مرۆی
چوارمێخکراو...
•
ئه‌حمه‌د
شاملوو
•
وه‌رگێڕانه‌و‌ه:
س. چ. هێرش
مرۆی
چوارمێخکراو
دیسان
وه‌خۆ هاته‌وه..
ده‌رد
شه‌پۆل
شه‌پۆل
له
که‌لێنی ده‌ست
و پێیه‌کانی
ڕا
ده‌چوه
ناخی گیانیه‌وه
له
کولانه‌ی
به‌سته‌ڵه‌کی
دڵیدا
ده
پێكدادانێكی مه‌زندا
ده‌ته‌قیه‌وه
وه
برووسکه‌ی
چاوداگری
گڕکانه
داگیرساوه‌که‌ی
قووڵاییه‌کانی
دووره‌ده‌ستی
زانینی وی
له‌مه‌ڕ
بێبڕانه‌وه‌یی
ژیانیدا
ڕۆشن
ده‌کرد.
جارێکی
دی ناڵاندی:
«ـ بابه،
ئه‌ی خۆری بێ
درێخ،
هه‌روه‌ک
چۆن خۆت
بۆ ئه‌م ئه‌رکه‌ت
هه‌ڵبژاردم
هه‌ر ئاواش به
ته‌نیاییت
سپاردم؟
تابوشتی
ئه‌م
ده‌رده‌م
نییه ئازادم که،
بابه!»
وه
ده‌ردی
عوڕیان
وه‌ک
بروسکه
له
کاکێشانی
قورسی جه‌سته‌یدا
ئاسۆ
ئاسۆ
نه‌عره‌ته‌ی
کێشا:
«ـ
بێهووده مه‌ڵێ!
ئه‌وه
ده‌ستی منه
که سه‌ڵته‌نه‌تی
چاره‌نوسراوت
له
سه‌ر خاک
جێگیر ده‌کا.
ئه‌وه
جاودانی یه
که ده‌چێته ناو
جه‌سته‌ی
تورتی تۆ
تا
نێوت
هه‌تاهه‌تایه
ببێته
ئه‌فسوونی
جادوویی زه‌واڵ
بۆ مه‌حفی
ڕه‌واجی زه‌وی.
بێژگه
له‌وه ڕێیه‌کت
نییه:
ئه‌ی
چرکه‌ی
ناچیزه
ده‌ردی
هه‌رمان تابوشت
بێنه!»
وه
له‌و ساته‌دا
مرۆی هه‌راسان
له
بازاڕی
ئۆرشڵیمدا
بۆ ڕاسته‌ی
به‌نڕێسان بایداوه.
لێوه‌تاریکه‌کانی
تێکچڕژاندبوو
وه
چاوه تاڵه‌کانی
له
نیگا
به‌تاڵ:
ده‌تگوت
قووڵایی
تاریکی خۆی ده‌نۆڕیا.
ده
گیانی خۆیدا
ته‌نیا
بوو،
ده‌تگوت
ته‌نیا
ده
گیانی خۆیدا
بۆ ته‌نیایی
خۆی ده‌گریا.
مرۆی
چوارمێخکراو
دیسان
وه‌خۆ هاته‌وه
جه‌سته‌ی
به
قورسایی زه‌وی
له
سه‌ر بزماری
زامه
زیندووه‌کانی
ده‌ستی
هه‌ڵواسرابوو:
«ـ بابه
سووکم که‌ره‌وه!
له
بواری ئه‌و
گوزه‌رگای ده‌رده
به
فریام وه‌ره‌وه!»
وه
هه‌رمان
ڕه‌نجاو
و پێکراو
له
کاکێشانی بێ
سنووری جه‌سته‌یدا
به
تووڕه‌یی
سه‌ری
له چیا و
ئوقیانوس ده‌کوتا
که:
«ـ پووچ
مه‌ناڵه!
تۆ له
خۆمدا ده‌توێنمه‌وه
تا له من بی.
ده‌ردی توانه‌وه
تابۆشت بێنه!»
وه
له‌و کاته‌دا
مرۆی
تاڵی هه‌راسان
به‌رانبه‌ر
دوکانی به‌نڕێسی
جووله‌که
تاریک
ڕاوه‌ستابوو
هه‌نبانه‌ی
سی پاره‌ی مز
له مستدا.
لۆیه‌ک
به‌نی له قه‌رتاڵه
ده‌رهێنا
گشتییه‌که‌ی
تاقیکرده‌وه
و
هه‌نبانه
زێوه‌که‌ی
بۆ ناو
داوێنی جووله‌که
تووڕهه‌ڵدا.
جارێکی
تر
مرۆی
چوارمێخکراو
به
لیتاوی ڕه‌شی
بێخۆیی
هه‌ژا:
«ـ
جاویدان ده‌مێنمه‌وه.
من
ئاوسی هه‌رمانم،
هه‌رمان
ئاوسی من.
ڕۆڵه
و دایکی
دووانه‌م من،
باوک
و کوڕم
من
به شکۆ و
یادکردنه‌وه
و گه‌وره‌یی
بیرده‌خه‌نه‌وه
وه
کاتێک بیانه‌وێ
نێوم بێننه
سه‌ر زمان
چۆک
داده‌ن و ده‌نووشتێنه‌وه:
- El
Cristo Reyl
- Viva el Cristo Reyl
وه
ده‌رد
له
گیانیدا
به زه‌رده‌یه‌کی
قووڵ
پشکووت.
مرۆی
تاڵ که له
سه‌ر لقی
ویشکه
هه‌نجیرێکی
کێویی
ڕۆنیشتبوو
سه‌رێکی
بادا و به خۆی
گوت:
«ئه‌رێ
ئاوایه.
ده‌بوو
له چرکه
له
ئاستۆنه‌ی زه‌مان
تێپه‌ڕێ
و
پێ
بنێته مه‌ڵبه‌ندی
جاویدانی
زانێکی
به ژانه
به‌ڵام
چار ناچاره.
باری
ئه‌مه‌گ و
ئیمان شان ده‌شکێنێ
پیاوانه
به!»
ئاڵقه‌ی
ته‌نافی له
مل کرد
وه
به زه‌رده‌یه‌ک
خۆی
له فه‌زادا
فل کرد
مرۆی
چوارمێخکراو
له دڵی خۆیدا
گوتی:
«ـ
ئه‌وه‌تا منم
له‌شێکی
گچکه و
خوێنین
له
هه‌یوانی
پڕله‌شکۆی
پاشایه‌تی هه‌میشه‌یی،
شای
شایان!
به‌ڵگه‌ی
هه‌رمانی زه‌واڵ
بۆ
مه‌حفی ڕه‌واجی
زه‌وی!»
ده‌رد
و جاویدانی
له
یه‌کتریان
ڕوانی
وه
به زه‌رده‌ی
زاڵبووان
ده‌ستیان
بۆ ده‌ستی یه‌ک
هانی.
مرۆی
چوارمێخکراو
به تاڵی
تێفکری:
«ـ
به‌ڵام، لای
خۆم ئه‌من
چیم؟
هه‌رمانی
سه‌رشۆڕی و شه‌رمه‌زاریی!
ئه‌و
پیاوه مرده‌لۆخه‌ی
که
تاوێ له‌وه‌پێش
پیاوانه
به
که‌وتنه ناو
فه‌زای ڕه‌شی
بێ کۆتایی
نفرینگه
ملی
نا
له
من شیاوتره:
سه‌رتر
له باوک و
کوڕ و
ڕوحولقودس.
به‌ر
له‌وه‌ی جه‌سته‌ی
خۆی
به
من و خواوه‌ندی
باوک ببه‌خشێ
خۆبه‌که‌مزانانه
دابه‌زی
تا
تای ته‌رازووی
بێمایه‌ییمان
ئاوا هه‌ڵبکشێ.
تیشکی
هه‌رمانی من
سه‌ره‌وژێر
له
سای سه‌ربه‌رزیی
بوێرانه‌ی وی
به‌ره‌و نوا
ده‌خوشێ!»
به
ئاخێکی تاڵ
کورت
و تاڵ
سه‌ری
به دڕوو ڕازێنراوی
داکه‌وته
سه‌ر سینه‌ی و
بوو
به
«مه‌سیحییه‌ت»
ده‌رد
پاراو
و خوازراو
له نه‌کاو
تێپه‌ڕی و
هه‌رمان
هه‌راسان
و داماو
سه‌ری
دانواند.
زه‌وی
که‌وته له‌رزین
تۆفان
به قه‌لسیی
زنجیری
پساند و
خۆر
به‌وپه‌ڕی
شه‌رمه‌زاری
سه‌ری
له داوێنی ڕه‌شی
ڕۆژگیران
شارده‌وه.
له
ژێر کۆگاگڵی
خامۆش
تازیه‌داران
چۆکیان دادا و
هه‌رمان
سه‌ری
کیسه‌ی خۆی بۆ
وان کرده‌وه.
31ی
خه‌رمانانی 1365
سه‌رنج: ئه‌و
پارچه
هۆنراوه‌یه
که له لاپه‌ڕه‌ی
106ی کتێبی{مدایح
بی صله
(اشعار تا سال
1369)، احمد شاملو
ــ انتشارات
زمانه،
تهران 1378} دا
هاتووه، هه‌ڵبژێردراوه.
شیاوی گوتنه
ئه‌م کتێبه له
لایه‌ن «س. چ.
هێرش»ه‌وه وه‌رگێڕدراوه‌ته
سه‌ر زمانی
کوردی و به
زویی ده‌خرێته
ژێر چاپه‌وه.
• • •