ناساندنی
ژماره4 ی
گۆواری
کوردوستان(1946)
هه‌روه‌ک له
زۆر شوێندا
ئاماژه‌ی
پێکراوه، یه‌کێک
له شانازییه
مێژووییه‌کانی
کۆماری
کوردستان(1946)
بواری
ڕۆژنامه‌گه‌ریی
و بایه‌خدان
به‌م دیارده‌یه
فه‌رهه‌نگییه‌بووه.
ئه‌گه‌ر له
ده‌ستکه‌وتی
هه‌ره به‌رچاوی
سیاسی و
ڕۆشنبیری و فه‌رهه‌نگیی
(کۆمه‌ڵه‌ی
ژ.ک) واته
گۆڤاری
(نیشتمان) که
به‌ر له دامه‌زرانی
کۆماری
کوردستان ئه‌رک
و ئه‌مه‌گی
مێژوویی خۆی
به جێهێناوه
چاوبپۆشین،
له سه‌رده‌می
یازده مانگه‌ی
کۆمار‌دا گه‌لێک
ڕۆژنامه و گۆڤار و
بڵاوکراوه‌ی
کوردی
هاتوونه‌وه‌شاندن
که یه‌کێک له‌وان
گۆواری
(کوردوستان)
بووه که سه‌رجه‌م
4 ژماره‌ی لێ
ده‌رچووه.
هه‌روه‌ک
ئاگادارین،
له‌و جێیه‌ڕا
که 3 ژماره‌ی
ئه‌م گۆواره
له
کتێبی «حکومه‌تی
کوردستان،
ڕێبه‌ندانی 1324
ــ سه‌رماوه‌زی
1325، کورد له گه‌مه‌ی
سۆڤێتی دا: نه‌وشیروان
مسته‌فا ئه‌مین»
دا
ناسێندراوه
و، هه‌روه‌ها
شیاوی
بیرهێنانه‌وه‌شه
که نووسه‌ری
ڕێزدار پێی
وابووه ئه‌م
گۆڤاره هه‌ر
3 ژماره‌ی لێ
بلاوکراوه‌ته‌وه،
ئه‌وا لێره‌دا
بۆ زانیاری
خوێنه‌ره‌وان
و به‌تایبه‌ت
ئه‌و که‌سانه‌ی
له بواری
مێژووی
ڕۆژنامه‌گه‌ریی
کوردی خه‌ریکی
کاری
لێکۆڵینه‌وه‌ن،
بابه‌ته‌کانی
ژماره‌ی 4ی ئه‌م
گۆواره ده‌ناسێنین.
ژماره‌ی 4ی
گۆواری
(کوردوستان)
که ئاخر
ژماره بووه،
له بانه‌مه‌ڕی
1325(مه‌ی 1946) له
چاپخانه‌ی
کوردستان ــ
مهاباد
بڵاوکراوه‌ته‌وه.
ڕووبه‌رگی ئه‌و
ژماره‌یه به
وێنه‌یه‌کی
شاعیری به‌ناوبانگی
موکریان «ئه‌بولحه‌سه‌نی
سه‌یفولقوزات»
وێڕای
چوارینه‌یه‌کی
فارسیی مه‌لا
مارفی کۆکه‌یی
که له وه‌سفی
ئه‌ودا
گوتراوه
ڕازاوه‌ته‌وه.
ئه‌م ژماره‌یه
له 38 لاپه‌ڕه‌ی
قه‌واره وه‌زیری
پێکهاتووه و
ئه‌و بابه‌تانه‌ی
خواره‌وه‌ی
گرتووه‌ته‌خۆ:
ــ
زانایانی کورد،
شاعیری میللی
به‌ناوبانگ
حه‌زره‌تی ئه‌بولحه‌سه‌نی
سه‌یفولقوزات
(به هۆی 72 مین
ساڵی له دایک
بوونی): سه‌ید
محه‌مه‌دی حه‌میدی. ئه‌و، له‌و
نووسراوه‌یه‌دا
ژیاننامه و
سه‌بک و
شێوازی
شێعریی سه‌یفوقوزات
ده‌خاته به‌رباس
و له
کۆتاییدا
پارچه
هۆنراوه‌یه‌کی
وی به نموونه
ده‌هێنێته‌وه.
شیاوی ئاماژه‌پێکردنه
که نێوبراو
بێژگه له
ڕۆژنامه‌ی
کوردستان، سه‌رنووسه‌ری
گۆواری
کوردستان یش
بووه.
ــ
سوسیالیستی
عیلمی مارکس.
نووسه‌ری
گوتاره‌که
که نێوه‌که‌ی
له‌و نوسخه‌یه‌ی
به‌رده‌ستی
مندا په‌ڕیوه،
کورته‌ی
بیروبۆچوون و
ئامانج و هه‌روه‌ها
کار‌و
چالاکییه‌کانی
کارل مارکس به
خوێنه‌ره‌وان
ده‌ناسێنێ.
ــ کتێب:
ع. مه‌وله‌وی.
نووسه‌ر
له‌و گوتاره‌دا
کتێب وه‌ک
باشترین ره‌فیق
و هاونشین ده‌ناسێنێ
و به کورتی
خوێنه‌ره‌وان
هانده‌دا که
ڕوو له
موتاڵا و کتێب
خوێندنه‌وه
بکه‌ن.
ــ قسه‌ی
پیاوانی گه‌وره
و تێگه‌یشتوو:
ع. مه‌وله‌وی.
ــ من‌و ئه‌و..
په‌خشانێکی
ئه‌ده‌بی یه
به قه‌ڵه‌می
دڵشاد ڕه‌سووڵی
(به سه‌رهاتی
ئه‌م که‌سایه‌تییه
و هه‌روه‌ها
بابه‌ته‌كه
که
پێشتر بڵاوبووه‌ته‌وه،
لێره‌دا بیخوێننه‌وه).
ــ به‌شی
دینی، رساله‌التوحید
ــ وه‌رگێڕ ــ
سه‌ید محه‌مه‌دی
حه‌میدی. نووسه‌ر،
به وه‌رگێڕانه‌وه‌ی
ئه‌و بابه‌ته،
کاکڵ و نێوه‌رۆکی
ئه‌م کتێبه
به خوێنه‌ره‌وانی
گۆواره‌که
ده‌ناسێنێ.
ــ بۆ
جێژنی سه‌یدان،
9-11-24، شێواو.
بابه‌ته‌که
پارچه
هۆنراوه‌یه‌که
له «شێواو» که
به بۆنه‌ی
ئاهه‌نگ
گێڕانی بنه‌ماڵه‌ی
ساداتی زه‌نبیل
به بۆنه‌ی هه‌ڵکردنی
ئاڵا له شاری
بۆکان پێشکێش
کراوه. شیاوی
گوتنه که
شێواو،
ناسناوی ئه‌و
کاته‌ی
مامۆستا
خالیدی
حیسامی ــ
هێدی بووه،
که ئێسته له
ژیاندایه و له
شاری هه‌ولێر
نێشته‌جێ یه.
ــ
جوتیاری به
مشور: هه‌ژار
و، شێعرێکی بێ
عینوانی هێمن.
هه‌ژار و
هێمن، وه‌ک
دوو شاعیری
میللی کۆماری
کوردستان، له
جێژنی 28 ساڵه‌ی
هوردوی سوور
له مهاباد،
ئه‌م شێعرانه
ده‌خوێننه‌وه.
ــ تیشکی
سه‌ربه‌ستیو
ده‌رخسست، ده‌کا
پیرۆزی سه‌ربه‌ستی:
محه‌مه‌د
گڵۆڵانی ــ عه‌تری.
ئه‌و دوو بابه‌ته،
دوو پارچه
هۆنراوه‌ی
شاعیرن که
لاوان له‌پێناو
خزمه‌ت به وه‌ته‌ن
و نیشتمان
هانده‌دا. شیاوی
سه‌رنجه که محه‌مه‌د
گڵۆڵانی ئیسته
له ژیاندایه
و له شاری
بۆكان ژیان
ڕاده‌بوێرێ (بابه‌تێک
سه‌باره‌ت به
نێوبراوا
بڵاوکراوه‌ته‌وه
ده‌توانن
لێره‌دا
بیخوێننه‌وه).
ــ له
ڕێگه‌ی نان په‌یدا
کردن، قه‌وماوێکی
ڕاسته‌قینه:
ووردی. ئه‌و
بابه‌ته
ڕووداوێکی
ڕاسته‌قینه‌یه
که باسی
کابرایه‌کی
ته‌مه‌ن شه‌ست
ساڵه ده‌کا
که خاوه‌نی
شه‌ش سه‌ر
خێزانه و، ده‌یه‌وێ
به چله‌ی
زستان
بارێک دار
ئاماده بکا و
له شار
بیفرۆشێ...؛
نووسه‌ر بۆ
ڕاکێشانی هه‌ستی
ئینسانی
خوێنه‌ره‌وان
و نواندنی
بارودۆخی هه‌ژاری
و نه‌داری له
کوردستان،
شێوازێکی زۆر
تراژێدییانه
به چیرۆکه‌ی
ده‌دا و، بابه‌ته‌که‌ی
به‌م جۆره
کۆتایی
پێدێنێ: «.. له
پاشا سێ پیاو
ڕێک که‌وتن که
بچن به شوێن
کابرادا هاتن
تا گه‌یشتنه
کێوه‌که له
که‌لاکی که‌ره‌که
هه‌ڵه‌نگوتن...
نه‌ختێ گه‌ڕان
که‌له‌شی
مامه پیره‌شیان
دیته‌وه! که
له ناو کونه
به‌ردێک ڕه‌ق
و ویشک بۆته‌وه
و ده‌ستی بۆ
ئاسمان بڵند
کردووه و
زبانیی
حاڵیشی ده‌ڵێت:
له ڕێگه‌ی
نان په‌یدا
کردن فه‌وتام!
به مه‌ردی
مردم! چاو به‌ره
ژێری که‌س نه‌بووم!».
نووسه‌ری ئه‌و
بابه‌ته
وابزانم «محه‌مه‌د
تۆفیق وردی»
بووه که له
کاتی کۆماری
کوردستاندا
مامۆستای
زمانی کوردی
بووه.
ــ له‌شساغی،
هه‌تاو: (ع. مه‌وله‌وی).
نووسه‌ر له‌م
کورته بابه‌ته‌دا
نه‌خشی هه‌تاو
و کارتێکه‌ریی
تیشکی خۆر له سه‌ر
جه‌سته و به‌ده‌نی
ئینسان ده‌خاته
به‌رباس و
قازانج و لایه‌نه
باشه‌کانی
تیشکی هه‌تاو
شیده‌کاته‌وه
و به‌م مه‌سه‌له
باسه‌که‌ی
داده‌کوژێنێ:
مالێک تاوی
تێکه‌وێ ــ
ڕێی حه‌کیمی
تێ ناکه‌وێ.
ــ زه‌لیلی
پێشوت وه‌بیر
بێته‌وه.
بابه‌ته‌که
شێعرێکی
ئاماڵ درێژه
که له سه‌ر
په‌ندێکی
پێشینیان
داڕێژراوه
و، باسی نه‌سیحه‌تی
باوکێک بۆ
کوڕه‌کانی ده‌کا..
هه‌رچه‌ند
هیچ نێوێک به
سه‌ر بابه‌ته‌که‌وه
نییه به‌ڵام
زۆر وێده‌چێ
که خاوه‌نی
به‌رهه‌مه‌که
«عه‌بدولڕه‌حمانی
شه‌ره‌فکه‌ندی
ــ هه‌ژار»
بووبێ.
ــ بۆمبی
ئه‌تۆمی له
زه‌مانی
معاویه..
بابه‌تێکی
درێژه که سه‌ید
محه‌مه‌دی حه‌میدی
له ڕۆژنامه‌ی
(ایران ما) وه‌ریگرتووه
و وه‌ریگێڕاوه‌ته
سه‌ر زمانی
کوردی.
ــ
ڕاپه‌ڕاندن
له خه‌وی
خۆشی به‌هارێ..
پارچه
هۆنراوه‌یه‌کی
8 دێڕی یه به
قه‌ڵه‌می
«زرنگ» که له
دژی هێزه
فاشیستییه‌کان
و له په‌سنی
کورددا
گوتراوه.
شیاوی بیرهێنانه‌وه‌یه
که «زرنگ»
ناسناوی ئه‌وکاته‌ی
شاعیری به‌نێوبانگی
کورد «سه‌ید
کامیلی
ئیمامی ــ
ئاوات» بووه.
ــ غه‌زه‌لی
وه‌فایی: تۆ
سه‌ر و زولفی
بڵاوت زولفی
خاوت با مه‌ده...
هتد.
ــ وه‌ته‌ن:
محه‌مه‌دی مه‌جدی.
شیاوی
ڕوونکردنه‌وه‌یه
محه‌مه‌دی مه‌جدی
که له
گۆواری
(نیشتمان)یشدا
به ناسناوی
«م.م هۆشه‌نگ و
م.م عیشقی»
شێعری
بڵاوکراوه‌ته‌وه،
یه‌کێک له
شاعیره لاوه
هه‌ره باشه‌کانی
سه‌رده‌می
کۆماری
کوردستان
بووه.
نێوبراو که
ماوه‌یه‌کی
زۆر مامۆستای
زانکۆ بووه
ئێسته نیشته‌جێی
شاری مهاباده
و، تا
ئه‌م دواییانه
سه‌رۆکایه‌تی
زانستگای
ئازادی
ئه‌و شاره‌ی
له ئه‌ستۆ
بووه.
له‌وجێییه‌ڕا
که پارچه
هۆنراوه‌ی وه‌ته‌ن،
به جوانترین
شێعری ئه‌و
ژماره‌یه له
قه‌ڵه‌م ده‌درێ
که له‌لایه‌ن
لاوێکی که‌م
ته‌مه‌نی ئه‌و
سه‌رده‌مه‌وه
گوتراوه، ئه‌وا
سه‌رجه‌می
هۆنراوه‌که
له خواره‌وه
پێشکێشی
خوێنه‌ره‌وانی
شێعر دۆست ده‌کرێ.
ــ پارچه
شێعرێکی
ئاماڵ درێژی
بێ عینوان
که باسی
نفووس و ڕه‌چه‌ڵه‌ک
و هۆز و شاره‌کانی
کوردی تێدا ده‌کرێ
و ئاخرسه‌ر
ئاواتی یه‌کێتی
و یه‌کگرتوویی
تێدا ده‌خوازرێ:
«یاری ده‌خوازن
کوردی دوور
وڵات ــ له
ره‌ئیسه‌که‌ی
حیزبی
دیموکرات».
نووسه‌ری ئه‌م
بابه‌ته‌ش
ڕوون نییه
کام که‌سه،
به‌ڵام بیرم
زۆر بۆ ئه‌و
لایه‌نه بڕ
ده‌کا که ئی
شاعیر و نووسه‌ری
نه‌مر «سه‌ید
تاهیری هاشمی»
بێ!
وه‌ته‌ن
محه‌مه‌د مه‌جدی
وه‌ته‌ن،
گیان و دڵم قـــــــــــوربانی
تۆ بێ
ســـــــــــــــــه‌ر
و ماڵم به‌ڵاگه‌ردانی
تۆ بێ
له به‌ر تیغی
جـــــــــــه‌فای
بێگانه
یاخوا
هـــــــه‌میشه
سینگی من قه‌ڵغانی
تۆ بێ
وه‌کــــــــوو
کێوانی خۆت
هیممه‌ت
بڵینده
کـــــــــه‌سێکی
ساکینی
کوێستانی تۆ
بێ
کوڕانت نایه‌ڵن
هــــــــــــه‌رگیز
که دوژمن
ته‌ماحکارانه
چـــــــــــــــــاوه‌ڕوانی
تۆ بێ
شــــــــــــه‌تاو
و باغ و
گوڵزاری سه‌راسه‌ر
به‌هه‌شت
پێوانه‌یی هـــــــاوشانی
تۆ بێ
ده‌کۆشین
تاکوو ئاڵای ســــــــــه‌ربه‌خۆیی
وه‌کوو جــــــــاران
له سه‌ر
کێوانی تۆ بێ
محاڵه حــــــــــــــــه‌ز
بکا فه‌وتانی
کوردی
کــــــــه‌سێک
په‌روه‌رده‌یی
دامانی تۆ بێ
ئه‌مه‌گ
کوێری بکا گــــــــه‌ر
ناسوپاسێک
خـــــــــه‌ریکی
زیلله‌ت و فه‌وتانی
تۆ بێ
وه‌ته‌ن یاڕه‌ببی
هــــــه‌رکه‌س
خێرخواته
نـــــــــــــه‌سیبی
ره‌وزه‌یی
ڕیزوانی تۆ بێ
موخیللی
عیززه‌ت و ئاســـــــــــــایشی
تۆ
به ده‌س مــــــــــارانی
بێ ئامانی تۆ
بێ
خه‌یاڵی جــــــــه‌ننه‌ت
و فیرده‌وسێ
ناکا
که‌سێ لــــه
جیاتی
دانشیتووانی
تۆ بێ
مـــــــــه‌تاع
و ماڵ و ڕوح و
گیان وئه‌ولاد
له ڕێی سه‌ربه‌رزی
تۆ، قوربانی
تۆ بێ
قه‌سه‌م به
خودا ده‌بێ
ئێران و ئه‌وغان
جێگای ڕمبانی شـــــــــــاسوارانی
تۆ بێ
هـــه‌تا
وێستا که
دوژمن ســه‌رفیراز
بوو
بڵا ئه‌و جــــــــــاره
ژێر فه‌رمانی
تۆ بێ
لــــــــه
بۆ ڕافڕاندنی
گۆی سه‌ربه‌خۆیی
ده‌بێ کـــــــــورده
هونه‌ر
گۆچانی تۆ بێ
ویفاق و
ئیتتیحاد و
عیلم و ســـه‌نعه‌ت
تفــــــــــه‌نگ
و تۆپ و فیشه‌کدانی
تۆ بێ
ده‌بینی
مورغی ئیقباڵ
و ســـــــــــه‌عاده‌ت
له‌پاش چه‌ندێک
له‌سه‌ر سه‌ربانی
تۆ بێ
لـه سایه‌ی
چه‌کچوداسی
ده‌وڵه‌تی
ڕووس
ســــــــــــــــــه‌ری
دوژمن بڵا
سندانی تۆ بێ
به‌هاری ســـــــــــــــــه‌ربه‌خۆیی
زۆر نزیکه
نزیکه نه‌وبه‌تی
ســــــــــــــــه‌یرانی
تۆ بێ
• • •