ژنێك له نوور
• كه‌ژاڵ ئیسماعیل
سپی..
سپی
وه‌ك سه‌رپۆشه‌كه‌ی
نه‌نكم
وه‌ك فریشته
یا.. فریشته‌یه‌ك
له نوور
له‌گۆشه‌یه‌كی
ژووره‌كه‌مدا
سپی.. سپی
وه‌ك گه‌ردنی
نه‌نكم
كه خۆر لێی
نه‌دابوو
فریشته‌یه‌ك
له نوور
نوورێك..
وه‌ك چاوه‌كانی
نه‌نكم
كه بۆ جارێك ڕقی
تێ نه‌زابوو
سپی.. سپی
وه‌ك ده‌سته‌كانی
نه‌نكم
كه ئێستاش
ئاوی ده‌ستنوێژیان
لێ ده‌چۆڕێت
سپی.. سپی
وه‌ك ئه‌و ته‌وێڵه‌ی
كه ئێستاش شه‌رمی
لێ ئه‌بارێت
فریشته‌یه‌ك
له نوور
ئه‌مشه‌و بۆ دیده‌نیم
هاتبوو
ئه‌یڕوانییه‌لاپه‌ڕه
سپییه‌كانی
به‌رده‌مم
ئه‌و لاپه‌ڕانه‌ی
چاوه‌ڕێن
سه‌وزی ژیانیان
له‌دوا ئێواره‌یه‌كی
گه‌نمیدا
له‌سه‌ر بچێنم
فریشته‌یه‌ك..
سپی
سپی وه‌ك
قولاپی نه‌نكم
كه به ئاواته‌بووم
بیانبینم
فریشته‌یه‌ك
وه‌ك.. نه‌نكم
پڕ.. پڕ له نوور
ژنێك له‌نوور
هه‌ر وه‌ك جاران
به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كه‌وه
لێی پرسیم
«ــ گه‌وجه..
بۆ نه‌نوستوویت؟
تۆ هه‌میشه هه‌روا
بوویت
به‌منداڵی ..
به‌گه‌وره‌یی!!..»
وتم: نه‌نه
ئۆخه‌ی نه‌نه..
ئه‌وه ده‌نگی
تۆیه؟
ئه‌وه ڕه‌نگی
پڕ له نووری
تۆیه؟
چاوه‌رێت
بووم
زۆر ده‌مێكه
من نه‌خه‌وتووم
هه‌موو شه‌وێك
هه‌تا دره‌نگ
له‌گه‌ڵ كۆتره
سه‌ربڕاوه‌كاندا..
له‌گه‌ڵ گۆرانییه‌كۆنه‌كاندا
له‌گه‌ڵ فتیله‌ی
سه‌ر دیواره گڵه‌كاندا
له‌گه‌ڵ.. له‌گه‌ڵ..
له‌گه‌ڵ
له‌گه‌ڵ شیعرا
به په‌یژه‌ی
خه‌یاڵا
بۆ بن په‌ڵه‌هه‌وره
نزمه‌كان
سه‌ر ئه‌كه‌وین..
من چاوه‌ڕێی
سپی بوونه‌وه ئه‌كه‌م
و
ئه‌وانیش هه‌ر
یه‌كه‌یان
شكایه‌تێك بۆ
خودا ئه‌به‌ن
هه‌موو شه‌وێك
هه‌تا دره‌نگ
چاو ده‌بڕمه
ئه‌و گۆشه‌یه‌ی
تۆ پڕت كردووه
له نوور
ئه‌و گۆشه‌یه‌ی..
تاریك.. تاریك
وه‌ك شه‌وی سه‌فه‌ر
ــ ئه‌رێ نه‌نه، بۆ هه‌موو
شه‌وه‌كانی
سه‌فه‌ر تاریكن؟!
وتی: «ــ
گه‌وجه!
بۆ تۆش به‌نیازی
سه‌فه‌ر بكه‌یت؟..»
ئاخ.. نه‌نه..
من ده‌مێكه
سه‌فه‌ر وه‌ك
هه‌وره تریشقه‌ی
دوای بارانێكی
ڕه‌ش
سووتاندومی!
بۆیه هه‌موو
شه‌وێك ئه‌مه‌وێت
سپی ببمه‌وه
پاك.. ببمه‌وه
خۆ هیچ نه‌بێت
ته‌نها جارێك
پرچی بووكه‌كه‌مم
راكێشاوه
یا پێم ناوه
به مێرووله‌یه‌كدا
و
ده‌رگای ماڵه‌وه‌مانم
به‌توندی پێوه
داوه!؟
پێم پێكه‌نی..
وه‌كو جاران
وتی :
«ــ گه‌وجه!
ئه‌وانه
تاوان نین..
تۆ نه پرچی
دادپه‌روه‌ریت
ڕاكێشاوه،
نه‌پێت ناوه
به قه‌برێكا و
نه‌ده‌رگای
مزگه‌وتیشت
به‌توندی پێوه
داوه
بۆچیته پاك
بوونه‌وه؟
بۆ چیته سپی
بوونه‌وه؟..»
ئای له‌و خه‌مه..
من كه شیعر بۆ
خۆشه‌ویستی
ئه‌نووسم
هه‌تا ئێستا پیاوێك
خۆشی نه‌ویستووم
كه‌چی..
كه‌چی نه‌نكم..
به گه‌وره‌ترین
چیرۆكی خۆشه‌ویستی
باپیره‌می ئه‌خه‌واند
و
به‌جۆرێك دیار
ئاخر بوون
ته‌نانه‌ت قه‌بری
هه‌ر یه‌كه‌یان
له‌به‌شێكی نیشتمانه!
منێك له‌خۆشه‌ویستی
ئه‌وان
فێری ئه‌و خۆشه‌ویستییه
بووم كه ڕووخاندمی
منێك به نووری
نه‌نكم بووم
به‌ژن
كه‌چی..
كه‌چی دوا فرمێسكه‌كانم
نه بارینه سه‌ر
پشتی
ده‌سته سارده‌وه
بووه‌كانی و
دوا هه‌ناسه‌یم
نه‌كرد به شیعر
...
ژنێك له نوور
سپی.. سپی
منداڵ.. منداڵ
ئای چه‌ند
منداڵ بوومه‌ته‌وه
بچووك بوومه‌ته‌وه!
ئه‌مه‌وێت
پاك ببمه‌وه
سپی ببمه‌وه..
خۆ هیچ نه‌بێت
جارێك
شه‌ڕم له‌گه‌ڵ
خۆمدا كردووه
یا په‌رداخێك
ئاوم ڕشتووه و
گوڵێكم هه‌ڵوه‌راندووه...
پێم پێكه‌نی..
وه‌كو جاران
وتی:
«ــ گه‌وجه!
ئه‌وانه پاك
بوونه‌وه‌یان
بۆ چییه؟
نه‌شه‌ڕت به زوڵم
فرۆشتووه،
نه‌خوێنی ژنێكت
رشتووه،
نه هه‌موو گوڵه
به‌هاره‌ییه‌كانت
هه‌ڵوه‌راندووه..
بۆ چیته پاك
بوونه‌وه؟
بۆ چیته سپی
بوونه‌وه؟..»
ئه‌مه‌وێت
وه‌ك تۆ
سپی.. سپی
پاك.. پاك
ڕووناك.. ڕووناك
به نووری تۆ
بگه‌رێمه‌وه
بۆ ژیان
بۆ باوه‌شی ئه‌و
بووكه‌ڵه‌یه‌ی
كه دایكم نه‌یئه‌هێشت
یاری پێبكه‌م
بۆ ناو كۆڕی
ئه‌و هاوڕێیانه‌ی
كه باوكم نه‌یئه‌هێشت
موور موورێنیان
له‌گه‌ڵدا
بكه‌م
بگه‌ڕێمه‌وه
تا سه‌رله‌نوێ
گه‌وره ببمه‌وه..
ئه‌مجاره‌یان
گه‌وره بوونێكی
سپی
گه‌وره بوونێك
پڕ.. پڕ له‌نوور
پێبكه‌نم.. ئه‌مجاره‌یان
له‌ناخی دڵمه‌وه
...
ئه‌مشه‌و
ژنێك له‌نوور
ژووره پڕ له
مه‌رگه‌كه‌می
پڕ كرد له نوور
بردمیه حزووری
ته‌ئه‌موول*
سپی.. كردمه‌وه
رووناكی..
كردمه‌وه
بچووك.. بچووكی
كردمه‌وه
پێی وتم :
«ــ
چیتر گه‌وره
مه‌به
نه‌با پیاوێك
پێت بڵێت..
بوونی تۆ مه‌رغووب
نییه
نه‌با پیاوێك
پێت بڵێت..
من گه‌وره‌ترم
له تۆ
چیتر نه‌گریت
چونكه دڵنیام
پیاوێك ژیرت
ناكاته‌وه..»
• • •
•
هه‌رچیم نووسیوه
ڕاستین. هه‌موو
شه‌وێك ئه‌مبه‌نه
حزووری ته‌ئه‌موول..،
ئه‌مبه‌نه
حزووری ئه‌و
ماته‌مه‌ی نه‌نكم
كه من تێیدا نه‌گریام...
هۆله‌ندا،
23-07 - 2006