تابلۆ..
• ڕێباز
مه‌حموود
له‌و سه‌ری
حهسرهتباریهوه ئاخر من و تۆ له پایزێکی
لێڵا، وه‌رینی
تۆم من کوڕی سه‌رده‌می
فه‌شه‌ل و • • •
ئه‌هلی
ته‌ماشام
گۆشه و که‌لێنی
زه‌مه‌ن ده‌گه‌ڕا
به شوێن وه‌رزی
سه‌وز بوون و
هاژه‌ی سۆز و
سێبه‌ری
ئاشنایی..
که‌چی تۆ،
عه‌سرێکی دره‌نگ
له تامه‌زرۆییم
شه‌پۆل شه‌پۆل
ڕژایته
ژووری
پێشوازیمهوه.
دڵم گریانی
دوێنێ یه و
له چاوی ئه‌مڕۆم
ده‌تکێ
چیت لێ بشارمه‌وه..؟!
له حیوارێکی
گه‌وره‌دا بهڕێکهوتبووین
که‌چی ته‌م
باڵای ڕۆژه
نهشمیلانهکانی
داپۆشین..!
شیعره
پشکۆییهکانی
ناو چاوی تۆی
کوژانده‌وه..!
ئه‌گه‌رچی به شۆڕه‌بی،
خه‌م و ڕاز و
ئێواره‌وه
چۆله‌که‌ی
گۆرانییه‌کانم،
هه‌ر جریوه‌یه‌ك
پێیان بوو
لێیان ڕژا..
به‌ڵام دڵ،
له شه‌قه‌ی
باڵی نه‌دا و
ئاسمانیش له
پشت سه‌رمانه‌وه،
پێ ده‌که‌نی!
له تابلۆیه‌کی
خۆڵه‌مێشیدا،
منت کۆ ده‌کرده‌وه.
ده‌چنیه‌وه..
که من وشه‌ی
گه‌رووی سهرنویشتێ
بووم،
شیعری وجوودی
تۆم پێ وترا،
بۆ بیره‌وه‌ری.
ئیدی
ئاوابوونم
تارماییه‌که و،
چاوه‌ڕێ نابم
له لابه‌لای
خه‌وبردنه‌وه‌ی
مۆمهکانهوهو
له ژێر بزه‌ی
مانگه شه‌وا
بێیت و..
بیخوێنیته‌وه
!؟
تۆ کچی
رۆژگاری
سنگ ده‌رپه‌ڕاندنی
چه‌قۆ
به ناو کوچه
و کۆڵانی خهونهکانا..
تۆ به شه‌قامی
منا تێپه‌ڕیت
و
ئیدی رێگا
نابه‌یته‌وه
سه‌ر گیانه‌ڵای
ئه‌م چیرۆکه..
منیش په‌نجه‌ره‌یه‌کم
نه‌ما
بۆ ئاوڕدانه‌وه
له حزووری
تۆ..