له من
حه‌یرانێ
(له
زمان ئه‌و
كیژه
قوتابییه‌ی
خۆی سووتاند)
له من حه‌یرانێ،
وه‌ره
بابانوێرانێ!
چه‌ند جارم
گوت ده‌ستی
منت به دامانێ
دڵداری كارێكی
سه‌خت و گرانه
نه‌كاجاسووس و
به‌كره‌شۆڤار
پێبزانێ
ڕاز و
به‌ڵێنی مه
ئاشكرا كا
له كن به‌ڕێوه‌به‌ری
ده قوتابخانێ
له من حه‌یرانێ،
كاری دنیا سه‌ر
به‌ره ژێره
ئه‌گه‌ر ده‌مگوت
وریای خۆت به
و
نامانم لۆ مه‌نێره
پێت وابوو له
هه‌ولێرێم ده‌گه‌ڕێته‌وه
گێره
ئه‌و هه‌ولێری
ده حه‌یرانان،
بۆ من و تۆ.. گیانه‌كه‌م
نه هه‌ولێره
قه‌ت عاشقی لێ
قوتار نابێ،
«كه‌ڵ به موو
به‌نده لێره!»
له من حه‌یرانێ،
وه‌ره هه‌تیو
حه‌یرانی دڵ
به ده‌رده
هه‌رچه‌ند
له سوێیانت
هه‌ناوم وه‌ك
هه‌ناره
ڕووم وه‌كوو لیمۆ
زه‌رده
به‌ڵام چ كه‌رده‌ن،
مخابن!
خۆشه‌ویستی
باری كردووه
له‌و هه‌رده
دڵی به‌ڕێوه‌به‌ری
قوتابخانه‌ی
ئه‌و شاره
ده‌ڵێی سندان
و به‌رده
كونده‌جه‌رگی
كردووم هێندی
پێم بڵێته‌وه:
«یا ئه‌وه‌تا
بتخوازێ، یان
ده‌ستی خۆتی
لێ به‌رده،
ده‌نا نا.. به
باوكت ده‌ڵێم
كه كێیه ئه‌و
نامه‌رده!»
له من حه‌یرانێ،
وه‌رن ئه‌ی ئه‌ویندارانی
ده دنیایه
شه‌رحی منی
دڵسووتای به‌ستزمانێ
به‌رنه‌وه
لای «بارزانی»
عه‌رزی
حزووری مباره‌كی
بكه‌ن،
كوا دادپه‌روه‌ره‌ی
ئه‌وهایه؟!
له كوردستان،
كه مه‌ڵبه‌ندی
ئه‌وینی «مه‌م
و زین»انه،
كوانێ خودای
ده عاله‌میانێ
هه‌ڵده‌گرێ
قوتابخانه
ببێته
پۆلیسخانه
خۆشه‌ویستی
تاوان بێ بۆ
ئینسانی.
له من حه‌یرانێ،
وه‌رن ئه‌ی خه‌ڵكی
ده گه‌رمێن و
كویستانێ
سوێندو ده‌ده‌م
به ڕه‌نگی
سووره گوڵێ،
به بۆنی ده
ڕه‌شه
ڕیحانێ
وه‌ڵامێكم بۆ
به‌رنه‌وه
لای هه‌تیو حه‌یرانێ
توخواكه‌ی
با ئاخرین خه‌به‌رم
لێ بزانێ
له ناو گڕی خۆسووتانێ:
«هه‌ركه‌س ده‌بێته
باعیسی دوو
دڵان»
ــ وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری
ده
قوتابخانێ ــ
ڕه‌ببی ڕووی
ڕه‌ش بێ وه‌ك
بنی مه‌نجه‌ڵێ
قه‌ت خۆشی نه‌بینێ
له ژیانێ
كه نه‌یهێشت
بۆ ئاخرین جار
كوڕه حه‌یرانی
خۆم
بگرمه‌وه
ئامێز له
جێژوانێ...
س. چ.
هێرش
• • •