«ئه‌ڤینه» بۆ
ژیان ده‌گری
• كه‌ژاڵ
ئیسماعیل
به‌ڕێزان
ماوه‌یه‌كی زۆر
به سه‌ر تراجیدیای
كوشتنی«ئه‌ڤینه»داتێپه‌ڕیوه،
به‌درێژایی ئه‌م
ڕۆژانه چه‌ندین
جار بۆ ده‌ربڕینی
ناڕه‌زایی خۆم
دژ به‌و تاوانه
قه‌ڵه‌مم گرتۆته ده‌ست
به‌ڵام نه‌متوانیوه‌هیچ
بنووسم. نازانم
هه‌ستی دایكایه‌تیم
ڕێی پێ نه‌ده‌دام
یا وشه‌كان له
بیرمدا كۆچیان
ده‌كرد! هه‌میشه
له بیری ئه‌وه‌دا
بووم چۆن وه‌ڵامی
ئه‌و پرسیارانه
بده‌مه‌وه كه
له سه‌ر دڵم كه‌ڵه‌كه‌ببوون،
نا‌ئومێد ده‌بووم
و نه‌ده‌گه‌یشتمه
ئه‌و خاڵه‌ی كه
سه‌ر‌تای ده‌سپێكردنی
بابه‌ته‌كه‌یه. هه‌ڵبه‌ت
ئه‌و كاره‌ساته
زۆر شتی وه‌بیر
هێناومه‌ته‌وه‌و
واشی لێكردووم
كه زیاتر كچم
خۆشبوێت و شانازی
بوونم به‌ژن
تا دێت زۆرتر و
گه‌وره‌تر
ده‌بێت. •
• • هۆله‌ندا،
22-03-2006
هه‌روه‌ها، قوتابییه‌كانی
خۆمم بیرده‌كه‌وێته‌وه
كه‌چه‌ند ژیكه‌ڵه‌و
جوان بوون و،
له‌ڕۆژانی
جێژن و ئاهه‌نگداچۆن
خۆیان
ده‌گۆڕی و سه‌وزو
سوور له‌ده‌ورم
كۆده‌بونه‌وه‌و
پێكه‌وه چه‌ند
وێنه‌یه‌كمان
ده‌گرت. خۆزگهبۆ
گه‌ڕانه‌وه‌ی
ئه‌و ڕۆژانه ده‌خوازم
كه‌كچانی چاوگه‌شوجوانم
فێری مێژووی نیشتمان
ده‌كردوبه‌جوگرافیای
كوردستان‌م ئاشنا
ده‌كردن. به‌هه‌موو
خۆشه‌ویستیمه‌وه
هانم ده‌دان هه‌رگیز
له‌خوێندندانه‌بڕێن
و شانازی به‌خۆیانه‌وه‌بكه‌ن
كه‌نیوه‌ی كۆمه‌ڵن
و ده‌بنه دایكی
نیوه‌كه‌ی دیكه‌ی.
چیرۆكی
«چرۆ» م بیرده‌كه‌وێته‌وه
كه‌ته‌مه‌نی
شه‌ش ساڵان بوو، به‌زۆر
ڕووسه‌رییه‌كیان
له‌سه‌رو ڕوخساری
ده‌پێچاو، له‌پۆلدا
ده‌گریا
چونكه باش گوێی
له‌وانه‌كان
نه‌ده‌بوو. ته‌نانه‌ت
له‌ناوپۆلدا
نه‌یده‌وێرا
لای كوڕێكی هاوته‌مه‌نی
خۆیه‌وه دا‌نیشێت
چونكه هه‌ڕه‌شه‌ی
كوشتنیلێكرابوو! رۆژێك
مامۆستای پۆله‌كه‌ی، ڕووسه‌رییه‌كه‌ی
له‌سه‌ری كردبۆوه، پێی گوتبوو «چرۆ» گیانباباشتر
گوێت له‌وانه‌كه‌بێت. وه‌ختێ
باوكی پێی زانیبوو،هاتبوه قوتابخانه‌و
له‌ژووری به‌ڕێوه‌به‌ربه‌ڕاشكاوی
گوتبووی نامه‌وێت
كچه‌كه‌م به‌ره‌ڵڵاو حه‌ره‌ڵڵا بێت!! ئه‌و پێی
وابوو هه‌مووكچانو
ژنان ومناڵان
كه
ڕووسه‌ری
ناپۆشن و ناچنه
مزگه‌وت بۆ فێر
بوونی قورئانبه‌ڕه‌ڵلان.. كه‌چی
باوكی،«چرۆ»ی نازداری
ده‌نارده مزگه‌وت
لای ئه‌و كوڕانه‌ی
پێی
وابوو هه‌موو ده‌روێش
و پیاوی خودان!!
«ئه‌ڤینه»ی جوانه‌مه‌رگ
چه‌ندین پرسیاری
بێوه‌ڵامی له‌زاكیره‌مدا ورووژاند.
ئاخۆ «ئه‌ڤینه» نامه‌یه‌كی
دڵداریی له
گیرفانیدا گیراو
له‌سه‌ر ئه‌وه
كوژرا؟
یا له‌ڕێی
قوتابخانه له‌گه‌ڵ
هه‌رزه‌كارێكا
سڵاوی گۆڕیبۆوه؟
ئایا
به‌زۆر به‌مێرد
دراو رازی نه‌بوو، یان به‌خواستی
خۆی هاوسه‌ری
هه‌ڵبژارد؟ بڵێی به‌دزی
باوكییه‌وه له‌ماڵ
نه‌چووبێته‌ده‌ر؟!
باشه! خۆ «ئه‌ڤینه» هێشتا
ته‌مه‌نی سیازده
ساڵان بوو! به‌وه
نه‌گه‌یشتبوو به‌رهو‌ڕووی هیچكام
له‌م كێشانه بێته‌وه، ئه‌ی بۆ پیاوێك
به‌ناوی باوكه‌وه
نایه ژێر پێله‌قه‌و
هه‌ناسه‌ی
له‌به‌ر بڕی؟!
من ته‌نها
بۆچوونێك شك
ده‌به‌م و به‌ڕاستی
ده‌زانم، باوكی
قینی سیازده‌ساڵی
له‌دڵیدا كۆكردبۆوه، چونكه
كاتێك«ئه‌ڤینه» هاته سه‌ر
دونیا مژده‌یان
پێدابوو كچی بووه! ئیتر ئه‌و
له‌و ڕۆژه‌وهشه‌رمه‌زاری
قه‌ومو قه‌بیله‌و كۆمه‌ڵه، چون كچی
بووه و نه‌بۆته
خاوه‌نی كوڕ تا دڕنده‌یه‌كی
دیكه‌ی وه‌كخۆی
بۆ گیانی ژن په‌روه‌رده‌بكات. هه‌ر ئه‌و
بیركردنه‌وه‌یه‌شه
كه‌وا بۆته كێشه‌یه‌كی
گه‌وره‌ی جینسێتی(ژێنده‌ر)ی ناو كۆمه‌ڵ
و ده‌یان و سه‌دان«ئه‌ڤینه» به‌ده‌ستییه‌وه
ده‌ناڵێنن و،
له سۆنگه‌یه‌وه مه‌حكوومن به‌ملكه‌چكردن
بۆ یاسای جینسێتی و باوكسالاریی. هه‌روه‌ها
بێبه‌شن
له‌ماف و سه‌ربه‌ستییه‌كانیانو
ده‌بێ قایلیش
بن چونكه خودا ئه‌وانی
به‌كچێتی
دروست كردووه! ئه‌گه‌ر هه‌ر
سه‌رپێچییه‌كیش
بكه‌ن ئه‌وا تف
له‌ڕوخساریان
ده‌كرێت و ده‌نرێنه ژێر پێله‌قه
و مسته‌كۆڵه‌ی
پیاوه‌وه.
«ئه‌ڤینه» خۆشی له‌و
تاوانه سه‌رسووڕماو ده‌ڕوانێته
دونیا و داوای ژیانده‌كات:
له‌بن
دارێكی ڕووته‌ڵه‌دا
ده‌ستی
ناوه‌ته به‌ر
ئه‌ژنۆ
سه‌ریشی
ناوه‌ته سه‌ر
سنگی پڕ له‌هه‌نسك
تاوێك
بۆ ژیان ده‌گری
تاوێكیش
گڕو ده‌گرێت
بۆ
ده‌ستێ جلی ڕه‌نگاوڕه‌نگ
بیر
له‌گه‌وره‌بوون ده‌كاته‌وه
«چۆن له‌به‌ر
ئاوێنه دوو پارچه‌كه‌ی
به‌رهه‌یوانا
ڕوخساری
خۆی
ببینێت؟!»
حه‌زی
به‌سه‌مایه
ده‌سته‌سڕێكی
سووری وا له‌گیرفاندایه
بۆ
سه‌رچۆپی
ئاهه‌نگی
نه‌ورۆز خۆی ساز
داوه
«ئه‌ڤینه» ماندووه
هه‌موو
جه‌سته‌ی شه‌ڵاڵی
ئازارێكه..
فریشته
«ئه‌ڤینه»ی بۆ مه‌مله‌كه‌تێك
بردووه
ئاهه‌نگی
لێ سازناكرێت.
«ئه‌ڤینه» به‌ده‌ستی
زاڵمێك
هه‌ناسه‌ی
كپ بووه و
له‌ژێر
چه‌پۆكی بێویژدانیدا
جه‌سته
نه‌شمیلانه‌كه‌ی
شه‌كه‌ت
كه‌وتووه.
«ئه‌ڤینه» هاوار
بۆ ژیان ده‌كات و
بانگی
ویژدان
به‌گوێی كۆمه‌ڵدا
ده‌دات
نه‌ویژدان
له‌شه‌رمان
زاری
بۆ ده‌كرێته‌وه
و
نه‌ژیان
به‌و
مه‌مله‌كه‌ته‌ی
ئه‌ودا
گوزه‌ر
ده‌كات!
«ئه‌ڤینه»
په‌یامێك
بۆ هاوڕێكانی
ده‌نێرێت:
ــ «ئه‌گه‌ر به‌هار
هات..
چیرۆكی
منی بۆ بگێڕنه‌وه
با
هه‌موو به‌هارێك
له‌گه‌ڵ بڵێسه‌ی
ئاگری نه‌ورۆزا
گڕی
زامه‌كانی منی
بێته‌وه‌یاد،
خۆزگه‌كانم
له‌گه‌ڵ دووكه‌ڵا
به‌ره‌و
ئاسمان به‌رێت
تا
شكایه‌تێ بكات
لای خواوه‌ندی
داد!».
kazal7@hotmail.com