قادر شه‌ریف
كێ یه؟
•
نووسینی: هه‌منشین
به‌هار
• وه‌رگێڕانی:
شاهین كه‌ریمی
ماوه‌یه‌كی
زۆر له‌مه‌و
به‌ر به هه‌ڵكه‌وت
ئه‌م بابه‌ته‌م
له سایتی
«صدای ما» دا
بینی. زۆرم به
لاوه سه‌یر
بوو. ئه‌و
شتانه‌ی كه له‌م
بابه‌ته‌دا
باس كراوه،
له لای حیزبه‌كانی
خۆمان و ئه‌ده‌بیاتی
حزیبی كوردی
قه‌ده‌غه و
بڤه‌یه. حه‌ز
ئه‌كه‌م كه
ئه‌وه بڵێم
من ته‌نها وه‌ك
وه‌رگێڕان ئه‌م
كاره‌م
كردووه و به‌رپرس
نیم له ناوه‌رۆكی
بابه‌ته‌كه.
هیوادارم
ڕاستیه‌كان و
مێژوو بۆ نه‌وه‌ی
نوێ شی بكرێته‌وه.
وێنه‌كانی ئه‌م
بابه‌ته له
سه‌رچاوه
فارسیه‌كه
وه‌رگیراوه.
شاهین
كه‌ریمی ٢ی مه‌ی
٢٠٠٦
shaahinkarimi@yahoo.com
قادر شه‌ریف
كێ یه؟
هه‌ر
چی خه‌مناكه
قووڵ نیه، هه‌ر
چی قووڵه خه‌مناكه!
زۆر
ده‌مێكه ده‌مه‌وێ
له سه‌ر «
قادر شه‌ریف»
بنوسم، به‌ڵام
نه‌م توانیوه!
هه‌ر جاره كه
قه‌ڵه‌مه‌كه‌مم
ده‌گرت به ده‌سته‌وه
تا له سه‌ر
ئه‌م كورده
هه‌ڵكه‌وتوه شت
بنوسم، قه‌ڵه‌مه‌كه‌م
له ده‌ست ده‌كه‌وته
خوار... نه ده‌توانم
سانسۆڕ بكه‌م
و نه ده‌توانم
هه‌موو ئه‌و
شته‌ی كه ده‌زانم
و ده‌مهه‌وێ،
بینوسم! ئه‌گه‌ر
بڵێم نابێت و
ئه‌گه‌ر نه‌شڵێم
هه‌ر نابێ....
قادر
شه‌ریف،
كێوێك نیه له
كوردستان كه
هه‌موان
بیناسن، قادر
شه‌ریف كێ یه؟
بۆ چی زۆرێك
له ئێمه ئه‌سڵه‌ن
ناویمان نه‌بیستوه؟
ته‌نها ئه‌وه
بڵێم كه
كاتێك له
ساڵی ١٣٤٨ شه‌هید
كرا، ساواكی
شا، كه
ئاگادار بوو
له خۆشه‌ویستی
قادر شه‌ریف
له ناو خه‌ڵك
و پێشمه‌رگه
و گوندنشینه‌كان
دا، جه‌ژنی
گێڕا‌و و به‌ڕاده‌یه‌كی
زۆر خۆشحاڵ
بوو.
وا
باشتره هه‌ندێ
بگه‌ڕێینه‌وه
بۆ دواوه
تاكو لایه‌نه‌كانی
ڕوداوه‌كه‌مان
لێ ڕوون ببێته‌وه.
پاش «كۆمه‌ڵه‌ی
ژیانه‌وه‌ی
كورد» ( ك.ژ.ك) كه
یه‌كه‌مین
ڕێكخراوی
سیاسی كورد له
كوردستانی
ئێران بوو، حیزبی
دێموكرات
كۆنترین
ڕیكخراوی
كوردییه له
وڵاتی ئێمه‌دا.
له شازده‌ی
سه‌رماوه‌زی
١٣٢٥ دا له‌گه‌ڵ
ڕوخانی «
كۆماری
مهاباد» واته
یه‌كه‌مین ده‌وڵه‌تی
كوردی كه له
ڕۆژئاوای
ئێران‌دا پێی
گرت، ڕژێمی شا
« قازی محه‌مه‌د»
ی ڕیبه‌ری
حیزب و چه‌ند
هاوڕێیه‌كی
له سێداره
دا و زۆرێك له‌وانی
خسته به‌ندیخانه‌وه.
له‌و بێنه و
بگره‌دا هه‌ندێكیان
توانیان خۆیان
بگه‌یه‌ننه
ناوچه
كوردنشینه‌كانی
كوردستانی
عێراق. قازی
محه‌مه‌د و
هاوڕێكانی شه‌هید
ببون به‌ڵام
یادیان زیندو
بوو و حیزبی
دێموكڕات بنه‌بڕ
نه‌كرا و
گیانی تێدا
مابوو. هه‌رچه‌نده
له سه‌رده‌می
سه‌رۆك وه‌زیرایه‌تی
دۆكتۆر موسه‌دێق
دا چالاكی
ئاشكرای هه‌بوو،
به‌ڵام تا ئه‌و
كاته‌ی كه شۆڕشی
گه‌وره‌ی دژی
پاشایه‌تی
هاته ئاراوه،
ده‌یان جار كه‌وته
به‌ر ڕق و
كینه‌ی
ساواك... دواتر
له درێژه‌ی
هه‌مان كینه‌دا
بینیمان كه
عه‌بدولڕه‌حمانی
قاسملوو، شه‌ره‌فكه‌ندی
و ..... ڕێبه‌ره‌كانی تری كورد
كه‌وتنه به‌ر
گوله‌ی نه‌زانین
و جه‌نایه‌ت و
وه‌ك قازی محه‌مه‌د
له خوێنی
خۆیاندا خه‌ڵتان.
پاش
ڕوخانی
كۆماری
مهاباد كه یه‌كه‌مین
كۆنگره‌ی
حیزب له‌ودا
پێكهات، دوو
به‌شی سه‌ره‌كی له
حیزبی
دێموكڕات دا
دروست بوون،
یه‌كێكیان
كۆمیته‌ی
ناوه‌ندی و ئه‌وی
دیكه‌شیان
كۆمیته‌ی به‌ڕێوه
بردن یان ڕاپه‌ڕاندن
بوو. عه‌بدولڕه‌حمانی
قاسملوو و كه‌سانی
بورۆكرات له
كۆمیته‌ی
ناوه‌ندی دا
چالاك بوون و
له كۆمیته‌ی
به‌ڕێوه‌بردن
دا پێشمه‌رگه
گه‌لێكی وه‌ك
عه‌بدوڵای
ئیسحاقی (ئه‌حمه‌د
تۆفیق) و قادر
شه‌ریف و ..... هه‌بوون.
ئه‌م خه‌باتگێڕانه
له ده‌یه‌ی
١٣٤٠ ( ١٩٦٠) له
كوردستانی
ئێران و جار
جار له عێراق
چالاك بوون.
له‌گه‌ڵ
ده‌ركه‌وتنی
پێوه‌ندی یه‌كێك
له كه‌سانی
نزیكی دۆكتۆر
قاسملو له‌گه‌ل
ساواك {...} و ده‌ركردنی
له كۆمیته‌ی
ناوه‌ندی،
ناكۆكی له
نێوان دوو
باڵی حیزب‌دا
په‌ره ده‌ستێنێت
و كۆمیته‌ی به‌ڕیوه‌بردن
سه‌رده‌كه‌وێ!
له ساڵی ١٣٤٣
به یارمه‌تی
مه‌لا مسته‌فای
بارزانی
كۆنگره‌ی
دووهه‌می
حیزبی
دێموكڕات له
كۆیه به نه‌هێنی
به‌ڕێوه ده‌چێ
و عه‌بدوڵای
ئیسحاقی به
ناوی نه‌هێنی
ئه‌حمه‌د
تۆفیق وه‌ك
سكرتێری حیزب
هه‌ڵده‌بژێردرێ
و كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌بردن
شوێن پێی خۆی
قایم ده‌كات.
بۆچی له
مێژوی حیزبی
دێموكڕات دا
ئاماژه به‌م
خاڵه گرینگه
نه‌كراوه،
له من ڕوون
نیه.
هه‌ڵبه‌ته
به‌ره به‌ره
هێزه‌كانی
بارزانی
كاروبار له
ده‌ست ئه‌حمه‌د
تۆفیق ده‌ردێنن
و دووری ده‌خه‌نه‌وه
بۆ گوندی
بارزان. ئه‌حمه‌د
تۆفیق چه‌ند
ساڵ دواتر به
شێوه‌یه‌كی
گوماناوی ده‌كوژرێت
كه دواتر
دێمه سه‌ر ئه‌م
كێشه‌ش.
هه‌ر له‌م ده‌یه‌دا
له حیزبی
دێموكڕاتی
كوردستانی
عێراقیشدا له
نێوان مه‌لا
مسته‌فای
بارزانی و
برایم ئه‌حمه‌د
(خه‌زوره‌ی جه‌لال
تاڵه‌بانی)
ناكۆكی پێك
دێت، كه
ساواك له‌وه‌ش
كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت...{...}
برایم ئه‌حمه‌د
پاش جیابونه‌وه
له مه‌لا
مسته‌فا، له
سه‌ر
بانگهێشتی ده‌وڵه‌تی
عێراق بۆ
دانوسان ده‌چێته
سلێمانی و له‌گه‌ڵ
لایه‌نگره‌كانی
له نزیك شاری
سلێمانی له
به‌كره‌جۆ
داده‌مزرێن.
له‌م كاته‌وه
به‌شێك له
حیزبی
دێموكڕاتی
كوردستانی
عێراق كه دواتر
ده‌بێته یه‌كیه‌تی
نیشتمانی
كوردستان،
پێك دێت. هه‌ر
لێره‌دا ئه‌وه
وه‌بیر بێنمه‌وه
كه ڕێكخراوی
شۆڕشگێڕی
توده ی ئێران
له هه‌مان
دێی به‌كره‌جۆ
دا جێگیر
ببون.
ئه‌ندامان و
كادره‌كانی
حیزبی
دێموكڕاتی
ئێران كه
ناتوانن
یارمه‌تی مه‌لا
مسته‌فا بده‌ن،
ده‌چنه لای
باڵی ئه‌حمه‌د
تۆفیق و برایم
ئه‌حمه‌د و له
گوندی به‌كره‌جۆ
و له‌وێ جێگیر
ده‌بن. له‌گه‌ڵ
كۆبونه‌وه‌كانی
كورده
شۆڕشگێڕه‌كان
له سنوری
ئێران، ساواك
جگه له‌وه‌ی
ده‌كه‌وێته
پیلان گێڕان
به‌رانبه‌ر
به‌وان، به
گوێی مه‌لا
مسته‌فادا ده‌خوێنن
و له ئه‌نجام
دا پێوه‌ندی
حیزبی
دێموكڕاتی
كوردستانی
ئێران و عێراق
تێك ده‌چێ.
به‌داخێكی
زۆره‌وه له
حه‌فتاكان دا
هێزه‌كانی
بارزانی هه‌ڵده‌ستن
به كوشتنی ئه‌ندامانی
حیزبی
دێموكڕاتی
كوردستانی
ئێران. بۆ
وێنه « سدیقی
ئه‌نجیری» ئه‌ندامی
كۆمیته‌ی
ناوه‌ندی كه
له كاتی عه‌بدوڵای
ئیسحاقی دا ،
به ده‌ستی ئه‌ندامێكی
پارتی
دێموكڕات له
به‌رچاوی خه‌ڵك
به ده‌مانچه
ده‌كوژرێ.
له‌م نێوه‌دا
ساواك له
خۆشی‌دا ئۆقره‌ی
نیه و ده‌ست
ده‌كات به
تیرۆری كادره‌كانی
حیزبی
دێموكڕات و بۆ
وێنه له
ساڵی ١٣٤٨ دا
كاتێك قادر شه‌ریف
ده‌چێته
ئاوده‌ستی یه‌كێك
له مزگه‌وته‌كانی
سلێمانی له
ڕێگه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی
ڕۆمانه‌یه‌ك
ئه‌م مرۆڤه
مه‌زنه ده‌كوژێت.
قادر شه‌ریف
یه‌كێك له‌و
چوار كه‌سه‌یه
كه له
هاوینی ١٣٤٢
كۆمیته‌ی
ساخكردنه‌وه‌ی
حیزبی
دێموكڕاتیان
پێك هینا كه
ساواك ڕقێكی
زۆری لێیان
بوو(له ساڵی
١٣٤٣ مه‌لا
ئاواره‌ش ده‌چێته
ناو ئه‌م
كۆمیته‌وه)
كۆمیته بۆ
پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ
ئه‌ندامانی
حیزب، سێ ده‌سته
پێك دێنێت و
ده‌یان
نێرێته‌وه
بۆ ئێران.
قادر شه‌ریف
به‌رپرسی یه‌كێك
له‌م ده‌ستانه‌یه
و مه‌لا
ئاواره به‌رپرسی
یه‌كێكی
تریان و ....
قادر سنوربه‌ندی
تایبه‌تی خۆی
هه‌بوو، بۆ
وێنه پاش
كۆنگره‌ی
دووه‌م، وه‌ك
ده‌ربڕینی
ناڕه‌زایه‌تی
خۆی له گوندی
«ورچه‌ك» له
خاكی ئێران،
مانی گرت، له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی كه
تێبێنی خۆی له‌سه‌ر
ئاشتی كۆمیته‌ی
ساخكردنه‌وه
و ڕێبه‌رایه‌تی
نوێ هه‌بوو....{...}
پاش لێدانه
یه‌ك له دوا
یه‌كه‌كانی
ساواك له
جوڵانه‌وه‌ی
چه‌كداری
كوردستان_
پێشمه‌رگه‌كان
له ئێران
ڕایان كرد و
له
كوردستانی
عێراق
كۆبوونه‌وه.
قادر شه‌ریف
كه چه‌پ بوو،
خۆی گه‌یانده
« به‌كره‌جۆ».
قادر له‌م
كاته‌دا به
یارمه‌تی جه‌لال
تاڵه‌بانی و
كادره‌كانی
ڕێكخراوی
شۆڕشگێڕ كه‌وته
ڕێكخستنی ئه‌و
پێشمه‌رگه
پڕش و بڵاوانه‌ی
كه توشی
گرفتی نه‌بونی
ڕیبه‌رایه‌تی
ببون.
ناوی ئه‌سڵی
قادر شه‌ریف،
هاشم ئه‌قه‌لۆلتۆلاب
(هاشم اقل
الطلاب)
بوو، هاشمی
فه‌قێ ساڵه و
«مام سلێمان» ی
شیان پێ ده‌وت.
به شه‌هید
بوونی قادر شه‌ریف
كاوه ( جێگری
مه‌لا ئاواره)
ده‌بێته به‌رپرسی
پێشمه‌رگه‌كان.
به‌ڵام ساواك
به ده‌ستی یه‌كێك
له نۆكه‌ره‌كانی
دوژمن كه جلی
پێشمه‌رگه‌ی
له‌به‌ردا
بوو ئه‌م فه‌رمانده
ئازایه‌ی له
قڵادزێ دایه
به‌ر ڕه‌گبار
و شه‌هیدی
كرد. هه‌ر كه‌سێك
گیانی له
كاوه و قادر
شه‌ریف
ستاند،
ساواكی زۆر زۆر
خۆشحاڵ كرد.
لێكۆڵه‌ره‌وانی
كۆمیته‌ی دژی
خراپكاری له
ساڵی ٥٣ كه
كاتێكی زۆر له
شه‌هید بوونی
قادر شه‌ریف
تێده‌په‌ڕی،
خۆشحاڵی
خۆیان له
گیان به‌خت
كردنی ئه‌و،
نه‌ده‌شارده‌وه...{...}
له‌خۆڕا نه‌بوو
كه به لێك
هه‌ڵوه‌شانی
«كۆمیته‌ی
شۆڕشگێڕی
حیزبی
دێموكڕاتی
كوردستانی
ئێران» و شه‌هید
بوونی كاك
سیمایلی شه‌ریف
زاده ( كه هه‌ندێك
ده‌یخه‌نه
مل مه‌لا مسته‌فا)
و مۆعینیه‌كان،
مه‌لا ئاواره،
مه‌لا مه‌حمودی
زه‌نگه‌نه،
مورادی
پادامی( موراد
شیرێژ) و...
كاربه‌ده‌ستانی
شا بۆ
ترساندنی خه‌ڵكی
كوردستان ته‌رمی
ئه‌و شه‌هیدانه‌یان
له شاره‌كانی
كوردستان له
دار ده‌دا و
هاواریان ده‌كرد
كه « ئه‌مه
سزای خه‌یانه‌ته»!
بگه‌ڕێینه‌وه
بۆ قادر شه‌ریف
هاوینی ساڵی
٤٧ چوبووم بۆ
«ئاڵۆت». ئاڵۆت
گوندێكی سه‌ر
سنوره كه له
شاری بانه له
كوردستان هه‌ڵكه‌وتووه.
له‌ڕێگه‌ی
سوپای زانسته‌وه
(سپاه دانش) من
ئاڵۆتم ناسی.
من ته‌مه‌نم
زۆر نه‌بوو و
مۆڵه‌تم له
دایكم و باوكم
ورگرت كه ته‌نها
بچم بۆ ئاڵۆت...
هه‌رچۆنێك
بوو ڕازی
بوون... له
تارانه‌وه
بۆ كرماشان و
له‌وێوه بۆ
سنه‌و له‌وێشه‌وه
بۆ سه‌قز و
پاشان بۆ بانه
ڕۆشتم. ئێسته
ده‌بوو بچم بۆ
ئاڵۆت.
ناسیاوه‌كه‌ی
منیش هاتبوه
بانه تاكو
ئێستر به كرێ
بگرێت. به‌ڵام
جێبه‌جێ نه‌بوو
و بڕیارمان دا
هه‌رچۆنێك
بێت خۆمان ڕێی
كێ‌و بگرینه
به‌ر! ئه‌و
كاته هه‌ر كه‌سێك
ده‌چو بۆ
ئاڵۆت ده‌بوو
ئاره‌قی
كێوبڕین و
ڕێگایه‌كی
دووری
بڕشتایه! منیش كه
قه‌ت سه‌فه‌رم
نه‌كردبوو و نه‌خارابووم...
شه‌و له
گوندێك ماینه‌وه
و به‌یانی ڕێ
كه‌وتین، به
هه‌ر مه‌ینه‌تیه‌ك
بوو، تینوو و
ماندوو گه‌شتینه
ئه‌وێ...
جوانترین
بیره‌وه‌ری
ژیانی من ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ ئه‌م گونده
پڕ له مێهره‌بانی
و ترێ یه...
شه‌وانه له
ده‌ره‌وه‌ی
قوتابخانه‌كه
ده‌خه‌وتین...
ڕۆژێكیان، به‌یانی
زوو یه‌كێك له
خه‌وی هه‌ستانم...
چاوم كه هه‌ڵبڕی
ترسام، دیتم
یه‌كێك به چه‌ك
و فیشه‌كه‌وه
له سه‌ر سه‌رم
وه‌ستاوه،
لام سه‌یر بوو
كه پێده‌كه‌نی...
وتی ببوره كه
له خه‌وم هه‌ستانی،
پرسیم ئێوه«
چه‌ته‌ن؟»
پێكه‌نی وتی
نا، چه‌ته
یانی دز... وتم
كه‌واته
«جاشن»، وتی
نا، من و
هاوڕێكانم كه
دواتر ده‌یان
بینی پێشمه‌رگه‌ین
و بۆ ئازادی
خه‌بات ده‌كه‌ین...
ئه‌گه‌ر من چه‌ته
یان جاش بوایه‌تم
ده‌متوانی تۆ
له خه‌ودا
بكوژم
و گونده‌كه
ئاگر تێبه‌رده‌م.
ئێمه پێشمه‌رگه‌ین،
وتم یانی چی؟
وتی واته ئه‌وه‌ی
كه ئێمه هه‌ر
له سه‌ره‌تاوه
كێشه‌ی
مردنمان چاره‌سه‌ر
كردووه...
پاشان وتی،
دوو سێ جار
داكۆكی كرده‌وه
«ئه‌گه‌ر حه‌ز
ده‌كه‌ی» وه‌ره
بۆ مزگه‌وت،
چونكه
هاوڕێكانم له‌وێن.
مزگه‌وته‌كه
زۆر له
قوتابخانه‌كه
نزیك بوو. ده‌ور
و به‌ری مزگه‌وته‌كه
له‌لایه‌ن
پێشمه‌رگه‌وه
گیرا بوو كه
چه‌ك و خه‌نجێریان
پێ بوو. هه‌ر
كه گه‌شتمه
هه‌یوانی
مزگه‌وته‌كه
پیاوێكی به‌ڕێز
كه چاوێكی
خوار بوو،
هاته به‌ر ده‌مم
و به مێهره‌بانی
سڵاوی كرد... له
خاكینه‌یی ئه‌و
پیاوه
ڕامام.
وتی ناوی من
قادر شه‌ریفه
« چاكی شكور... سه‌ر
چاوه‌كانم»
وتم كوردی
نازانم، پێ كه‌نی
و وتی ده‌زانم.
فه‌رمو
دانیشه.
ببوره كه له
خه‌و هه‌ڵیان
ستاندی...
پاشان به تێر
و ته‌سه‌لی
دوا. یه‌كێك
له پێشمه‌رگه‌كان
برینێكی سوكی
هه‌ڵگرتبوو و
یه‌كێك له
هاورێكانی خه‌ریك
بوو برینه‌كه‌ی
بۆ ده‌به‌ست...
بیرم دێته‌وه
كه بۆ یه‌كه‌م
جار وشه‌ی
ئیمپریالیسمم
له قادر شه‌ریفه‌وه
بیست. پاشان
به ته‌واوی و
به وردی شی
كرده‌وه.
بیرم دێته‌وه
كه باسی
شۆڕشی سپی ده‌كرد
و ده‌یوت ئه‌مه
پلانی «
كێنێدی»یه،
شا سه‌ره‌تا
نه‌ده‌چوه
ژێری، تاكو ئه‌وه‌ی
كه ئه‌مریكا
دۆكتۆر ئه‌مینی
قورمیش ده‌كات
و ئولتیماتۆم
ده‌دات به
شا، شاش تێده‌گات
كه له‌وانه‌یه
ئه‌مینی جێی
ئه‌و بگرێته‌وه،
ڕازی ده‌بێت.
پاشان وتی اوه‌یسی
به كوپتێڕ
هاتبوه
سیاومه (سیاومه
گوندێكی ئه‌و
ناوچه‌یه)،
حوكمه‌ت
تینوی خوێنی
ئێمه‌یه...
قازی محه‌مه‌دی
هاوڕێی ئێمه‌ش
هه‌ر ئه‌م
حكومه‌تی په‌هله‌وییه
له سێداره‌ی
دا...
باس له « ئایه‌توڵا
خومه‌ینی» كرا
و قادر شه‌ریف
وتی جگه له
كێشه‌ی
كاپیتولاسیون
و ئه‌و
ئاماژانه‌ی
كه به
زایۆنیزمی
كردووه،
شتێكی نوێ ی
له قسه‌كانی
دا نیه. به‌ڵام
ئێمه ڕێز ده‌گرین
له‌و كه‌سه‌شی
كه یه‌ك له
ده‌ی ئه‌و دژ
به
دیكتاتۆرییه‌ت
هه‌نگاو بنێ...
ئه‌گه‌ر چی به
گشتی قادر شه‌ریف
مرۆڤێكی چه‌پ
و ڕادیكاڵ
بوو، به‌ڵام
ئه‌و ڕۆژه كه
قادر شه‌ریف و
هه‌ندێكیان(نه‌ك
هه‌مویان)
نوێژیان كرد(سونییه‌كان
له كاتی خۆی
دا نوێژ ده‌كه‌ن).
مه‌لا خه‌لیفه
كه ئیمام
جومعه‌و جێگه‌ی
ڕێزی خه‌ڵكی
گونده‌كه
بوو هاته
مزگه‌وت بۆ
دیتنی قادر شه‌ریف
تا ئه‌و جێی
بیرم بێته‌وه
پیاو
ماقوڵانی
گونده‌كه هه‌مویان
هاتبوون... شه‌وی
دوایی پاش ئه‌وه‌ی
كه تاریكی
داهات، له‌وێ
ڕۆشتن.
زیاره‌تی ئه‌و
مرۆڤه مه‌زنه
یه‌كێك له
دوو ڕووداوی
گرینگی ژیانی
من بوو، دیدار
له‌گه‌ڵ قادر
شه‌ریفی ده‌ریا
دڵی ده‌ریا
سفه‌ت،
گۆڕانێكی
قوڵی له
ژیانی من
داپێك هێنا كه
من له چاو ئه‌و
دڵۆپێكیش نه‌بووم.
نزیك به چل
ساڵه كه له
لای كه‌س باسم
نه‌كردووه.
پاییزی ئه‌مساڵ
قادر شه‌ریف و
ئاڵۆتی جوانم
له خه‌ودا
بینی. ده‌توت
ئه‌و ڕۆژه‌یه
كه بینیمن،
وه‌ك فیلكمێك
به به‌ر چاوم
دا تێده‌په‌ڕی.
كه له خه‌و
هه‌ستام، گشت
ئه‌و بیره‌وه‌ییانه‌م
دڕی كه له
بابه‌ت«كازانتزاكیس»ه‌وه
نوسی بووم.
ڕاستیه‌كه‌ی
ئه‌وه بوو كه
نه‌كا ئه‌م
بیره‌وه‌ییانه
بم خافڵێنێت،
هه‌ر چه‌نده
زۆرم زه‌حمه‌ت
پێوه
كێشابوون.
بۆ نوسینی
ژیان نامه‌ی
قادر شه‌ریف
داوای یارمه‌تیم
له زۆر خه‌ڵك
كرد، به‌ڵام
به داخه‌وه‌جگه
له دوو مرۆڤی
باش و جگه له
(هاووڵاتییه‌ك
كه به‌رگری
له ساواك و
تیرۆری قادر
شه‌ریف كرد)
هیچ گرووپ و
ڕێكخراوێك نه‌بوو
كه له وه‌ڵام
دا نه‌نوسێ:
به‌داخه‌وه
ئێمه
نایناسین...
ئه‌گه‌ر وا
بێت نه‌وه‌ی
نوێ بلێ چی؟
ئێسته‌ش ده‌نگی
له گوێم دا
ده‌زرینگێته‌وه:
ئێمه جاش و
چه‌ته نین.
بۆ ئازادی
تێده‌كۆشین،
جگه له
ئازادیش خۆشه‌ویستێكمان
نیه و ته‌نها
ئامانجمان
ڕزگاری گه‌له‌كه‌مانه
له چنگ سه‌ركوتگه‌ر.»
• • •
ژێرنووسه‌كان
1. گه‌مه‌كانی
ڕۆژگار یه‌ك و
دووان نین. به‌ر
له ئیمزا
كردنی ڕێككه‌وتن
نامه‌ی ئه‌لجه‌زایر(واته
به‌ر له
شازده‌ی ڕه‌شه‌مه‌ی
ساڵی ١٣٥٣) له‌ڕێگه‌ی
یه‌كێك له به‌رپرسه‌كانی
ئیستخباراتی
عێراقه‌وه
به ناوی نازم
گوزار، به‌رپرسانی
حیزبی
دێموكڕات
بانگهێشت ده‌كرێن
بۆ به‌غدا و
له‌وێ له
ئوتێل حه‌موڕابی
كۆنگره‌ی ٣ی
دێموكڕات پێك
دێت و قاسملو
وه‌ك سه‌رۆك
هه‌ڵ ده‌بژێردرێ.
ده‌ڵێن عه‌بدوڵای
ئیسحاقی( ئه‌حمه‌د
تۆفیق) و
كادره پله
به‌رزه‌كانی
هاوڕێی له
عێراق دا ئه‌شكه‌نجه
ده‌كرێن و ده‌كوژرێن...
ئایا به‌ڕاستی
به هۆی
ناكۆكی ناو
خۆی حیزب
كوژراوه؟
ئایا به ده‌ستی
چه‌كداره‌كانی
مه‌لا مسته‌فا
كوژراوه؟
یان به‌عسیه‌كان
كوشتویانه؟
ڕوون نیه.
هه‌ندێك ئه‌م
ڕووداوه
ئاوا ده‌گێڕنه‌وه:
« یه‌كێك له‌و
كه‌سانه‌ی كه
ئێسته
ناسراوه،
ناكۆكی هه‌بووه
له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د
تۆفیق كه له‌و
سه‌رده‌مه‌دا
خۆی به سه‌رۆكی
حیزب ده‌زانی،
ئه‌حمه‌د
تۆفیق لایه‌نگری
سه‌ر سه‌ختی
مه‌لا مسته‌فا
بووه و به
هۆی حه‌ساسیه‌تی
ساواك، گۆیا
بارزانی
داوای لێ ده‌كات
كه خۆی له
شوێنێك
بشارێته‌وه،
ئه‌ویش خۆی ته‌سلیمی
حوكمه‌تی به‌عس
ده‌كات. پاش
ماوه‌یه‌ك خه‌به‌ر
دێت كه له
زیندان دا
مردووه!»
٢. بیستومه
كه هه‌واداره‌كانی
كاك سمایلی شه‌ریفزاده
كه دواتر له
ڕێكخراوێك به
ناوی «كۆمه‌ڵه‌ی
یه‌كسانی»
ڕێكخراو
بوون، زیاتر له
سه‌ر قادر شه‌ریف
ده‌زانن، به‌ڵام
به داخه‌وه
من ده‌ستم
ناگات و خورما
كه‌ش له سه‌ر
داره‌كه‌یه.
دۆستێك بۆی
نوسی بووم كه:
له كتێبێك دا
به ناوی
كاروانی شه‌هیدان،
به‌رهه‌می كه‌ریمی
حیسامی، ژیان
نامه و وێنه‌ی
قادر شه‌ریفی
تێدایه، به‌داخه‌وه
ئه‌و كتێبه‌م
ده‌ست نه‌كه‌وت.
سوپاسی ئه‌و
دۆسته به‌ڕێزانه
ده‌كه‌م كه
له بابه‌ت
قادر شه‌ریفه‌وه
یارمه‌تیان
داوم و ته‌مه‌نا
له خوشك و
برا به‌ڕێزه
كورده‌كانم و
هاووڵاتیه‌كانم
ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر
له تێگه‌شتنه‌كانی
من دا هه‌ڵه‌یه‌ك
هه‌یه،
بمبورن. من ته‌نها
ویستومه ناو
و یادی
مرۆڤێكی هه‌ڵكه‌وتووی
وه‌ك قادر شه‌ریف
زیندوو بكه‌مه‌وه.
3. به‌داخه‌وه
گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵات،
وه‌فای بۆ
دۆستانی
دوێكه نیه.
ئه‌گه‌ر نا،
جه‌لال تاڵه‌بانی
و دۆسته‌كانی
له مرۆڤایه‌تی
و پیاوه‌تی
پیاوێكی قادر
شه‌ریف و
سمایلی شه‌ریف
زاده
داستانی زۆریان
لایه. به‌ڵام
كه ڕێبه‌ندانی
١٣٥٧ گه‌یشت«ئه‌وه
بوو كه‌سانێك
كه خاوه‌نی
قسه بوون وه‌لا
خران، و سه‌دان
و هه‌زاران
گوته له ده‌م
دا خنكێندران»
نه‌یان وت و
نه‌یان نوسی.
قادر شه‌ریف
نمونه‌یه‌كه.
له بابه‌ت
شوكرۆڵای پاك
نژاد، ئه‌ڵا
قولی جه‌هانگیری،
ئه‌حمه‌دی
ئارامش، یان
حه‌بیب
ئاشوری(ئه‌و
پیاوه
ئایینیه پاك
و عاشقه) نه‌وه‌ی
ئه‌مڕۆ چه‌نده
ده‌زانێ؟ به‌ڕاستی
دڵم گیراوه...
4. (نامه‌ی
هاووڵاتییه‌كی
به‌ڕێز كه به‌رگری
له تیرۆری
قادر شه‌ریف
كردووه):
سوكایه‌تی تۆ
سه‌باره‌ت به
ڕژێمی
ڕابوردوو له
ژێر ناوی كه‌سێكی
نه‌ناسراو به
ناوی قادر شه‌ریف
م بینی و
بێزاری كردم.
تۆ له بیرت
كردووه كه
كاربه‌ده‌ستانی
ئه‌ركناسی
ڕێكخراوی ئه‌منیه‌ت
و ئیتلاعاتی
وڵات له سه‌رده‌می
شا دا چ خزمه‌تێكیان
كردووه و چۆن
له كوردستان
هه‌موو
خۆڕاگرییه‌كیان
له به‌رانبه‌ر
هه‌موو دژوارییه‌ك
دا ده‌كرد تا
فیتنه‌ی
ئاژاوه‌چییه‌كان
سه‌ركوت كه‌ن؟
كه‌سانێكی وه‌ك
قازی محه‌مه‌د
و مه‌لا
ئاواره و شه‌ریف
زاده مه‌گه‌ر
چ تاجه
گوڵێكیان
داوه له سه‌ری
میله‌ت كه
ئێسته به‌ڕێزتان
بۆیان ده‌پاڕێیته‌وه؟
پچۆ كتێبی سه‌رهه‌نگ
مه‌نوچێهری
هاشمی بخوێنه‌وه
كه له سه‌ر
خزمه‌ته‌كانی
ساواك
نوسیویه‌تی،
تا تێ بگه‌ی.
ئێسته جه‌نابتان
له سه‌ر كه‌سێكی
بێ وڵاتی به
ناوی قادر شه‌ریف
نوسیوته كه
ساواك له
مزگه‌وتێك له
سلێمانی به
ڕۆمانه
تیرۆری كرد.
سه‌یره!
سلێمانی
شوێنی ئۆپه‌راسیۆنی
ساواك نه‌بووه
و ساواك قه‌ت
له مزگه‌وت
دا تێكده‌ره‌كان
تیرۆر ناكات و
جگه له هه‌موو
ئه‌مانه بڵێ
بزانم قادری
به گوته‌ی جه‌نابتان
شه‌ریف كێ یه؟
ئێرانیه یان
عه‌ره‌بی پا
په‌تی؟
سه‌رچاوه: 16
ی بهمن 1384،
5ی فوریه 2006
http://www.sedaye-ma.org