"شین"
• لازۆ•
پیاوێک
له‌شه‌وێکی
شینا، له
پاسێکی شینا،
به‌ده‌نگێکی
شین پێی ووتم:
یه‌که‌م
جار کوێت ماچ
که‌م؟
دواهه‌مین
جار کوێت ماچ
که‌م؟
تا ئه‌به‌د
کوێت ماچ که‌م؟
هه‌میشه
باران ئه‌بارێ
که ئه‌و دێ
با پڕ ئه‌بێ
له بۆنی گوڵی
باده‌م،
مۆسیقا وه‌ک جۆگه‌له
ئه‌ڕژێ.
که
ئه‌و دێ
من، کچه
کێوییه‌که‌ی
ناو دنیای
شیعر
بێ ئه‌وه‌ی
باڵه‌کانم
داکه‌نم ئه‌بمه
فریشته‌یه‌کی
ته‌نهای
ژێرباران.
منی کاڵ، منی
کچ، منی ناو
قه‌ڵای خه‌یاڵ،
نازانم
ئه‌وه‌ی ئه‌ملێسێته‌وه
لێوی ته‌ڕی ئه‌وه
یا باران؟
ئه‌وه‌ی وشکم
ئه‌کاته‌وه هه‌ناسه‌ی
گه‌رمی ئه‌وه
یا ترسی خوا؟
ئه‌وه‌ی
ختوکه‌ی گۆی
مه‌مکه‌کانم
ئه‌یا، هه‌ناسه
بڕکێی ئه‌وه
یا سه‌با؟
ئه‌وه ده‌نگی
تکه تکی
چۆڕانه‌وه‌ی
باڵه‌کانمه،
یان ده‌نگی
بارانی سه‌ر
په‌نجه‌ره‌که‌م؟
وه‌ی خوایه
باران له
باڵه‌کانم ئه‌تکێ
دنیایه‌ک
جۆگه‌له‌ی
بڕۆنزی له
ڕووتووقوتیم
ئه‌چۆڕێ.
وه‌ی خوایه
چه‌ند جوانه
کچ بیت
چه‌ند خۆشه
ژن بیت.
ئه‌و
پیاوه شینه‌ی
له شه‌وێکی
شینا
له‌به‌ر
ویزگه‌ی
پاسێکدا
بینیم،
له‌بری خۆ
پێناساندن
پێی ووتم:
"یه‌که‌م جار
کوێت ماچکه‌م
دواهه‌مین
جار کوێت
ماچکه‌م
بۆ ئه‌به‌د
کوێت ماچکه‌م."
له‌بری خۆ
پێناساندن من
سه‌رم خسته
سه‌رشانی و
ئه‌و شه‌وه
له ڕێگه‌ی
شاری شینا،
بۆ یه‌که‌مجار
شیعرێکی شینی
بۆ خوێندمه‌وه،
له‌خۆشیاندا
ماچم ئه‌کرد و
ئه‌مووت:
هاوڕی گیان چه‌ند
جوانه ئه‌م
شیعرانه،
چه‌ند ئه‌به‌دین
شینێتی ئه‌م
ساتانه.
ئه‌و ئه‌یووت:
با ماڵێکی
نهێنی له‌ناو
هه‌ڵمی هه‌ناسه‌کانی
هه‌ردووکماندا
دروستکه‌ین،
هه‌رچ کاتێک
ویستمان
بچینه ئه‌وێ
و په‌نجه‌ره‌کان
بخه‌ینه‌سه‌رپشت
له‌سه‌ر هه‌ڵبڕینمانا
ده‌ریاببینین،
له‌گه‌ڕان به‌دوای
گوڵێکی په‌مه‌ییا
ژێر هه‌وره‌کان
بگه‌ڕێین.
پیاوێک،
شه‌وێکی شین،
له‌سه‌فه‌رێکی
شینا،
له‌به‌رده‌م
ویستگه‌ی
بۆنی گوڵێکا
که چاوه‌ڕوانی
با بوو بینیم،
باوه‌شی
پیاکردم و
ووتی:
خوایه چه‌نده
چاوه‌ڕوانم
کردی.
په‌نجه‌کانی
خسته قژمه‌وه:
نابینی له‌چاوه‌ڕوانی
تۆدا من شین
بووم.
بۆنی
عاره‌قه‌ی
شینی سه‌رسنگی
ئه‌و پیاوه
له پێستم دێ
که ئه‌چمه
به‌ر په‌نجه‌ره‌که،
هێشتا هه‌ڵم
له‌باڵه ته‌ڕه‌کانم
هه‌ڵئه‌ستێ و
به‌چاوی
خوماره‌وه
به‌ڕووتی له‌و
شه‌وه شینه‌دا
هه‌ردووکمان
ئه‌بینم.
به شه‌پۆلی
هه‌ناسه
شینه‌کانی.
کچێتیم بزه
ئه‌یگرێ و
چاوم ئه‌که‌وێته
سه‌ر خه‌یاڵ،
من شل،
شلتر له وه‌رینی
توویه‌کی شیرین
ئه‌وه‌رێمه
سه‌ر سنگی و
ئه‌و به
نووکی زمانێک
ئه‌مخاته‌وه
به‌ینی لێوه‌کانی
و لێورێژئه‌بم
له زه‌رده‌خه‌نه.
مه‌مکه‌کانم
خڕترئه‌بن،
مه‌مکه‌کانم
نازی جوانی به‌سه‌ر
خڕێتی میوه‌کانی
دنیادا ئه‌که‌ن،
تووڵی سه‌به‌ته‌ی
میوه‌کان له‌تاو
خڕێتی مه‌مکه‌کانی
من چرۆده‌رئه‌که‌نه‌وه.
وه‌ی که خڕن
مه‌مکه‌کانی
من.
من له‌ژێر
ئه‌و پیاوه
شینه‌دا له‌سه‌ر
ئاسمانی شینی
ئه‌و شه‌وه‌دا
پاڵکه‌وتبووم
من له‌هه‌رمێیه‌کی
شه‌رمن ئه‌چووم
و
ئه‌و له قه‌پاڵێکی
شین.
وه‌ک بۆڵێ
ترێی ناو ئاوی
شینی کانییه‌ک
به‌نووکی په‌نجه
ئه‌یگرتم و ته‌ڕایی
ئه‌مژیم،
منیش وه‌ک
جوانوویه‌ک
که تازه
فێری سمکۆڵان
بێت
به‌ناو به‌رزایی
سنگی ئه‌ودا
سه‌رئه‌که‌وتم
و
ئۆخژن له‌هه‌ناسه‌مه‌وه
ئه‌فڕی.
هه‌ناسه
سپییه‌کانی
من تێکه‌ڵ به‌هه‌ناسه
شینه‌که‌ی ئه‌و
ئه‌بوو
من وه‌ک ده‌ریایه‌ک
که ماسییه‌کانی
هه‌میشه له‌به‌ر
ئاوێنه‌دا سه‌یری
خۆیان بکه‌ن.
ئه‌ویش وه‌ک
ئاسمانێک که
هه‌میشه
پڕبێت له شه‌قه‌ی
باڵی باڵداره‌کان،
تێکه‌ڵبووین.
تێكه‌ڵبووین.
تێکه‌ڵ.
پیاوێکی
شین.
کاڵ وه‌ک
ئاسمان.
تۆخ وه‌ک ده‌ریا
شه‌وێک منی
برد بۆ شاری
شووکردن
منی برد بۆ
لای خۆم، خۆمی
برد بۆ لای
خۆی،
پیاوێکی شین..
هه‌م شینێتی
ئاسمان و هه‌م
شینێتی ده‌ریای
به‌ئه‌مانه‌ت
لابه‌جێهێشتم،
تا شه‌وێکی
شینی تر.
له‌سه‌فه‌ری
شارێکی
شین‌دا،
له‌به‌رده‌م
ویستگه‌ی
پاسێکی شین‌دا
ئه‌یبینمه‌وه
و
شیعرێکی نه‌نووسراوی
شینی تری خۆیم
بۆ ئه‌خوێنێته‌وه.
25/26-2-2006
• • •