بۆچی
ژن جه‌سته‌ی
خۆی ده‌كاته خۆراكی
ئاگر
•
كه‌ژاڵ
ئیسماعیل
كێشه‌كانی
ناو كۆمه‌ڵگا
كه ده‌بنه
هۆی ڕوودانی
دیارده‌ی
دزێو و كاره‌ساتی
دڵته‌زێن و
ترسناك زۆرن. هه‌ریه‌ك
له‌و كێشانه‌ش
هۆكارێكی
تایبه‌تییان
هه‌یه كه ده‌بنه
هۆی دروست
بوون و به‌رجه‌سته‌كردنیان له‌ناو
كۆمه‌ڵدا. به‌ڵام
هیچ كام له‌و
كاره‌ساتانه هێنده‌ی كاره‌ساتی
خۆسووتاندنی كچان
دڵته‌زێنتر
نییه كه پاكیزه‌و
جه‌سته‌ی خۆیان ده‌كه‌نه
خۆراكی ئاگر و،
ده‌بنه قوربانی دیارده
دزێو و ناشارستانییه‌كانی كۆمه‌ڵگه. • • •
كام
له ئێمه هه‌ست
به نیگه‌رانی
ناكات و ته‌زوویه‌كی
پڕ له ترس
و په‌ژاره سه‌رتاپای
جه‌سته‌ی
داناگرێت
كاتێك هه‌واڵی
كوشتنی ژنێك
یان
خۆسووتاندنی كچێك
ده‌بیستێ
كه له ئه‌نجامی زوڵم
و زۆریی خێزان و نابه‌رابه‌ریی و غه‌دری
كۆمه‌ڵگادا
ده‌بنه قوربانی! بێگومان
ئه‌وه‌ش
لاوازترین
توانا و ده‌سه‌ڵاتی
مرۆڤه له به‌رده‌م
رووبه‌ڕوو
بوونه‌وه‌ی
واقیعدا. ژن كه
وه‌ك نیوه‌ی
كۆمه‌ڵ و هه‌ڵگری
زۆرینه‌ی
سیفه‌ته‌جوانه‌كانه
و
بێگومان به‌شێكه
له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی
خاوه‌ن سه‌دان
ساڵ مێژووی وه‌ك
كۆمه‌ڵگه‌ی
كورده‌واری، به‌داخه‌وه
تاوه‌كو
ئێستا جێگه‌ی
شیاو و گونجاوی
خۆی نه‌دراوه‌تێ
و، چه‌شنی
مرۆڤ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ
ناكرێت و هه‌میشه
به‌چاوی كه‌مترو
لاوازتر له پیاو
ته‌ماشا ده‌كرێت. وه‌ك
پرنسیپێكی
جیاواز له كۆمه‌ڵگا پێشكه‌وتوو و خاوه‌ن
شارستانییه‌كاندا
كه ژن رێز‌و تایبه‌تمه‌ندی
خۆی هه‌یه، ته‌نانه‌ت
له‌واتای
ناولێنانی ژن
و پیاودا به‌شی
زۆری ئه‌فزه‌لی و گه‌وره‌یی
ده‌درێته پاڵ
پیاو، گوایه«پیاو» واته
مرۆڤ یا
ئینسان كه به‌مانای
گه‌وره‌و به‌هێزو
خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات
لێكدراوه‌ته‌وه!
كه‌چی وشه‌ی «ژن» به‌واتای كه‌سێكی بێ
توانا‌و بێ هێز
و هه‌ندێ
جاریش، به‌شتێكی
كه‌م نرخ و
سووك دانراوه
و، ئه‌مه‌ش
وا ده‌رده‌خات
كه ژن
كه‌مترو
لاوازتر له پیاو
ته‌ماشا كراوه.
له‌به‌رانبه‌ردا،
هه‌میشه
كاروپیشه‌ی
باش دراوه‌ته پاڵ
پیاو و، پیشه‌و
كاری كه‌م
بایه‌خ و لاواز
دراوه‌ته پاڵ
ژن.
دیاره، ئه‌مه
خۆی ده‌بێته سه‌ره‌تایی
ترین نابه‌رابه‌ری
ژن و
پیاو له‌كۆمه‌ڵدا.
چونكه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای
ناولێنانیانه‌وه، هه‌میشه‌زه‌برو
زه‌نگ و نابه‌رابه‌ریی به‌رچاو
له ئاستیاندا په‌یڕه‌و
ده‌كرێت، ژن وه‌ك
ئامێرێك یا كه‌ره‌سه‌یه‌ك له‌قه‌ڵم
ده‌درێت
و له‌دوای
پیاوه‌وه به‌پله‌ی
دووه‌م داده‌نرێت و، هه‌موو ئه‌فزه‌لی
و گه‌وره‌یی و
لایه‌نی ئیجابی
هه‌ر بۆ پیاو
له‌به‌رچاوده‌گیرێت.
له‌حاڵیكدا
ژنیش
هه‌روه‌ك
پیاو مرۆڤه‌و، چۆن
به سه‌ربه‌ستی
دێته دونیا،
شانبه‌شانی
پیاو كار و
چالاكی ده‌نوێنێت،
خاوه‌نی
بیر‌و ڕاو بۆچوونی خۆیه‌تی،
هه‌رئاواش ده‌بێ
له ئازادی
و مافه‌كانیدا
وێڕای پیاو
سه‌ربه‌ست و یه‌كسان
بێ.
هه‌روه‌ك
ئاشكرایه، له كۆمه‌ڵگای
ئێمه‌دامافه‌كانی
ژن وه‌ها پێشێل
كراون و به‌شێوه‌یه‌كی زه‌ق
و به‌رچاو زوڵم
و زۆریی له‌ژن
ده‌كرێت،
چه‌شنه قه‌یرانێكی
گه‌وره‌و
توند له
بواری توانا و به‌هره‌كانیدا
هاتۆته
ئاراوه كه له‌بری
ده‌ربازبوون
و دۆزینه‌وه‌ی
رێگهچاره‌یه‌كی
شیاو و گونجاو،
به‌ره‌و ڕه‌وت
و كولتوورێكی
هه‌ڵه‌ی هه‌ڵده‌دێرێت
كه به
خۆسووتاندن و
خۆكوشتن وا
نیشان بدات كه یه‌كسانی
و به‌رابه‌رێتی
له كۆمه‌ڵگه‌دا
ده‌سته‌به‌ر
بكات.
به‌داخه‌وه،
له‌كۆمه‌ڵگایه‌كی
خاوه‌ن
مێژووی وه‌ك
كۆمه‌ڵگه‌ی
كوردیدا، وشه‌ی
ئازادی وسه‌ربه‌ستی
بۆ ژنان به‌هه‌ڵه
لێكدراوه‌ته‌وه. كۆمه‌ڵ
پێی وایه ژن
بۆی نییه
ئازاد بێت و
ئازادی، ژن به‌ره‌و
هه‌تڵه‌بوون
له ژیان ده‌بات، چون له
ڕوانگه‌ی
كۆمه‌لگاوه ژن كه‌سێكی
بیر ته‌سك و
كه‌م ئه‌قڵه! وشه‌ی
ئازادی هه‌میشه دراوه‌ته
پاڵ لایه‌نی
ئه‌خلاقی كه
ئه‌مه هیچ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ
ئه‌خلاقدا نییه.
ئازادی گه‌لێك لایه‌ن
ده‌گرێته‌وه
كه‌مروڤ
پێویسته
تێیاندا سه‌ربه‌ست بێت
وه‌ك: ئازادیی
ژیان، هه‌ڵسوكه‌وت و
جووڵه،
خوێندن،
كاركردن، ڕاده‌ربڕین،
دیاریكردنی
دواڕۆژ و
چاره‌نووس،
ده‌ربڕینی به‌هره و
توانا، هه‌ڵبژاردنی
ژیانی هاوسه‌رێتی،
ئازادی فیكری و
سیاسی.. ئه‌مانه‌وچه‌ندین
لایه‌نیدیكه‌ش كه‌تایبه‌تن
به‌خودی مرۆڤه‌وه.
ئایا
ژن مرۆڤ نییه
و پێویستی به
ده‌سته‌به‌ركردنی
هه‌ر یه‌ك له‌و
ئازادییانه
نییه؟! له
كۆمه‌ڵگایه‌كی
پاتریكاڵی وه‌ك
كورده‌واریدا
كه
له‌زۆربه‌ی
هه‌ره زۆری به‌شه‌كانیدا
پابه‌نده به ئایینی
ئیسلامه‌وه، هه‌میشه
باوكسالاری(پیاومه‌زنیی)
چه‌شنی دابونه‌ریت و كولتوورێكی
زاڵ كه له
ئایینی
ئیسلامه‌وه
سه‌رچاوه‌ی
گرتووه، فه‌ڕزكراوه
و
بۆته به‌شێك له
كولتووری كوردیش
و
كارێكی زۆر
خراپ و سه‌لبی
له سه‌ركۆمه‌ڵگه
داناوه كه‌تێیدا ژن
بۆته كۆیله‌و
قوربانی ئه‌م كولتووره
ناشیاوو
ناشارستانییه.
ئه‌م
كولتووره، به‌درێژایی
مێژوو، ته‌نانه‌ت
له‌م
چه‌ند ساڵانه‌ی
دواییدا، كاردانه‌وه و
ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی
زۆر سه‌لبی له
سه‌ر ڕه‌وشته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانداناوه
و كۆمه‌ڵگای
تووشی قه‌یران
و نه‌خۆشی
كردووه. هه‌رچه‌ند وا
پێویست ده‌كات
ڕه‌وتی
كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ
ره‌وڕه‌وه‌ی
ژیاندا بگۆڕێت
و به‌ره‌و پێش
بچێت، به‌ڵام
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
ئه‌و دیارده
دزێوه نه‌ته‌نیا بنه‌بڕ
نه‌كراوه،
به‌ڵكه رۆژ به‌ڕۆژیش له‌زیاد
بوون و په‌ره‌سه‌ندندایه.
هه‌ڵبه‌ت ده‌بوو
به‌پێچه‌وانه
بێت، به‌تایبه‌ت
دوای ئه‌و هه‌موو
گۆڕانكارییه‌ی
به‌پێی ته‌كنه‌لۆجیاو
شۆڕشی پێشكه‌وتن
له ڕووكاره‌كانی
ژیاندا
ڕوویداوه،
هه‌روه‌ها بڵاو
بوونه‌وه‌ی
خوێند‌واری و رۆشنبیری
و دونیای عه‌وله‌مه‌و
زانستو‌گۆڕینی
عه‌قڵ و فیكری
مرۆڤه‌كان و
ئه‌ووه‌رچه‌رخانه
گه‌وره‌یه‌ی
كه جیهان به‌خۆیه‌وه
بینیوه، ده‌بوایه
كۆمه‌ڵگه‌ی
كورده‌واریش،
له
ژێر كارتێكه‌ریی
دونیایه‌كی
وه‌ك ئه‌مڕۆی
پێشكه‌وتنخوازدا
تازه‌گه‌ری
و نوێكاریی پێوه‌دیار
بایه و، به‌پێی
ره‌وشی نوێی
كۆمه‌ڵایه‌تی
و
ئایدۆلۆژیای
سه‌رده‌م له‌گه‌ڵ
مرۆڤه‌كان و
به‌تایبه‌ت
له‌گه‌ڵ
ژن‌دا، مامه‌ڵه
و هه‌ڵسوكه‌وت
كرابایه،
تا ژنیش وه‌ك
مرۆڤێكی خاوه‌نماف
ئه‌ركی كاریگه‌ر و
ڕۆڵی به‌رچاوی
خۆی
بینیبایه.
بێگومان، دروست
كردنی خێزان و
پێكه‌وه‌نانی
ژیانی هاوسه‌رێتی
كارێكی زۆر
گه‌وره‌و
پیرۆز وله‌هه‌مان
كاتدا
واقعێكی سروشتی
و سه‌پێنراوه،
چون
به‌بێدروست
كردنی خێزان
ره‌وڕه‌وه‌ی
ژیانی كۆمه‌ڵ
ده‌وه‌ستێت، به‌ڵام
پرسیار لێره‌دا
ئه‌وه‌یه كه
كچان و ژنانی
كورد له سه‌دا
چه‌ندی به
دڵخوزاز و
ئاره‌زووی
خۆیان هاوسه‌ری
داهاتوویان
هه‌ڵده‌بژێرن؟
ئه‌ركی هاوسه‌رێتی له‌پێشدا
پێویستی به‌بیركردنه‌وه‌یه‌كی
قووڵی فیكری‌و
درێژخایه‌نه‌وه هه‌یه، تاوه‌كوو
هه‌م
ئه‌نجامێكی
باشی بۆ خودی
خێزانه‌كه هه‌بێت
و هه‌م ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی
به‌رچاوی ئیجابیش
له سه‌ر كۆمه‌ڵگا
دابنێت. چون
خێزان به‌ردی
بناغه‌ی
دروستبوونی كۆمه‌ڵگایه.
كه واته بۆ پێكه‌وه‌نانی
ژیانی هاوسه‌رێتی
چه‌ند خاڵ و پراكتیكێك هه‌ن
پێویسته ڕه‌چاوبكرێن، وه‌ك: (خۆشه‌ویستی،
متمانه، ڕاستی،
ته‌كافوئی كۆمه‌ڵایه‌تی
و رۆشنبیری،
ته‌مه‌ن، باری
ئابووری..)،
ئه‌مانه‌و
گه‌لێك شتی
دیكه‌ی شیاو
پێویسته له‌به‌رچاوبگیرێن و ئاماژه‌یان
پێبدرێت و
بكرێنه بناغه
بۆ دروست
كردنی خێزان.
بۆ
نموونه: بوونی
پردێكی قایم و
به‌هێز له هاوكاری
و متمانه و
باوه‌ڕ له نێوان
هه‌ریه‌ك له ژن
و پیاو (دایك و
باوك) ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی
ئیجابی زۆر گه‌وره‌ی
ده‌بێت له‌سه‌ر
ده‌روونی مناڵ
و په‌روه‌رده‌كردنی.
چون مناڵ له هه‌موو
قۆناغه‌كانی
ته‌مه‌نیدا
پێویستی به هاوكاری
و ڕێنمایی هه‌یه
و خێزان
قوتابخانه‌ی
یه‌كه‌می
مناڵه بۆ په‌روه‌رده
و فێركردن و
بارهێنان. هه‌ر ئه‌و
متمانه و
هاوكارییه
هۆكارێكی به‌هێزو
گرینگه بۆ
دروست بوونی
متمانه و به‌رابه‌ری
له نێوان هه‌ردوو
ره‌گه‌زی نێر
و مێدا و، هه‌ر
خێزانیش زۆر
بێئاگایانه
رۆڵی خۆی هه‌یه
له دروستكردنی
جیاوازی ره‌گه‌زایه‌تی
و دروست بوونی
زمانێكی
جینسگه‌ریی
له كۆمه‌ڵدا.
ئه‌وه‌ی
شیاوی باسه و
لای هه‌مووان
زۆر دیاره ئه‌و
جیاوازییه به‌رچاوه‌یه
كه خێزان له نێوان
ئه‌و دوو ره‌گه‌زه‌دا
ده‌یكات. واته
فه‌ڕق و
جیاوازی له خۆشه‌ویستی،
بایه‌خدان و
ئازادی و زۆر
لایه‌نی دیكه
له‌په‌روه‌رده‌كردنی
منداڵدا. به‌مانایه‌كی
ئاشكراتر
خێزان زیاتر
بایه‌خ به‌كوڕ
ده‌دات و ئه‌مه‌ش
كارێكی
ناشیاو و
ناشارستانی
یه و، ده‌رئه‌نجام
ڕه‌نگدانه‌وه‌و
كاریگه‌ریی
سه‌لبی له ناو
خێزان و
كۆمه‌ڵدا
دروست ده‌كات.
ئه‌وه هه‌ستێكی
تایبه‌تیی
نامۆ به‌مناڵ
له ناخیدا ده‌چێنێت
كه به درێژایی
قۆناغه‌كای
ژیانی له ده‌روونیدا
گه‌شه ده‌كات
و هه‌میشه
پرسیارێكی
بێوه‌ڵام له
فیكریدا به‌رجه‌سته‌ده‌بێت:
(بۆ)؟ وه ئه‌و
نابه‌رابه‌ری
و فه‌ڕق و
جیاوازییه
له‌نێوان ئه‌و
دوو ره‌گه‌زه‌دا،
ده‌رئه‌نجام
زۆر به
ڕاشكاوی كار له
مامه‌ڵه و
متمانه و
خۆشه‌ویستی و
رێز‌و ڕه‌وتی
كۆمه‌ڵ ده‌كات
و، نابه‌رابه‌ری
و زوڵم و
زۆریی كۆمه‌ڵ
له ئاست ژن و
له ژوور هه‌موویانه‌وه
(پیاوسالاریی)
به‌رجه‌سته‌ده‌كاته‌وه. كه‌واته
پابه‌ندبوونی
خێزان به‌م
كو‌لتوور و
دابونه‌ریته
چه‌وته، خۆی
له‌خۆیدا
فاكتۆرێكه
بۆ دروست
بوونی
جیاوازی
نێوان ژن و
پیاو، كه پیاو
ئه‌م
جیاوازییه وه‌ک
نه‌خۆشییه‌كی
چاره‌نه‌كراو
لای خۆی زه‌ق
ده‌كاته‌وه
و، ژن ئازار و
ژانه‌كانی هه‌ڵده‌گرێت.
بێگومان
كۆمه‌ڵگه‌ی
كورد وه‌ک
كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی
پاتریكاڵی
جینسگه‌ریی،
به‌درێژایی
رۆژگاره‌كان
پابه‌ندبووه
به بیری ته‌سكی
عه‌شایه‌رگه‌ری
و پیاومه‌زنییه‌وه
و، هه‌ر
ئه‌و
هۆكارانه‌شن
بوونه‌ته هۆی
دروست بوونی
ئه‌و قه‌یرانه
گه‌وره‌یه‌ی
دژ به ژن كه
به درێژایی
مێژوو
ئاراسته‌ی
كراوه و مافه‌كانی
ژیر پێ خراوه
و، هه‌رچی
زوڵمه ده‌رهه‌ق
به ژن ئه‌نجام
دراوه.
یه‌كێ له‌و
زۆڵمه گه‌ورانه‌ی
كه تاوه‌كو
ئێستا له‌ناو
كۆمه‌ڵگای
كورده‌واریدا
هه‌ر ماوه و
بگره ساڵ به ساڵ
زیاد ده‌كات
كوشتنی ژنه.
ئه‌م دیارده‌یه
وه‌ك كو‌لتوور
و دابونه‌ریتێكی
تایبه‌ت به
كۆمه‌ڵگا به نێوی
(قه‌تڵی
نامووسی) په‌یڕه‌و
ده‌كرێت. ساڵی
ده‌یان ژن ده‌كوژرێن، بێ ئه‌وه‌ی
كۆمه‌ڵ هه‌وڵێكی
جیددی بدات بۆ
مه‌حكووم
كردنی ئه‌و
زوڵم و
تاوانه. له ڕاستیدا
ئه‌مه جگه له
به‌ربه‌رێتی
و نیزامی وه‌حشیگه‌ری
هیچ یاسا‌و
ئایینێك، به‌شیاو
و ئاسایی
دانانێت كه
مرۆڤ حوكمی
كۆتایی هێنان
به ژیانی
مرۆڤێكی دیكه بدات.
دیارده‌یه‌كی
دیكه كه له
ئه‌نجامی
جۆره‌ها
سانسۆری كۆمه‌ڵگا
له سه‌ر ژن و
نائومێدبوون
و هه‌ره‌س
هێنان و
ئالۆزیی ده‌روونییه‌وه
به زقی خۆی
ده‌رخستووه،
دیارده‌ی
خۆسووتاندنی
ژنانه كه له‌م
ساڵانه‌ی
دواییدا به ڕێژه‌یه‌كی
زۆر به‌رچاو
ده‌كه‌وێت،
به‌تایبه‌ت
له كوردستانی
رۆژهه‌ڵاتدا
زۆر ڕوو له‌زیاد
بوونه و بۆته
دیارده‌یه‌كی
ترسناك و خه‌مناك. دیاره
ئه‌وه‌ش، هه‌ر
له ئاكامی ئه‌و
قه‌یران و زوڵم و
سانسۆره‌ی
كۆمه‌ڵگایه
كه كچان و
ژنان له
سۆنگه‌یه‌وه
خۆیان ده‌سووتێنن
و جه‌سته‌ی
خۆیان ده‌كه‌نه
قوربانی
سیستمی پیاو
سالاریی و،
پێیان وایه به‌كۆتایی
هێنان به‌ژیانیان
كۆتایی به زوڵم
و زۆریی كۆمه‌ڵ
دێنن. به‌پێچه‌وانه‌وه
ئه‌م دیارده
ترسناك و
دزێوه زه‌مینه
بۆ دروست بوون
و زیاد بوونی
جۆره‌ها
دیارده‌ی تر‌خۆش
ده‌كات، وێڕای
ئه‌وه‌ش پیاو
هه‌رگیز خه‌مهه‌ڵگری
ئه‌و جۆره
مردنانه نییه. ئه‌و كه به‌زیندوویی
قه‌درو
قودسیه‌تی ژن
نه‌زانێت، به مردوویی
چی به یاده‌وه‌رییه‌كانی
بكات كه خۆی
بووبێته هۆی
دروست بوونی
دیارده‌یه‌ك
كه ژن له تاو
قه‌یران و
زوڵمی پیاو
ئاگر له‌جه‌سته‌ی
خۆی به‌رده‌دات؟!
ئه‌و
كێشمه و
كێشانه‌ی
رووبه‌ڕووی ژن
ده‌بنه‌وه له
كۆمه‌ڵگای
كورده‌واریدا
زۆرن و،
رۆژانه گه‌لێك
هه‌واڵی
گرتن یا
فڕاندنی ژنان
له رۆژنامه و
بڵاوكراوه‌كاندا
ده‌بیسترێن،
كه كۆمه‌ڵگا
زۆر خه‌مساردانه
خۆ له‌و
ڕووداوانه
گێل ده‌كات.
به داخه‌وه
هیچ كام له لایه‌ن
و رێكخراو و
ئه‌دیب و
رۆشنبیران و
یاساناسانیش
هه‌وڵێكی ئه‌وتۆی
جیددی بۆ بنه‌بڕكردنی
ئه‌م
دیاردانه
ناده‌ن و
داكۆكی له ماف
و ئازادییه‌كانی
ژن ناكه‌ن كه
ژن ده‌بێته به‌شێك
له‌خێزانی ئه‌وان،
ژن ده‌بێته
دایك و خوشك و
هاوسه‌ر و كچی
ئه‌وان..
وه ده‌ستدرێژی
كردن له ته‌نها
ژنێك ده‌ستدرێژی
كردنه له‌ته‌واوی
ژنانی كۆمه‌ڵ،
چون تاك كۆمه‌ڵ
دروست ده‌كات.
هۆكاره‌كانی
خۆ كوشتن یان
خۆسووتاندنی
ژنان له كۆمه‌ڵگادا
زۆرن و ده‌كرێ
له‌م خاڵانه‌ی
خواره‌وه‌دا
چڕبكرێنه‌وه:
1/ پابه‌ندبوونی
كۆمه‌ڵ به بیر
و ڕه‌وتی ته‌سك
و كۆنی كۆمه‌ڵگه‌وه،
2/ نه‌بوونی
پردێك له متمانه
و خۆشه‌ویستی
له نێوان
خێزان و له‌ناو
كۆمه‌ڵدا،
3/ كه‌می و نزمی
ئاستی
ڕۆشنبیریی،
4/ نه‌خوێنده‌واریی،
5/ بێكاری و هه‌ژاریی،
6/ به‌زۆر به‌مێرددانی
كچان،
7/ دیارده‌ی
فره‌ژنی و ژن
به ژنه،
8/ گوێ نه‌دان
به ئاره‌زوو
و هه‌ست و سه‌ربه‌ستی
و مافه‌كانی ژن،
9/ ته‌ماشاكردنی
ژن وه‌ك
ئامێرێك یا وه‌سیله‌یه‌ك
بۆ
دامركاندنه‌وه‌ی
ئاره‌زووه‌كانی
پیاو،
10/ نه‌بوونی
ئازادی
فیكری،
سیاسی،
كولتووری و ئه‌ده‌بی،
11/ ڕێنه‌دان به‌ده‌ربڕینی
ویست و خوازه‌كان
و به‌ندكردنی
به‌هره‌كانی
ژن،
12/ پابه‌ندبوون
به فیكری عه‌شایه‌رگه‌رییه‌وه،
13/ پیاومه‌زنی
یا
باوكسالاریی
وه‌ک گه‌وره‌ترین
له‌مپه‌ری
پێشكه‌وتن، له هه‌موو
به‌شه‌كانی
كۆمه‌ڵگای
كورده‌واریدا
وه‌ها له‌عه‌قڵی
پیاودا چه‌كه‌ره‌ی
كردووه، كه
بۆته
میكرۆبێكی
كۆشنده له ده‌روونی
كه‌سانی
لاواز له‌به‌رده‌م
خواست و ئاره‌زووه‌كانی
كۆمه‌ڵدا.
سه‌ره‌ڕای ئه‌م
هه‌موو
كێشانه‌ی له به‌رده‌م
ژناندا هه‌ن،
تاوه‌كو
ئێستا ژن له هه‌ندێ
خێزاندا به
شێوازێكی زۆر
جیاواز هه‌ڵسوكه‌وتی
ده‌گه‌ڵ ده‌كرێت،
بۆ نموونه
كۆڕی
دانیشتنی
ژنان و پیاوان
جیا كراونه‌ته‌وه‌و،
ژن بۆی نییه
له دانیشتن و
گفتوگۆ و كیشه‌كانی
پیاودا به‌شدار
بێت. ته‌نانه‌ت
كۆڕی نان
خواردنیان
جیا كراوه‌ته‌وه! ژن جێگه‌ی
چێشتخانه و
ده‌ره‌وه‌یه و
پیاوانیش
دیوه‌خان! له هه‌ندێك
بۆنه و
موناسه‌به و
كۆبونه‌وه‌ی
وه‌ك شایی و
پرسه، ژن به‌جیا
و پیاو به‌جیا
كۆده‌بنه‌وه! ژنان
بۆیان نییه به‌شداری
ئه‌و مه‌راسیمه
بكه‌ن وه‌ك
شایی كردن یا تێكه‌ڵ
بوون به پیاوان
یان له هه‌ندێ
كۆڕی تایبه‌تدا
ژنان پێكه‌وه‌و
پیاوان پێكه‌وه
له ڕیزدا داده‌نیشن
وه‌ك دوو
بوونه‌وه‌ر
یان دوو كۆمه‌ڵی
جیاواز له‌یه‌ك
بن و پێكه‌وه له
ناو یه‌ك
خێزاندا گوزه‌ران
نه‌كه‌ن!!
جا كه ئه‌م
هه‌موو
دیارده دزێو و
ناشارستانییانه
هه‌بن له‌كۆمه‌ڵدا،
بێگومان قه‌یرانی
ده‌روونی و
ئالۆزیی
فیكری له ژن‌دا
دروست ده‌كه‌ن، ده‌رئه‌نجام
توانای
بڕیاردان و
كاردانه‌وه‌ی
لاوازده‌بێت
و له لاوازترین
خاڵدا ده‌گاته
بڕیاری
خۆكوشتن و جه‌سته‌ی
خۆیان ده‌كه‌نه
خۆڵه‌مێش و،
شان و ملی
پیاوسالاریی
پێ
گوڵاوپڕژێن ده‌كه‌ن!
دیاره بۆ نه‌هێشتنی
ئه‌و
دیاردانه و
مه‌حكووم
كردنی چه‌وساندنه‌وه‌ی
ژن و زوڵم و قه‌یرانی
داسه‌پێنراو
به سه‌ر
ژن‌دا،
پێویسته كاری
جیددی بكرێت
له لایه‌ن
میدیا و ده‌زگاكانی
بڵاوكردنه‌وه
و ئه‌دیب و
رۆشنبیران و
ڕێكخراوه‌كانی
مافی مرۆڤ و
رێكخراوانی
تایبه‌ت به ژنان
له پێناو
هێنانه‌دی
ئاوات و
ئامانجه‌كانی
ژن.
داموده‌ز‌گاكانی
ئیداری و ده‌وڵه‌تیش
ده‌بێ سیاسه‌تی
خۆیان له
پێناو ماف و
ئازادییه‌كانی
ژن به‌یان بكه‌ن
و، گیانی ژن
له كوشتن و
ڕفاندن و
خۆسووتاندن
نه‌جات بده‌ن،
هه‌روه‌ها هه‌نگاوی
ئیجابی بنێن
بۆ ده‌سته‌به‌ر
كردنی مافه‌كانی
ژن له بواری یه‌كسانی
و به‌رابه‌ری
له‌گه‌ڵ
پیاودا و، ئیدانه‌ی
هه‌موو
كارێكی ناهه‌ق
و زوڵمێك بكه‌ن
له‌ڕێی
دانانی یاسای
تایبه‌ت به مافه‌كان
و به‌تایبه‌ت
دژ به‌و
دیاردانه‌ی
كه ده‌بنه
كێشه له به‌رده‌م
ژنانه‌وه.