چی له‌ژن
ئه‌كه‌ن بیكه‌ن..
مافی خۆتانه!
(دوعای ده‌یه‌م)
• كه‌ژاڵ
ئیسماعیل
هه‌ر ئه‌مجاره
ده‌ستمان
پێنه‌كرده‌وه!
خوایه خێر بێت
وا گوێم هه‌ڵخستووه
بزانم چ باسه؟
ئه‌و بۆڵه‌بۆڵ
و هه‌رایه سه‌به‌بی
چییه؟
ئه‌گه‌ر پڕ به‌ناخی
خۆم هاوار
بكه‌م و شه‌و
و ڕۆژ
ببۆڵێنم، هێشتا
هه‌قی خۆمه..
چۆن
نابۆڵێنم؟! ئه‌ی
هاوار ژنی به‌سه‌زمان
بۆ وا غه‌دری
لێبكرێت؟ له چ
زه‌مانێكدا
برا خوشكی خۆی
سه‌ربڕیوه و
مێرد ژنی خۆی
كوشتووه‌و
باوك ده‌ستدرێژی
كردۆته سه‌ر
كچی خۆی؟!
چ ڕۆژێكه
تێیكه‌وتووین
هه‌ر پیاوێك
هه‌ڵئه‌سێت
ئازایه‌تی
خۆی به‌ژن
تاقی ئه‌كاته‌وه..
كار وا بڕوات
ئه‌گه‌رێینه‌وه
بۆ زه‌مانی كچ
زینده‌به‌چاڵكردن.
كه‌واته
ئه‌م بۆڵه بۆڵ
و هه‌راو
هوریایهت بۆ
ژنه ئه‌مجاره؟
جارێ، بێزه‌حمه‌ت
مه‌ڵێ ژنی به‌سه‌زمان،
ژن به‌سه‌زمان
نییه به‌ڵكو
ئه‌ویش وه‌ك
تۆ مرۆڤه و خاوه‌ن
توانا‌و هێز و كه‌سایه‌تی
یه. غێر ئێوه ئه‌و
هێ و كهسایهتییهتان
سڕیوه‌ته‌وه
و به ئاره‌زوی
خۆتان كه‌وتوونه‌ته
وێزه‌ی به‌ڕاست
و چه‌پدا، به‌ناهه‌ق
زوڵمی لێئه‌كه‌ن،
وا له هه‌زاران
یه‌ك وه‌ك تۆ
خوێنی گه‌رم
ئه‌بێت و له‌جیاتی
دیفاع كردن ئه‌بۆڵێنی.
تۆی پیاو ئه‌بۆڵێنیت
و كه‌وتوویته
هه‌راو هاوار
ئه‌ی منی ژن
بڵێم چی؟ چۆن
داخ و قه‌هری
خۆم به‌با بكه‌م
و به‌چ زمانێك
هاوار بكه‌م، هه‌تا
دونیا لێم
تێبگات؟ خۆ هه‌تا
ئێواره بنووسرێت
و باس بكرێت،
ڕۆژنامه‌و
گۆڤاره‌كان
پڕبكرێن له‌و
باسه، یان تا
ژماره‌ی
رۆژنامه و گۆڤاره‌كان
له‌خوێنه‌ر
زیاتر بن كه‌س
نایانخوێنێته‌وه،
تۆ ئه‌گه‌ر له
شتێك شێت
بووی من له هه‌زار!!
تۆ ئه‌ڵێی برا
چۆن خوشكی خۆی
سه‌رئه‌بڕێت!؟
خۆ ئه‌گه‌ر
خۆشی سه‌ری نه‌بڕێت
ئه‌وا بۆی سه‌رئه‌بڕن
یا به‌چه‌ند
فیشه‌كێك بۆی سارد
ئه‌كه‌نه‌وه
و، كاكیشی
خوێنه‌كه‌ی
وه‌رئه‌گرێت
و بێده‌ربه‌ستانه
ئه‌یخاته ته‌نكه‌ی
باخه‌ڵی. بیلموناسه‌به،
وابزانم خوێن
وه‌رگرتن كه‌لتورێكی
كۆنه، جاران
ئه‌گه‌ر كه‌سێك
بكوژرایه
ساحێب
كوژراوه‌كه
بڕێك پاره یا
كچێكی له‌بری
خوێن وه‌رئه‌گرت،
ئه‌وساش هه‌ر
ژن بۆته ته‌زحیه
و وه‌ك سلعهیهك
سوڵحی
پێكراوه، به‌ڵام
ئێستا دۆلار
به‌و ئه‌ركه
هه‌ڵئه‌سێت،
خوشكی
بكوژرێت دوو
خوشك! ژنه‌كه‌ی،
دایكی، به‌چه‌ند
ههزاردۆلارێك
سوڵح ئه‌كات و
ده‌ربه‌ست
نییه.
جاچی له‌ژن ئه‌كرێت
بالێی بكرێت،
به بتڵه غاز
ئه‌كوژرێت،
ئهسووتێنرێت،
له‌داخی مێرد
و باوه‌ژن و
داماوی خۆی ئه‌سوتێنێت،
به‌زۆر به‌مێرد
ئه‌درێت.. خۆی
و مه‌سیری. ژن
لای ئێوه‌ی
پیاو سلعهیهو
تجاره‌تی
پێوه ئه‌كه‌ن،
ژن وه‌سیله‌یه
و خۆتانی پێ تێر
ئه‌كه‌ن.
هاورێیه‌كم،
مێرده‌كه‌ی
بۆ سه‌ردانی
كوردستان سه‌فه‌ری
كرد، له‌وێ له
زرووفێكی غامزی
عه‌شایه‌ریدا
براژنه‌كه‌ی
خۆی ماره
كردبۆوه، كه
گه‌ڕابۆوه وه‌ك
نه بای دیبێت
و نه بۆران
به‌ژنه‌كه‌ی
وتبوو به زۆر
پێیان كردووم..
چ فه‌قیره چ گوناحه!!
هاوڕێیه‌كی
دیكه‌م له‌كوردستان
مێرده‌كه‌ی
نامه‌یه‌كی
شاعیرانه‌ی پڕ
له باوكایه‌تی
نوسیبوو بۆی
جێهێشتبوو،
تیایدا
هاتبوو: «به‌قوربان
من ناتوانم تۆ
و مناڵه‌كان
به‌خێو بكه‌م،
وا من ئه‌ڕۆم..
به‌س ئه‌زانم
تۆ موسهقهفهی
باش ته‌ربێتیان
به..». كاتێك
ژنه ئاوڕی
دابۆوه هه‌رچی
ئاڵتون و پاره‌ی
هه‌یه
بردبووی (نۆش
به‌قوربان).. ژن و
مناڵ چین؟ هه‌مووی
به‌قوربانی
یه‌ك قاپ ئاره‌ق!
به‌س بزانم
بۆ ئه‌بۆڵێنی،
ئێستاش
پیاوان هه‌ن
هه‌زار جنێو و
سووكایه‌تی
به‌ژن ئه‌كه‌ن،
كه ژنێك ئه‌كوژرێت
یان ئه‌سووتێت
ئه‌ڵێن موسته‌هه‌قن،
ڕاست ئه‌كه‌ن فه‌قیرانه
خۆیان له كونه
دیوار هاتوونه
ده‌ر!
* ئه‌ڵێن بێچووه
شێرێك (پیاوێك)
حه‌زی له‌كچێك
كردووه به‌سه‌ر
ژنه‌كه‌یدا و
كه ژنه‌كه‌ی
پێی زانیوه و
پێكه‌وه گرتوونی،
كابرا له‌ژنه‌كه‌ی
یاوه و ته‌ڵاقیشی
یاوه (ده‌ست
خۆش شێری شاز)!!
* بیستم
پیاوێك ژنه‌كه‌ی
خۆی كوشتووه
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
تاپۆی خانووه‌كه‌یان
به‌ناوی ژنهوهبووه
(ئافه‌رین ئه‌و
خانووه‌ش
پیرۆزه).
كار وا بڕوات
پاڵه‌وانانی
داستانی
ژنكوژی هێن
زۆر ده‌بن وه‌ك
نجوومی
هۆلیۆد
ناوبانگ ده‌رئه‌كه‌ن..
جاژن چییه سه‌ری
ببڕن، لووتی
ببڕن، ته‌عدای
شه‌ره‌فی
لێبكه‌ن، ده‌ستی
بپه‌ڕێنن،
ژنی به‌سه‌ر
بێنن ، بیكوژن
و خوێنهكهشی
وه‌ربگرن، كه
ده‌سه‌ڵات
كه‌ڕ و
نابینابێت و،
یاسا چاوی به‌سترابێت
و بكوژان به‌ڕه‌ڵلا
بن، چی ئه‌كه‌ن
بیكه‌ن مافی
خۆتانه! كاكه‌گیان
ئێمه گه‌ڕاوینه‌ته‌وه بۆ عه‌سری
جاهلیه‌ت و،
دور نییه له‌مه‌ولا
كچ زینده به‌چاڵ
نه‌كرێت!
جه‌نابیشت ئه‌مه‌نه‌ی
كه‌وتوویته
هه‌را و بۆڵه‌بۆڵ،
دوعایه بكه و
هه‌موو بڵێین
ئامین: (خوایه
شه‌ڕه‌فی
پیاو له‌ناو
لاقی ژن وه‌ربگریته‌وه
و چیتر ژن
كوڕی نه‌بێت
تا بزانن له كێ
ئه‌بن).
هۆله‌ندا،
12-07-2005
• • •