ناساندنی
نێوی ڕاسه‌قینه‌ی نووسه‌ر
و ئه‌ندامانی
کۆمه‌ڵه‌ی(ژ.
ک) له گۆواری
«نیشتمان»دا
یه‌کێک له
خاڵه هه‌ره
دره‌وشاوه‌کانی
مێژووی خه‌ڵکی
کورد و به‌تایبه‌ت
مێژووی هاوچه‌رخی
کوردستان له
به‌شی ڕۆژهه‌ڵات، پێکهاتنی
کۆمه‌ڵه‌ی (ژ.
ک) و بڵاوکردنه‌وه‌ی
گۆڤاری «نیشتمان»(1942)
وه‌ک زمانحاڵی
ئه‌و ڕێکخراوه
سیاسییه بووه
و، دواتریش که
یه‌که‌م کۆماری
کۆردستان(1946) له
شاری مهاباد داده‌مه‌زرێ،
به‌شێکی زۆر له
ئه‌ندامان و چالاکانی
سیاسیی کۆمه‌ڵه‌ی
(ژ. ک) تێیدا به‌شدار
ده‌بن. 1) ژماره‌ی1، ساڵی
یه‌که‌م، پووشپه‌ڕی
1322، جوڵای 1943 2) ژماره‌ی2،
ساڵی یه‌که‌م،
خه‌زه‌ڵوه‌ری
1322
هه‌رچه‌ند له
سه‌ر کۆمه‌ڵه‌ی
(ژ. ک) و چۆنیه‌تی
دامه‌زران و به‌ڕێوه‌به‌رانی
ئه‌و ڕێکخراوه‌یه
گه‌لێک کتێب و
نامیلکه و بیره‌وه‌ری
نووسراوه، به‌ڵام
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا،
هێشتا گه‌لێک
لایه‌نی لێڵ و
ناڕوون، به‌تایبه‌ت
سه‌باره‌ت به
ژماره‌ی که‌سانی
پێکهێنه‌ر و دامه‌زرێنه‌ری
کۆمه‌ڵه‌ی (ژ.
ک)، هه‌روه‌ها
نێوی ڕاسته‌قینه‌ی
گه‌لێک
له ئه‌ندامان
و ئه‌و که‌سانه‌ی
نێوی ڕه‌مزییان
هه‌بووه، به‌رچاو
ده‌که‌وێ که
ده‌بێ بخرێنه‌ڕوو.
به‌ر له‌وه‌ی
لایه‌نی سه‌ره‌کیی
ئه‌و باسه واته
هه‌ڵنان و ناساندنی
نێوی ڕاسته‌قینه‌ی
ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌ی
(ژ. ک) ده‌ست پێبکه‌م، پێویسته
ئه‌و خاڵه ڕوون
بکه‌مه‌وه که
ژماره‌ی ڕه‌مزی(کۆد)ی
ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌ی(ژ.
ک) و هه‌روه‌ها
ڕه‌مز(کۆد)ی شاره‌کان
بۆ هه‌ڵنان و ده‌ستنیشانکردنی
ژماره‌ی پێکهێنه‌ر
یان دامه‌زرێنه‌رانی
ئه‌و ڕێکخراوه‌یه
گه‌لێک گرینگ
و شیاوی سه‌رنجدانن.
ئه‌گه‌ر له ته‌واوی
ئه‌و نێوه ڕه‌مزییانه‌ی
چ له توێی
ته‌واوی ژماره
ده‌رچووه‌کانی
گۆڤاری «نیشتمان»دا
و، چ له توێی
کتێب و نامیلکه‌گه‌لی
پێوه‌ندیدار
به کۆمه‌ڵه‌وه
خراونه‌ته ڕوو
ورد بنینه‌وه،
ده‌بینین بێژگه
له چه‌ند که‌س،
بوواڵه‌تی ژماره‌یه‌کی
زۆر له که‌سانی
دامه‌زرێنه‌ر
یا نادیارن یان
نێویان به نه‌زانراوی
ماوه‌ته‌وه.
بۆنموونه، ئه‌گه‌ر
به گوێره‌ی ژماره‌ی
ڕه‌مز،
«کاوه‌ـ1» (حوسێنی
زێڕینگه‌ران
ــ فروهه‌ر) به‌رپرسی یه‌که‌می
کۆمه‌ڵه، «ع.
بیژه‌ن ـ2»(عه‌بدولڕه‌حمانی
زه‌بیحی) به‌رپرسی
به‌شی ڕاگه‌یاندن
و گۆواری«نیشتمان»،
«ع. راد ـ5»(عه‌بدولڕه‌حمانی
ئیمامی ئه‌قده‌م)
و، «م. ح. لاو ـ 10»(محه‌مه‌د
سه‌دیقی حه‌یده‌ری)1 له پێکهێنه‌ران
و دامه‌زرێنه‌رانی
کۆمه‌ڵه بن،
سه‌باره‌ت به
نێو و ژماره‌ی
ڕه‌مزیی ته‌واوی«هه‌یئه‌تی
ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه»
زانیارییه‌کی
ئه‌وتۆ له به‌ر
ده‌ستدا نییه.
له پاڵه‌وه
ئه‌وه‌ش بڵێم
که من خۆم له
سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌م
جگه له «بینایی
ـ ژماره‌ی ڕه‌مزیی
نه‌بووه» (پێشه‌وا قازی
محه‌مه‌د)، که ساڵێک
دوای دامه‌زرانی
کۆمه‌ڵه بووه‌ته
ئه‌ندام و سوێندی
خواردووه، پێکهاته‌ی
«هه‌یئه‌تی ناوه‌ندی
کۆمه‌ڵه» یازده
که‌س بوون و، دوایین
که‌سیش هه‌ر ئه‌و
نێوه ڕه‌مزییه‌ی
«م. فه‌رووخ ـ 11» بووه
که به بۆچوونی
خۆم ده‌بێ یا «محه‌مه‌دی
یاهوو» بووبێ یان
«محه‌مه‌دی نانه‌وازاده».
به‌ڵگه‌شم ئه‌وه‌یه
که له ژماره
یازده به‌م لاوه،
ئێمه ده‌گه‌ڵ
نێو و ژماره‌ی
ڕه‌مزیی «م. س. توس
ـ 13» و «م. م. هوشه‌نگ
ـ 16» ڕووبه‌ڕووده‌بین
که به گریمانه‌یه‌کی
زۆر ده‌بێ ئه‌ندامانی
سه‌ره‌کیی «هه‌یئه‌تی
لاوانی کۆمه‌ڵه»
بووبن.2 که‌وابوو،
پێکهاته‌ی «هه‌یئه‌تی
ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه»،
له یازده تا
دوازده که‌س
تێنه‌په‌ڕیون.
لێره‌دا بۆ ئاگاداری
خوێنه‌ره‌وان،
ته‌واوی ئه‌و
که‌سانه‌ی که
له گۆڤاری «نیشتمان»دا
نێویان هاتووه
ده‌نووسرێن و
هه‌ر له پاڵ نێوه
ڕه‌مزییه‌کانیشدا، نێوی ڕاسته‌قینه‌ی
ئه‌و که‌سانه‌ی
تائێسته زانراون3
له ژێره‌وه
و له ناو که‌وانه‌دا
ده‌خرێنه‌ڕوو:
ــ ع. بیژه‌ن
(عه‌بدولره‌حمانی
زه‌بیحی)
ــ م.م. هوشه‌نگ
ـ 16 (محه‌مه‌دی
مه‌جدی ــ کوڕی
زانای ئایینی
مامۆستا مه‌لا
حوسێنی مه‌جدی
سه‌رۆکی عه‌دڵییه‌ی
کۆماری کوردستان
ــ نێوبراو هێشتا
له ژیاندا ماوه)
ــ ع. ساسان
(هه‌رچه‌ند زۆر
سوور نیم، به‌ڵام
وابزانم ده‌بێ
نێوی ڕاسته‌قینه‌ی
«عه‌لی ڕیحانی»
بێ)
ــ م. فه‌ڕڕوخ
(م. فه‌ڕووخ ـ 11،
وه‌ک له سه‌ره‌وه
ئاماژه‌م پێکردووه،
له نێوان ئه‌و
دوو نێوانه‌دا:
«محه‌مه‌دی یاهوو»
و «محه‌مه‌دی نانه‌وازاده»دا
دڕدۆنگم. شیاوی
گوتنه که نێوی
ئه‌و دووکه‌سه
له نووسراوه‌ی
زۆر که‌ساندا
وه‌ک دامه‌زرێنه‌ر
هاتوون)
ــ هێندێک
له ئه‌ندامه‌کان
که ده‌سیاوی
سندوقی کۆمه‌ڵه‌یان
کردووه:
1- کاوه (میرزا
حوسێنی زێڕینگه‌ران
ــ فروهه‌ر، خه‌ڵکی
مهاباد)
2- سام (نه‌زاندرا)
3- جاهد (نه‌زاندرا)
4- فه‌ڕووخ
(بڕوانه سه‌ره‌وه)
5- ڕه‌وادی
(ق. م. ڕه‌وادی: قادری
مودده‌ریسی،
خه‌ڵکی مهاباد)
6- نه‌ریمان
(نه‌زاندرا)
ــ زۆراب ـ
37 ( عه‌لی خوسره‌وه‌ی،
خه‌ڵکی مهاباد
ــ نێوبراو هێشتا
له ژیاندا ماوه)4
ــ بیژه‌ن
ـ 2
ــ م. ش. هێمن
(به ژماره‌ی 55،
محه‌مه‌د ئه‌مینی
شێخولئیسلامی
موکری، خه‌ڵکی
شیلاناوێ)
ــ م. ش. هێمن
ــ گیوی موکریانی
ـ هه‌ولێر (ئه‌ندامی
کۆمه‌ڵه‌ی ژ. ک
نه‌بووه)
ــ م. ش. هێمن
ــ م. حه‌ریق
(م. ا. حه‌ریق: محه‌مه‌دی
ئه‌سحابی، خه‌ڵکی
مهاباد)
ــ م. ئاریا
ـ 27 (مه‌نافی که‌ریمی،
خه‌ڵکی مهاباد،
دواتر له کۆماری
کوردستاندا ده‌بێته
وه‌زیری فه‌رهه‌نگ)
ــ م. فه‌ڕڕوخ
ــ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی
نێویان هاتووه:
1- ڕووناک ـ
52، له شاری ش ـ
SH (واوێده‌چێ
ڕووناک ـ 52، یه‌که‌م
ئه‌ندامی کارای
ژنی کۆمیته‌ی
شاری شنۆ بووبێ
له کۆمه‌ڵه‌ی
ژ. ک دا، که به‌داخه‌وه
زانیاریم له
سه‌ری نییه!)
2- بارزانی
{م. خ}، له شاری
غ ـ G (مسته‌فا خۆشناو،
خه‌ڵکی کوردستانی
گه‌رمێن| باشوور، ئه‌فسه‌ری
کۆماری کوردستان
بوو که دواتر
ده‌گه‌ل سێ هاوڕێی
دیکه‌ی له عێراق
ئیعدام کرا)
ــ م. ناردی ـ 76
(محه‌مه‌دی ڕه‌سووڵی
ـ دڵشاد، باوکی
خه‌ڵکی مهاباد
بووه ودواتر
چوونه‌ته کوردستانی
باشوور و، له‌وێ
دڵشاد ڕه‌سووڵی
خوێندوویه و
له سه‌رده‌می
چالاکیی کۆمه‌ڵه‌ی
ژ. ک و دێمۆکرات‌دا
هاتووه‌ته مهاباد)
ــ برای ڕاست
ـ 76 (عه‌بدولڕه‌حمانی
موهته‌دی، خه‌ڵکی
بۆکان)
ــ قانع (شاعیری
ناوداری کورد،
ئه‌ندامی ژ. ک
نه‌بووه، له
سه‌رده‌می کۆمار‌دا
له گوندی که‌لبی
ڕه‌زاخان مامۆستا
بووه)
ــ فانی (شاعیری
کورد، خه‌ڵکی
کوردستانی باشوور،
وابزانم ئه‌ندامی
کۆمه‌ڵه‌ی ژ. ک
نه‌بووه به‌ڵام
هه‌روه‌ک له
«نیشتمان»دا ئاماژه‌ی
پێکراوه، به
وه‌سیله‌ی ئه‌ندامی
ژماره 200 پێوه‌ندی
به کۆمه‌ڵه‌وه
هه‌بووه)
ــ شاعیرێکی
به ناوبانگ (مه‌لا
مارفی کۆکه‌یی،
خه‌ڵکی مهاباد)
ــ ع. هه‌ژار
ـ 20 (عه‌بدولڕه‌حمانی
شه‌ڕه‌فکه‌ندی،
خه‌ڵکی مهاباد،
شوێنی کارکردن
بۆکان)
ــ م. ش. هێمن
ــ ع. بیژه‌ن
ـ 2
ــ م. به‌یان
ـ 71 (محه‌مه‌دی
خاته‌می، خه‌ڵکی
مهاباد)
ــ م. لاو ـ 10 (محه‌مه‌د
سه‌دیقی حه‌یده‌ری،
خه‌ڵکی مهاباد،
دواتر له کۆماری
کوردستاندا وه‌زیری
ته‌بلیغات بووه)
ــ م. فه‌ڕڕوخ
ـ 11
4)
ژماره‌ی5،
ساڵی یه‌که‌م،
ڕێبه‌دانی 1322
ــ نێوی ئه‌و
ئه‌ندامانه‌ی
پووڵ(دراو)یان
داوه بۆ په‌ه‌دان
به
ئینتیشاراتی
کۆمه‌ڵه:
1- ع. هه‌ژار
(بڕوانه سه‌ره‌وه)
2- م. خ.
بارزانی
(بڕوانه سه‌ره‌وه)
3- م. ح. لاو
(بڕوانه سه‌ره‌وه)
4- ق. م. ڕه‌وادی
(بڕوانه سه‌ره‌وه)
5- ع. زۆراب
(بڕوانه سه‌ره‌وه)
6- هـ . ئارێز
(وابزانم نێوی
ڕاسته‌قینه‌ی
شاعیری
ناوداری کورد
سه‌ید تاهیری
هاشمی خه‌ڵکی
کرماشان
بووبێ، دیاره
ته‌واو ئه‌رخه‌یان
نیم)
7- ا. ا. ڕژدی
(مام ئه‌حمه‌دی
ئیلاهی خه‌ڵکی
مهاباد که
دواتر له
کۆماری
کوردستاندا
ده‌بێته وه‌زیری
ئیقتیساد)
8- م. ا. حه‌ریق
(بڕوانه سه‌ره‌وه)
ــ ع. بیژه‌ن
ـ 2
ــ م. نادری ـ
76
ــ سیامه‌ک
ـ 57 (عه‌بدولقادری
ده‌بباغی، خه‌ڵکی
سه‌قز،
نێوبراو له ژیاندا
ماوه و له
شاری له‌نده‌ن
ــ ئینگلیس
نیشته‌جێ یه)
ــ م. ش. هێمن
ـ 55
ــ ع. بیژه‌ن
ـ 2
ــ م. ش. هێمن
ـ 55
ــ مه‌لا حه‌سه‌نی
قازی هه‌ڵه‌بجه
(ئه‌ندامی
کۆمه‌ڵه‌ی ژ.
ک نه‌بووه)
ــ قانع
(بڕوانه سه‌ره‌وه)
ــ
شاعیرێکی به
ناوبانگ (مه‌لا
مارفی کۆکه‌یی)
ــ هه‌ژار ـ 20
ــ م. ش. هێمن
ــ م. فه‌ڕڕوخ
ـ 11
5)
ژماره‌ی5،
ساڵی یه‌که‌م،
ڕه‌شه‌مه‌ی 1322
ــ نێوی ئه‌و
ئه‌ندامانه‌ی
یارمه‌تی سه‌ندوقی
کۆمه‌ڵه‌یان
کردووه:
1- ع. فه‌رزانه
(نه‌زاندرا)
2- خ. م. شاباز
(خه‌لیلی مووه‌فه‌قی
خه‌ڵکی
مهاباد و خاوه‌نی
چاپخانه و
کتێب‌فرۆشی)
3- ع. بیژه‌ن
4- ح. ر. سه‌خی
(نه‌زاندرا)
5- ا. ئازاد (نه‌زاندرا)
6- ا. ا. ئازا (نه‌زاندرا)
7- ق. چوبینه
(قاسمی قادری
قازی، خه‌ڵکی
مهاباد)
8- ر. برای
راست (بڕوانه
سه‌ره‌وه)
ــ ع. بیژه‌ن
ـ 2
ــ م. ش. هێمن
ـ 55
ــ م. ش. ئازه‌ر
ـ 821 (محه‌مه‌دی
شاپه‌سنه‌ندی،
خه‌ڵکی
مهاباد،
نێوبراو له
ژیاندا ماوه
و، ئێسته له
شاری سلێمانی
ژیان ڕاده‌بوێرێ)
ــ پشتیوان
ـ 1042 (نه‌زاندرا)
ــ م. نادری ـ
76
(بڕوانه سه‌ره‌وه)
ــ ع. راد ـ 5
(عه‌بدولڕه‌حمانی
ئیمامی ئه‌قده‌م،
خه‌ڵکی
مهاباد، یه‌که‌م
که‌سه له
دامه‌زرێنه‌رانی
کۆمه‌ڵه‌ی ژ.
ک که دوای
دامه‌زرانی
کۆماری
کوردستان پله‌ی
حیزبایه‌تی
نامێنێ،
وابزانم به
دڵخوازی خۆی
واز له
چالاکی ده‌هێنێ)
ــ قانع
ــ هه‌ژار
ــ ع. هۆنه‌ر
(شاعیری
ناوداری کورد
عه‌بباسی حه‌قیقی،
خه‌ڵکی
مهاباد)
ــ م. ئیره‌ج
ـ 215 (محه‌مه‌د
سه‌عید
حافیدی، خه‌ڵکی
کرماشان)
6)
ژماره‌ی7، 8و9)،
ساڵی یه‌که‌م،
به‌هاری 1323
ــ ع. بیژه‌ن
ـ 2
ــ م. نادری ـ
76
ــ م. لاو ـ 10
ــ ئاواڵ (نه‌زاندرا)
ــ ک. ع. مرۆ ـ 67
(نه‌زاندرا)
ــ م. ش. هێمن
ـ 55
ــ م. ئاریا ـ
26 (بڕوانه سه‌ره‌وه)
ــ م. ش. ئازه‌ر
ـ 821 (بڕوانه سه‌ره‌وه)
ــ ا. ا. ڕژدی
ـ 24 (بڕوانه سه‌ره‌وه)
ــ م. فه‌ڕڕوخ
ـ 11
ــ م. نادری ـ
76
ــ بێستوون
(نه‌زاندرا()
ــ ع. هۆنه‌ر
(بڕوانه سه‌ره‌وه)
ــ م. ش. هێمن
ـ 55
ــ م. م. عیشقی
(وابزانم هه‌ر
محمه‌دی مه‌جدی
یه)
ــ ع. هه‌ژار
ــ م. نادری ـ
76
ــ هێمن ـ 55
ــ س. م. ح.
گرشاسب (سه‌ید
محه‌مه‌دی حه‌میدی
سه‌رنووسه‌ری
ڕۆژنامه‌ی
کوردستان)
ــ م. ئیره‌ج
ـ 215 (بڕوانه سه‌ره‌وه).
س. چ. هێرش،
دێسامبری 2005
په‌راوێزه‌کان:
1- بۆ ئه‌وه‌ی
لایه‌نی ئه‌مانه‌ت
و ده‌ستپاکی پارێزراو
بێ، پێویسته
بگوترێ که به‌شێک
له هه‌ڵنانی
ئه‌م نێوانه
له کتێبی: (نگاهی
به تاریخ مهاباد،
سید محمد صمدی،
2- نێوی ڕاسته‌قینه‌ی
«محه‌مه‌د سه‌لیمی»یه،
که له «دیاریی
کۆمه‌ڵه‌ی ژ. ک
بۆ لاوه‌کانی
کورد 1322-1943»دا به‌مجۆره
یادی لێکراوه:
«هه‌یئه‌تی ناوه‌ندی(مه‌رکزی)
کۆمه‌ڵه‌ی ژ. ک
ئه‌م سیپاره‌یه
پێشکه‌شی گیانی
(روح) لاوی ره‌حمه‌تی
م. س. توس ئه‌ندامی
ژماره 13 ی کۆمه‌ڵه
ئه‌کات».
3- دیاره هه‌روه‌ک
ده‌زانین، به‌شێکی
زۆر له نێوه‌کان
هه‌روا به نادیاری
و نه‌زانراوی
ماونه‌ته‌وه،
بۆیه له‌م باره‌یه‌وه
پێوه‌ندی به
ماڵپه‌ڕی گزینگ
و دانی هه‌ر چه‌شنه
زانیارییه‌ک
جێگه‌ی ئه‌وپه‌ڕی
ڕێز و پێزانینه.
4- له دانیشتنێکی
خۆمانه‌دا، هه‌ڵنانی
ئه‌و ڕه‌مزه‌م
له لایه‌ن کاک
«زاگرۆسی خوسره‌وی»یه‌وه
ده‌ستکه‌وت،
سپاسی ده‌که‌م.
• • •