له
چاوپێکه‌وتنێکدا
له‌گه‌ڵ
دکتۆر نورى
تاڵه‌بانى:
هه‌ڵبژاردن
وه‌ک پرۆسه‌یه‌کى
دیموکراسى له
کوردستان و
عێراقدا
دیاره
وه‌ک به‌رێزتان
ئاگادارن یه‌که‌م
ئه‌نجومه‌نى
قانووندانان
ئه‌گه‌رێته‌وه
بۆ ساڵى 1908،
دواى ده‌رچوونى
ده‌ستوورى
عوسمانى له‌ساڵى
1876 که ئه‌نجومه‌نێک
به‌ناوى (ئه‌نجومه‌نى
مه‌بعوسان)
دامه‌زرا. له‌وکاته‌وه
تائێسا واته
تاساڵى 2005
یانزه جار
قانوونى هه‌ڵبژاردن
هه‌موارکراوه
یان گۆردراوه
به‌ته‌واوى. به
مه‌به‌ستى
تیشکخستنه
سه‌ر قانوونى
هه‌ڵبژاردن،
چه‌ند
پرسیارێک
رووبه‌رووى
قانوونناسى
ناودارى گه‌له‌که‌مان
به‌رێز دکتۆر
نورى تاڵه‌بانى
ده‌که‌ین.
پرسیارى
یه‌که‌م: دواى
رووخانى رژێم
ده‌سه‌ڵاتى
کاتى هاوپه‌یمانان
به‌بریارى
ژماره (96)
قانوونى هه‌ڵبژاردنى
راگه‌یاندو
دوایى په‌سه‌ندکرا.
به‌بۆچوونى
زۆربه‌ى
قانوونناسان
وتوێژه‌ره‌وه‌کان
قانوونى (پۆل
برێمه‌ر) که
سیسته‌مى
رێژه‌یى یه‌ک
بازنه‌یى بوو
باشترین
وگونجاوترین
قانوون بوو بۆ
عێراق.... به‌رێزتان
هه‌مان
بۆچوونتان هه‌یه؟
ئه‌گه‌ر
هاوران یان
پشتگیرى ئه‌و
بۆچوونه ده‌که‌ن،
پشت به چ بنه‌مایه‌ک
ده‌به‌ستن.
راى به‌رێزتان
له‌م باره‌وه؟
وه‌ڵام: پێش
وه‌ڵامدانه‌وه‌ى
پرسیاره‌که‌تان
ده‌بىَ ته‌ماشایه‌کى
بارى سیاسى
عێراق بکه‌ین
پێش ئه‌نجامدانى
هه‌ڵبژاردنه‌کان له 30
کانوونى دووه‌مى
2005. به‌شى
زۆرى ناوچه‌کانى
عێراق
نائارام
بوون، هه‌ڵبژاردنیش
له‌بارودۆخێکدا
ئه‌من
وئاسایش به‌رقه‌رار
نه‌بىَ
ئازاد‌و سه‌رکه‌وتوو
نابىَ.
جگه له‌وه‌ش
هه‌ڵبژاردن
له‌سه‌ر بنه‌ماى
سه‌رژمێریێکى
باوڕپێکراو
ده‌بىَ ئه‌نجامبدرىَن
له عێراق ئه‌و
سه‌رژمێریه
نه‌بووه
تائێساش. له
ناوچه تازه
ئازادکراوه‌کانى
کوردستاندا
ئاسه‌وارى
سیاسه‌تى به
عه‌ربکردن ده‌ستکارى
نه‌کرابوون
یان به شێوه‌ێکى
که‌م که شایانى
باسکردن نه‌بىَ. له‌م
بارودۆخه‌دا چه‌ند
گروپ ولایه‌نێکى مه‌زهه‌بى
وسیاسى ناو ئه‌نجومه‌نى
حوکمڕانى
عیراق، به
پشتگیرى فه‌تواى
ئایه‌توللا
سیستانى
داواى ئه‌نجامدانى
هه‌ڵبژاردنیان
ده‌کرد.
په‌له‌کردنى
ئه‌و لایه‌نانه
بۆ ئه‌نجامدانى
هه‌ڵبژاردن
به مه‌به‌ستى
دانانى ده‌ستوورێک
بوو گونجاوبىَ
له‌گه‌ڵ
ئایدیۆلۆجیاى
مه‌زهه‌بیان. هه‌ڵبژاردن
ئامرازه بۆ
چه‌سپاندنى
دیموکراسى،
ئه‌وگرووپانه
به‌کاریانهێنا
بۆ مه‌به‌ستى
تایبه‌تى
خۆیان له‌کاتێکدا
نه به ره‌فتارو
نه به کرده‌وه
هه‌رگیز
دیموکراتخواز
نه‌بوون. ئه‌نجامدانى
هه‌ڵبژاردن
له‌و
بارودۆخه‌دا
بوه هۆى ئه‌وه
ئه‌و
گرووپانه
زۆرینه‌ى
کورسیه‌کانى ناو
کۆمه‌ڵه‌ى
نیشتمانى
عێراقى به‌ده‌ست
بێنن، ئه‌وه‌ش
بووه هۆى ئه‌وه
ئه‌و پرۆژه‌ى
ده‌ستووره
که له‌لایه‌ن
کۆمه‌ڵه‌ى
نیشتمانى
عێراقیه‌وه
ئاماده‌کرا
سیماى مه‌زهه‌بى
پێوه‌دیاربىَ. چه‌ند
که‌موکورتییه‌کى
تریش له‌و ده‌ستووره‌دا
به‌دیده‌کرێن
که له‌کاتى
ئاماده‌کردنى
نزیکه‌ى 55
قانوون بۆ
شیکردنه‌وه‌ى
ماده‌کانى ده‌ستوور
ده‌بىَ هه‌وڵى
چاره‌سه‌رکردنیان
بدرێت.
ئه‌و لایه‌ن
وگرووپانه
به‌په‌له
پرۆژه‌ى
قانوونێکى
تازه‌یان بۆ
هه‌ڵبژاردن
ئاماده‌کرد،
پێش په‌سه‌ندکردنى
ده‌ستوور،
بنه‌ماکانى
به پێچه‌وانه‌ى
قانوونى هه‌ڵبژاردنى
ژماره (96) بوون.
سیسته‌مى
رێژه‌یی یه‌ک
بازنه‌یى که
بنه‌ماى
قانوونى هه‌ڵبژاردنى
ژماره (96) بوو،
له قانوونى
تازه‌ى هه‌ڵبژاردن
گۆردراو
عێراق دابه‌شکرا
به‌سه‌ر 18
بازنه‌دا. پرسیار
له‌وه‌دایه
ئه‌و لایه‌نانه
به چ مه‌به‌ستێک
ئه‌و قانوونه‌یان
گۆرى له‌کاتێکدا
سیسته‌مى
رێژه‌یى یه‌ک
بازنه‌یى به‌بۆچوونى
زۆرکه‌س
گونجاوتر بوو
بۆ عێراقى فره
نه‌ته‌وه‌یىو
فره مه‌زهه‌بى. ئه‌و
لایه‌نانه
ده‌یانویست
ئه‌و سیسته‌مه
بگۆردرىَ به
سیسته‌مێکى
تر بۆ ئه‌وه‌ى
سه‌رکه‌وتن
به‌ده‌ستبێنن
له هه‌ڵبژاردنه‌کانى
داهاتوودا. له‌راستیدا
جێبه‌جێکردنى
قانوونى
ژماره 96 بووه
هۆى ده‌رکه‌وتنى
قه‌واره‌و سه‌نگىکوردو
تورکمان و مه‌سیحیه‌کان
له‌سه‌ر
ئاستى عێراق
له هه‌ڵبژاردنه‌کانى
30 مانگى یه‌کى 2005. به‌ڵام
به‌پێى
قانوونى هه‌ڵبژاردنى
تازه، عێراق
دابه‌شکراوه
به‌سه‌ر 18
بازنه‌دا، ئه‌وه‌ش
بووه هۆى ئه‌وه
کورد‌و
تورکمان و مه‌سیحیه‌کانى
له ناوچه‌کانى
ده‌ره‌وه‌ى
کوردستان ده‌نگه‌کانیان
نه‌خرێنه سه‌ر
لیسته‌کانیان. له‌راستیدا
به‌غداى لىَ
به‌ده‌ربىَ،
کۆى ده‌نگى
کورد‌و ئه‌وانىتر
گه‌ر دابه‌شبکرێن
به‌سه‌ر 18
بازنه‌دا
کورسیه‌ک به‌ده‌ست
ناهێنىَ، به‌ڵام
ئه‌گه‌ر
عێراق یه‌ک
بازنه‌بىَ
ده‌نگه‌کانیان
ده‌خرێنه سه‌ر
لیستى خۆیان
له کوردستان
و ناوچه‌کانى
تر.
ئاکامى هه‌ڵبژاردنى
15 کانوونى یه‌که‌مى
2005 سه‌لماندى
که سیسته‌مى
یه‌ک بازنه‌یى
و یه‌ک رێژه‌یى
باشترین
سیسته‌مى هه‌ڵبژاردنه
بۆ عێراقى فره
ئه‌تنىو فره
مه‌زهه‌بى،
له‌و باوه‌ره‌دام
ئاکامه‌کان
به شێوه‌یه‌کىتر
ده‌بوون ئه‌گه‌ر
به‌گوێره‌ى
قانوونى هه‌ڵبژاردنى
ژماره 96 ئه‌نجامبدرابا. ده‌بىَ
ئه‌وه‌ش له‌بیرنه‌کرێت
نه‌بوونى
کولتورێکى
دیموکراسى له
عێراقدا به‌هۆى
مانه‌وه‌ى له‌ژێر
ده‌سه‌ڵاتى
حوکمێکى
شمولىو
شۆڤێنىو
تایفه‌گه‌رى
بۆ ماوه‌یه‌کى
دوور‌و درێژ،
له‌گه‌ڵ
پشتگیرىکردنى
مه‌رجیعیه‌تى
مه‌زهه‌بى له
لیستى
ئیئتلافى
شیعه‌کان
بووه هۆى ئه‌وه
ئه‌و لیسته
زۆرینه‌ى
کورسیه‌کان
به‌ده‌ستبهێنىَ.
شیعه‌ى عێراق
پێش حوکمى به‌عس
به‌شێوه‌ى
گشتى
پێشتگیریان
له حیزبه چه‌پره‌وه‌کان
ده‌کردن به‌ڵام
سیاسه‌تى چه‌وتى
ئه‌و حیزبه‌و
سه‌رکه‌وتنى
شۆرشى
ئیسلامى له
ئێران‌دا بووه
هۆى به‌هێزبوونى
لایه‌نه مه‌زهه‌بیه‌کان.
پرسیارى
دووه‌م: ئایا
وڵاتێکى فره
نه‌ته‌وه‌و
فره مه‌زهه‌ب
وئاین هه‌ژار
به که‌لتوورى
دیموکراتى
باشترین
سیسته‌مى هه‌ڵبژاردن
که په‌یره‌وى
بکات کامه‌یه؟
بۆ؟
وه‌ڵام: له
وه‌ڵامدانه‌وه‌ى
پرسیارى یه‌که‌متان
وه‌ڵامى ئه‌م
پرسیاره
دراوه‌ته‌وه.
له وڵاتێک‌دا
که‌لتوورى
دیموکراسى سه‌قامگیرنه‌بووبىَ،
به‌شى زۆرى ده‌نگده‌ران
به‌رژه‌وه‌ندى
خۆیان نازانن
وله‌سه‌ر به‌رنامه‌ى
سیاسى لایه‌نه‌کان
ده‌نگ ناده‌ن. به
پێچه‌وانه‌وه،
له وڵاتێکى
وه‌ک
بریتانیا که
پێکهاتووه
له چه‌ند نه‌ته‌وه‌و
ئاین و مه‌زهه‌بى
جیاواز، له‌به‌ر
ئه‌وه‌ى که‌لتوورى
دیموکراسى تێدا
جیگیر بووه، خه‌ڵک
ده‌نگ بۆ به‌رنامه‌ى
سیاسى ده‌ده‌ن
نه‌ک بۆ لیستى
نه‌ته‌وه‌و
ئاینه
جیاوازه‌کان. هه‌روه‌ها
له به‌شى زۆرى
وڵاتانى ئه‌وروپادا
که نه‌ته‌وه‌و
ئاینزاى
جیاوازى تێدا
هه‌یه، ده‌نگده‌ران
ته‌ماشاى به‌رنامه‌ى
حیزبه‌کان ده‌که‌ن
تابزانن کامیان
هه‌وڵى جیدى
تر ده‌ده‌ن بۆ
چاککردنى
بارى گوزه‌رانیان. بارى
ئیره‌له‌ندى
باکور
جیاوازه
چونکه له
کۆنه‌وه به‌ر
شاڵاوى سیاسه‌تى
گورینى بارى
نه‌ته‌وه‌یىو
مه‌زهه‌بى که‌وتووه‌ن
ده‌نگده‌ران زیاتر
به‌پێى
ئینتماى نه‌ته‌ویىو
مه‌زهه‌بى ده‌نگده‌ده‌ن. که‌واته
بڵاوبوونه‌وه‌ى
کولتورى
دیموکراسى ده‌بێته
هۆى ئه‌وه خه‌ڵک
نه‌که‌ونه
ژێر کاریگه‌ریى
فاکته‌ره مه‌زهه‌بىو
مه‌رجه‌عیه‌تیه‌کانى
ئاینه‌وه. سیسته‌مى
هه‌ڵبژاردن
بۆ وڵاتێکى وه‌ک
عێراق که خه‌ڵکه‌که‌ى
که‌لتوورێکى
دیموکراسیان
نییه یان زۆر که‌مه
سیته‌مى رێژه‌یى
یه‌ک بازنه‌یى
باشتره. هه‌روا
ئه‌م سیسته‌مه
رێگا له
دانیشتوانى
ده‌ره‌وه‌ى
هه‌رێمى
کوردستان
ناگرێت ده‌نگ
بۆ لیسته
کوردستانیه‌کان
بده‌ن، به‌م
جۆره ده‌نگه‌کانیان
کاریگه‌ر ده‌بن
له‌سه‌ر
ئاکامه‌کانى
هه‌ڵبژاردنه‌کان
له‌سه‌ر
ئاستى
عێراقدا. کوردى
نیشته‌جێى
ناوچه‌کانى
تر‌ى عێراق
رێژه‌یان ئه‌وه‌نده
نییه‌ن به‌غداى
لىَبه‌ده‌ر
بىَ،
بتوانن
کورسیه‌ک به
ده‌ستبێنن له‌و
شوێنانه‌دا. لیستى
کوردستانى له‌ناو
ئه‌نجومه‌نى
نوێنه‌رایه‌تى
عێراقیدا ده‌بىَ
هه‌وڵى جیددى
بدات بۆ گۆرین
وده‌ستکاریکردنى
قانوونى هه‌ڵبژاردنى
عێراقى بۆ ئه‌وه‌ى
سیسته‌مى
رێژه‌یىو یه‌ک
بازنه‌یى
بکرێته‌وه
به سیسته‌مى
هه‌ڵبژاردن
له عێراقدا.
پرسیارى
سێیه‌م: لیستى
ئیتلافى شیعه
زۆر پێىداگرت
بۆ گۆرینى (هه‌موارکردنى)
قانوونى هه‌ڵبژاردن
که له‌لایه‌ن
هاوپه‌یمانان
به بریارى
ژماره 96 به
ئیمزاى پۆڵ
برێمه‌ر
بریارى له‌سه‌ردرا. له‌یه‌ک
بازنه‌وه
بوو به (18)
بازنه‌و ئه‌م
قانوونه
کورسى قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ى
هێنایه ئارا
بۆ پاراستنى
مافى که‌مایه‌تىو
حزبه بچوکه‌کان. دواى ئه‌نجامدانى
هه‌ڵبژاردن
وده‌رکه‌وتنى
ئه‌نجامه‌کانى
ئه‌و قانوونه
چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنى؟
ئایا کورسیه‌کانى
قه‌ره‌بووکردنه‌وه
توانى مافى که‌مینه
بپارێزت؟
ئایا کىَ سودمه‌ندى
یه‌که‌م بوو
له‌گۆرینى ئه‌و
قانوونه؟
چۆن؟
وه‌ڵام:
هۆى سووربوونى
لیستى
ئیئتلافى له‌سه‌ر
گۆرینى
قانوونى هه‌ڵبژاردنى
ژماره 96
دیاره‌و
روونمانکرده‌وه.
قانوونى
تازه‌ى هه‌ڵبژاردن
که عێراقى
دابه‌شکردووه
به‌سه‌ر(18)
بازنه‌دا،
ناعه‌داله‌تى لێپه‌یدابوو
بۆ که‌مینه‌و
حیزبه بچوکه‌کان. سیسته‌مى
قه‌ربووکردنه‌وه
نه‌یتوانى ئه‌و
ناعه‌داله‌تییه
چاکبکاته‌وه. سیسته‌مى
قه‌ره‌بووکردنه‌وه
به‌و شێوه‌ى
له‌لایه‌ن
کۆمسیۆنى
باڵاى سه‌ربه‌خۆى
هه‌ڵبژاردنه‌کان
پراکتیزه‌کرا
سیسته‌مێکى
سه‌رکه‌وتوو
نییه.
ئه‌م سیسته‌مه
گونجاو نییه
بۆ عێراق. ئه‌و به‌نده‌ى
له قانوونه‌که‌دا
ته‌رخانکراوه
بۆ سیسته‌مى
قه‌ره‌بووکردنه‌وه
به‌روونى
دانه‌رێژراوه،
هه‌ر بۆیه
کۆمسیۆنى
باڵاى هه‌ڵبژاردن
سه‌رکه‌وتوانه
ته‌فسیرو
جێبه‌جێىَ
نه‌کردووه،
ئه‌وه‌ش بووه
هۆى ئه‌وه
بۆچوونى
جیاواز
په‌یداببىَو
هه‌ر لایه‌نێک
به‌شێوه‌یه‌ک
لێکى بداته‌وه. سیسته‌مى
قه‌ره‌بووکردنه‌وه
له‌لایه‌ن به‌شى
زۆرى لیسته‌کانه‌وه
وه‌ک سیسته‌مێکى
گونجاو سه‌رکه‌وتوو
ته‌ماشا
ناکرێت.
پرسیارى
چواره‌م: ده‌رکردنى
قانوونى هه‌ڵبژاردن
له‌لایه‌ن
(پۆل برێمه‌ر)
بۆ قۆناغى
گواستنه‌وه‌و
هه‌موارکردنى
له‌لایه‌ن
فراکسیۆنى
زۆرینه،
ئایا نه‌ده‌کرا
یاخود
قانوونىترو
شه‌رعىتر نه‌ده‌بوو،
ده‌ورى
داهاتوو کار
به‌م قانوونه
بکرایه؟
ئایا ئه‌مه
گه‌مه‌که‌ى(گه‌رى
مه‌ندر)ى شیعه
نییه له‌ساڵى
2005دا، راى به‌رێزتان
چییه له هه‌ڵبژاردن
کاتى گۆرینى
قانوونه‌که‌داله‌لایه‌ن
فراکسیۆنى
زۆرینه.
وه‌ڵام: په‌سه‌ندکردنى
قانوونى هه‌ڵبژاردنى
تازه له‌لایه‌ن
کۆمه‌ڵه‌ى
نیشتمانى
عێراقیه‌وه
کارێکى
قانوونىو شه‌رعیه،
چونکه ئه‌و
ده‌زگایه ده‌توانىَ
ده‌ستکارى
قانوونه‌کان
بکات
یان
قانوونێکى
تازه په‌سه‌ند
بکات.
به‌ڵام په‌سه‌ندکردنى
قانوونى هه‌ڵبژاردن
له‌بارودۆخێکى
تایبه‌تدا بۆ
مه‌به‌ستێکى
سیاسى بوو نه‌ک
ته‌کنیکىو فه‌نى. لیستى
ئیئتلافى
عێراقى که
خاوه‌نى
پرۆژه‌که
بوو، هاوکارى
له‌گه‌ڵ
"هاوپه‌یمانانى"
نه‌کرد.
ئه‌و لیسته
به هه‌موو
شێوه‌یه‌ک هه‌وڵى
په‌سه‌ندکردنى
پرۆژه‌که‌ى
دا تاکو هه‌ڵبژاردنى
ئه‌نجومه‌نى
نوێنه‌رایه‌تى
عێراقى له 15 کانوونى
یه‌که‌مى 2005 به‌پێى
ئه‌و قانوونه
ئه‌نجامبدرێت. له
سیاسه‌تدا
دۆستى تاسه‌ر
نییه، لیستى
کوردستانى
واى ده‌زانى
پره‌نسیپى
"ته‌وافوق"کارى
پێده‌کرىَ،
به‌ڵام ده‌رکه‌وت
لیستى
ئیئتلافى ئه‌و
لیسته نییه
تاسه‌ر"هاوکار"بىَ!
پرسیارى
پێنجه‌م: به‌راى
به‌رێزتان
هۆیه‌کانى ده‌رچوونى(هه‌موارکردنى)
قانوونى هه‌ڵبژاردن
بۆچى بوو؟ واتا ده‌رکردنى
قانوونى هه‌ڵبژاردن
پێش په‌سه‌ندکردنى
ده‌ستوورى هه‌میشه‌یى
چ مه‌به‌ستێکى
قانوونىو
سیاسى له‌پشته‌وه
بووه له‌کاتێکدا
که
قانوونێکى
ئاماده‌کراو
هه‌بووه.
وه‌ڵام:
قانوونى ژماره
(96) سیسته‌مى
رێژه‌یى یه‌ک
بازنه‌یى
کردبوو به
بنه‌ما بۆ ئه‌نجامدانى
هه‌ڵبژاردنه‌کان
وعێراق یه‌ک
بازنه بوو،
ده‌نگده‌ران
ده‌یانتوانى
ده‌نگ بۆ
لیسته‌کانیان
بده‌ن له‌هه‌ر
شوێنێکى
عێراقدا ین.
قانوونى هه‌ڵبژاردنى
تازه که
عێراقى دابه‌شکرد
به‌سه‌ر 18
بازنه‌دا
رێگاى له ده‌نگده‌رانى
بازنه‌کانى
ترگرت ده‌نگ
بۆ لیستێک بده‌ن
له‌و بازنه‌دا
نه‌بىَ.
بۆیه به‌شێکیان
ده‌نگیان نه‌دا
یان ده‌نگیان
بۆ لیستێکى تر
دا.
قانوونى هه‌ڵبژاردنى
نوىَ
له‌به‌رژه‌وه‌ندى
که‌مینه‌و
حیزبه بچوکه‌کاندا
نییه.
په‌سه‌ندکردنى
ئه‌و قانوونه
به په‌ڵه
پێش ئه‌نجامدانى
هه‌ڵبژاردنى
ئه‌نجومه‌نى
نوێنه‌رایه‌تى
عێراقى بۆ مه‌ستێکى
سیاسى بوو.
پرسیارى
شه‌شه‌م: ئایا
کۆمسیۆنى
باڵاى سه‌ربه‌خۆى
هه‌ڵبژاردنه‌کان
له ته‌فسیرى
قانوونه‌که‌و
ده‌رکردنى
رێنمایىو ته‌علیمات
بۆ جێبه‌جىَکردنى سه‌رکه‌وتوو
بوو؟
وه‌ڵام: ئه‌و
به‌نده‌ى
تایبه‌ته به
قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ى
لیسته‌کان سه‌رکه‌وتووانه
له‌لایه‌ن
کۆمسیۆنى
باڵاى سه‌ربه‌خۆى
هه‌ڵبژاردنه‌کان
له عێراق
جێبه‌جىَنه‌کرا.
سیسته‌مى قه‌ره‌بووکردنه‌وه
سیسته‌مێکى
ئاڵۆزه به‌ئاسانى
په‌یره‌وى
پێناکرىَ له
عێراقێکى
دوور له ئه‌زموون
وکولتوورى
دیموکراسى،
به‌تایبه‌تى
ئه‌و ماده‌یه
به‌شێوه‌یه‌کى
روون دانه‌رێژراوه. چاره‌سه‌رکردنى
ئه‌و کێشانه
به گۆرینى
سیسته‌مى هه‌ڵبژاردن
و گه‌رانه‌وه
بۆ سیسته‌مى
رێژه‌یىو یه‌ک
بازنه‌یى ده‌بىَ.
دوا
پرسیار: دواى
په‌سه‌ندکردنى
ده‌ستوور له
ماده‌ى (99) که
باسى رێکخستنى
کاروبارى هه‌ڵبژاردن ده‌کات،
ئایا ئه‌وه
ماناى وایه
ئه‌و قانوونه
هه‌موار
بکرێته‌وه؟ ئایا بۆ
ئاینده‌ى
ئێمه‌ى کورد
به له‌به‌رچاوگرتنى
ئه‌نجامه‌کانى
هه‌ڵبژاردنى
15 مانگى
دوانزه‌ى 2005
کام سیسته‌م
له‌به‌رژه‌وه‌ندى
ئێمه‌دایه کارى
بۆ بکرێت به
له‌به‌رچاوگرتنى
مێژووى
خوێناوى
کورد‌و پێکه‌ونانى
عێراقێکى
فیدارل و دیموکرات.
وه‌ڵام:
ئه‌نجومه‌نى
نوینه‌رایه‌تى
عێراقى ده‌توانىَ
هه‌موو ده‌مێک
قانوونى هه‌ڵبژاردن
ده‌ستکارى
بکات، چ به
هه‌موارکردنى یان به
په‌سه‌ندکردنى
قانوونێکى
نوىَ.
پێشتر
ئاماژه‌مان
بۆ ئه‌وه‌کردووه
که قانوونى
هه‌ڵبژاردنى
تازه
ناگونجىَ له‌گه‌ڵ
به‌رژه‌وه‌ندى
کورد‌و
تورکمان و مه‌سیحیه‌کان
و حیزبه
بچوکه‌کان. به‌ڵام
سه‌باره‌ت به
قانوونى هه‌ڵبژاردنى
په‌رله‌مانى
هه‌رێمى
کوردستان و ئه‌نجومه‌نى
ئوستانه‌کان
له هه‌رێمدا،
بۆچوونێکى
ترم هه‌یه له‌کاتى
خۆیدا روونى
ده‌که‌مه‌وه.