ئه‌زانم
دڵی تۆ پڕه له من..
• كه‌ژاڵ ئیسماعیل
گه‌ر هاتی
ئه‌مجاره
له‌سه‌رخۆبه
پێ نه‌نێیته
سه‌ركۆشكی دڵم
نه‌كه‌ی بیتۆرێنی
په‌پووله‌ی ڕۆح..
نه‌با ده‌وری
چرای نیگاكانت
چۆڵ بن بێ من
خۆت زیز نه‌كه‌ی
نه‌یكێڵی به تۆرانت
برینم
نه‌یورووژێنی
زامه‌كانی
جه‌سته‌ی
تازه خامۆشی
من!
* * *
بۆ بێزاری؟
خۆشه‌ویستی
هه‌موو زه‌مه‌نه‌كانم
بۆ بێره‌نگی؟
ئه‌ی بۆنی خۆشی..
هه‌موو گوڵه‌كانی
باخی عومری من
* * *
ئه‌ی تێشووی
ڕێی ڕێبواری
سه‌فه‌ری
بێئامانم
لێم نه‌بڕی
بۆنی هه‌ناسه
چون
ساتێ قه‌رار
ناگرێ بێ هه‌ناسه‌ت
جه‌سته‌ی پڕ
حه‌سره‌تی من
* * *
لێم نه‌بڕی
تاوێ بۆنی عه‌تر
و
ترپه‌ی نه‌رمی
پێت و
یاری شێتانه
بێ ئه‌وان ئه‌مرم
وه‌ك پارچه
ته‌خته‌ی سه‌رئاوه
جه‌سته‌ی من
* * *
نه‌كه‌ی
ده‌ست به‌رداری
ده‌ستی ساردم
بی
چون ده‌زانی!
تینی هیچ ئاگرێ
گه‌رمی
ناكاته‌وه
په‌نجه‌ی له‌رزۆك
و ته‌زیوی من
* * *
تۆ بی خوا
نه‌مكه‌یته
گریان
گه‌ر قوڵپی
گریانم بێته‌جۆش
هه‌تا
مردن ژیری نابێته‌وه
ده‌ریای
له‌كوڵی من
* * *
بمخوێنه‌وه
خۆت زیز مه‌كه
نه ته‌نهایی
و نه فیراقی
ئه‌م عومره
ساتێ نه‌شه
ناده‌ن
به دڵی منی پڕ
له‌تۆ و
دڵی تۆی پڕ له
من..!
05-03-2000
• • •