانى
ناوچه‌که هه‌میشه
هه‌وڵى
داگیرکردنیان
داوه.
له ساڵى 1967 که
خه‌ریکى
دکتۆرا وه‌رگرتن
بووم له
زانکۆى
پاریس، جارێک
به‌سه‌فه‌ر
له‌گه‌ڵ (ژان
پیێر ڤییه‌نۆ)
سکرتێرى
کۆمیته‌ى
هاوکارى فه‌ره‌نسى
– کوردى
چووینه شارى
"ستراسبورگ"ى
پایته‌ختى ئه‌و
دوو ناوچه‌یه
بۆ چاوپێکه‌وتنى مامۆستایه‌كی
ناودارى
زانکۆى ئه‌و شاره
که زۆر دۆستى
کورد بوو. پرسیارى
هۆى ئه‌و شه‌رانه‌م لێ‌كرد له
نێو فه‌ره‌نساو
ئه‌ڵمانیادا
ررویانداوه،
زۆرم لاسه‌یر
بوو که گوتى
وڵاتى ئێمه‌ش
وه‌ک کوردستان
له‌به‌ر
سامانه‌که‌ى
ئه‌و شه‌ڕانه‌ى
له‌سه‌رکراوه! پاشان
گوتی ئه‌م
وڵاته هى
خۆیانه، نه
به‌شێکه له
فه‌ره‌نساو
نه له ئه‌ڵمانیا،
زمانه‌که‌شمان
تایبه‌ته به
خۆمان، نه فه‌ره‌نسی یه‌و
نه ئه‌ڵمانى.
شاعیرێکى
وه‌ک ئه‌سیرى
له‌و سه‌رده‌مه‌دا
باس له‌و دوو
ناوچه‌یه
بکات و بیانشوبهێنێته
که‌رکووک و
کفرى چاکترین
به‌ڵگه‌یه
که چه‌ند
شاره‌زاى
مێژووى گه‌لانى
تر بووه‌و
نیشتمانه
داگیرکراوه‌که‌ى
شوبهاندووه
به‌و وڵاتانه‌ى
وه‌ک
کوردستان له‌به‌ر
سامانه‌که‌یان،
داگیرکراون. هه‌موو
ده‌زانین که یه‌كێ له
هۆیه سه‌ره‌كییه‌کانى
دابه‌شکردنى
کوردستان له‌پاش
جه‌نگى
جیهانى یه‌که‌م
سامانه‌که‌ى
بووه، به‌تایبه‌تى
سامانى نه‌وت
له که‌رکووک. ئێستاش
له‌به‌رچاوچڵێسى
ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كان
و ده‌وڵه‌تانى
ناوچه‌که و
عه‌ره‌بى
عێراق هه‌موو
هه‌وڵده‌ده‌ن
كه‌ركووك له
کوردستان داببڕن، چونکه
چاویان له
سامانه‌که‌یه‌تى.
ئه‌سیرى
شاره‌زا له
ژیانى خه‌ڵکى كه‌ركووك،
شیعره‌کانى
ته‌رخانکردبوو
بۆ روونکردنه‌وه‌ى
بارى سیاسی
و
کۆمه‌ڵایه‌تیى
له‌و شاره‌دا،
له‌گه‌ڵ
بڵاوکردنه‌وه‌ى
گیانى نه‌ته‌وه‌په‌رستى
له‌ناو
لاوان‌دا. وه‌ک فه‌قێ
ئه‌سیرى گه‌شتێکى
زۆرى به شار‌و
دێهاته‌کانى
کوردستاندا
کردووه‌و بۆ
ماوه‌یه‌کیش
چووه‌ته ئه‌سته‌مووڵ و له‌وێ
چاوى به گه‌وره
پیاوانى
کوردى
دانیشتووانى
ئه‌و شاره که‌وتووه. پاش گه‌رانه‌وه‌ى
بۆ كه‌ركووك،
خه‌ریکى
ئامۆژگارى
هاوڵاتییانى
بووه‌و گیانى
نیشتمان په‌رستى
له نێوانیاندا
بڵاوکردووه‌ته‌وه،
هه‌روا مێژوو و جۆگرافیاى
کوردستانى بۆ
لاوان به
شیعر روون
کردووه‌ته‌وه.
ده‌بێ ئه‌وه‌ش
له‌بیر نه‌که‌ین
که ئه‌سیرى
پیاوی ئاین و
شێخى ته‌ریقه‌ت
بووه، به‌ڵام
هه‌وڵیداوه
خۆشه‌ویستى
دین و خاک به
یه‌که‌وه
ببه‌ستێ، له‌و
کاره‌یدا
تاراده‌یه‌کى
باش سه‌رکه‌وتوو
بووه.
پرسیارى دووه‌م:
رات به‌رامبه‌ر
ئه‌م
فێستیڤاڵه چییه؟
وه‌ڵام: ئه‌مرۆکه
یه‌که‌م رۆژى
فێستیڤاڵه‌که‌یه
که تێیدا جگه
له ئاهه‌نگى
کردنه‌وه‌ى،
چه‌ند بابه‌تێکى
به پێز پێشکه‌ش
کران و به‌شێک
له به‌شداربووان
ده‌وڵه‌مه‌ندتریان
کردن به راوبۆچوون
و تێبینییه‌کانیان. خۆشحاڵم
که چاوم به
چه‌ند ئه‌دیب
و شاعی رو
رووناکبیرێکى
كه‌ركووك که‌وت
که ده‌مێک
بوو چاوم
پێ نه‌که‌وتبون. ئومێده‌وارم
رێکخسنى ئه‌م
جۆره
سیمینارانه
به‌رده‌وام
بن، به‌ڵام
روو ده‌که‌مه
به‌رپرسیارانى
کوردستان و
داوایان
لێ
ده‌که‌م
ئاورێک له‌م
هۆڵه بده‌نه‌وه
که ئه‌م
سیمیناره‌ى
تێدا به‌ستراوه،
چونکه
پێویستى به
چاکسازى هه‌یه،
مه‌به‌ستم
لێره‌دا
"چاکسازى
سیاسى" نییه!
پرسیارى
سێیه‌م: راتان چییه
به‌رامبه‌ر
به سیاسیانى
عه‌ره‌ب که
کاتێک
پێویستیان به‌هه‌ما
هه‌نگى کوردده‌بێ
دێنه
کوردستان؟
وه‌ڵام: له ماوه‌ى
ساڵانێکى زۆر
له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک
له لایه‌ن و گرووپه
سیاسییه‌کانى
ئۆپۆزیسیۆنی
عێراقی پێکه‌وه
کارمان ده‌کرد
دژ به رژێمى
به‌عسى، به‌ڵام
بۆم ده‌رکه‌وت
به‌شێکى زۆریان
له‌ناخه‌وه
دۆستى کورد
نین. هه‌ڵوێستى
راسته‌قینه‌یان
کاتێ ده‌رده‌که‌وێ
که
پرسیاریان لێ بكه‌یت هه‌ڵوێستیان
ده‌رباره‌ى
سیاسه‌تى به‌عه‌ره‌بکردن
له ناوچه‌ى كه‌ركووك
چییه، ئه‌وه
پێوارێکى
چاکه بۆ
تاقیکردنه‌وه‌یان!
ئه‌و لایه‌ن و
گرووپانه‌ى
که سیاسه‌تى
به عه‌ره‌بکردنیان
مه‌حکووم نه‌ده‌کرد
به دۆستى
کوردم نه‌ده‌زانین. به‌ڵام
به‌شێک له چه‌پره‌وکان
و چه‌ند که‌سانێکى
لیبرالى وه‌ک
دکتۆر حه‌سه‌ن
چه‌له‌بى ده‌چنه
خانه‌ى ئه‌و
که‌سانه‌ى که
ئه‌م سیاسه‌ته‌یان
مه‌حکووم
ده‌کرد.
پێم باشه
لێره‌دا
ئاماژه بۆ چه‌ند
رووداوێک بکه‌م
سه‌باره‌ت به
هه‌ڵوێستى ئه‌و
لایه‌نانه‌ى
که جاران
خۆیان به ئۆپۆزیسیۆنی
عێراقى ده‌زانى. له
ساڵى 1995 له
سوێد کتێبه‌که‌م
به زمانى عه‌ره‌بى
(منتقه
کرکوک و
محاولات
تغییر واقعها
القومى) چاپ‌کرا. پێم باش
بوو به‌رپرسیارانى
لایه‌ن و گرووپه
سیاسییه‌کانى
ئۆپۆزیسیۆنی
عێراقى له
بریتانیا
چاویان پێی
بکه‌وێت،
بۆیه زیاتر
له 30 دانه‌م
به پۆست بۆ
ناردن.
پاش ماوه‌ێکى
تر که چاوم پێ ده‌که‌وتنه‌وه،
هیچیان باسى
کتێبه‌که‌یان
نه‌ه‌کرد،
بۆیه بۆ ئه‌وه‌ى
بزانم کتێبه‌که‌یان
به‌ده‌ست گه‌یشتووه،
پرسیارم لێ ده‌کردن
ئایا کتێبه‌که‌یان
به‌ده‌ست گه‌یشتووه
یان نا؟
هه‌ستم کرد
زۆریان ناره‌حه‌ت
بوون له ناوه‌رۆکى
کتێبه‌که، كاتێ پرسیارى
راو
بۆچوونیانم
ده‌کرد، هه‌ندێکیان
پێیان خۆش نه‌بوو
هه‌تا ئه‌و
پرسیاره‌یان لێ بکه‌م.
لێره‌دا
هه‌ر بۆ نوکته
ده‌یگێرمه‌وه،
جارێکیان له
کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا
چاوم به کۆنه
ئه‌فسه‌رى
عێراقى عه‌زیز
قادر سه‌مانچى
که‌وت که
نوێنه‌رى به‌ره‌ى
تورکمانى بوو
له
بریتانیا،
پرسیارىلێ کردم
کتێبه‌که‌م
له كوێ
ده‌ستى
ده‌که‌وێت،
چونکه له
کتێبخانه‌کانى
له‌نده‌ن ده‌ستى
نه‌که‌وتبوو. داواى
ئه‌دره‌سیم لێ کرد و
به پۆست
کتێبه‌که‌م
بۆ نارد پاش
نووسینى چه‌ند
وشه‌یه‌كی
جوان له‌سه‌رى. پاش دوو
هه‌فته‌ى تر
له کۆبوونه‌وه‌یه‌كی تر
رووبه‌رووم
بووه‌وه، به‌ڵام
رووى به‌ولادا
کرد! له‌و
رۆژه‌وه ئه‌و
کابرایه وه‌ک
دوژمن ته‌ماشام
ده‌کات!
به‌شێک
له‌به‌رهه‌ڵستکارانى
رژێمى به‌عسى
که خۆیان به
پێشکه‌وتنخواز
ده‌زانى ده‌یان
گوت ئه‌و خه‌ڵکانه‌ى
له كه‌ركووك
نیشته‌جێ
کراون
ماوه‌یه‌كی
زۆره له‌وێ
ده‌ژین و
منداڵیان له‌وێ
گه‌وره‌بووه،
چۆن ده‌بێت
داوایان لێ
بكرێت بگه‌رێنه‌وه
بۆ ئه‌و
جێگایانه‌ى
لێوه‌ى
هاتوون!
پرسیام لێ
ده‌کردن
بۆچى هه‌مان
هه‌ڵوێستیان
نییه به‌رامبه‌ر
فه‌له‌ستینییه
ده‌رکراوه‌کان،
که منیش وه‌ک
ئێوه
پشتگیرى له
گه‌رانه‌وه‌یان
ده‌که‌م بۆ سه‌ر
خاکى خۆیان،
به‌ڵام زۆر
ناره‌حه‌ت ده‌بوون
که سیاسه‌تى
رژێمى به‌عسیم
ده‌شوبهانده
سیاسه‌تى ئیسرائیل
له فه‌له‌ستینى
داگیرکراو! ماوه‌یه‌ک
پاش ده‌رچوونى
ئه‌و کتێبه،
مه‌قاله‌یه‌كی
درێژ له
ئۆرگانى
حیزبى (یه‌کیه‌تى
ئیسلامى
تورکمانى
عێراقى)
بڵاوکرایه‌وه
تێیدا
هێرشێکى زۆر
کرابووه سه‌ر
کتێبه‌که و
نووسه‌ره‌که‌ى!
پاش چه‌ند هه‌فته‌یه‌کى
تر هه‌مان ئه‌و
مه‌قاله له
ئۆرگانى
حیزبى ده‌عوه‌ى
ئیسلامى
عێراقى که له
سوریا ده‌رده‌چوو،
بڵاوکرایه‌وه. کاک
کامه‌ران فه‌رهادى
که له
سویسرا ده‌ژیت
وه‌ڵامى
دابوونه‌وه‌و
دانه‌یه‌ك له‌و
وه‌ڵامدانه‌وه‌ى
بۆ ناردم، به‌ڵام
هه‌ردوو
رۆژنامه‌که
ره‌ده‌که‌یان
بۆ بڵاو نه‌کرده‌وه.
له
ته‌موزى ساڵى
2002 سیمینارێک
له به‌رلین
به‌سترا بۆ
کۆڵینه‌وه
سه‌باره‌ت به
مه‌سه‌له‌ى كه‌ركووك. له‌و
سیمیناره‌دا
بابه‌تێکم
پێشکه‌ش کرد
له‌ژێر ناوى"
هه‌ڵوێستى
لایه‌نه سیاسییه‌كانی
ئۆپۆزیسیۆنی
عێراقى سه‌باره‌ت
به مه‌سه‌له‌ى
كه‌ركووك"
تێیدا ئاماژه‌م
بۆ هه‌ڵوێستى
هه‌مولایه‌کیان
کردووه. به‌شێک
له‌و لایه‌نانه‌ى
که ئه‌مرۆ
حوکمى
عێراقیان به
ده‌سته‌وه‌یه،
هه‌رگیز
سیاسه‌تى به‌عه‌ره‌بکردنى
كه‌ركووكیان
مه‌حکووم
نه‌کردووه،
که‌چى
داوایان لێ ده‌کرێ
ماده‌ى 58 جێبه‌جێ بکه‌ن! له 28ی
مانگى دیسه‌مبه‌رى
2005 سه‌ید عه‌بدولعه‌زیر
حه‌کیم هاته
په‌رله‌مانى
کوردستان و
پێم گوت ئه‌و
لایه‌نانه‌ى
سیاسه‌تى به
عه‌ره‌بکردن مه‌حکووم
ناکه‌ن
ناتوانن ماده‌ى
58ى قانوونى
کاتى جێبه‌جێ بکه‌ن،
چونکه باوه‌ریان
به سرینه‌وه‌ى
ئاسه‌وارى ئه‌و
سیاسه‌ته
نییه، که‌سێکیش
باوه‌ڕی به
کارێک نه‌بێ ناتوانێ ئه‌و
ماده قانوونییه
جێبه‌جێی
بکات که بۆ
چاره‌سه‌رکردنى
دانراوه. له‌راستیدا
ئاسایی کردنه‌وه‌ى
بارى كه‌ركووك ده‌بێ
له‌لایه‌ن که‌سانێکه‌وه
بکرێت که
باوه‌ریان به
سیاسه‌تى به
عه‌ره‌بکردن نه‌بێ.
پرسیارى
چواره‌م: تا
چه‌ند گه‌شبینى
به‌رامبه‌ر
به ئاینده‌ى كه‌ركووك
به‌شێوه‌ێکى
واقیع بینانه؟
وه‌ڵام: هه‌میشه
گه‌ش بین بوم
له ژیاندا،
هه‌تا له
رۆژه ره‌شه‌کانیشدا،
چ سه‌باره‌ت
به كه‌ركووك
بىَ
یان به پاشه
رۆژى
کوردستان. بۆ
مێژوو ده‌یگێرمه‌وه،
له‌پاش راپه‌رینى
به‌هارى 1991
یاداشتێکم
پێشکه‌ش به
سه‌رکردایه‌تى
سیاسى به‌ره‌ى
کوردستانى
کرد سه‌باره‌ت
به بارى ناهه‌موارى
زانکۆى سه‌لاحه‌دین
له‌و سه‌رده‌مه‌دا. له‌و
یاداشتنامه‌دا
پێشنیازم
کردبوو
چاکتره جارێ
بیر له کردنه‌وه‌ى
زانکۆیه‌کى نوێ نه‌کرێته‌وه
پێش ئه‌وه‌ى
بارى زانکۆى
سه‌لاحه‌دین
چاک نه‌کرێت. له‌و
یاداشته‌دا
پێشنیازم
کردبوو ناوى
زانکۆى سه‌لاحه‌دین
بکرێت به
زانکۆى
کوردستان و ئه‌و
کۆلێجانه‌ى
سه‌ر به
دیراساتى
ئینسانین،
بیانگوازنه‌وه
بۆ سلێمانی که
هه‌میشه مه‌ڵبه‌ندى
ئه‌ده‌ب و
زمان و
رۆشنبیرى
بووه، تاکوو
له ئاینده‌دا
ئه‌و چه‌ند
کۆلێجه
بکرێنه بنه‌ما
بۆ دامه‌زراندنى
زانکۆیه‌کى
تایبه‌ت به
دیراساتى
ئینسانى له
سلێمانی.
کۆلێجى
کشتوکاڵ له
زانکۆى سه‌لاحه‌دین
که رژێمى به‌عسى
داىخستبوو،
پێشنیهادم
کردبوو له
دهۆک بکرێته‌وه
تاکوو له‌ئاینده‌دا بکرێته
بنه‌ما بۆ
زانکۆیه‌کى
تایبه‌ت به
دیراساتى
کشتوکاڵ و
دارستان و تووتن. له‌و
یاداشتنامه‌یه‌دا
پێشنیهادى
دامه‌زراندنى
زانکۆیه‌کى
تێکنۆلۆجیم
له كه‌ركووك
کردبوو.
چه‌ند
دۆستێکم که
بیستبوویان
پێشنیهادى
کردنه‌وه‌ى
زانکۆیه‌كم له
كه‌ركووك
کردووه، به
بزه‌یه‌كی سه‌ر
لێوه‌وه
پێیان گوتم
وادیاره زۆر
به په‌ڵه‌ى
بۆ کردنه‌وه‌ى
زانکۆیه‌ک له
كه‌ركووك! له‌و ده‌مه‌دا
ئه‌و که‌سانه‌ى
بیریان له
ئازادکردنه‌وه
كه‌ركووك ده‌کرده‌وه
ژماره‌یان که‌م
بوو، به‌ڵام
هه‌میشه
ئازادکردنى كه‌ركووكم
له‌به‌رچاو
بووه، دوور بێ یان
نزیک، 12 ساڵ
زۆر نییه بۆ
ژیانى گه‌لێک،
خۆشبه‌ختانه
كه‌ركووك له
ئادارى 2003
رزگارکرا. ئه‌مرۆکه
له كه‌ركووك
زانکۆیه‌ک هه‌یه
هه‌رچه‌نده
بۆچوونى
تایبه‌تیم هه‌یه
سه‌باره‌ت به
کۆلێجه‌کانی و چه‌ند
بابه‌تێکى
تریش.
له پاش ئازادکردنى
كه‌ركووك بابه‌تێکم
به کوردى‌و
ئینگلیزى له‌سه‌ر
زانکۆى كه‌ركووك
بڵاوکرده‌وه
تێیدا
پێشنیهادى
چاکسازیم
تێداکردووه
به‌مه‌به‌ستى
به‌ره‌وپێشخستنى
له هه‌موو
روویه‌كه‌وه.
چاره‌سه‌رکردنى
پرسى كه‌ركووك
به‌نده به
هه‌ڵوێستى یه‌کگرتووى
سه‌رکردایه‌تى
سیاسى کورده‌وه. له‌پاش
رووخانى
رژێم له
ئادارى 2003 به
چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک،
له‌گه‌ڵ
دکتۆر جه‌بار
قادر و
دکتۆر ئازاد
شێخانى
یاداشتێکمان
ئاراسته‌ى سه‌رۆکى
هه‌ردوو
حیزبى سه‌ره‌کى
کوردستان
کرد، تێیدا
پێشنیهادى
دامه‌زراندنى
لیژنه‌یه‌کمان
کرد له چه‌ند
که‌سێکى
پسپۆر و
شاره‌زاى خه‌ڵکى
كه‌ركووك له‌گه‌ڵ
نوێنه‌رانى
حیزبه سیاسییه‌کانی
کوردستان که
ئه‌رکى سه‌ره‌کى
ئاماده‌کردنى
دیراسه‌ى
جۆراوجۆر بێ، ده‌رباره‌ى
کێشه‌کانى كه‌ركووك،
له‌گه‌ڵ پێشنیهادکردنى
پلان بۆ چاره‌سه‌رکردنیان.
پێشنیازى ئه‌وه‌شمان
کردبوو ئه‌و
لیژنه‌یه
تواناى
دروستکردنى
لیژنه‌ى تر‌ى هه‌بێ،
به‌داخه‌وه
داواکه‌مان
پشتگوێ خرا. ئه‌و
لیژنه‌یه‌ى
که پتر له
ساڵێکه
دروستکراوه
به سه‌رۆکایه‌تى
کاک حه‌مید مه‌جید
موسى پێویسته
هه‌موو لایه‌ک
پشتگیرى لێ بکات،
پێشنیاز ده‌که‌م
ژماره‌ى ئه‌ندامانى
که‌م بن و سه‌رۆکى
لیژنه‌که
نوێنه‌رى
حکومه‌تى
عێراق بێ
و
ئه‌ندامانى
تر‌ى یه‌کێکیان
نوێنه‌رى حکوومه‌تى
هه‌رێمى
کوردستان و ئه‌وى
تریان نوێنه‌رى
ئه‌نجومه‌نى
ئوستانى(پارێزگاى)
كه‌ركووك، له‌گه‌ڵ
دوو پسپۆر که
یه‌کێکیان له‌و
تورکمانانه بێ که باوه‌ڕی به جێبه‌جێ کردنى
ماده‌ى 58 هه‌یه. بریاره‌کانى
ئه‌و لیژنه‌یه
پێویسته
سیفه‌تى
ئیلزامیان هه‌بێ
تاکو هه‌موو
وه‌زاره‌ت و
ده‌زگاکانى
عێراقى و
کوردستانى
جێبه‌جێیان
بکه‌ن.
پرسیارى
پێنجه‌م:
پێتان وا نییه
کاربه‌ده‌ستان
و
لێپرسراوانى
کورد له كه‌ركووك
به‌هۆى مه‌سله‌حه‌تى
شه‌خسى و مه‌رامى
حیزبییه‌وه
نه‌یانتوانیوه
سه‌رکه‌وتوو
بن له ئه‌رکه
نه‌ته‌وایه‌تییه‌کانیاندا؟
وه‌ڵام: به‌رژه‌وه‌ندى
حیزب ده‌بێ
له‌پاش به‌رژه‌وه‌ندى
کورد بێ،
مه‌سه‌له‌ى كه‌ركووك
مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی یه و هى هه‌موو
کورده، ئه‌گه‌ر
به‌و گیانه‌وه
چاره‌سه‌رى
کێشه‌کانى كه‌ركووك
نه‌کرێت، به
دۆراوى دێنه‌ده‌ر. مه‌سه‌له‌ى
كه‌ركووك
جاروبار بۆ مه‌به‌ستێکى
تایبه‌ت به‌کارهاتووه،
بۆ نموونه له
پرۆژه‌ى ده‌ستوورى
هه‌رێمى
کوردستان که
له تشرینى
دووه‌مى 2002
ئاماده‌کراوه
پێشنیازکراوه
كه‌ركووك
بکرێته
پایته‌ختى هه‌رێمى
کوردستان.
برواناکه‌م
له‌م
کوردستانه‌دا
که‌سێک هه‌بێ
به‌قه‌د من
پشتگیرى له‌م
پێشنیهاده
بکات، به‌ڵام
ده‌زانم ئه‌و
پێشنیهاده
بۆ ته‌پوتۆزکردن
بووه،
چاکتره جارێ هه‌وڵى گه‌رانه‌وه‌ى
كه‌ركووك بده‌ین
بۆ سه‌ر
سنوورى هه‌رێمى
کوردستان، ئه‌وجا
باس له‌وه
بکرێت بکرێته
پایته‌ختى ئه‌و
هه‌رێمه. له‌سه‌ر
ئه‌رزى واقیع
له كه‌ركووك
یه‌ک رێزى و
یه‌ک هه‌ڵوێستى
له‌نێو
قاعیده‌ى هه‌ردوو
حیزبى سه‌ره‌کى
کوردستان به‌دى
ناکرێت.
هه‌ڵگرتنى
دروشمى گه‌وره
کێشه‌کان
چاره‌سه‌ر
ناکات، سه‌ره‌تاده‌بێ
قاعیده‌ى ئه‌و
دوو حیزبه به
گیانى یه‌ک
رێزىو ته‌بایی و یه‌ک هه‌ڵوێستى
په‌روه‌رده
بکرێن.
هه‌روا
پێویسته له
بودجه‌ى حکوومه‌تى
هه‌رێمى
کوردستاندا
مه‌بله‌غێكی
باش ته‌رخان
بکرێت بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى
ناوچه‌ى كه‌ركووك
و هه‌موو به‌شه‌کانى
تر‌ى کوردستان
که تا ئێستا
له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى
حکوومه‌تى
ناوه‌ندیدان. ئه‌م هه‌نگاوانه
ده‌بنه به‌ردى
بناغه بۆ گه‌رانه‌وه‌ى
كه‌ركووك و ئه‌و
ناوچانه‌ى تر
بۆ باوه‌شى
کوردستان.
پرسیارى شه‌شه‌م:
هه‌ڵسه‌نگاندنتان
بۆ بریاره
نابه‌جێیه‌کانى
ئیبراهیم جه‌عفه‌رى
تایبه‌ت به
زیادکردنى
نرخى سووته‌مه‌نى
له‌سه‌رتاسه‌رى
عێراق و
خۆپیشاندنه‌کانى
ئه‌م دواییه‌ى
كه‌ركووك
چییه؟
وه‌ڵام:
دوکتۆر
ئیبراهیم جه‌عفه‌رى
له‌وه‌ته‌ى
بووه به سه‌ره‌ک
وه‌زیرانى
عێراق نه
بارى ئه‌منى
له عێراقدا
به‌ره‌و باشى رۆیشتووه و
نه هه‌نگاو
نراوه بۆ
ئاسایی کردنه‌وه‌ى
بارى كه‌ركووك
به جێبه‌جێ کردنى
ماده‌ى 58 ى
قانوونى کاتى
به‌رێوه‌بردنى
ده‌وڵه‌تى
عێراق.
بریارى
زیادکردنى
نرخى سووته‌مه‌نى
چه‌ند رۆژێک
پاش ئه‌نجامدانى
هه‌ڵبژاردن
له 15ی کانوونى
یه‌که‌مى 2005 ده‌چێته
پاڵ بریاره
چه‌وته‌کانى
تر‌ى ئه‌و حکوومه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر
ئه‌و بریاره
پێش ئه‌نجامدانى
ئه‌و هه‌ڵبژاردنه
بدرابا،
ئاکامه‌کانى
به جۆرێکى تر
ده‌بوون، ئه‌وش
به‌ڵگه‌یه‌كی
تره که
دووروویى هه‌میشه
سیماى سیاسه‌تى
حکوومه‌تى
جه‌عفه‌رى
بووه.
هاتنى بۆ
کوردستان به مه‌به‌ستى
پاکانه‌کردن
بوو، چونکه
کارى به کورد
هه‌یه.
له‌م سه‌ردانه‌ى
بۆ کوردستان
هه‌وڵیدا
جۆره فیتنه‌یه‌کیش
دروست بکات له نێو
حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانى
کوردستان و ئه‌نجومه‌نى
ئوستانى(پارێزگاى)
كه‌ركووك و
چاره‌سه‌رکردنى
مه‌سه‌له‌ى كه‌ركووك
بخاته چوارچێوه‌ى
سه‌رفکردنى
مه‌بله‌غێ
پاره!
کورد هه‌میشه
ناسراوه به
دڵ سافى و خۆش
باوه‌رى که
زاکیره‌ى
کورته، به‌ڵام
سیاسه‌تمه‌دارانمان
نابێ به‌و
چه‌شنه هه‌ڵسوکه‌وت
له‌گه‌ڵ که‌سانێکدا
بکه‌ن که‌تا
دوینێ هه‌ر
خۆیان به‌خراپه
باسیان ده‌کردن
و تۆمه‌تی ئه‌وه‌یان
ده‌خسته
پاڵیان که به‌ئانقه‌ست
ماده‌ى 58 جێبه‌جێ ناکه‌ن!
سه‌باره‌ت
به‌و
خۆپیشاندانه‌ى
له‌م دواییه‌دا
له چه‌ند
شوێنێکى كه‌ركووك
روویاندا، من
خۆپیشاندان
به مافێکى ره‌واى
خه‌ڵک ده‌زانم
و پێویسته
کاربه‌ده‌ستان
بکۆڵنه‌وه
له داواکارییه‌کانیان
و هه‌وڵ بده‌ن
به زووترین
کات جێبه‌جێیان
بکه‌ن.
په‌نا بردنه
به‌ر توند‌و
تیژى بۆ چاره‌سه‌رکردنى
ئه‌و کێشانه
هه‌رگیز قه‌بوڵ
ناکرێت، به‌ڵام
پێویسته
خۆپیشاندان
هێمنانه
رێکبخرێت و که‌سێک
یان که‌سانێک
په‌نا نه‌به‌نه به‌ر
کارى
توندوتیژى که
هیچ ئاکامێکى
باشى لێ
ناكه‌وێته‌وه. وه‌ک
قانوونناسێک
ده‌ڵێم، هه‌موو
لایه‌ک ده‌بێ
په‌نا به‌رێته
به‌ر قانوون
بۆ چاره‌سه‌رکردنى
کێشه‌کانى،
ئه‌گه‌رچى تا
ئه‌مرۆکه‌ش
حوکمى قانوون
سه‌ره‌وه‌ر
نییه، نه له
كه‌ركووك و نه له به‌شى
زۆرى
جێگاکانى تر،
به‌ڵام
پێویسته هه‌موو
رێز له
قانوون بگرین
گه‌ر بمانه‌وێ وڵاته‌که‌مان
به‌ره‌و
پێشکه‌وتن
بروا.
پرسیارى حه‌وته‌م:
هیچ مه‌ترسییه‌ک
دێته ئاراوه
ئه‌گه‌ر
ئیبراهیم جه‌عفه‌رى
بۆ سه‌رۆک وه‌زیران
هه‌لبژێررێته‌وه؟
وه‌ڵام: خه‌ڵکى
کوردستان به‌گشتی و كه‌ركووك
به‌تایبه‌تى
به‌سه‌رهاتێکى
تاڵ و
ناخۆشیان له‌گه‌ڵ حکوومه‌تى
دکتۆر
ئیبراهیم جه‌عفه‌ری
هه‌یه، بۆیه
بروا ناکه‌م
ببێته‌وه به
سه‌رۆک
وه‌زیرانى
عێراق.
ئه‌و
ناکۆکییانه‌ى
له نێو لایه‌نه‌کانى
لیستى
ئیئتلافى
عێراقی هه‌ن
رێگا ناده‌ن
جه‌عفه‌رى
جارێکى تر
بکرێته‌وه
به
کاندیدکراوى
ئه‌و لیسته
بۆ وه‌رگرتنى
پۆستى سه‌رۆکایه‌تى
حکوومه‌تى
داهاتوى
عێراق.
جه‌عفه‌رى
بانگکرابوو
بۆ به‌شدارىکردن
له ئاهه‌نگى
کردنه‌وه‌ى
په‌رله‌مانى
کوردستان و
پاشتریش بۆ
ئاهه‌نگى
سوێندخواردن
له‌لایه‌ن سه‌رۆکى
هه‌رێمى
کوردستانه‌وه،
به‌ڵام بۆ هه‌ردووکیان
نه‌هات، به‌ڵام
که بینى لایه‌نى
کوردستانى
نایه‌وێ
بکرێته‌وه
به سه‌رۆک
وه‌زیران له
حکوومه‌تى
ئاینده‌دا،
هاته
کوردستان بۆ
چاوپێکه‌وتنى
سه‌رکرده‌کانى. ئه‌و
بۆچوونه‌ى که
ده‌ڵێ لایه‌نى
کوردستانى
مافى ئه‌وه‌ى
نییه
کاندیدکردنى
دکتۆرجه‌عفه‌رى
ره‌تبکاته‌وه
راست نییه. لایه‌نى
کوردستانى ده‌توانێ ئاگادارى
لیستى
ئیئتلافى
عێراقى بکاته‌وه
که ناتوانن
پشتگیرى له‌جه‌عفه‌رى
بکه‌ن، چونکه
کرده‌وه‌کانى
له‌ماوه‌ى ده
مانگى
رابوردوودا
دۆستانه نه‌بوون
و هاوکارى نه‌کردووه
بۆ چاره‌سه‌رکردنى
مه‌سه‌له‌ى كه‌ركووك
که کێشه‌ى سه‌ره‌کى
خه‌ڵکى
کوردستانه.
پرسیارى هه‌شته‌م:
بۆچى په‌رله‌مانى
کوردستان
خاوه‌نى
بریار نییه؟
وه‌ڵام:
خۆشحاڵم به
ئاراسته‌کردنى
ئه‌م پرسیاره‌و
هه‌وڵده‌ده‌م
لێره‌دا
راشکاوانه
وه‌ڵامى بده‌مه‌وه،
چونکه چه‌ند
جارێک
پرسیارى له‌م
شێوه‌یه
ئاراسته‌ى چه‌ند
په‌رله‌مانتارێک
کراوه، به‌ڵام
راشکاوانه
وه‌ڵام نه‌دراوه‌ته‌وه.
په‌رله‌مانى
کوردستان هه‌ر
له‌سه‌ره‌تاوه
به "عه‌مه‌لیاتێکى
قه‌یسه‌رى"
له‌دایک بووه،
ئه‌ویش پاش
تێپه‌ربوونى
چه‌ند
مانگێک.
پێش کۆبوونه‌وه‌ى
په‌رله‌مان،
کۆمه‌لێک له
ئه‌ندامه هه‌ڵبژێرراوه‌کان
کۆبووینه‌وه
بۆ داواکردن
به رێگادان
به کۆبوونه‌وه‌ى
په‌رله‌مان. له
کۆبوونه‌وه‌یه‌كی
دووه‌مدا
بریاردرا ئه‌گه‌ر
تا هه‌فته‌یه‌كی تر
په‌رله‌مان
کۆ نه‌بێته‌وه،
به‌شداربووانى
ئه‌و کۆبوونه‌وه
بچنه به‌رده‌م
په‌رله‌مان و
داوا بکه‌ن
رێگا به کۆبوونه‌وه‌ى
په‌رله‌مان
بدرێت. له
رۆژى دیارىکراودا
هه‌ر چوار په‌رله‌مانتارى
هه‌ڵبژێرراو
چووینه به‌رده‌م
ته‌لارى په‌رله‌مان
و ئه‌وانى تر
نه‌هاتن!
سه‌رۆک
و جێگرى سه‌رۆکى
په‌رله‌مان
پێش ئه‌نجامدانى
هه‌ڵبژاردن
دیارىکران! ده‌کرا
ئه‌م بریاره
له‌لایه‌ن ئه‌و
دوو حیزبه‌وه
که چاوه‌روان
ده‌کرا پێکه‌وه
زۆرینه‌ى کورسییه‌کان
به ده‌ستبهێنن،
ئاشکرا نه‌کرێت
تا ئه‌نجامدانى
هه‌ڵبژاردن و
کۆبوونه‌وه‌ى
په‌رله‌مان.
چاکتربوو له یه‌که‌م
کۆبوونه‌وه‌ى
په‌رله‌مان،
له‌به‌رچاوى
راى
گشتی و میدیا
به شێوه‌یه‌كی شه‌فافانه
له هه‌ڵبژاردنێکى
نهێنیدا، وه‌ک
له په‌یره‌وى
ناوخۆى په‌رله‌ماندا
هاتووه، ئه‌و
پرۆسه‌یه ئه‌نجام
بدرابا.
حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانى
کوردستان ده‌یانویست
به خه‌ڵک
بڵێن ده‌سه‌ڵات
هه‌ر به‌ده‌ست
ئه‌وانه‌وه
ده‌مێنێ
هه‌تا
پاش هه‌ڵبژاردنیش. تا
ئێستا گوێ
له‌خواستى
ئه‌ندامانى
په‌رله‌مان
نه‌گیراوه،
ئه‌وه‌ش بێ
باوه‌ریى
به په‌رله‌مان
دروستکردووه
له‌لاى خه‌ڵکى
کوردستان. پرۆسه‌ى
به‌ناو هه‌ڵبژاردنى
ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى
په‌رله‌مان
به شێوه‌یه‌كی سه‌یر
ئه‌نجامدرا،
جێگرى سه‌رۆکى
په‌رله‌مان
سه‌رۆکى
کاندید کرد و
سه‌رۆکیش
پاشان جێگره‌که‌ى
کاندیدکرد! ده‌کرا
ئه‌و کاره
بسپێرن به چه‌ند
ئه‌ندامێکى
هه‌ردوو
لیسته‌که‌یان،
وه‌ک چۆن
تائێستا چه‌ند
پرۆژه‌یه‌كی
قانوونی‌یان
پێکه‌وه
پێشکه‌ش به
په‌رله‌مان
کردووه.
ئه‌رکى
سه‌ره‌کى په‌رله‌مان
له هه‌موو
وڵاتێک‌دا
بریتی یه،
یه‌که‌م له
متمانه‌دان
به حکوومه‌ت
و چاودێرىکردنى
کاره‌کانى و
پرسینه‌وه
له سه‌رۆک و
ئه‌ندامانى
ئه‌نجومه‌نى
وه‌زیران. ئه‌رکى
دووه‌مى بریتی یه له په‌سندکردنى
پرۆژه‌ى
قانوونانه‌کان
که زۆر جاران
حکوومه‌ت
ئاماده‌یان
ده‌کات.
به پێی په‌یره‌وى
ناوخۆى په‌رله‌مان،
ده ئه‌ندامى
په‌رله‌مان
ده‌توانن
پرۆژه‌ى
قانوونێک
ئاماده‌بکه‌ن
و داوا له سه‌رۆکایه‌تى
په‌رله‌مان
بکه‌ن بخرێته
به‌رده‌م په‌رله‌مان،
به‌ڵام له
راستیدا ئه‌ندامانى
په‌رله‌مان
ئاگادارییه‌کى
ئه‌وتۆیان له
چۆنیه‌تى به‌رێوه‌بردنى
کاروبارىحکوومه‌ت
نییه و
نازانن وه‌زاره‌ت
و ده‌زگاکانى
تر پێویستیان
به چ
قانوونێک هه‌یه. به
واتاێکى تر،
حکوومه‌ت
به شێوه‌یه‌كی
باشتر ده‌توانێ پرۆژه‌ى
قانوونه‌کان
ئاماده بکات
و راسته‌وخۆ
بیانخاته به‌رده‌م
په‌رله‌مانه‌وه
تاکوو گفتوگۆی له سه‌ربکات
و پاشان په‌سندی
بکات به‌و
شێوه‌ى خراوه‌ته
به‌رده‌ستى،
یان پاش ده‌ستکارىکردنى. ئومێده‌وارین
حکوومه‌تى
یه‌کگرتووى
هه‌رێمى
کوردستان پێش
دامه‌زراندنى حکومه‌تى
ناوه‌ندى
دابمه‌زرێ.
ده‌بێ
ئه‌وه‌ش له‌بیر
نه‌كرێت
که ئه‌ندامانى
سه‌ربه‌خۆ له‌ناو
په‌رله‌مانه‌دا
زۆر که‌من،
بریار هه‌ر به‌ده‌ستى
په‌رله‌مانتارانى
سه‌ر به‌و دوو
حیزبه‌یه له‌گه‌ڵ
هاوکارانیان
له حیزبه‌کانى
تر.
تا
ئێستا دوو
داوا له‌لایه‌ن
کۆمه‌ڵێک له
په‌رله‌مانتارانه‌وه
خراونه‌ته
به‌رده‌م سه‌رۆکایه‌تى
په‌رله‌مان،
یه‌کێکیان سه‌باره‌ت
به پرۆژه‌ى
ده‌ستوورى هه‌رێمى
کوردستان که
59 ئه‌ندام
ئیمزایان
کردبوو، به‌ڵام
سه‌رۆکى په‌رله‌مان
بۆ ماوه‌یه‌کى
زۆر نه‌یخسته
به‌رده‌م په‌رله‌مان
و پاشتر هه‌ر
خۆى بریارى
دروستکردنى
لیژنه‌ى
ئاماده‌کردنى
پرۆژه‌ى ده‌ستوورى
هه‌رێمى
کوردستانى
دا.
داواکاریی دووه‌م
له‌لایه‌ن 62
په‌رله‌مانتاره‌وه
پێشکه‌ش
کراوه سه‌باره‌ت
به یه‌کخستنه‌وه‌ى
هه‌ردوو
ئیداره‌که،
ئومێده‌وارین
ئه‌میان پاش
جه‌ژن گفتوگۆی له‌سه‌ر
بکرێت، ئه‌گه‌ر
تا ئه‌و ده‌مه
هه‌ردوو
ئیداره‌که
یه‌ک نه‌گرنه‌وه. کێشه‌ى
په‌رله‌مان
له‌وه‌دایه
که ده‌سته‌ى
سه‌رکردایه‌تییه‌که‌ى
گوێ له مه‌کته‌بى
سیاسى ئه‌و
دوو حیزبه ده‌گرێت
زیاتر له خواست
و داواکارییه‌کانى
ئه‌ندامانى
په‌رله‌مان،
چونکه سه‌رۆک
و جێگره‌که‌ى
ئه‌ندامى مه‌كته‌بی
سیاسى ئه‌و
دوو حیزبه‌ن،
له‌وه ده‌چێ فه‌رمانى
حیزبیان له‌لا
گرنگتر
بێ تا
داواکارییه‌کانى ئه‌ندامانى
په‌رله‌مان.
پرسیارى
نۆیه‌م:
پێتان وایه
ئیداره‌کان
یه‌کده‌گرنه‌وه؟
ئه‌گه‌ر یه‌ک
نه‌گرنه‌وه،
هۆکاره‌کانى
چین؟
وه‌ڵام: پاش هه‌ڵبژاردنى
په‌رله‌مان
هه‌ردوو
ئیداره‌که
ده‌بوو ده‌ست
له‌کاربکێشنه‌وه،
ئه‌مه پره‌نسیپێکى
قانوونی
یه و
پێویست به
بوونى ده‌ستوور
یان قانوونى
تایبه‌ت
ناکات. حکوومه‌تى
به‌غدا ماوه‌یه‌ک
پاش هه‌ڵبژاردنى
په‌رله‌مانى
عێراق دامه‌زرا،
به‌ڵام هه‌ردوو
حکوومه‌تى
کوردستان
ئێستاش به‌رده‌وامن
له ئه‌نجامدانى
کاره‌کانیان،
هه‌ر وه‌ک
بڵێی هه‌ڵبژاردنێک
له
کوردستاندا
ئه‌نجام نه‌دراوه! ئه‌و
دوو حکوومه‌ته
هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی
قانوونی‌یان به
په‌رله‌مانه‌وه
نییه، چونکه
داواى متمانه
وه‌رگرتنیان لێ نه‌کردووه. تا ده‌سه‌ڵاته‌کان
نه‌که‌ونه
ژێر ده‌ستى ده‌زگا
شه‌رعییه‌کانى
کوردستان، په‌رله‌مان
و سه‌رۆکى هه‌رێم
و حکوومه‌تى
دیارىکراو له‌لایه‌ن
ئه‌و په‌رله‌مانه‌وه،
کاره‌کان به‌و
شێوه ده‌مێننه‌وه
و دوور ده‌که‌وینه‌وه
له دامه‌زراندنى
قه‌واره‌یه‌كی سیاسیی ده‌ستوورى
له‌م به‌شه
رزگارکراوه‌ى
کوردستاندا. هۆکاره‌کانى
یه‌ک نه‌گرتنه‌وه‌ى
ئه‌و دوو
ئیداره‌یه
ئه‌و دوو
حیزبه به‌رپرسن
لێی و
زۆربه‌ى ئه‌ندامانى
ئه‌و په‌رله‌مانه‌ش
سه‌ر به‌و دوو
حیزبه‌ن، که‌واته
ئۆباڵى یه‌ک
نه‌خستنه‌وه‌ى
ئیداره‌کان
له ئه‌ستۆى
ئه‌و دوو
حیزبه‌یه.
پرسیارى ده‌یه‌م:
تا چه‌ند له‌گه‌ڵ
دروستبوونى
په‌رله‌مانى
لاواندایت؟
وه‌ڵام: دامه‌زراندنى
په‌رله‌مانى
تایبه‌ت به‌لاوان
کارێکى چاکه،
به‌ڵام
پرسیار له‌وه‌دایه
چۆن دروست ده‌کرێت؟ ئایا له
شێوه‌ى رێکخراوه
به‌ناو سه‌ربه‌خۆییه‌کان،
یان له
ئاکامى هه‌ڵبژاردنێکى
ئازادا،
بێ ده‌ستێوه‌ردانى
ناره‌واى هیچ
لایه‌نێک؟
پێویسته ئه‌م
کاره به‌شێوه‌یه‌كی
باشتر دیراسه
بکرێت تاکوو نه‌که‌وینه
به‌رده‌م په‌رله‌مانێکى
تایبه‌ت به
لاوان به‌ڵام
له‌ژێر رکێفى
حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کاندا
بێ.
پرسیارى
یازده‌م:
پێتان وا نییه
دانانى
قانوونێک سه‌باره‌ت
به تێرۆر مه‌ترسى
تێرۆر له
کوردستان ده‌خاته
روو؟ هه‌روه‌ها
بۆ داهاتووش.
وه‌ڵام:
تێرۆر بووه‌ته
دیارده‌یه‌كی
جیهانى و پێویسته
له‌سه‌ر
ئاستى ده‌وڵه‌تی و نێوده‌وڵه‌تى
به هاوکارى
هه‌موو لایه‌ک
چاره‌سه‌ربکرێت،
ئه‌گینا ده‌بێته
مه‌ترسییه‌کى
گه‌وره له‌سه‌ر
هه‌موویان. له به‌شى
هه‌ره زۆرى
ده‌وڵه‌تانى
دونیادا قانوونى
تایبه‌ت به
تێرۆر په‌سندکراوه،
کۆمه‌ڵه‌ى
نیشتمانى
عێراقیش له
مانگى ته‌موزى
2005 قانوونێکى
تایبه‌ت به
تێرۆر په‌سند کردووه
که به‌شێک له
به‌نده‌کانى
زۆر توند‌و
تیژن.
به پێى ماده‌ى
سێى ئه‌و
قانوونه هه‌ر
کارێک ببێته
هۆى هه‌ره‌شه‌کردن
له‌سه‌ر یه‌کیه‌تى
نیشتمانى
عێراق کارێکى
تێرۆریستی یه.
پرسیار له‌وه‌دایه
ئه‌گه‌ر ئه‌م
به‌نده به‌فراوانى
لێکبدرێته‌وه،
وه‌ک ئه‌وه‌ى
گه‌لى
کوردستان
داواى
بریاردان له‌سه‌ر
چاره‌نووسى
خۆى بکات،
ئایا ئه‌و
داواکارییه به
چ شێوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن
حکوومه‌تى
ناوه‌ندییه‌وه
لێکده‌درێته‌وه؟
په‌سندکردنى
قانوونێکى
تایبه‌ت به
تێرۆر له
کوردستان
کارێکى باشه،
به‌مه‌رجێ
ئه‌و
قانوونه رێز
له مافه‌کانى
مرۆڤ بگرێت و
رێگا به
پێشێلکاریکردنى
مافه‌کانى
تۆمه‌تبار نه‌دات
و له به‌رده‌م
دادگایه‌کى
ئاسایی‌دا
دادگایى
بکرێت.
دوا پرسیار:
پێتان وایه
ده‌توانن له
په‌رله‌مانى
کوردستان فه‌رمانبه‌ره
گه‌وره‌کانى
حکوومه‌تى
هه‌رێم له‌سه‌ر
گه‌نده‌ڵى
لێپرسینه‌وه‌یان
له‌گه‌ڵدا
بکه‌ن؟
وه‌ڵام: ئه‌گه‌ر
حکوومه‌تى
یه‌کگرتوو
دروستبکرێت،
ئه‌رکى په‌رله‌مانه
چاودێرى کاره‌کانى
بکات، بۆیه
ده‌توانێ
لێژنه‌ى
تایبه‌ت بۆ
کۆڵینه‌وه
له سه‌ر گه‌نده‌ڵى
دروست بکات له
ئه‌ندامانى
په‌رله‌مان،
یان له چه‌ند
ئه‌ندامێکى
به‌هاوکارى
چه‌ند
پسپۆرێکى
شاره‌زا له
بوارى
جیاوازدا. یان له
که‌سانى
پسپۆر بۆ ئه‌نجامدانى
ئه‌م کاره،
له‌ژێر
چاودێرى
خۆیدا.
• • •