ئیلهام
له سه‌روای
مه‌رگمدا
• مه‌هدی
ساڵح مه‌جید
لادێیه‌ک ده‌چێ
بۆ شار..
به شه‌رمه‌وه
له هه‌موو
شتێک ڕاده‌مێنێ
لای به‌قاڵی
گه‌ڕه‌کێک به دوودڵییه‌وه
ده‌پرسێ
ــ كاکه ئه‌وه
زه‌حمه‌ت نه‌بێ
ماڵی ئیلهام
خانم له کوێ یه..؟
منیش ده‌ڵێم
له پاین ڕیشی
منه‌وه
بستێک ده‌ڕۆی
که‌مێک به لای
ده‌ستی چه‌پا،
له‌وێ یه..
ئیلهام له‌و
به‌یانییه ده‌چێت
باڵنده‌یه‌ک
به‌دڵنیاییه‌وه
له‌قه‌راخ
چه‌مێک ده‌نیشێته‌وه
شه‌قامه‌کان
له به‌رده‌م
خۆشه‌ویستیدا
پاک و خاوێنی
ڕاده‌گرن،
ئێوارانیش
بۆنی ڕه‌یحانه‌یان
لێ دێت
مناڵه‌کان له‌قوتابخانه
به‌رده‌بن،
جووتیارێک له‌سه‌ر
کێڵگه‌که‌ی
لای نیوه‌ڕۆ
ــ ژنه‌که‌ی
نانی بۆ ده‌هێنێ
ــ
ئیلهام سێبه‌ری
به‌یانی له‌قژه‌که‌ی
ده‌به‌ستێت و
پایز ده‌کاته
گه‌ردنی
له سه‌راپای
جه‌سته‌یدا
به‌هار له‌عاره‌قی
ده‌چۆڕێ
له لێوی گوڵی
هه‌ناری زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ک
که دائه‌کشێ،
ئیلهام جوانه!
ــ ئیلهام که‌مێک
له‌و جوانییه‌م
بده‌رێ
با به‌ته‌نیاییه‌که‌مه‌وه
بیخۆم..!!
من له‌ئاسمانی
ئیلهامدا
حه‌وام ناسی و
چاوم به‌شینایی
ده‌ریا هه‌ڵات
له‌خاکی ئه‌ویشدا
ده‌مرم،
وه‌لێ نازانم
میراتی مشتێک
بیره‌وه‌ریی
تاڵم له کوێ
هه‌ڵخه‌م!
ئیلهام نه له‌دڵمدا
جێی ده‌بێته‌وه‌و
نه له سپێنه‌ی
چاومدا بۆم هه‌ڵده‌گیرێت.
له ئه‌ستێره‌یه‌ک
ده‌گه‌ڕێم
ئه‌م ئه‌مانه‌ته‌ی
پێ
بسپێرم
به‌حه‌زره‌تی
مه‌ریه‌م ده‌ڵێم
خودا سه‌بووری
خه‌مت بداته‌وه
به‌ته‌نیاعیسای
تاقانه‌ی تۆ
له‌خاچ نه‌دراوه..؟!
بنه‌ی خه‌په‌کوێر
1996
mahdisalih_06@hotmail.com
• • •