ئاخ
بۆ یه‌ك سه‌عات
كاره‌باو
خانوویه‌كی
هه‌رزان!
(دوعای پێنجه‌م)
• كه‌ژاڵ ئیسماعیل
گوێم
له‌بۆڵه بۆڵه
بابزانم خێره!
دیسانه‌وه..
بۆ پێم ناڵێن من
چی ئه‌كه‌م لێره؟
پیاو هه‌ر
بشمرێت له‌ناو
كه‌س و كار‌و
قه‌وم و قیله‌ی
خۆ‌یا بمرێت نه‌ك
له‌م غه‌ریبییه!
هه‌ڵه بم یا ڕاست،
تازه هاتمه ده‌ره‌وه
و نازانم بۆ
ناڕۆمه‌وه؟!
ئه‌م ته‌نهاییه
زۆر بێزاری
كردووم، منێك
فێری قه‌ره‌باڵغی
و میوان و ده‌نگه‌ده‌نگه‌م،
فێری سه‌یران
و پیاسه‌ی ئێواران
و ناو هاڕێكانمم،
ئێستاش وه‌ك
قازیی كوێر هه‌ر
ئێواره به‌دیار
لامپێكه‌وه
پێكه‌وه داده‌نیشم
قسه له‌گه‌ڵ خۆم
ئه‌كه‌م!؟
وه‌لحاسڵ! بۆڵه‌بۆڵه‌كه
شتی زۆر بیرهێنامه‌وه!
ڕاست ئه‌كه‌ی
به‌خوا هه‌ر
سه‌عاتێكی وڵاتی
خۆمان هه‌موو
دونیا ئه‌هێنێت
به‌ڵام بۆ ئه‌ڵیی
(پیاو بشمرێت).. بۆ له تۆ
وایه‌هه‌ر پیاو
لێره بێزاره و
حه‌ز به گه‌ڕانه‌وه
ناكات؟ یا
زمانیان هه‌روا
ڕاهاتووه،هه‌موو
قسه‌یه‌ك پیاوێكی
پیاكێشن بۆ ناڵێی
به‌شه‌ر؟
عه‌للاكوللین..
ناهه‌قت
ناگرم، ئه‌م پیرێژن
و پیره‌مێردانه
ئه‌بینیت هه‌ر
ئێواره ئه‌خه‌ون،
تۆش خه‌و ئه‌تباته‌وه.
كوا ئێمه فێرین
زوو بخه‌وین،
ئه‌ڵێی به‌زی
مار كراوه‌ته‌چاومان!
باشه ئه‌مان فێربوون
زووبخه‌ون تۆ
چی؟
ئه‌رێ به‌ڕاست،
ئه‌و
هه‌موو پیرێژنه
چییه؟ ئه‌ڵێی
له‌م وڵاته‌هه‌ر
پیر له‌دایك
ئه‌بێت؟! ئه‌ی
سه‌حه‌تیان بۆ
ناڵێی چه‌ن
باشه، كه‌به‌لاتا
ئه‌ڕۆن وه‌ك
با گیڤه‌یان یه‌ت!
ئێمه‌ش ئه‌مه‌نه
به‌ته‌كسی هاتووچۆمان
كردووه هه‌نگاوێ
بڕۆین هیلاك
ئه‌بین. پێم وابێت
بۆیه وا زوو
ئه‌خه‌ون تا
زوو لامپه‌كانیان
بكوژێننه‌وه.
خۆت ئه‌زانی
كاره‌با
گرانه.
ئه‌ها، كاره‌با..!؟
داخی كاره‌با
له‌دڵی منایه،
هه‌ر تێلێكم بۆ
ئه‌كرێت پێم
ئه‌ڵێن خۆزگه‌به‌خۆت
له‌فڕه‌فڕی
موه‌لیده‌و
ئاوگرتن و موشكیله‌ی
غاز و نه‌وت
نه‌جاتت بووه.
ئه‌مه‌نه
به‌حه‌سره‌ته‌وه
ئه‌یڵێن و
تامه‌زرۆن،
هه‌رگڵۆپێ هه‌ڵبكه‌م
هه‌ناسه‌یه‌كی
سارد هه‌ڵئه‌كێشم
بۆیان. باشه
وا ساڵان ئه‌یانوت
باران نابارێت
و ئاو كه‌مه،
خۆ ئه‌مساڵ ئه‌مه‌نه
باران باری خه‌ریكبوو
سه‌ده‌عاله‌مییه‌كه‌ی
«چه‌قچه‌ق»
بته‌قێ و لاێی
له‌شار ڕاماڵێت...
شازیی سه‌د!! ئه‌وه‌شیان
عیلموعینده‌ڵڵا
مه‌گه‌ر به‌رپرسان
هه‌ر خۆیان و
خوای خۆیان بیزانن،
وه‌كو نه‌وت و
گاز و مۆشته‌قاتی
نه‌وت زۆر هه‌رزان
بێت، ئه‌ڵێن
بوتڵی غاز ده‌ست
ناكه‌وێت ئه‌گه‌ر
هه‌شبێ به (100) دیناری
بچكۆڵه‌یه و
به‌نزین له سوق
ئه‌لسه‌ودا
نه‌بێت ده‌ست
ناكه‌وێت،
ناهه‌قی ساحێب
به‌نزینخانه‌كان
ناگرم فه‌قیرانه
له‌مۆزه‌مبیقه‌وه
ڕه‌وانه‌ی ئه‌كه‌ن
و هه‌تا ئه‌گاته
ده‌ستیان نیوه‌ی
ئه‌ڕژێت، ئه‌وه
ئاویش به‌ته‌نكه‌ر
له‌سۆدان و سۆماڵه‌وه
یه‌ت، بۆیه به‌سه‌رنج
ئه‌یده‌ن به‌خه‌ڵك.
ناهه‌قت
ناگرم ببۆڵێنه
به‌كه‌یفی خۆت..!!
ئه‌ته‌وێ بگه‌ڕێیته‌وه
كوردستان؟ مه‌گه‌ر
له‌ئوتێل بژیت
چونكه خانوو
به تۆ ناكڕرێت،
خانوویه‌ك سیعری
گه‌یشتۆته (10-15) ده‌فته‌ر
دۆلار و خانوویه
له‌كانی
كورده بۆ كرێ به300 دۆلاره!
وا بۆ شه‌ش
مانگ ئه‌چێت بائعه‌كه‌شیان
بڕیوه و كه‌س
سه‌لكێ
سابوونی وه‌رنه‌گرتووه
ئه‌گه‌ر به‌نیازی
ئه‌و‌بڕه
پاره‌یه‌ش
بگه‌ڕێیته‌وه زه‌ره‌ر
ئه‌كه‌ی، جارێ
سه‌رت كز بگره
تا خوا ده‌رگایێ
له‌و خه‌ڵكه و
له‌تۆش ئه‌كاته‌وه.
ببۆڵێنه ناهه‌قت
نییه! بێزارییه‌كه‌ی
تۆش به‌رانبه‌ر
خه‌ڵكی
كوردستانه،
به‌ڵام باره‌و
هاتووه‌عاقیبه‌تیش
هه‌ر به‌دوعا
چاك ئه‌بێت.
له‌بری بۆڵه‌بۆڵ،
دوعایه‌ك بكه با
هه‌موو بڵێین
ئامین: (خوایه
بیرێ نه‌وت له
كوردستان هه‌ڵبقوڵێنی
و كانییه‌ك
ئاو، ئێمه‌ش
به‌ئاو و خاكی
خۆمان شاد‌و
شوكور بكه‌یته‌وه..)!
هۆله‌ندا، 12-4-2006
• • •