له یادمه
• هیوا
له یادمه پێت ئه‌ووتم
«ئه‌ی ڕۆشنایی
چاوه‌كانم
تۆ هه‌ناسه‌ی
گه‌رمی منی
تۆی ئاواتی
خه‌ونه‌كانم
سه‌ر دائه‌نێم
له‌پێناوت
ئه‌ت په‌رستم
تا ئه‌توانم..»
بێ وه‌فاییت
وا،
ده‌ر‌كه‌وت
گوڵی لاوییت هه‌ڵوه‌رانم
له دواساتی
مال ئا‌واییت
وشه‌یه‌كت
بۆ دركانم
به‌بێ هه‌ستی
خۆشه‌ویستی
ده‌رزیت
ئه‌كرد به‌ناو
گیانم..
ئیتر منیش
له‌م ساته‌وه
پێكێك ئه‌گرم به
ده‌سته‌وه
ــ تا تۆم له
بیر بچێته‌وه
ــ
باوه‌ڕ به‌هیچ
كچێك ناكه‌م
گه‌ر له‌لای
خواش هاتبێته‌وه!
• • •