چه‌ند
سه‌رنجێک ده‌رباره‌ى
کێشه‌کانى هه‌ڵبژاردن
له هه‌رێمى
کوردستان و که‌رکووک*
•
دکتۆر نورى
تاڵه‌بانى
پرۆسه‌ى
هه‌ڵبژاردن
له هه‌رێمى
کوردستان و
ناوچه‌ى که‌رکووک
له سه‌ره‌تاوه
رووبه‌رووى
چه‌ندین کێشه‌و
گرفتى گه‌وره
بووه‌ته‌وه،
به‌شێکیان به‌هۆى
هه‌ڵوێستى چه‌وتى
چه‌ند به‌رپرسێکى
کۆمسیۆنى
باڵاى سه‌ربه‌خۆى
هه‌ڵبژاردنه‌کان
له عێراق، به‌شه‌که‌ى
تریان به هۆى
پێشێلکردنى
رێنماییه‌کانى
هه‌ڵبژاردن
له‌لایه‌ن چه‌ند
لایه‌نێکى
سیاسی له
کاتى ئه‌نجامدانى
ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه
له کوردستان.
دوو هه‌ڵبژاردن
و رێفه‌راندۆمێک
تا ئێستا له
عێراق و
کوردستان
رێکخراون، ئه‌رکى
سازدان و سه‌رپه‌رشتیکردنیان
له هه‌موو
قۆناغه‌کاندا
به‌و
کۆمسیۆنه
راسپێردرابوو.
ئه‌و کێشانه‌ى
له کوردستان
سه‌ریانهه‌ڵدا
کێشه‌ى گه‌وره‌تریان
لێپه‌یدا ده‌بوو
ئه‌گه‌ر به
په‌ڵه چاره‌سه‌رنه‌کرابان،
به‌ڵام کێشه‌کانى
ناوچه‌ى که‌رکوک
په‌یوه‌ندی
راسته‌وخۆیان
به هه‌ڵوێستى
نادیارى
کۆمسیۆنى
باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه
هه‌بوو، ده‌یتوانى
چاره‌سه‌ریان
بکات چونکه
له ژێر ده‌سه‌ڵاتى
ئه‌ودا بوو.
مه‌به‌ست له
باسکردنى ئه‌و
کێشانه لێره‌دا
ده‌ستنیشانکردنیانه
تاکو چاره‌سه‌ربکرێن
ودوباره نه‌بنه‌وه. به‌شێکیان
ده‌گه‌رێنه‌وه
بۆ سه‌رده‌مى
دامه‌زراندنى
ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌کان
له هه‌رێمى
کوردستان له
مانگى ئه‌یلولى
2004. ئه‌و
کێشانه له
کوردستان
چاره‌سه‌رده‌کرێن،
یه‌که‌میان
به په‌سه‌ندکردنى
قانوونێکى
تازه بۆ هه‌ڵبژاردنى
په‌رله‌مانى
کوردستان و
قانوونێکى
تایبه‌ت به
ئه‌نجومه‌نه‌کانى
پارێزگاکانى
هه‌رێم، دووه‌م
به رێگاگرتن
له
پێشێلکردنى
رێنماییه‌کانى
هه‌ڵبژاردن
له کاتى ئه‌نجامدانیان. به‌ڵام
کێشه‌کانى
ناوچه‌ى که‌رکوک
به‌شى زۆریان
دروستکراوبوون،
کۆمسیۆنى
باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کان
له عێراق ده‌توانىَ
چاره‌سه‌ریان
بکات و هه‌وڵیش
دراوه بۆ
چاره‌سه‌رکردیان،
بۆیه به‌جیا
لێیان ده‌کۆڵینه‌وه.
یه‌که‌م:
کێشه‌ى
هه‌ڵبژاردنه‌کان
له هه‌رێمى
کوردستان
کۆمسیۆنى
باڵاى سه‌ربه‌خۆى
هه‌ڵبژاردنه‌کان
له عێراق
ئه‌و ده‌زگایه‌یه
که ئه‌رکى
رێکخستنى پرۆسه‌ى
هه‌ڵبژاردنى پێ سپێردرابوو
به پێى چه‌ند
بریارێک که
حوکمى
قانوون‌یان هه‌بوو. ده‌سه‌ڵاته‌کانى
ئه‌و ده‌زگایه
فراوان بوون،
وه‌ک
رێکخستنى
لیستى ده‌نگده‌ران
و شێوه‌ى ده‌نگدانیان و
بریاردان له‌سه‌ر
دامه‌زراندن
و ده‌ستکارىکردنى
ئه‌و لیستانه‌ى
ده‌کرێنه بنه‌ما
بۆ ئه‌نجامدانى
هه‌ڵبژاردنه‌کان،
هه‌روا
رێکخستن و په‌سه‌ندکردنى
ناوى پارت و
قه‌واره سیاسییه‌کان
و چه‌سپاندنى
ناوى ئه‌و
پاڵێوراوانه‌ى
به‌شدارى له
هه‌ڵبژاردنه‌کان
ده‌که‌ن، له‌گه‌ڵ
په‌سه‌ندکردن
و بڵاوکردنه‌وه‌ى
ئاکامه‌کانیان. چه‌ند
بریارێک به
ئیمزاى پۆڵ
برێمه‌رى
حاکمى مه‌ده‌نى
پێشووى
عێراق، به‌تایبه‌تى
بریارى 92 و 96 که
له ساڵى 2004 ده‌رچوون. به پێى
بریارى ژماره
92 ئه‌ندامانى
ئه‌نجومه‌نى
ئه‌و
کۆمسیۆنه که
حه‌وت که‌س
بوون له‌لایه‌ن
نوێنه‌رى
رێکخراوى نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کان
له عێراق بۆ
کاروبارى هه‌ڵبژاردن
و ئیداره‌ى
پۆڵ برێمه‌ر
ده‌ستنیشانکران.
جگه له‌و حه‌وت
ئه‌ندامه،
نوێنه‌رێکى UN و به‌رێوه‌به‌رى
گشتى کۆمسیۆن
هه‌ردوکیان
ئه‌ندامى ئه‌و
ئه‌نجومه‌نه
بوون، به‌ڵام
مافى ده‌نگدانیان
نه‌بوو.
ئه‌و ئه‌نجومه‌نه
باڵاده‌سترین
ده‌زگایه له‌ناو
ئه‌و کۆمسیۆنه‌دا،
به‌ڵام کارمه‌ندانێکى
زۆرى فه‌نىو
ئیدارى له‌و
ده‌زگایه
کارده‌که‌ن
به‌شى زۆریان
به‌ناو بێ
لایه‌نن
وپێشتر له ده‌زگاکانى
رژێم کارمه‌ند
بوون و زۆریان
به عه‌قلیه‌تى
ئه‌و سه‌رده‌مه ره‌فتار ده‌که‌ن،
به‌تایبه‌تى
له‌گه‌ڵ ده‌زگاکانى
هه‌رێمى
کوردستان.
نوێنه‌رانى
ئه‌و
کۆمسیۆنه له
هه‌رێمى
کوردستان که
به پێى
بریاری ژماره(56/
ر) له 14 ئه‌یلولى
2004 ناولێنران،
بریتى بوون له
به‌رپرسى
ئۆفیسى هه‌رێم
له‌گه‌ڵ سىَ به‌رپرس
تر بۆ ئۆفیسى
هه‌ولێرو
سلێمانى‌و
دهۆک.
له‌سه‌ره‌تاى
دامه‌زراندنى
ئه‌و ده‌زگایه
به‌نده به‌رپرسى
ئۆفیسى هه‌رێمى
کوردستان
بوم،
به‌رپرسیارانى
ئۆفیسى
ئوستانه‌کان(پارێزگاکان)
کاک حه‌مه
ساڵح بۆ
سلێمانى و کاک
که‌مال غه‌مبار
بۆ هه‌ولێرو
کاک به‌یار
دۆسکى بۆ دهۆک
بوون.
له یه‌که‌م
کۆبوونه‌وه‌مان
له 9 تشرینى
یه‌که‌مى 2004،
پێشنیازى
دامه‌زراندنى
ئه‌نجومه‌نێکم
کرد به‌ناوى
"ئه‌نجومه‌نى
کۆمسیۆنى سه‌ربه‌خۆى
هه‌ڵبژاردنه‌کان
له هه‌رێمى
کوردستان" له
چه‌شنى
کۆمسیۆنى
عێراقى.
پێشنیازه‌که‌م
بۆ دوو مه‌به‌ست
بوو، یه‌که‌میان
ئه‌نجومه‌نى
کۆمسیۆنى
کوردستان
باڵاترین ده‌زگاى
هه‌ڵبژاردن
بىَ له
کوردستاندا و
بریاره گرنگه‌کان
له‌لایه‌ن ئه‌و
ئه‌نجومه‌نه‌وه
بدرێن نه‌ک له‌لایه‌ن
تاکه که‌سێکه‌وه. دووه‌م
ئۆفیسه‌کانى
هه‌رێم په‌یوه‌ندى
راسته‌وخۆیان
به‌وه‌وه بىَ، به‌ڵام
بۆ کاروبارى
ته‌کنیکى و
فه‌نی په‌یوه‌ندى
راسته‌وخۆ به
کۆمسیۆنى
عێراقیه‌وه
بکه‌ن.
کۆمسیۆنى
عێراقى ده‌یویست
ئۆفیسه‌کانى
هه‌ولێرو
سلێمانى‌و
دهۆک په‌یوه‌ندى
راسته‌وخۆیان
له‌گه‌ڵ ئه‌ودا
بىَ،
وه‌ک ئۆفیسى
پارێزگاکانى
تر‌ى عێراق ته‌ماشاى
ده‌کردن. له‌و نووسراوه‌ى
ئاماژه‌مان
له‌سه‌ره‌وه
بۆ کردووه‌و
ئاراسته‌ى
کۆمسیۆنى
باڵاى عێراقى
کرابوو بۆمان
روونکردبوونه‌وه
که ناوى
"ئۆفیسى هه‌رێمى
کوردستان"
ناگونجىَ له‌گه‌ڵ
ئه‌و واقیعه
قانوونیه‌ى
له
کوردستاندا
هه‌یه به
پێى قانوونى
کاتى به‌رێوه‌بردنى
ده‌وڵه‌تى
عێراق (TAL). له 31
تشرینى یه‌که‌مى
2004 ئه‌نجومه‌نى
کۆمسیۆنى
عێراقى به
نوسراوى
ژماره( 77 / ر) وه‌ڵامیان
داینه‌وه تێیدا
پێشنیهادیان
کردبوو ناوى
ئۆفیسى هه‌رێم
بکرێت به"به‌رێوه‌به‌رایه‌تى
هه‌ڵبژاردن
له هه‌رێمى
کوردستان". ده‌رباره‌ى
داواکاریه‌که‌مان
که ئۆفیسه‌کانى
هه‌ولێرو
سلێمانى‌و
دهۆک په‌یوه‌ندى
راسته‌خۆیان
به ئۆفیسى هه‌رێمى
کوردستانه‌وه
بێ، وه‌ڵامیان
نه‌دابووینه‌وه.
له
دووى تشرینى
دووه‌مى 2004 ئه‌نجومه‌نى
هه‌رێم
کۆبوونه‌وه‌ى
دووه‌مى
سازدا‌و
بریارماندا
نوسراوێکى تر
ئاراسته‌ى
کۆمسیۆنى
عێراقی بکه‌ین
و ئاگاداریان
بکه‌ینه‌وه
که‌وا به‌شێک
له ده‌زگاکانى
کۆمسیۆنى
عێراقى -
به نه‌زانى
بىَ
یان به ئه‌نقه‌ست
- له نوسراوه‌کانیاندا
له‌جیاتى
ناوى "هه‌رێمى
کوردستان -
اقلیم
کردستان"، ده‌نووسن
"ناوچه‌ى
کوردستان -
منگقه
کوردستان"،
هه‌ر له‌وێدا
ئاماژه‌مان
بۆ نوسراوى
پێشترمان
کرده‌وه که
په‌یوه‌ندى
ئۆفیسه‌کانى
هه‌وڵێرو
سلێمانى‌و
دهۆک ده‌بىَ به
ده‌سته‌ى
باڵاى هه‌رێمه‌وه
بىَ. له‌و
نوسراوه‌ماندا
هاتبوو "له‌وه
ده‌چێت به‌شێک
له کاربه‌ده‌ستانى
کۆمسیۆنى
عێراقى
ئێستاش به عه‌قلیه‌تى
سه‌رده‌مى
رژێمى پێشوو
هه‌ڵسوکه‌وت
له‌گه‌ڵ ده‌زگاکانى
هه‌رێمى
کوردستاندا
ده‌که‌ن". چه‌ند
جارێک به
نوسراو‌و به
ته‌له‌فۆنیش
ئاگادارى به‌رپرسیارانى
کۆمسیۆنى
عێراقیمان
کرد که به‌رێوه‌به‌رى
گشتى
کاروبارى
دارایى تا ئه‌و
ده‌مه یه‌ک
دینارى بۆ
ئۆفیسى هه‌رێمى
کوردستان نه‌ناردووه،
که‌چى راسته‌وخۆ
مه‌بله‌غىَ
پاره‌ی بۆ هه‌ریه‌که
له ئۆفیسه‌کانى
هه‌ولێرو
سلێمانى‌و
دهۆک ناردووه! ده‌رباره‌ى
ناوى ئۆفیسه‌که‌مان
پێشنیازمان
کرد وشه‌ى "ده‌سته"به‌کاربێنین
له‌جیاتى "به‌رێوه‌به‌رایه‌تى"،
هه‌روا وشه‌ى
"سه‌ربه‌خۆ"
به‌کارنه‌هێنین
و ناوى ئۆفیسه‌که‌مان
" ده‌سته‌ى
باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کان
له هه‌رێمى
کوردستان "
بێت و
راشکاوانه‌ش
پێمان راگه‌یاندن
قبووڵ نه‌کردنى
ئه‌و ناوه به‌و
ده‌سه‌ڵاته‌وه
ناچارمان ده‌کات
هه‌موو ده‌ست
له‌کار
بکێشینه‌وه
و هۆیه‌که‌شى
له ئه‌ستۆى
ئه‌وان
ده‌بىَ.
ئه‌نجومه‌نى
کۆمسیۆنى
عێراقى به‌رامبه‌ر
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى
ده‌سته‌که‌مان
پێشنیازه‌که‌مانى
قبووڵ کرد، به‌ڵام
له رووى
داراییه‌وه
یه‌ک
دیناریان بۆ
نه‌ناردین (بۆ
ده‌سته‌که)،
بۆیه
ناچاربووین
به قه‌رد مه‌بله‌غىَ
پاره له
ئۆفیسى هه‌ولێر
وه‌ربگرین! یه‌ک
دوو نوسراوى
ترمان
ئاراسته‌ى
کۆمسیۆنى
عێراقى کرد بۆ
بیرخستنه‌وه‌یان
که ئه‌رکه‌کانى
سه‌رشانمان
جێبه‌جێ
ناکرێن ئه‌گه‌ر
ئه‌و پاره‌ى
بۆمان ته‌رخانکراوه
به زوویى
بۆمان نه‌نێرن، هه‌ر له‌وێدا
پێمان راگه‌یاندن
ئه‌گه‌ر
ناچار بووین
په‌یوه‌ندى
به حکومه‌تى
هه‌رێمى
کوردستانه‌وه
ده‌که‌ین بۆ
داواکردنى
یارمه‌تی
دارایی.
له‌و ماوه‌دا
له‌رێگاى په‌یوه‌ندی
شه‌خسیه‌وه
به به‌رێزان
مام جه‌لال و
کاک
نێچیروان، هه‌ردوکیان
گفتى یارمه‌تی
داراییان پىَ
داین ئه‌گه‌ر
کۆمسیۆنى
عێراقى یارمه‌تیمان
نه‌دا.
له
نوسراوێکى
تردا جارێکى
تر
ئاگادارمان
کردنه‌وه ئه‌گه‌ر
له‌ماوه‌ى
دوو رۆژدا ئه‌و
پاره‌ى ته‌رخانکراوه
بۆ ده‌سته‌که‌مان
نه‌نێرن،
ناچارده‌بین
یارمه‌تى له
حکومه‌تى هه‌رێمى
کوردستان وه‌ربگرین،
چونکه کاره‌کانمان
راوه‌ستاون. ئه‌و
ئاگادارىکردنه‌وه
بووه هۆى
هاتنى کاک
عادل لامى به‌رێوه‌به‌رى
گشتى
کۆمسیۆنى
عێراقى بۆ هه‌ولێر
له‌گه‌ڵ ئه‌و
مه‌بله‌غه
پاره‌ى ته‌رخانکرابوو
بۆ ده‌سته‌ى
باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کان
له هه‌رێمى
کوردستان! ئه‌وه‌ش
ئه‌وه ده‌سه‌لمێنىَ، که
لانى که‌م به‌شێک
له به‌رپرسیارانى
ئه‌و
کۆمسیۆنه به‌جیدیه‌وه
هاوکارى له‌گه‌ڵدا
نه‌ده‌کردین.
له‌گه‌ڵ
ئه‌و هه‌موو
ئاسته‌نگانه‌ى
بۆیان دروست
ده‌کردین،
کاروبارى هه‌ڵبژاردن
له هه‌رێمى
کوردستان به
باشى به‌رێوه‌ده‌چوون.
میدیا و
رۆژنامه‌نووسانى
کوردستانیى و
بیانى به به‌رده‌وامى
سه‌ردانى
ئۆفیسه‌که‌یان
ده‌کردین بۆ
سازدانى
چاوپێکه‌وتن
و وه‌رگرتنى
ده‌نگوباس سه‌باره‌ت
به چۆنیه‌تى
به‌رێوه‌بردنى
هه‌ڵبژاردنه‌کان
له
کوردستان. هه‌روا
نوێنه‌رانى
رێکخراوه
ناحکومیه‌کان
و نوێنه‌رانى
چه‌ند ده‌وڵه‌تێکى
رۆژئاوایى ده‌هاتنه
ئۆفیسه‌که‌مان
بۆ وه‌رگرتنى
زانیارى
دروست سه‌باره‌ت
به پرۆسه‌ى
هه‌ڵبژاردن. به
هاوکاری ئێمه،
په‌رله‌مانى
کوردستان ده‌ستکارى
قانوونى هه‌ڵبژاردنى
په‌رله‌مانى
کوردستانى
کرد تا گونجاو
بێت له‌گه‌ڵ
قانوونى تازه‌ى
هه‌ڵبژاردنه‌کان
له عێراق. به‌ڵام
ماوه‌یه‌ک
پێش ئه‌نجامدانى
هه‌ڵبژاردنه‌کان
که بریاربوو
له 30 کانوونى
دووه‌مى 2005
رێکبخرێن،
کێشه‌یه‌کى
گه‌وره‌مان
هاته پێش ئه‌ویش
ناردنى لیستى
ناوى ده‌نگده‌ران
بوو به ناته‌واوىو
که‌موکورییه‌وه،
له‌و لیستانه‌دا
ناوى که‌سانێکى
زۆر نه‌بوون
یان به هه‌ڵه
تۆمارکرابون. ئه‌گه‌ر
له ماوه‌یه‌کى
دیاریکراودا
چاک نه‌کرابان
مافى ده‌نگدانیان
له ده‌ست ده‌دا. هه‌موو
ده‌زانین که
لیستى خۆراک
وه‌رگرتن
کرابووه بنه‌ما
بۆ
دیارىکردنى
ناوى ده‌نگده‌ران،
ئه‌وه خۆى له
خۆیدا هه‌ڵه‌ێکى
زۆر گه‌وره
بوو که له‌سه‌ره‌تاوه
دژى بوم وچه‌ند
بابه‌تێکم له‌سه‌ر
بڵاوکردبووه‌وه.
له
کۆنفرانسێکدا
بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى
رۆڵى هه‌ر یه‌ک
له کۆمسیۆنى
باڵاى سه‌ربه‌خۆى
هه‌ڵبژاردنه‌کان
له عێراق و
رێکخراوه
ناحکومیه‌کان
که رێکخراوىKIE
رێکیخستبوو
له 24 و 25 نیسانى
2006 له دوکان،
به ئاماده‌بوونى
به‌شى زۆرى ئه‌ندامانى
ئه‌نجومه‌نى
کۆمسیۆنى
عێراقى‌و
نوێنه‌رانى
ژماره‌یه‌ک
له نوێنه‌رانى
حیزبه
سیاسیه‌کان و
رێکخراوه
ناحکومیه‌کان،
دکتۆر عه‌بدولحسێن
هینداوى سه‌رۆکى
ئه‌و
کۆمسیۆنه‌و
چه‌ند قسه‌که‌رێکى
تر هه‌موو کۆک
بوون له‌سه‌ر
ناته‌واوى ئه‌و
لیستانه که له‌لایه‌ن
ده‌زگایه‌کى
سه‌ر به نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کان
ئاماده‌کرابوون.
به‌شى
زۆرى ئاماده‌بووانى
رۆژى یه‌که‌مى
ئه‌و
کۆنفرانسه
بوونى
ئاماریان به
مه‌رجێکى سه‌ره‌کی
ده‌زانى بۆ سه‌رکه‌وتنى
هه‌موو جۆره
هه‌ڵبژاردنێک
وجه‌ختیان له‌سه‌ر
ئاماده‌کردنى
ئه‌و ئاماره
ده‌کرده‌وه
پێش سازدانى
هه‌ڵبژاردنێکى
تازه له
عێراق.
له هه‌رێمى
کوردستان( له
هه‌ردوو
ئیداره‌که‌دا)
ئامارێک
ئاماده‌کرابوو
که ده‌کرا
سوودی لىَ وه‌ربگیرىَ،
بۆیه هه‌ر له
سه‌ره‌تاوه
داوامان ده‌کرد
ئه‌و ئاماره
بکرێته بنه‌ما
بۆ
ناونووسکردنى
ده‌نگده‌ران
له هه‌رێمى
کوردستان، له‌جیاتى
لیستى خۆراک
وه‌رگرتن، به‌ڵام
کۆمسیۆنى
عێراقى
پێشنیازه‌که‌ى
ره‌تکرده‌وه. هه‌ڵه‌کانى
ناوه‌کان له‌و
لیستانه‌دا
ئه‌وه‌نده
زۆر بوون به
هه‌فته‌و دوو
هه‌فته چاره‌سه‌ر
نه‌ده‌کران.
به‌تایبه‌تى
خه‌ڵکه‌که‌ش
له‌سه‌ره‌تادا
هاوکارى بنکه‌کانى
تۆمارکردنیان
نه‌ده‌کردو
نه‌ده‌چوون
بۆ چاککردنه‌وه‌ى
ناوه‌کانیان
ئه‌گه‌ر به
هه‌ڵه
تۆمارکرابن،
یان به
ئاگادارکردنه‌وه‌ى
ئه‌و بنکانه
گه‌ر ناویان
نه‌نوسراوبن. بۆ
روونکردنه‌وه‌ى
ئه‌م حاڵه‌تانه،
چه‌نده‌ها
چاوپێکه‌وتنى
ته‌له‌ڤزیۆنیمان
سازکردو بڵاوکراوه‌مان
بڵاکرده‌وه
داوامان له‌و
که‌سانه کرد
بچنه ئه‌و
بنکانه تا
بزانن ناویان
له‌و لیستانه
نوسراوه یان
نا، یان به
هه‌ڵه
تۆمارکراوه
له ماوه‌ى
دیاریکراودا،
به‌ڵام که‌سانێکى
که‌م ده‌چون. بۆ چاره‌سه‌رکردنى
ئه‌م کێشه‌یه
په‌یوه‌ندیمان
به(ده‌زگاى
عه‌مه‌لیاته‌وه)کرد
که به‌رپرسه‌که
دکتۆر عه‌لى
عه‌بوده،
پێشنیازى
ناردنى CD
لیستى ناوه‌کانى
ئه‌و که‌سانه‌ى
خۆراک وه‌رده‌گرن
له هه‌ولێر
تاکو
چاپبکرێنه‌وه‌و
بکرێنه بنه‌ما
بۆ ده‌نگدان، به‌ڵام
پێشنیهاده‌که‌مان
قبووڵ نه‌کرا. پاشتر
به نوسراوى
ژماره (100 – 46) له 15
کانوونى یه‌که‌مى
2004 داواى
درێژکردنه‌وه‌ى
ماوه‌ى
چاککردنى
فۆرمى ژماره
(1)مان کرد بۆ
دوو هه‌فته
یان لانى که‌م
ده رۆژ، تا
له‌و ماوه‌دا
ناوى ئه‌و هه‌زاره‌ها
خه‌ڵکه‌ى به
هه‌ڵه
نوسراون چاک
بکرێن و ناوى
ئه‌و که‌سانه‌ى
ناویان له‌و
لیستانه‌دا
نه‌بوو،
تۆماربکرێن،
ئه‌وه‌شیان
ره‌تکرده‌وه. ئه‌مه
کێشه‌ێکى گه‌وره
بوو که
"دایره‌ى عه‌مه‌لیات"
له کۆمسیۆنى
عێراقى خۆى نه‌یده‌توانى
چاره‌سه‌رى
بکات و
هاوکاریشى نه‌ده‌کردین
بۆ چاره‌سه‌رکردنی. به‌شێکى
گه‌وره‌ى ئه‌و
کێشه‌یه به
هاوکارى
کارمه‌ندانى
ئۆفیسه‌کانى
خۆمان چاره‌سه‌رکران،
به‌بىَ
هاوکارى
کۆمسیۆنى
عێراقى.
له 22
کانوونى یه‌که‌مى
2004 ده‌ستم له‌و
ده‌زگایه
کێشایه‌وه
به هۆى
خۆکاندیدکردنم
بۆ په‌رله‌مانى
کوردستان، ده‌توانم
بڵێم تا ئه‌و
رۆژه کاره‌کان
جگه له‌و
کێشانه که
به‌شى زۆریان
چاره‌سه‌رکران،
به باشى به‌رێوه
ده‌چوون.
له‌کاتى
دیاریکراودا
هه‌ڵبژاردنه‌کان
ئه‌نجامدران،
جگه له‌و که‌موکورتیانه‌ى
ئاماژه‌مان
بۆ کردوون،
چه‌ند سه‌رپێچییه‌ک
له رێنماییه‌کانى
هه‌ڵبژاردنه‌کان
کران به هۆى
ململانێی
حیزبى له نێو
هه‌ردوو
حیزبى ده‌سه‌ڵاتدار
بۆ هه‌ڵبژاردنى
ئه‌نجومه‌نى
ئوستانه‌کان(پارێزگاکان)،
چونکه له‌وه‌دا
یه‌ک لیستیان
نه‌بوو.
پێشێلکاریه‌کان
زیاتر بوون له
کاتى رێفه‌راندۆم
له‌سه‌ر
پرۆژه‌ى ده‌ستوورى
عێراقى‌و ئه‌نجامدانى
هه‌ڵبژاردنى
ئه‌ندامانى
ئه‌نجومه‌نى
نوێنه‌رانى
عێراقى.
ئه‌و
پێشێلکاریانه
له‌لایه‌ن چه‌ند
رێکخراوێکى
چاودێره‌وه
تۆمارکراون،
پێم باشه
ناوه‌رۆکى
راپۆرتى یه‌کێکیان
لێره‌دا بخه‌ینه
به‌رچاو که
تایبه‌ته به
هه‌ڵبژاردنه‌کانى
هه‌ولێرو
سلێمانى‌و
دهۆک و که‌رکوک
و قه‌زاى
دووبز له سه‌ره‌تاى
ساڵى 2005 .
راپۆرتى
رێکخراوى (K.I.E. ) که
رێکخراوێکى
نا حکومییه،
له 8 شوباتى 2005 بڵاو
کراوه‌ته‌وه(
ده‌قى
راپۆرته‌که
له هه‌فته‌نامه‌ى
هاوڵاتى
ژماره 214 رۆژى 2
مارتى 2005
بڵاوکراوه‌ته‌وه).
له‌و
راپۆرته‌دا
هاتووه
ژماره‌ى
چاودێرانى ئه‌و
رێکخراوه 448
چاو‌دێر بوون (52
یان له جه‌له‌ولاو
جه‌باره‌و قه‌ره‌ته‌په‌و
قه‌زاى خانه‌قین
که سه‌ر به
ئوستانى
دیاله‌ن). ژماره‌ى
وێستگه‌کان
که
چاودێرانى ئه‌و
رێکخراوه
چاودێریان
کردووه 2264
وێستگه بوون.
له
په‌ره‌گرافى 6
ى ئه‌و
راپۆرته‌دا
هاتووه "نوێنه‌رى
لایه‌نه
سیاسیه‌کان
ده‌ستیان له
به‌رێوه‌چوونى
پرۆسه‌که وه‌رده‌داو
پابه‌ند نه‌بوون
به بنه‌ماکانى
هه‌ڵسوکه‌وتى
نوێنه‌رایه‌تى
لایه‌نه
سیاسیه‌کان". له په‌ره‌گرافى
7 دا هاتووه "
نوێنه‌رانى
لایه‌نه‌کان
هه‌وڵیان ده‌دا
کار بکه‌نه
سه‌ر بۆچوونى
ده‌نگده‌ران". په‌ره‌گرافى
8 باس له هه‌ندێک
خه‌له‌ل ده‌کات
وه‌ک ئه‌وه‌ى"زۆرینه‌ى
زۆرى
لێپرسراواى
وێستگه‌کان
سه‌ر به لایه‌نگرانى
حیزبه‌کانى
سه‌ر به ده‌سه‌ڵات
بوون"، ئه‌مه‌ش
له حاڵه‌تى
ئه‌و
هاوڵاتیانه‌ى
نه‌خوێنده‌وار
بوون دوو حاڵه‌تى
دروست ده‌کرد،
یان ترسى لایه‌نه
سیاسیه‌کان
له‌وه‌ى که
لێپرسراوى
وێستگه‌که
بێڵایه‌ن نه‌بن
له‌پرکردنه‌وه‌ى
کارته‌کانى
ده‌نگدان،
یان نهێنى ده‌نگدانى
ئه‌و
هاوڵاتیانه
نه‌ده‌پارێزرا،
که له‌ژێر
گوشارى لایه‌نه
سیاسیه‌کاندا
به‌رپرسى
وێستگه‌که
به ئاشکرا له
هاوڵاتیه‌که‌ى
ده‌پرسى وله‌به‌رچاو
نوێنه‌رانه‌کان
بۆى ده‌ست
نیشان ده‌کردن،
ئه‌مه‌ش بۆ سه‌لماندنى
بێلایه‌نىو
پاکى خۆى، که
هه‌ردوو حاڵه‌ته‌که
نا ته‌ندروسته". له په‌رگرافى
9 دا هاتووه "
ساخته‌کارى
له‌ده‌نگدان،
ده‌نگدان به‌بىَ
پێناس، ده‌نگدان
به پێناسى که‌سى
تر، ده‌نگدانى
دووباره له
زۆر بنکه‌دا
ده‌بینرا". په‌ره‌گرافى
10 باس له
رێگرتن له
چوونه ناوه‌ى
چاودێران ده‌کات،
یان مانه‌وه‌یان
یاخود به‌ئازادى
کارنه‌کردنیان
له چه‌ند
بنکه‌یه‌کدا.
به
پێى په‌ره‌گرافى
11ى راپۆرته‌که
" هێزه‌کانى
پۆلیس و گاردى
نیشتمانى به‌باشى
بارى ئاسایشى
ناوه‌نده‌کانیان
پاراستبوو،
به‌ڵام به‌راده‌یه‌کى
زیاد له
پێویست له
نزیک بیناى
ناوه‌نده‌کانه‌وه
بوون و ته‌نانه‌ت
له‌ناو ناوه‌نده‌کانیش
ده‌بینران". هه‌روا
به پێى په‌رگرافى
12 ى راپۆرته‌که"
نوێنه‌رى
کۆمسیۆنى
باڵا
له هه‌ندێک
بنکه‌دا
چاوپۆشیان له
پێشێلکارى
کادرانى بنکه‌و
وێستگه‌کان
ده‌کرد که له
ئاماده‌بوونى
ئه‌واندا
روویاندا". به‌ڵام
له‌و راپۆرته‌دا
هاتووه هه‌ندێک
له
پێشێلکاریه‌کان
به هۆى که‌مى
زانیارى و که‌م
ئه‌زموونى
کارمه‌ندانى
هه‌ڵبژاردن و
نوێنه‌رانى
لایه‌نه
سیاسیه‌کان و
ده‌نگده‌ران
و چاودێرانه‌وه
بووه.
هه‌روا
زۆرێک له‌و
پێشێلکاریانه
رێکخراو به
گرووپ و نه‌خشه
بۆ کێشراو نه‌بوون،
به‌ڵام هه‌ندێک
حاڵه‌تى به‌و
شێوه‌ش هه‌بووه. له
روانگه‌ى
چاودێرانه‌وه
ئه‌و "
پێشێلکاریانه
کاریگه‌رى ئه‌وه‌نده‌یان
نه‌بووه بۆ
سه‌ر ئه‌نجامه‌کانى
هه‌ڵبژاردنه‌کان
که سه‌رو
بنیان بکات،
به‌ڵام
کاریگه‌رى له‌سه‌ر
راده‌ى
زیادبوون و که‌مبوونى
چه‌ند
کورسییه‌ک هه‌بووه
له ئه‌نجومه‌نى
پارێزگاکاندا". له
کۆتایى
راپۆرته‌که‌دا
هاتووه "هه‌ڵبژاردنه‌کان
له‌سه‌ر
ئاستى ئه‌و
پارێزگایانه‌ى
که له‌لایه‌ن
ئه‌وانه‌وه
چاودێرکراون
سه‌رکه‌وتوو
بوون به رێژه‌ى
(61 %).
جێگاى داخه
گه‌ر بڵێم
ژماره‌ى ئه‌و
پێشێلکاریانه‌ى
له کاتى رێفه‌راندۆم
له‌سه‌ر ده‌ستوورو
و هه‌ڵبژاردنى
ئه‌نجومه‌نى
نوێنه‌رانى
عێراقى زیاتر
بوون.
بۆ نموونه
وه‌ک شاهید حاڵێک
ده‌ڵێم کاتێ
چووم بۆ ده‌نگدان
بۆ هه‌ڵبژاردنى
ئه‌نجومه‌نى
نوێنه‌رانى
عێراقى له‌و
وێستگه‌ى
ناومى تێدا
تۆمارکراوه
، به‌رپرسى
بنکه‌که پێى
گوتم
ئیستماره‌ى
ده‌نگدانیان
لا نه‌ماوه
که ژماره‌یان
ده‌بىَ به‌بىَ
زیادوکه‌م به
پێى ژماره‌ى
ده‌نگده‌ران
بىَ. پرسیارم
لێکرد چ
خێرخوازێک له
جیاتى من ده‌نگى
داوه؟
ده‌فته‌رێک
دانرابوو
ناوى ئه‌و که‌سانه‌ى
تێدا
نوسرابوون
ناویان له‌و
وێستگه
تۆمارکراوه
به‌ڵام نه‌یانتوانیوه
ده‌نگبده‌ن،
منیش له‌و ده‌فته‌ره
ناوى خۆم
نووسى!
له زۆر که‌سم
بیستووه له‌و
رۆژه‌دا که‌سانێکى
زۆر له‌به‌ر
"نه‌بوونى
ئیستماره‌ى
ده‌نگدان له
وێستگه‌کان"
نه‌یانتوانیوه
ده‌نگبده‌ن،
به‌ڵام
"خێرخوازان"
له‌جیاتى ئه‌وان
ده‌نگیان
دابوو!
له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا
ده‌ستدرێژى
کرایه سه‌ر
باره‌گاى
حیزبێکى
سیاسى له ده‌ڤه‌رى
بادینان و خه‌ڵکیشى
تێدا کوژران. ئومێده‌وارم
ئه‌و جۆره
پێشێلکاریانه
له هه‌ڵبژاردنه‌کانى
داهاتودا
دووباره نه‌بنه‌وه
ئازادانه‌و
بىَ ده‌ست
تێوه‌ردان ئه‌نجامبدرێن. بۆ
دابینکردنى
ئه‌و جۆره هه‌ڵبژاردنانه،
پێویسته جگه
له ئاماده‌کردنى
قانوونێکى
تازه بۆ هه‌ڵبژاردنى
په‌رله‌مانى
کوردستان،
قانوونێکى
تایبه‌ت به
هه‌ڵبژاردنى
ئه‌نجومه‌نى
پارێزگاکانى
هه‌رێمى
کوردستان له‌لایه‌ن
په‌رله‌مانى
کوردستانه‌وه
په‌سه‌ند
بکرێن، به‌نده‌کانیان
به‌پێى بارى
تایبه‌تى
کوردستان
دابرێژرێن له‌سه‌ر
بنه‌مایه‌کى نوێ.
دوو:
کێشه‌کانى
هه‌ڵبژاردنى
ئه‌نجومه‌نى
ئوستانى
(پارێزگاى) که‌رکوک
و چۆنیه‌تى
چاره‌سه‌رکردنی
به‌شێکیان
کێشه‌کانى
هه‌ڵبژاردن
له که‌رکوک
به‌شى زۆریان
دروستکراو
بوون، چونکه
به‌رپرسى
ئۆفیس و به‌شى
زۆرى کارمه‌ندانى
که‌رکوک کۆنه
به‌عسى بوون
یان سه‌ر به‌لایه‌نێکى
سیاسى بوون. ژماره‌یه‌کى
زۆر له
دانیشتونى که‌رکوک،
به‌تایبه‌تى
ئاواره‌کان
له ناو که‌رکوک
و ده‌ره‌وه‌ی،
ناونووس نه‌کرابوون
و نه‌یانده‌توانى به‌شدارى
له هه‌ڵبژاردن
بکه‌ن.
قسه له 107 هه‌زار
که‌س ده‌کرا
که ناویان له
لیستى ده‌نگده‌ران
نه‌بوو،
ئۆفیسى هه‌ڵبژاردنى
که‌رکوک
وکۆمسیۆنى
باڵاى عێراق
گوێیان له داواکاریه‌کانى
ئه‌و خه‌ڵکه
نه‌ده‌گرت که
به‌شى هه‌ره
زۆریان کورد
بوون.
هه‌وڵێکى
زۆر له‌لایه‌ن
هێزه سیاسیه‌کانى
کوردستانه‌وه
درا بۆ چاره‌سه‌رکردنى
ئه‌و کێشانه،
به‌ڵام
کۆمسیۆنى
باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کان
هاوکارى نه‌ده‌کرد
بۆ چاره‌سه‌رکردنیان،
هه‌رچه‌نده
سىَ
جار
شاندێکیان
ناردبوو بۆ که‌رکوک
بۆ کۆڵینه‌وه
له‌و
داواکاریانه.
چاره‌سه‌رنه‌کردنى
ئه‌و کێشانه
له‌لایه‌ن
کۆمسیۆنه‌وه
و نزیکبوونه‌وه‌ى
کاتى ئه‌نجامدانى
هه‌ڵبژاردنه‌کان
لیستى برایه‌تى
که‌رکوکى
ناچارکرد
بریارى به‌شدارى
نه‌کردن له
هه‌ڵبژاردنى
ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى
که‌رکوک
بدات، به‌ڵام
به‌شداریى له
هه‌ڵبژاردنى
"کۆمه‌ڵه‌ى
نیشتمانى
عێراقى" ده‌کرد. ئه‌وه
باشترین به‌ڵگه‌یه
که هه‌ڵوێستى
وه‌رنه‌گرتبوو
به‌رانبه‌ر
ئه‌و
کۆمسیۆنه‌و
هه‌وڵیده‌دا
کێشه‌کان
تێکرا چاره‌سه‌ر
بکرێن.
له‌و ماوه‌دا
ده‌ستم له سه‌رۆکایه‌تى
ده‌سته‌ى
باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کان
له هه‌رێمى
کوردستان
کێشابووه‌وه،
بۆیه ده‌متوانى
راوسه‌رنجى
خۆم ده‌رباره‌ى
ئه‌و کێشانه
ده‌ربرم. له
یاداشتێکدا
له 28 کانوونى
یه‌که‌مى 2004
ئاراسته‌ى سه‌رۆکى
کۆمسیۆنى
باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کان
له عێراق
کرابوو، به
ناوى "تره‌ستى
که‌رکوک بۆ
لێکۆڵنه‌وه"
که
رێکخراوێکى
ناحکومیه
کۆمه‌ڵێک
رووداوم به
به‌ڵگه‌وه
خسته به‌رچاوى
سه‌رۆکى
کۆمسیۆنى
عێراقى
وداوام لێکرد
هه‌وڵبدات به
زووترین کات
چاره‌سه‌ریان
بکات تا هه‌موو
دانیشتوانى
ناوچه‌ى که‌رکوک
به‌شدارى له
هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنه‌که
بکه‌ن(ده‌قى
ئه‌و
یاداشتنامه‌یه،
پاش وه‌رگێرانى
له هه‌فته‌نامى
هاوڵاتی
بڵاوکرایه‌وه). له
یاداشتنامه‌که‌دا
نووسرابوو
وه‌ک
قانوونناسێکى
بێلایه‌نى خه‌ڵکى
که‌رکوک که
پێشتر سه‌رۆکى
ده‌سته‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کان
بوم له هه‌رێمى
کوردستان و ئه‌ندامانى
ئه‌نجومه‌نى
کۆمسیۆنى
عێراقى ده‌مناسن
داواى چاره‌سه‌رکردنى
ئه‌و کێشانه
ده‌که‌م تاکو
پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن
به باشى ئه‌نجام
بدرێت.
چه‌ند رۆژێک
پێش ده‌ست
کێشانه‌وه‌م
له کاره‌که‌م،
له هه‌ولێر
چاوم به
کۆنسولى ئه‌مریکى
که‌وت که
پێشتریش چه‌ند
جارێک سه‌ردانى
ئۆفیسه‌که‌مانى
کردبوو ده‌یزانى
ئاگادارى
پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنم
له که‌رکوک. له‌و
چاوپێکه‌وتنه‌دا
قسه هاته سه‌ر
هۆى به‌شدارى
نه‌کردنى
لیستى برایه‌تى
که‌رکوک له
هه‌ڵبژاردنى
ئه‌نجومه‌نى
پارێزگا‌و
گوتى، ئه‌گه‌ر
به‌شدارى نه‌که‌ن
خۆیان زه‌ره‌ر
مه‌ند ده‌بن. به
وردى هۆیه‌کانى
بریارى به‌شدارى
نه‌کردنى
لیستى برایه‌تیم
بۆ روونکرده‌وه‌و
پێم گوت
جاروبار وه‌ک
سه‌رۆکى ئه‌م
ده‌زگایه
چاوم به سه‌رۆکه‌کانى
حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانى
کوردستان ده‌که‌وێت. وتم
"خوێندنه‌وه‌ى
من بۆ بۆچوونه‌کانیان
my reading to their minds" ئه‌وه‌یه
ئه‌گه‌ر کێشه‌کانى
هه‌ڵبژاردن
له که‌رکوک
چاره‌سه‌ر نه‌کرێن
ئه‌گه‌رى ئه‌وه
له ئارادایه
به‌شدارى له
هه‌ڵبژاردنه‌کانى
عێراق نه‌که‌ن.
ئه‌گه‌ر
کورد‌و عه‌ره‌بى
سوننه به‌شدارىنه‌که‌ن، هه‌ڵبژاردن
له عێراقدا
سه‌رناگرىَ.
پرسیارى
لێکردم
دڵنیاى له‌و
بۆچوونه‌یان،
دوباره‌م
کرده‌وه ئه‌وه
خوێندنه‌وه‌ى
منه، ره‌نبىَ به
هه‌ڵه‌دا
چووبم!
گوتى چاکتره
سه‌فیرمان
چاوى به سه‌رکرده‌کانى
کورد بکه‌وێت! گوتم
چاکتره
"ئیحراجیان"
نه‌که‌ن له‌م
کاته ناسکه‌دا
که کاتى هه‌ڵبژاردنه. وتم له
وڵاتانى ئێوه‌و
رۆژئاواى تر
به‌رپرسیارانى
حیزبه‌کان
گفتى زۆر به
خه‌ڵک ده‌ده‌ن
وباسى ئه‌و
کارانه ناکه‌ن
ئه‌گه‌ر
بزانن ده‌بنه
هۆى ئه‌وه خه‌ڵک
ده‌نگیان بۆ
نه‌دا.
له
کوردستان مه‌سه‌له‌ى
که‌رکووک
گرنگییه‌کى
تایبه‌تى هه‌یه‌و
سیاسه‌تمه‌دارانى
کورد
ناتوانن هه‌ڵوێستێک
وه‌رگرن به
پێچه‌وانه‌ى
ئاواته‌کانى
ئه‌وان بىَ،
چونکه ده‌نگیان
بۆ ناده‌ن. وتم
باشتره هه‌وڵى
چاره‌سه‌رکردنى
کێشه‌کان بده‌ن
له‌گه‌ڵ
کۆمسیۆنى
باڵاى عێراقی
که ده‌توانىَ
چاره‌سه‌ریان
بکات.
پاش چه‌ند
رۆژێکى تر
جێگرى سه‌فیرى
ئه‌مریکى
هاته
کوردستان بۆ
چاوپێکه‌وتنى
هه‌ردوو سه‌رۆکه‌که‌ى،
چونکه سه‌فیر
له‌وده‌مه‌دا
له ئه‌مریکا
بوو.
پاش چه‌ند
رۆژێکى تریش
ئه‌رمیتاج که
جێگرى وه‌زاره‌تى
ده‌ره‌وه‌ى
ئه‌مریکا بوو
له‌گه‌ڵ چه‌ند
به‌رپرسێکى
پایه به‌رزى
وه‌زاره‌تى
ده‌ره‌وه
هاتنه
کوردستان بۆ
هه‌مان مه‌به‌ست. له‌لایه‌ن
به‌رپرسێکى
گه‌وره‌وه
ئاگادارکرام
رۆژى
پاشتر(دووى
کانوونى دووه‌مى
2005 ) شاندێکى
کۆمسیۆنى
باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کان
له عێراق به
سه‌رۆکایه‌تى
دکتۆر عه‌بدولحسێن
هینداوى دێته
که‌رکوک بۆ
چاره‌سه‌رکردنى
کێشه‌کانى هه‌ڵبژاردن،
داواىلێکردم
وه‌ک شاره‌زایه‌ک
هاوکاریان
بکه‌م له‌و
چاوپێکه‌وتنه‌داو
ئاگاداری
کردم پاش نیمه‌رۆى
ئه‌و رۆژه
کۆبوونه‌وه‌یه‌ک
سازده‌کرێت
بۆ
دیارىکردنى
داواکاریه‌کانمان
پێش چوونى
شاندى کوردى
بۆ که‌رکوک. له‌و
کۆبوونه‌وه‌دا
کاک فازیل
میرانى و
کاک که‌مال که‌رکوکىو
کاک نه‌جات حه‌سه‌ن
به‌ناوى
پارتییه‌وه،
کاک عه‌دنان
موفتى و کاک
جه‌لال جه‌وهه‌ر
و کاک رزگار
عه‌لى به‌ناوى
یه‌کیه‌تیه‌وه
ئاماده‌ى
بوون.
رۆژى پاشتر
له‌گه‌ڵ کاک
فازل و کاک عه‌دنان
پێکه‌وه
چوینه که‌رکوک
و له باره‌گاى
لقى پارتى له
که‌رکوک
کۆبووینه‌وه،
به ئاماده‌بوونى
به‌رپرسیارانى
هه‌ردوو حیزب
له که‌رکوک و
کاک عه‌بولره‌حمان
موسته‌فاى
ئوستاندارو
نوێنه‌رانى
لایه‌نه‌کانى
لیستى برایه‌تى
که‌رکوک. له‌سه‌ر
پێشنیازى
کۆنسوڵى ئه‌مریکى
به ته‌له‌فۆن،
کۆبوونه‌وه‌که
له
کۆنسولخانه‌ى
ئه‌مریکى به‌ستراو
پێشنیازىکرد
ئه‌ویش وه‌ک
چاو‌دێر
ئاماده‌ى بىَ. شاندى
کۆمسیۆنى
عێراقى بریتى
بوو له سه‌رۆکه‌که‌ى
که دکتۆر عه‌بدولحوسێن
هینداوى بوو
له‌گه‌ڵ کاک
سه‌فوه‌ت ره‌شید
سدقى که له
سلێمانیه‌وه
هاتبوو به مه‌به‌ستى
گه‌رانه‌وه
بۆ به‌غداو
کاک عادل لامى
به‌رێوه‌به‌رى
گشتى
کۆمسیۆن. پاش
بیر‌ورا
گۆرینه‌وه‌و
گوفتوگۆ له‌لایه‌ن
هه‌رولاوه
بۆ ماوه‌ى چه‌ند
سه‌عاتێک، نه‌گه‌یشتینه
ئه‌نجام
چونکه لایه‌نى
کوردستانى
داواى
دواخستنى هه‌ڵبژاردنى
ئه‌نجومه‌نى
پارێزگاى که‌رکوکى
ده‌کردو به‌رپرسانى
کۆمسیۆن ده‌یانگوت
ئه‌و بریاره
له ده‌سه‌ڵاتى
ئه‌واندا
نییه.
سه‌عات گه‌یشته
سێى پاش نیمه‌رۆ
و کاتى
چاخواردنه‌وه
هات، له‌و
ماوه کورته‌دا
له‌گه‌ڵ
دکتۆر عه‌بدولحوسه‌ین
هینداوى که‌وتینه
گوفتوگۆوه،
هه‌مان ئه‌و
قسانه‌ى له
هه‌ولێر له‌گه‌ڵ
کۆنسولى ئه‌مریکی
چه‌ند رۆژێک
پێشتر
کردبوومن، له‌گه‌ڵ
ئه‌ویشدا
دووباره‌م
کردنه‌وه‌و پێمگوت
ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆکه
چاره‌سه‌رى
ئه‌و کێشانه‌ى
نه‌کرێن، له‌و
باوه‌ره‌دام
لایه‌نى
کوردستانى به‌شدارى
له هه‌ڵبژاردنه‌کانى
عێراق ناکات. به‌ڵام
دکتۆر
هینداوى که
مرۆڤێکى له‌سه‌رخۆو
دۆسته‌و چه‌ند
ساڵێک له
کوردستان
ژیاوه ده‌یگوت
بریارى
دواخستنى هه‌ڵبژاردنى
ئه‌نجومه‌نى
پارێزگاى که‌رکوک
له ده‌سه‌ڵاتى
ئه‌ودا نییه‌و
ده‌بىَ
بریارى له‌سه‌ر
بدرێت له‌لایه‌ن
ده‌زگاى نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کانه‌وه. پێمگوت
ئه‌ى چاره‌سه‌رکردنى
ئه‌و کێشانه‌ى
وه‌ک رێگانه‌دان
به‌و 107 هه‌زار
که‌سه که به‌شى
زۆریان کوردن
و تا ئێستا نه‌یانتوانیوه
خۆیان
ناونووس بکه‌ن،
وه‌ڵامى
پۆزیتیڤ بوو، وتى
رێگایان بىَ ده‌ده‌ین. پێمگوت
پرۆسه‌ى
ناونووسکردن
ماوه‌ى ده‌وىَ، تا
چه‌ند رۆژ
درێژه‌ى پێده‌ده‌ن؟
وتى هه‌فته‌یه‌ک،
وتم که‌مه‌و
جه‌ژنى
قوربان به‌سه‌ردا
دێت،، وتى له
9 رۆژ زیاتر
ناتوانین
چونکه ده‌بىَ پاش
ئه‌و ماوه
ناوه‌کان به‌دوا
شێوه‌یان هه‌ڵواسرێن. ئه‌وجا
پرسیارى
گۆرینى به‌رپرسى
ئۆفیسى که‌رکوکم
لێکرد که به‌عسی
بوو، وتى ده‌سته‌یه‌کى
چوار که‌سى
داده‌نێن، عه‌ره‌بێک
و کوردێک و
تورکمانێک و
ئاسورییه‌ک. ئۆفیسى
که‌رکوک مه‌رجێکى
دانابوو که
کورده‌کان ده‌بىَ له
پارێزگاى که‌رکوک
ناسنامه‌کانیان
(ته‌سدیق) بکه‌ن
تا بتوانن
خۆیان
ناونووس بکه‌ن،
وتى ئه‌و مه‌رجه‌ش
هه‌ڵده‌گرین. پێش ئه‌وه‌ى
دابنیشینه‌وه
ئاگادارى کاک
فازل میرانىو
کاک عادل
موفتیم کرد که
له‌و ماوه‌دا
له‌سه‌ر ئه‌م
خاڵانه قسه‌م
له‌گه‌ڵ
دکتۆر
هینداوى
کردووه‌و
رێککه‌وتووین
له‌سه‌ریان،
ئه‌وان ده‌ڵێن
چى؟ کاک
فازل گوتى ئه‌وه‌ى
به 3 سه‌عات
پێمان نه‌کرا
تۆ به 3 ده‌قیقه
کردت!
دانیشتنه‌که‌مان
ده‌ستى
پێکرده‌وه‌و
هه‌ردولا
رێکه‌وتین له‌سه‌ر
ئه‌و چوار
خاڵانه‌و
پێکه‌وه گه‌راینه‌وه
بۆ هه‌ولێر. پاش چه‌ند
رۆژێکى تر هه‌مان
که‌سایه‌تى
داواى لێکردم
جارێکى تر له‌گه‌ڵ
شاندى کوردى
بچمه‌وه بۆ
که‌رکوک،
چونکه شاندى
کۆمسیۆنى
عێراقى دێته‌وه
بۆ
دیاریکردنى
مێکانیزمى
جێبه‌جىَکردنى
رێککه‌وتنامه‌ى
پێشتر.
له رۆژى
دیارىکراودا
چوینه‌وه بۆ
که‌رکوک به‌ڵام
له‌جیاتى کاک
فازل میرانى
دکتۆر ئیحسان
محه‌مه‌د
هاتبوو.
له
پارێزگاى که‌رکوک
جگه له کاک
عادل موفتى
وهاوکارانى
ودکتۆر محه‌مه‌د
ئیحسان و
هاوکارانى،
نوێنه‌رانى
لیستى برایه‌تى
که‌رکوک هه‌موویان
ئاماده‌بوون.
کۆبوونه‌وه‌که
بۆ ده‌ستنیشانکردنى
ئالیه‌تى
رێککه‌وتنامه‌ى
هه‌فته‌ى
پێشتر بوو، چه‌ند
پێشنیهادێک
خرانه به‌رچاو
سه‌باره‌ت به
شێوه‌ى
ناونووسکردنى
ئه‌و هه‌زاره‌ها
که‌سه له‌و
ماوه که‌مه‌دا
که جه‌ژنى
قوربانى له‌گه‌ڵدا
بوو.
به
بۆچوونى من،
چوونى ئه‌و هه‌موو
خه‌ڵکه دوو
جار بۆ که‌رکوک
له‌و ماوه
کورته‌دا،
جارێکیان بۆ
ناونووسکردن
وجارێکى تر بۆ
ده‌نگدان،
کارێکى ئاسان
نه‌بوو، به‌تایبه‌تى
به‌شى
زۆریان
بێ ده‌رامه‌تو
خاوه‌ن کار
بوون و رۆژانى
جه‌ژنیش ده‌که‌ونه
ناو ئه‌و ماوه
کورته‌دا.
پێشنیازم
کرد له جیاتى
ئه‌وه‌ى ئه‌و
هه‌موو خه‌ڵکه
ئه‌و
هاتوچۆکردنه
دووجار بکه‌ن،
چه‌ند لیژنه‌یه‌کى
چوار که‌سیى
پێک‌بێت له عه‌ره‌بێک
و کوردێک و
تورکمانێک و
ئاسورییه‌ک
بچنه ئه‌و
جێگایانه‌ى
ئاواره‌ى که‌رکوکى
به زۆرى لێیه‌و
له‌و
جێگایانه
ناوى
ئه‌و که‌سانه
بنووسن ئه‌گه‌ر
پێناسه‌یان
هه‌بوو که خه‌ڵکى
ى که‌رکوکن،
به‌ڵام بۆ
رۆژى ده‌نگدان
بێنه که‌رکوک
وله‌و بنکانه‌ى
بۆیان دیارى
ده‌کرین له‌وێدا
ده‌نگبده‌ن. ته‌نیا
نوێنه‌رى
گرووپى
ئیسلامى
پشتگیرى له
پێشنیازه‌که‌م
کرد، ئه‌وانى
تر هه‌موو
وتیان ئه‌وه
کارێکى
ناقانوونی یه، چونکه
ده‌بىَ
پرۆسه‌ى
ناونووسکردن
و ده‌نگدان هه‌ردووکیان له
که‌رکوک ئه‌نجامبدرێن! پێش
کۆتایهێنان به
دانیشتنه‌که‌مان
ناچاربووم
بڵێم پێشنیهاده‌که‌م
قبووڵ نه‌کرا
چونکه به
ناقانوونیتان
له قه‌ڵه‌مدا،
به‌ڵام
پرسیارتان
لێده‌که‌م
ئایا ئه‌م
کۆبوونه‌وه‌مان
قانوونی
یه؟
هه‌موو
ده‌زانین که‌وا
کاتى
ناونووسکردن
به‌سه‌رچووه؟
ئێمه
هاتووین بۆ
چاره‌سه‌رکردنى
کێشه‌یه‌کى
گه‌وره که
زۆر لایه‌نى
عێراقى‌و ئیقلیمى
ده‌یانه‌وىَ
ئاڵۆزترى بکه‌ن
تا هه‌ڵبژاردن
له عێراقدا
سه‌رنه‌گرىَ، بۆ
به‌و شێوه ته‌سکه
ته‌ماشاى
قانوون ده‌که‌ن؟ به هه‌رحاڵ
رێککه‌وتین
که بنکه‌کانى
ته‌رخانکراو
بۆ
ناونووسکردن
وده‌نگدان له
قه‌ره هه‌نجیر
بۆ
دانیشتوانانى
سلێمانى، له
شوان بۆ ناوچه‌کانى
رانیه‌و
جێگاکانى تر،
له پردىَ بۆ
دانیشتوانانى
هه‌ولێر، له
سه‌رگه‌ران
بۆ خه‌ڵکانى
ناوچه‌کانى
تر بکرێنه‌وه‌و
هه‌ر له‌و
جێگایانه‌ش
ده‌نگ بده‌ن.
چاره‌سه‌رکردنى
ئه‌و کێشه گه‌وره‌یه
بووه هۆى
سازدانى هه‌ڵبژاردن
له که‌رکوک
که ئاکامه‌که‌ى
له به‌رژه‌وه‌ندى
هه‌موو لایه‌کدا
بوو، به‌تایبه‌تى
ئه‌نجامدانى
پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن
له عێراقدا. له‌وه
باوه‌ره‌دام
ئه‌گه‌ر
کۆمسیۆنى
باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کان
له‌سه‌ره‌تاوه
به جیددی ته‌ماشاى
داواکاریه
ره‌واکانى خه‌ڵکى
ناوچه‌ى که‌رکوکى
بکردایا،
پرۆسه‌که به
شێوه‌یه‌کى باشتر
به‌رێوه ده‌چوو. ده‌بىَ
لێره‌دا ئه‌و
راسته‌یش له‌بیر
نه‌کرێت که
هه‌ڵوێستى سه‌رۆکى
کۆمسیۆنى
عێراقى دکتۆر
هینداوىو کاک
سه‌فوه‌ت ره‌شید
بووه هۆى سه‌رکه‌وتنى
ئه‌و کۆبوونه‌وه
که ئاکامه‌که‌ى
ئه‌نجامدانى
هه‌ڵبژاردنى
مانگى یه‌کى 2005
بوو. ده‌توانم
بڵێم ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ى
له که‌رکوک
ئه‌نجامدرا
له هه‌ردوو
هه‌ڵبژاردنى
پاشتر
رێکوپێکتر
بوو، چونکه
پێشێلکاریه‌کانى
رێنه‌ماییه‌کانى
هه‌ڵبژاردن
که‌متر بوون.
لایه‌نى
کوردستانى ده‌بىَ
رێگا نه‌دا هه‌ڵبژاردنێکى
تازه له
پارێزگاى که‌رکوک
ئه‌نجامبدرێت
تا بارى ناوچه‌که
ئاسایى نه‌کرێته‌وه،
ئه‌ویش به
جێبه‌جىَکردنى هه‌موو
په‌ره‌گرافه‌کانى
ماده‌ى 140 ى ده‌ستوورى
تازه‌ى عێراق.
رێزگرتن
له قانوونى
هه‌ڵبژاردن و
رێنماییه‌کانى
و رێگا نه‌دان
به ده‌ستێوه‌ردان
له کاروبارى
هه‌ڵبژاردن
ته‌نیا رێگاى
سه‌رکه‌وتنه
بۆ گه‌لى
کوردستان. چ
له هه‌رێمى
کوردستان بىَ یان
له که‌رکوک،
پێش گه‌رانه‌وه‌ى
بۆسه‌ر
سنوورى هه‌رێم. جێبه‌جێکردنى
ماده‌ى 140 ده‌ستوور
به هه‌موو په‌ره‌گرافه‌کانیه‌وه
و رێزگرتن له
قانوون لایه‌نه‌کانى
عێراقى
ناچارده‌کات
سه‌ردابنوێنن
بۆ داخوازیه‌کانى
خه‌ڵکى که‌رکوک،
به‌ڵام سه‌رپێچیکردن
له جێبه‌جێکردنى ئه‌و
ماده ده‌ستووریه‌و
رێزنه‌گرتن
له قانوونه‌کانى
هه‌ڵبژاردن
له‌لایه‌ن
حکومه‌تى
عێراق و لایه‌نه
سیاسیه‌کانى
عێراقى، لایه‌نى
کوردستانى
ناچار ده‌کات
بریارى چاره‌نووسزا
بدات، به‌ڵام
ده‌بىَ به‌ئاگادارىو
له‌ژێر
چاودێرى ده‌زگا
نێو ده‌وڵه‌تیه‌کان
بىَ.
هه‌ولێر 26
نیساتى 2006
* به‌شى
تایبه‌ت به
هه‌ڵبژاردنه‌کانى
که‌رکووک
بریاربوو له
رۆژى دووه‌مى
ئه‌و
کۆنفرانسه‌ى
رێکخراوى KIE
رێکیخستبوو
بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى
رۆڵى هه‌ر یه‌ک
له کۆمسیۆنى
باڵاى سه‌ربه‌خۆى
هه‌ڵبژاردنه‌کان
له عێراق و رێکخراوه
نا حکومیه‌کان
که له
رۆژانى 24 و 25 ى
نیسانى 2006 له
دوکان به‌سترا،
به ئاماده‌بوونى
به‌شێک له ئه‌ندامانى
ئه‌نجومه‌نى
کۆمسیۆنى
عێراقى‌و
نوێنه‌رانى
ژماره‌یه‌ک
له نوێنه‌رانى
حیزبه
سیاسیه‌کان و
رێکخراوه نا
حکومیه‌کان،
پێشکه‌شى بکه‌م،
به‌ڵام له‌به‌ر
چه‌ند هۆیه‌کى
چاوه‌روان نه‌کراو
له رۆژى دووه‌مى
کۆنفرانسه‌که
نه‌متوانى
ئاماده‌ى بم،
لێره‌دا سه‌رجه‌مى
بابه‌ته‌که
بڵاو کراوه‌ته‌وه.