بیرکردنه‌وه
له‌من با
ڕاستیت
تیابکوژێت..!!
•
شه‌هید كه‌وڵۆسی
من
له‌زیندانێکدام
دیواری له تاریکی
یه و، ڕوو به
جه‌نگاوه‌ره‌کانی
دۆزه‌خ گه‌رده‌لول
ده‌کێشم.
وه‌ک گوله‌نیگام
ده‌نێم به‌سبه‌ی
نێوه سه‌رده‌کات،
جگه‌رگۆشه‌ترین
،به‌درێژایی
ئه‌مڕۆژانه‌وڕۆژانی
پێشتر و
دواتریش هه‌ست
ده‌كه‌م دیوارێک
له نێوان من
و گۆی زه‌وی
هه‌ستاوه‌ته‌سه‌رپێ،
هه‌ست ده‌كه‌م
هێزێک له هه‌وایا
ده‌نگم
زنجیرده‌کات.
گوێگرتن له‌م
قسانه هۆشیاریت
نه‌خۆش ده‌خات،
ئه‌گه‌رتوانیت
وه‌ک پێویست
ئه‌م دێڕانه مه‌خوێنه‌ره‌وه،
چونکه ده‌رهاویشته‌یه‌کی
خودویستی یه و
چیدیکه نا..
خودویستی
کاتێکه، هه‌ست
بکه‌یت له‌تاریکیدا
زیندانیت و،
ده‌نگت له فه‌زای
ژووره‌که‌تدا
ده‌بێته
ورده زوقم.
بادڵی تۆ
ختوره‌نه‌کات،
چونکه وه‌ک
جۆلیان ده‌ڵێت:
«زیندانیی
نایه‌ته خه‌ونی
ئازادێکه‌وه،
به‌ڵام
ئازاده‌کان
هه‌میشه له خه‌ونی
زیندانییه‌کان
دان...!!»
بیرله‌من
بکه‌ره‌وه،
بیرکردنه‌وه‌له‌من
باپرسیارت لا
دروست کات
وه‌ک مه‌زڵووم
له زاڵمه گوناحه‌که‌ی
وه‌ک عابید له‌مه‌عبووده
شه‌ڕانییه‌که‌ی.
باکاتێک
پێڵاوت کرده‌پێت،
بیرکردنه‌وه‌له‌من
بتنێرێت بۆ
دوورتیرین
دوورگه
بۆ شه‌ڕی گران
و تولانی
بیرله‌من بکه‌ره‌وه
وه‌ک هه‌ڵهاتن
له کۆشماخ
وه‌ک له تاریکیدا
به دوای
چاویلکه‌که‌تدا
بگه‌ڕێیت
تابه هونه‌ره‌وه
له به‌ر
ڕۆشنایی مند
انوور
بهۆنیته‌وه
به‌عه‌شقه‌وه
بۆ فرزه‌نده هه‌تیوه‌کانم
باران بچنیته‌وه.
من هیچم نه‌بوو
بۆ تۆ
ئه‌وه‌ی هه‌بوو
هه‌ناسه‌یه‌کی
درێژدرۆ
من ده‌زانم
درۆکردن زمان
ده‌وڵه‌مه‌ند
ده‌کات دیده‌وار،
هێزی درۆ نه‌بوایه
عه‌شق ئه‌و ڕه‌ونه‌قه‌ی
نه‌ده‌بوو
ژیان درۆیه‌کی
قه‌شه‌نگه وه‌کوو
خوێن په‌ڕیوه‌ته‌چاومانه‌وه
بێ تۆ که دیوی
یه‌که‌می
درۆکانی منیت
ژیان ده‌ست
نادات دیده‌وار،
درۆ که ماڵی
ڕاستییه‌کی
مه‌رجانی یه
له‌ناخمانداده‌بریسکێته‌وه!!
درۆ ڕۆحی
دڵدانه‌وه‌ی
ژیانه له‌ده‌ستی
حه‌قیقه‌تی
گه‌لحۆ،
هه‌ناسه‌یه‌کی
پاک درۆ
وه‌ک هه‌ڵهاتوویه‌کی
ژێرده‌واری
سووتاو
له سینه‌مدا
هه‌ناسه‌یه‌کم
وه‌ک گه‌نجینه
هه‌ڵگرتبوو
بۆ تۆ،
وه‌ک خنکاوێک
له ژێر ئاودا
قومێک هه‌ناسه‌م
هه‌ڵهێنایه‌وه
بۆ تۆ.
سه‌یرنه‌بێت
به‌لاته‌وه
ئه‌گه‌ربڵێم:
کتێب بۆیه له
باران له پێشتره
چونکه درۆده‌کات!
کتێبه‌درۆزنه‌کان
ده‌خه‌ینه ژێرباڵمان
و له‌بارانی
ده‌شارینه‌وه
به‌فر هێنده سپی
یه‌چاومان
پێی هه‌ڵنایه‌ت
به‌ڵام تۆ
به دیارگۆرانییه‌کی
ڕیاکاره‌وه
ده‌توێیته‌وه
و
له به‌رده‌م
شنه‌بایه‌کی
ناسک و
نازدارا به دیوار
بۆ!؟
له ڕاستیداده‌مه‌وێت
زیاترله‌سه‌ری
بڕۆم
چونکه ئه‌وه‌ی
نه‌زانێت
له پشتی
تاریکییه‌وه‌ژماره‌ی
زیندانییه‌کان
چه‌ندن
ئه‌سته‌مه بزانێت
له‌پشتی خۆره‌وه
ئازادی که‌وتۆته
کوێی
قووڵایی گه‌ردوونه‌وه
ئه‌بێت له‌وه تێبگه‌ین
جوانی به‌رهه‌می
درۆیه‌که
له کاتێکدا
زمان به‌رگه‌ی
مانه‌وه ناگرێت
له ماڵه تاریکه‌کانی
ڕاستیدا
تۆ بیربکه‌ره‌وه
ئه‌و هه‌موو
جه‌نگاوه‌رانه‌ی
دونیا به‌دوای
ڕستیدا
ڕۆیشتن
له‌و سه‌ره‌وه
له‌سه‌رپشتی
شه‌هاده‌ت گه‌ڕانه‌وه
شه‌هاده‌ت
بێمانایه ئه‌گه‌ر
به درۆ
ماناداری نه‌که‌ین
ئێمه‌نازانین
ئه‌وان
بۆکوژران؟
درۆ پێمان ده‌ڵێت
که‌م ژیان و
که‌ڵ ژیان
بۆ ئه‌وه‌ی
دڵی شارنه‌شکێت
شه‌قامێک ناو
ده‌نێن مامه‌ڕیشه
و
شارێکیش به‌شاری
هۆلاکۆبه‌زێن!
پێت سه‌یرنه‌بێت،
کوێره‌کان له هه‌رکه‌س
جوانتروه‌سفی
ژیان ده‌که‌ن
له هه‌رکه‌س
له پێشتردۆستی
ڕه‌ونه‌قی به‌هارن،
ئه‌وان شه‌نسی
ئه‌وه‌یان له ئێمه
له پێشتره
چونکه زمان
قودره‌تی
بینینیان که‌م
ترده‌کاته‌وه.
ئه‌زانم
ئێستادڵت پێم
ده‌سووتێت
وه‌ک دایکم ده‌ڵێت:
کوێربم.. ڕۆڵه‌فه‌وتایت!
ئه‌زانم وه‌ک
ئه‌و
تاریکییه‌ی
به‌خه‌نجه‌رێکه‌وه
به‌دوامه‌وه‌یه
خوێنم تێکه‌ڵی
پێکێک شه‌راب
ده‌که‌یت و هه‌ڵیده‌ده‌یت
بیرمه ڕۆژێکیش
پێم گوتیت:
ئه‌گه‌رمه‌ست
بوویت به‌خوێنی
من به‌دمه‌ستی
بکه
چونکه به‌دمه‌ستی
تاقه ڕێگای
نزیکیی من و
تۆیه
له سه‌رخوانی
مه‌عریفه
مرۆڤ ناتوانێت
له‌گه‌ڵ
ڕاستیداکۆک
بێت
بۆیه من و
تۆناگه‌ین به هیچ
مرۆڤ
ناتوانێت
مژده‌ی چوونه به‌هه‌شت
له‌خه‌یاڵی
بکاته‌ده‌ره‌وه
بۆیه من و تۆ
ئه‌گه‌ین به‌یه‌ک
بڕوانه دیده‌وار
تامی درۆکردن
چی له‌زه‌تێک
ده‌دات به‌ژیان
بڕوانه چه‌ند
بێ ده‌ربه‌ستین
به‌رانبه‌ر
به مردن
چونکه ئێمه ده‌چینه
به‌هه‌شت
ماڵه‌کانی به‌هه‌شتم
لێ دیاره
ماڵه‌کانی
دۆزه‌خم لێ
دیاره
منداڵانی به‌هه‌شت
دێن به‌پیرمه‌وه‌و
به‌گۆرانی ده‌مبه‌ن
گیا دێته ژێرباڵم
و به‌سه‌وزی
ده‌مبه‌ن
ڕووبارێک شه‌راب
دێته ڕێم و
ده‌مبات
ئه‌و حۆرییه نازه‌نینانه
له ژێر که‌پری
باخه‌کاناچاوه‌ڕێی
منن
خودا له دووره‌وه
وه‌ک
مودیرێکی
خۆشڕوو
ده‌ستیم بۆ به‌رزده‌کاته‌وه
پێغه‌مبه‌ران
له ناو
ڕووباری هه‌نگوین
و شیردایاری
ده‌که‌ن
هاوارده‌که‌ن
خۆش هاتیت ئه‌ی
نووسه‌ره‌وه‌ی
کتێبی ژیان به
ڕووتی
ماڵه‌کانی
به‌هه‌شتم لێ
دیاره
ماڵه‌کانی
دۆزه‌خم لێ
دیاره
سواری پشتی
بوراق ده‌بم و
ده‌ستم ده‌خه‌مه‌سه‌ر
شانی کۆترێک
به پاسه‌وانێکی
ڕه‌شتاڵه‌ی
دۆزه‌خ ده‌ڵێم:
ده‌رگای دۆزه‌خم
بۆ بکه‌ره‌وه هاوڕێم
باکه‌مێک به‌م
مه‌خلووقاته نایفانه
پێکه‌نم
ده‌ڕۆم و زمان
له پیاوکوژان
ده‌رده‌هێنم
تف ده‌که‌مه
ناوچاوانی
خائینان
به شه‌هیدێکی
نیشتمانپه‌روه‌ر
پێده‌که‌نم
تاکێک له قۆنه‌ره‌کانم
ئه‌گرمه فاشییه‌ک
سه‌رم گێژده‌خوا
و هه‌ست ده‌كه‌م
درۆ دێته ژێرباڵم
و
له ته‌نگاسی
ده‌مباته‌وه
چی له‌وه سامناکتره
ببیته دیلی
ڕاستی
له‌وه
کوشنده‌تر ئه‌وه‌یه
خه‌یاڵت
ببێته مووچه‌خۆری
زمان
ئاخر ده‌مه‌وه‌ری
ئێمه له به‌رده‌م
تێکستی ئه‌وکه‌سانه‌ی
که هه‌ر به‌زگماک
لاڵ بوون هه‌ندێک
جارله سه‌گوه‌ڕ
ده‌چێت
بیرته ڕۆژێک
پێم گوتیت:
که‌سێک له
گۆشه‌ی
کتێبێکه‌وه
به دزییه‌وه سه‌یری
دونیاده‌کات
ئێمه که قسه‌یه‌کمان
له سه‌ر بێده‌نگیی
ڕۆژگار نه‌بوو
به‌ڵام که‌سێک
به باوه‌شێک
نووره‌وه هه‌ڵدێت
و واده‌ڵێت:
«بیرله‌من بکه‌ره‌وه‌له‌ناو
ڕۆژه‌بێده‌نگه‌کاندا
بیرکردنه‌وه له‌من
با ڕاستیت
تیابکوژێت
ڕاستییه‌ک
جوانیی له ناخی
هه‌موومانداکوشت
و
که‌چی که دێته‌وه‌که‌لله‌سه‌ری
پڕه‌له ئاگر
بیرله‌من بکه‌ره‌وه
بیرکردنه‌وه‌له‌من
بکه‌ره سه‌ره‌تای
دروستکردنه‌وه‌ی
دونیا به‌ڕووتی
چی له‌وه ناخۆشتره
هێنده هه‌ستیاربژیت،
له‌حزه‌یه‌ک
چییه نه‌توانی
غافڵگیرم که‌یت.»
• • •