ژن و
نووسین له قه‌یرانی
کۆمه‌ڵگادا
• که‌ژاڵ
ئیسماعیل
ڕۆژێک له
یه‌کێک له
قوتابخانه‌کانی
شاری سلێمانی
که ئه‌وکات
یاریده‌ده‌ری
به‌ڕێوه‌به‌ربووم،
له‌گه‌ڵ
ژماره‌یه‌ک
له
مامۆستایانی
ژن و پیاو
دانیشتبووم
و، دیالۆگمان
له‌سه‌ر
شێعری
نیشتمانی بۆ
منداڵان ده‌کرد.
هه‌ر له‌وێ، منیش
پارچه
شێعرێکم
خوێنده‌وه
که له سه‌ر
یادی نه‌ورۆز
نووسیبووم.
دوای
خوێندنه‌وه‌ی
شێعره‌که،
یه‌کێک له
مامۆستا ژنه‌کان
پرسیاری کرد:
ئه‌مه شێعری
خۆته؟ گوتم
به‌ڵێ. گوتی:
جا تۆ چ کارت
داوه به سه‌ر
شێعر نووسینه‌وه!
منیش له وه‌ڵامدا
گوتم: من هه‌ر
له منداڵیمه‌وه
وه‌ک ئاره‌زوویه‌ک
خولیای شێعرم
و، هه‌رچی به
بیرم دا بێت
ده‌ینووسم. نه‌یهێشت
باسه‌که‌می
بۆ ته‌واو بکه‌م،
هه‌ڵیدایه و
گوتی: «کچێ
دانیشه تۆ چیت
داوه له
شێعرنووسین»..
وه‌ک که‌سێکی
نه‌شاره‌زا و
خاوه‌ن
بیرێکی ته‌سک
که گوایه ژن
کوا ده‌زانێت
شێعر
بنووسێت، یان
وشه له
شێعری شاعیره
پیاوه‌کان وه‌ربگرێت،
درێژه‌ی به
قسه‌کانی دا.
به‌ڵێ
به‌داخه‌وه
ئه‌مه کورته‌ی
بچووکترین
ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌م
بوو، ئه‌وه
جگه له‌وه‌ی
که چه‌ند
جاری دیکه، که‌سانی
ئاوا ڕۆشنبیر
به‌و شێوازه
و بگره زه‌قتریش
باسیان له مه‌حکوومکردنی
نووسینی ژن
کردووه که
هێندێکیان
بۆخۆشیان ژن
بوون.
جا
که ئه‌مه هه‌ڵوێستی
ئه‌م جۆره
مامۆستا و
ڕۆشنبیرانه
بێت و،
نووسینی شێعر
له لایه‌ن
ژنانه‌وه به
کارێکی
ناشیرین و کات
به فیڕۆدان
بزانن و
پێیانوابێت
ژنان ته‌نها
کار و ئه‌رکیان
ده‌بێ له
چوارچێوه‌ی ماڵ و
به‌ڕێوه‌بردن
و په‌روه‌رده‌کردنی
منداڵ بێت، ئه‌ی
ده‌بێ هه‌ڵوێستی
نه‌خوێنده‌واران
و که‌سانی
دوور له
شارستانی چی
بێت و چۆن
بڕواننه
ژنان و به‌هره‌مه‌ندێتی
وان له بواری
شێعر و ئه‌ده‌به‌وه؟!
هه‌ڵبه‌ت
ژنی کورد که
له کۆمه‌ڵگایه‌کی
به‌ده‌ر له
بیری فراوانی
شارستانێتیدا
ده‌ژی و به
گوێره‌ی
کولتووری
دواکه‌وتوو و
بیری توندڕه‌وی
پیاوسالاریی
هه‌ڵسوکه‌وتی
له‌گه‌ڵ ده‌کرێ،
ته‌واوی ئاره‌زوو
و به‌هره‌مه‌ندییه‌کانی
ده‌خرێته
لاوه. هه‌ر
بۆیه‌شه،
تائێستا وه‌ک
پێویست نه‌یتوانیوه
له‌م قه‌یرانه
ده‌رباز بێت و
ئه‌و تۆق و
بازنه‌یه
بشکێنێت که
به واقیعێکی
ڕه‌شبینی و
بێبه‌ری له
مه‌ده‌نیه‌ت
و دوور له ڕه‌وشت
و خوازه
ڕۆشنبیری و
کۆمه‌ڵایه‌تی
و سیاسی و
فکری و ئه‌ده‌بییه‌کانه‌وه
ته‌نراوه
لێی ده‌رباز
بێت!
به‌ده‌ر
له پابه‌ندبوون
به‌و قه‌یرانه‌وه
له هه‌موویان
ڕه‌شتر و
خراپتر بۆ
گیانی ژن،
(پیاو
سالاریی) و جوداکردنه‌وه‌ی
قودسییه‌تی
ڕه‌گه‌زایه‌تی
له نێوان نێر
و مێ دایه. به
واتایه‌کی
دیکه،
دروستکردنی
شووره و
دیوارێک له
نێوان به‌هره‌کانی
ژن و پیاودا،
که خۆی له
خۆیدا به‌ربه‌ره‌کانی
و ململانێیه‌کی
گه‌وره‌ی له
ناو کۆمه‌ڵگادا
دروست کردووه
كه
قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی
ئه‌و تاوانه
گه‌وره‌یه‌ش
هه‌روا له ئه‌ستۆی
ژن دایه. به‌ڵام
ژن خه‌مسار و
خاکسارانه
به‌رانبه‌ر
به‌م واقیعه
تاڵ و سه‌خته‌دا،
ده‌سته‌وه‌ستان
چاوه‌ڕێی ده‌رفه‌ته
و دوور له
بوێری و ئازایه‌تی
ڕه‌فتار ده‌کات؛
پێیوانییه
که خۆی ده‌بێ
خه‌مخۆری ده‌سته‌به‌رکردنی
ئازادیی بیر و
ڕاده‌ربڕین
بێت و هه‌ر
بۆخۆشی
داکۆکی له قه‌ڵه‌می
خۆی بکات.
ئه‌گه‌رچی
ده‌یان خانمی
بوێر و به
توانا هه‌ن که
قه‌ڵه‌میان
وه‌ک نووسه‌ر
له بواره‌کانی
ئه‌ده‌بدا له
کاردایه، به‌ڵام
به‌داخه‌وه
له چاو کۆمه‌ڵگایه‌کی
هه‌راو و
فراوانی وه‌ک
کۆمه‌ڵگای
کورده‌واریی
ئێمه، ژن وه‌ک
نووسه‌ر و
شاعیر هه‌م له
ڕووی ژماره و
هه‌م له ڕووی
بابه‌ت و به‌رهه‌مه‌وه
زۆر که‌مه و،
له ئاست قه‌یران
و گه‌نده‌ڵی
کۆمه‌ڵگادا
له بازنه‌یه‌کی
قه‌تیس ماودا
ماوه‌ته‌وه،
بۆ نموونه:
زۆر که‌س
پێیانوایه
ژن ته‌نها ده‌بێت
خۆی بۆ
نووسینی چه‌ند
بابه‌تی
دیاریکراو ته‌رخان
بکات و، ئه‌گه‌ر
خانمێک ئه‌و
بازنه‌یه
ببه‌زێنێت و
له سه‌ر هه‌ستی
ژنانه و به‌رانبه‌ر
به خۆشه‌ویستی
یان ساتێکی
جوانی ژیان
بنووسێت، ئه‌وا
ده‌که‌وێته
گێژاوی ده‌یان
پرسیاری نه‌شیاو
و تۆقێنه‌ره‌وه
و به به‌زاندنی
سنووری ژنێتی
ده‌درێته‌قه‌ڵه‌م.
که‌چی پیاوان
بێ‌ترس له قه‌یران
چیان بوێت ده‌ینووسن
و ته‌نانه‌ت
هه‌ندێ جار
دێڕه شێعره‌کانیان
به جه‌سته‌ی
ژن ده‌ڕازێننه‌وه.
جا چونکه
کولتووری
کۆمه‌ڵگای
ئێمه
سنوورداره
بۆ بابه‌ته‌کانی
شێعر، زۆر که‌س
پێیانوایه
ژن ده‌بێت ته‌نها
شێعر بۆ منداڵ
و نیشتمان و
سروشت
بنووسێت. به‌ڵام
ئه‌گه‌ر
واقیعی ئه‌و
ڕاستییه یه‌کلابکرێته‌وه
ئه‌وا ژنیش
خاوه‌نی هه‌ستێکی
ناسک و پڕسۆزه
له به‌رانبه‌ر
ژیان و، ئه‌گه‌ر
توانا و به‌هره‌کانی
له پیاو
زیاتر نه‌بێ
که‌متر نییه؛
چون ژن سه‌رچاوه
و کانگه‌ی
دروستبوونی
هه‌موو جوانی
و خۆشه‌ویستی
و ژیانه.
پێموایه
ته‌نها چه‌کێک
بۆ به‌ره‌نگاری
و ده‌ربازبوون
له‌و قه‌یرانه
سه‌پێنراوه
بۆ خانمان
بوێری و نه‌ترسی
یه له
نووسیندا و،
گوێنه‌دان
به قه‌یرانی
کۆمه‌ڵ و
بازنه‌داخراوه‌که‌یه،
به مه‌رجێ
نووسینه‌که‌ی
جوان و به‌پێز
و به‌ده‌ر بێت
له لادان له
ڕه‌وشتی کۆمه‌ڵایه‌تی
و زمانی ڕه‌خنه‌ی
کوشنده و
دوور له
خۆهاویشتنه
ناو لایه‌نێک
و خۆهه‌ڵدان..،
ئه‌وسا قه‌ڵه‌م
زمان و گوێی
ڕاستییه‌کانی
ناخی ژن ده‌بێت
و ده‌یکاته
نووسه‌ر یا
شاعیر، یان
زمانی حاڵی
کۆمه‌ڵگا. ئه‌وه‌ش
له
حاڵێکدایه
که به توانا
و به‌هره‌ی
خۆی پشت ئه‌ستوور
بێت و گوێنه‌داته
تانه و توانج
له سه‌ر بابه‌ته‌کان
و له‌هه‌مان
کاتیش‌دا گوێ
بۆ ڕه‌خنه شل
بکات، چونکه
ڕه‌خنه
نووسه‌ر
دروست ده‌کات.
ئه‌گه‌ر
که‌مێک بۆ
مێژووی
نووسین به‌ره‌ودواوه
بگه‌ڕێینه‌وه
ناوی ده‌یان
نووسه‌ر و
شاعیری گه‌وره
و به‌توانا هه‌ن
که زۆربه‌ی
هه‌ره
زۆریان پیاون که
هه‌ندێکیان
تاکوو ئێستا
له دونیای
شێعر و ئه‌ده‌بدا
به
قوتابخانه
داده‌نرێن و
تائێستاش
شێعره‌کانیان
به سه‌ر زاری
خه‌لکه‌وه‌ن
و هه‌رگیز له
یاد ناچن؛ به‌ڵام
ناوی خانمێک
له نێو ئه‌و
پۆله ئه‌ستێره‌دا
ورشه‌یان
نایه‌ت و،
وێڕای بوونی
ئه‌و هه‌موو
خانمه قاره‌مان
و شاژنه‌مه‌زنانه‌ی
نه‌ته‌وه‌که‌مان
که له بواری
سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی
و نه‌ته‌وه‌ییدا
شانبه‌شانی
پیاو به گژ
نه‌هامه‌تی
ڕۆژگاردا هاتوون، زۆر
که‌م ناوی
خانمێک به‌رچاوده‌که‌وێت.
خۆزیا ناوی ده‌یان
شاعیر و نووسه‌ر
و ئه‌دیب و
ڕۆژنامه‌نووسی
ژنیش ئاوا وه‌ک
ئه‌ستێره له
ئاسمانی ئه‌ده‌ب
و نووسیندا
ورشه‌دار
بوایه.
به
کورتی، ئه‌گه‌ر
ئێمه‌خانمانی
خاوه‌ن قه‌ڵه‌م،
بوێرانه
شانبه‌شانی
گه‌لانی
دونیا، بیر و
قه‌ڵه‌ممان
بکه‌ینه چه‌کی
داکۆکی له
مافه‌کانمان
و، چیمانده‌وێت
بێ‌ترس له قه‌یرانی
کۆمه‌ڵگا و
تانه و ته‌شه‌ر
بیخه‌ینه سه‌ر
دێڕه‌کان، ئه‌وا
ئێمه‌ش له‌مه‌ودوا
وه‌ک ئه‌ستێره
له ئاسمانی
ئه‌ده‌ب و
نووسیندا ده‌دروه‌شێینه‌وه و
جێگه‌ی شیاوی
خۆمان له
كۆمه‌ڵگادا
ده‌كه‌ینه‌وه.