شاعیرانی
سه‌رده‌می کۆماری
کوردستان (1946)
ناساندنی محه‌مه‌د گڵۆڵانی
ــ عه‌تری
دیاره
له شوێنی دیکه‌ش
ئاماژه‌م پێکردووه
که ئه‌گه‌ر گرینگ‌ترین
ئه‌رکی شاعیران
له‌و ماوه کورته‌یه‌ی
کۆماری کوردستان،
په‌سن و پێداهه‌ڵدان
و پڕڕه‌نگکردنه‌وه‌ی
هه‌موو ئه‌و دیارده
کۆمه‌ڵایه‌تی
و سیاسییانه
بن که له خزمه‌ت
به‌رژه‌وه‌ندیی
ئه‌و کۆماره
ساوایه‌دا بووبن،
ئه‌وا کۆماری
کوردستانیش ئه‌و
بواره‌ی ڕه‌خساند
که ئه‌و ڕێبازه
ئه‌ده‌بییه‌ی
که به هۆی شاعیرانی
ده‌سته‌ی یه‌که‌می
ڕێبازی موکریان
وه‌ک: شه‌وقی(قازی
زاده)، مه‌لا
مارفی کۆکه‌یی
و سه‌یفولقوزات
سه‌ری هه‌ڵدا،
به هۆی شاعیرانی
ده‌سته‌ی دووهه‌می
ئه‌م ڕێبازه
که به بیر و
شێعر و کرده‌وه
سه‌ر به کۆماری
کوردستان بوون
وه‌ک: هه‌ژار،
هێمن، خاڵه مین،
ئیمامی(ئاوات)،
هه‌باسی حه‌قیقی،
خالیدی حیسامی
(هێدی) و محه‌مه‌دی
عه‌تری گڵۆڵانی
ــ عه‌تری(محه‌مه‌د
نووری) و ئیدیکه..
په‌ره‌ی پێبدرێ
و پێ بنێته قۆناخێکی
نوێتره‌وه که
توانی تاڕاده‌یه‌ک
شێعر له قاپیلکه‌ی
شێوازی که‌لاسیکی
(سۆفیگه‌ری و ئه‌وپه‌ڕسروشتی)
و بێلایه‌نی و
دووره‌په‌رێزی
ئازاد بکا واته
له چوارچێوه‌ی
مزگه‌وت و خانه‌قا
و دیوه‌خانان
بیهێنێته‌ده‌ر
و ڕه‌نگی کۆمه‌ڵایه‌تی
و سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی
و به‌ره‌نگاری
پێ بدا.
یه‌کێک
له‌و شاعیرانه‌ی
که ده‌کرێ له
ڕیزی دسته‌ی دووهه‌می
ڕێبازی موکریان‌دا
جێ بگرێ و به‌داخه‌وه
که‌متر ناسراوه
«محه‌مه‌د گڵۆڵانی
ــ عه‌تری»ی سه‌رده‌می
کۆمار و «محه‌مه‌د
نووری» دواتره
که ئێسته نزیکه‌ی
هه‌شتا ساڵی ته‌مه‌نه
و له شاری بۆکان
ژیان ڕاده‌بوێری.
هه‌رچه‌ند به‌ڵگه‌یه‌کی
ئه‌وتۆ له ده‌ستدا
نییه که ئه‌ندامبوونی
«محه‌مه‌د گڵۆڵانی
ــ عه‌تری» له(کۆمه‌ڵه‌ی
ژ. ک) دا بسه‌لمێنێ،
به‌ڵام ده‌کرێ
به ئه‌رخه‌یانی
بگوترێ که نێوبراو
یه‌کێک له ئه‌ندامانی
حیزبی دیمۆکراتی
کوردستانی سه‌رده‌می
کۆمار بووه.
به پێی ئه‌و
به‌ڵگانه‌ی له
به‌ر ده‌ست دان
«محه‌مه‌د گڵۆڵانی
ــ عه‌تری» دوو
پارچه هۆنراوه‌ی
له ژماره 3
و، دوو پارچه‌شێعریشی
له ژماره4ی (گۆواری
کوردوستان) دا
بڵاوکراوه‌ته‌وه،
که لێره‌دا بۆ
ئه‌وه‌ی چۆنیه‌تی
زه‌وق و شێوازی
شێعریی لاوێکی
20 ساڵانه‌ی ئه‌و
سه‌رده‌مه‌مان
بۆ ئاشکرا بێ،
نموونه‌یه‌ک
له شێعری وی که
زیاترئامانجه
کۆمه‌ڵایه‌تی
و سیاسییه‌کانی
وێڕای په‌سنی
«پێشه‌وا قازی
محه‌مه‌د» له
قاڵبی غه‌زه‌لدا
ده‌ربڕیوه،
ده‌خه‌ینه به‌ر
چاوی خوێنه‌ره‌وانه‌وه:
تیشکی سه‌ربه‌ستیو
ده‌رخست1
تاكوو که‌نگێ
من بناڵم به‌و
هه‌ناسه‌ی سه‌رده‌وه
تاكوو که‌نگێ
لێوبه‌باری
به‌م دڵه‌ی پڕ
ده‌رده‌وه
تاكوو که‌نگێ
ناهومێدی، سه‌رکزی،
ئاواره‌یی
ده‌سته‌وئه‌ژنۆ
خوێنی چاوم
بێ، به ڕه‌نگی
زه‌رده‌وه
خۆشیی جه‌رگم
تاکوو که‌نگێ
بێته قووتی
دڵ، وه‌ته‌ن
تاكوو که‌نگێ
دیل و یه‌خسیریی
به ده‌ستی جه‌رده‌وه
به‌سیه جووتیاری
قه‌زا، تۆ
تابه‌که‌ی بۆ
قه‌ومی کورد
تۆوی به‌دبه‌ختی
ده‌چێنی هه‌ر به
شی‌و و هه‌رده‌وه
بۆچی داست
کول نه‌بوو
پاڵه‌ی قـــــه‌ده‌ر
بۆ شینی کورد
وه‌ختی
ڕۆژئاوایی كاره،
به‌سیه کار و
کرده‌وه
ڕۆژی به‌دبه‌ختی
خلاس بوو، به‌ختی
{ئێمه} هاته‌وه
تیشکی سه‌ربه‌ستی
وه‌ده‌رخست هاته‌شاخ
و زه‌رده‌وه
سه‌یری
ئێستای خۆش نییه
چون زۆرزووه
سبحه‌ینه‌کێ
خۆشی ڕوونی
وه‌ختی
چێشتانه به
کێو و هه‌رده‌وه
خه‌ت و
خاڵیان
دابڕێژن شین
بکا فه‌سڵی به‌هار
جا وه‌ره
قاسپه‌ی كه‌وان
دێ هه‌ر به
دار و به‌رده‌وه
فه‌سڵی
زستانی به‌سه‌رچوو
زه‌حمه‌تی چی ما وه‌ته‌ن؟
کاری زه‌حمه‌ت
کوا؟ هه‌یه‌موشکیل
به‌ده‌ستی مه‌رده‌وه
دوێشه‌وێ
دیتم له
خه‌ودا
نیشتمان
(دایکی وه‌ته‌ن)
زۆر به‌که‌یف
و دڵگوشاد و
ڕوویه‌کی بێ گه‌رده‌وه
پێی کوتم تا
پێ‌و بڵێم ئه‌ی لاوه‌کان
و گه‌نجه‌کان
(ڕۆژی كار و زه‌حمه‌ته
فکرێکی که‌ن
بۆ کرده‌وه)
لاوه‌کان
دایکی وه‌ته‌ن
ئه‌ورۆکه
زۆر خۆشحاڵه
لێو
چون له سه‌ر
نێوونیشانی
ده‌ستی مه‌ردیو
کرده‌وه
ئه‌ی بژی سه‌دری
مه‌عه‌ززه‌م
پێشه‌وای قه‌ومی
کورد
چون له سه‌ر
ته‌خته‌ی زه‌مانه
نه‌ردی کوردی
برده‌وه
هه‌ر بژی سه‌دری
مه‌عه‌ززه‌م
ره‌هبه‌ری
ئازادی کورد
چونکه
تاریخی سه‌لاحی
كوردی
زیندووکرده‌وه
هه‌ر بژی سه‌دری
مه‌عه‌ززه‌م
ڕێنوێنی قه‌ومی
کورد
هه‌ربژی،
نامووسی نۆ
ملیۆنی کورد
کۆکرده‌وه2
«محه‌مه‌د
نووری»وه‌ک له
نووسراوه‌ی
«بیره‌وه‌ری...»
خۆیدا باسیده‌کا له
مانگی خاکه
لێوه‌ی ساڵی
1305ی هه‌تاوی له
دێی گڵۆڵانێ
خوارێ ناوچه‌ی
گه‌ورکی
مهاباد له
دایک بووه.
«محه‌مه‌د
گڵۆڵانی ــ عه‌تری»
که له ته‌مه‌نی
لاوییه‌وه
تێکه‌ڵاوی
کار و
تێکۆشانی
کۆمه‌ڵایه‌تی
و سیاسی ئه‌و
سه‌رده‌مه
بووه و، به‌تایبه‌ت
«له ساڵه‌کانی
1323 به‌ولاوه
هه‌تا ساڵه‌کانی
1327 و 1328 به پێی
سووڕانی ده‌وران
و ئاڵوگۆڕی زه‌مان
سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی
زۆری له
ژیاندا بۆ
هاتووه‌ته‌پێش»،
دیاره دوای
تێکچوونی
کۆماری
کوردستان، وه‌ک
زۆربه‌ی
نووسه‌ران و
شاعیران و
تێکۆشه‌رانی
ئه‌و سه‌رده‌مه،
ئه‌ویش ئه‌ستونده‌گی
تاوڵی مرادی
به ڕه‌شه‌با
و گێژه‌ڵووکه‌ی
ڕۆژگار داده‌که‌وێ
و تووشی ده‌ربه‌ده‌ری
و چه‌رمه‌سه‌ریی
ژیان ده‌بێ.
هه‌روه‌ک
له سه‌ره‌وه
گوترا، له‌و
جێیه‌ڕا که
شاعیر، کورته‌یه‌ک
له ژیان و به‌سه‌رهاتی
خۆی له ژێر
سه‌ردێڕی
«بیره‌وه‌ری...»
(که له
ژماره 158ی
گۆڤاری سروه‌دا
بڵاوکراوه‌ته‌وه
و ده‌توانن
لێره‌دا
بیخوێننه‌وه)
باسکردووه،
من خۆ له هه‌ڵسه‌نگاندنی
که‌سایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
و سیاسی وی ده‌بوێرم.
لێره‌دا ته‌نیا
ویستوومه
یادگارێکی
شێعریی ئه‌و
سه‌رده‌مه
پڕ له
شانازییه‌ی
کۆماری
کۆردستانم
به خوێنه‌ره‌وانی
به‌ڕێز ناساندبێ
که به‌ڕاستی
توانیوێتی له
ڕه‌وتی شێعر و
شاعیریدا
شوێنێکی شیاو
بۆخۆی ته‌رخان
بکا. به
گوێره‌ی ئه‌و
کۆمه‌ڵه
شێعرانه‌ی که
لێره‌وله‌وێ
و به‌تایبه‌ت
له گۆڤاری
سروه‌دا چاپ
کراون، ده‌کرێ
به وێژه‌رێکی
ڕه‌سه‌ن و
زمان پاراو و
شاعیرێکی
ناسک خه‌یاڵ
له قه‌ڵه‌م
بدرێ.
سه‌بک و
شێواز،
بیروخه‌یاڵ و
زمانی ده‌ربڕین
له جیهانی
شێعریی
مامۆستا
«نووری» به چه‌شنێک
ئاوێته بوون
که جۆره
نامۆییه‌کیان
ده ناخ و هه‌ناوی
شاعیردا به‌دیهێناوه
که به‌هه‌مان
ڕاده که له
ڕووداوه
تفتوتاڵه‌کانی
ژیان سه‌رچاوه
هه‌ڵده‌گرێ
هه‌ربه‌م
جۆره‌ش له
واقیع ده‌پرینگێته‌وه.
له
کۆتاییدا،
وێڕای ده‌ربڕینی
ئه‌و ئاواته
که به‌رهه‌م
و کاره‌کانی
شاعیر به
زوویی له چاپ
بدرێن، سه‌رنجتان
بۆ خوێندنه‌وه‌ی
دوو پارچه
هۆنراوه‌ی«له
سه‌ر بستووی
ژیان» و «ئه‌من
و په‌پووله»
ڕاده‌کێشم تا
له ته‌ک
خۆمتان هاوده‌نگ
بکه‌م،
که مامۆستا
«نووری» له‌گه‌ڵ
ته‌واوی بێده‌نگی
و دووره‌په‌رێزی..
یه‌ک له‌و گه‌نجینه
شێعرییانه‌ی
سه‌رده‌می
کۆماری
کوردستانه
که بۆ گه‌لی
شێعردۆستی
کورد به
یادگار ماوه‌ته‌وه.
س.
چ. هێرش، 6-02-2006
•
• •
1-
ئه‌و پارچه
شێعره له سه‌ر
کێش و قافییه‌ی
غه‌زلێکی
«تاهیربه‌گی
جاف» گوتراوه
که به‌م جۆره‌ی
خواره‌وه
دست پێده‌کا:
تا بکـــــــــــه‌ی
قوربان بناڵم
من به ئێش و
ده‌رده‌وه؟
ده‌س به ئه‌ژنۆ،
قوڕبه‌سه‌ر،
دایم به ئاهی
سه‌رده‌وه!
2- گۆواری
کوردوستان،
ژماره4، بانه‌مه‌ڕ
1325 ــ مه‌ی 1946. ل21 و22.