له
یادى راپه‌رینى
به‌هارى 1968 له
فه‌ره‌نساو
دکتۆر ڤییه‌نۆى
دۆستى کورد
• دکتۆر
نورى تاڵه‌بانى
دوو
هه‌فته
زیاتره راپه‌رینێکى
فراوان
که لاوان سه‌رکردایه‌تى
ده‌که‌ن له
به‌شى هه‌ره
زۆرى شار و
ناوچه‌کانى
فه‌ره‌نسا به‌رپابووه و
جارێ ئاکامه‌کانى
به‌ده‌ر نه‌که‌وتوون. ئه‌م
راپه‌رینه‌ى
به‌هارى 2006 ده‌شوبهێته
راپه‌رینى به‌هارى
ساڵى 1968 که ئه‌ویش
له زانکۆى
سۆربۆنه‌وه
سه‌ری هه‌ڵدا و ده‌ستى پیکردو
پاش ماوه‌یه‌كی که‌م
له به‌شى
هه‌ره زۆرى
شار‌و ناوچه‌کانى
فه‌ره‌نسا
خۆپیشاندان و
مانگرتن ده‌ستى
پێکردو
بڵاوبووه‌وه. ژماره‌ى
به‌شداربووان
له مانگرتنى
ساڵى 1968 گه‌یشته
پتر له
دوانزه
ملیۆن، جه‌ماوه‌ر و
خه‌ڵکى فه‌ره‌نسا
به گه‌رمه‌وه
پشتیوانیان
لێده‌کرد، به‌ڵام
به‌شى زۆرى هێزه
سیاسییه‌کان
له‌سه‌رتادا
خۆیان لێ به‌دوورده‌گرت. پاشان
ئه‌وانیش
ناچاربوون یه‌ک
له‌دواى یه‌ک
بێنه ناو جه‌ماوه‌ره‌که‌وه و
به‌یاننامه‌ى
پشتگیرى بۆ
بزوتنه‌وه‌که
ــ وه‌ک
ناویان لێ
ده‌ناــ بڵاوبکه‌نه‌وه.
له‌سه‌ره‌تاى
راپه‌رینى به‌هارى1968خوێندکارانى زانکۆکان،
به‌تایبه‌تى
زانکۆى
سۆربۆن له ناو جه‌رگه‌ى
پاریسه‌وه ده‌ستیان
به‌خۆپیشاندنکرد،
هه‌ندێ توندوتیژى و
پێکدادان له‌گه‌ڵ
پۆلیس
روویاندا.
خوێندکاران
زانکۆکانیان
داگیرکرد و
کۆبوونه‌وه
له‌وێدا
سازده‌کران،
وتار و
خوێندنه‌وه‌ى
به‌یان و
گوفتوگۆ و
بیروراگۆرینه‌وه
به‌رده‌وام
بوو، خه‌ڵکى
ده‌چوونه
ناو کۆلێجه‌کان
بۆ گوێراگرتن
له وته‌کان
و ته‌ماشاکردنى
ئه‌و
پیشانگایانه‌ى
رێکخرابوون. سیاسه‌تمه‌داران
به‌تایبه‌تى
هى هه‌ردوو
پارتى سه‌ره‌کى
چه‌پى فه‌ره‌نسى،
پارتى
کۆمۆنیست و
پارتى
سۆسیالیست له‌ژێر
فشارى رووناکبیرانى
ناو حیزبه‌کانیان
ئه‌وجا هاتنه
ناو راپه‌رینه‌که‌وه.
له‌و
سه‌رده‌مه‌دا
خوێندکارى
دکتۆرا بووم
له سۆربۆن،
هه‌موو رۆژ وه‌ک
جاران ده‌چوومه
کتێبخانه‌ى
کۆلێجه‌که‌م
بۆ کارکردن،
به‌ڵام به به‌رده‌وامیش
ده‌چوومه
ناو هۆڵ و
ژووره‌کانى
زانکۆوه بۆ
ته‌ماشاکردنى
ئه‌و حه‌شاماته‌ى
کۆببوونه‌وه،
به‌شێکیان
وتاریان ده‌خوێنده‌وه‌و
به‌شى هه‌ره
زۆریان گوێگربوون.
جاروبار ده‌بووه
مشتومر له
نێوانیان، به‌ڵام
كه‌س ناره‌حه‌ت
نه‌ده‌بوو له
راو‌و بۆچوونى
به‌رامبه‌ره‌که‌ى. رۆژ له‌پاش
رۆژ به‌ڵکوو
سه‌عات له‌پاش
سه‌عات ژماره‌ى
قوتابیان
زیاتر ده‌بوون.
پاش
تێپه‌ربوونى
چه‌ند رۆژێک به‌سه‌ر
ده‌ستپێکردنى
ئه‌و راپه‌رینه،
که‌سانێکى وه‌ک «جان پۆل
سارته‌ر» و
هاوکارانى ده‌هاتنه
ناو قوتابیان. «ئه‌راگۆن»ى
شاعیر که ئه‌ندامى
سه‌رکردایه‌تى
پارتى
کۆمۆنیست بوو
هاته ناو خه‌ڵکه‌که‌وه و
قسه‌ى
بۆکردن، له‌کاتێکدا
جارێ هه‌ڵوێستى
حیزبه‌که‌ى
روون نه‌بوو. «مه‌ندێس
فرانس» که
سه‌رۆکى
پارتى
رادیکالى فه‌ره‌نسى
بوو له‌گه‌ڵ «فرانسۆ
میتێران» سه‌رۆکى حیزبى
سۆسیالیست
پێکه‌وه به‌یاننامه‌یه‌كیان
بڵاوکرده‌وه
بۆ
پشتگیرىکردن
له داواکارییه‌کانى
مانگرتووان.
ئه‌و به‌یاننامه‌یه
زه‌خمێکى گه‌وره‌ى
به راپه‌رینه‌که
به‌خشى.
له‌و به‌یاننامه‌دا
میته‌ران
ئاماده‌یى
خۆى
پیشاندابوو
که کاروبارى
وڵات وه‌ک سه‌رۆکێکى
کاتیی
بگرێته ده‌ست
و هاوکارى
له‌گه‌ڵ «مه‌ندێس
فرانس»دا
بکات وه‌ک سه‌رۆکى
کاتیی ئه‌نجومه‌نى
وه‌زیران، گه‌ر
جه‌نه‌رال
دێگۆڵ ده‌ست
له‌کاربکێشێته‌وه. کار گه‌یشته
راده‌ى ئه‌وه
که پۆلیس ده‌ره‌قه‌ت
نه‌ده‌هات و توند‌و
تێژی به
کارنهدههێنا
دژ به خه‌ڵکه‌که.
میدیا
هه‌واڵى ئه‌وه‌ى
بڵاوکرده‌وه
که جه‌نه‌رال
دێگۆڵ داواى
له فه‌رمانده‌ى
هه‌ندى یه‌که‌ى
له‌شکرى
نزیکى پاریس
کردووه بێته
ناو شه‌قامه‌کانه‌وه
بۆ هێورکردنه‌وه‌ى
بارودۆخه‌که،
به‌ڵام
قبوڵیان نه‌کردووه.
دێگۆڵ به
فرۆکه‌یه‌كی سه‌ربازى
چووه فرۆکه‌خانه‌ى
سه‌ربازیى له
(بادن بادن) له
ئه‌ڵمانیا که
به‌شێک له له‌شکرى
فه‌ره‌نسى
لێ‌بوو.
بڵاوبووه‌وه
که داواى
هاوکارىکردنى
لێکردبوون،
به‌ڵام ئه‌وانیش
نێگه‌تیڤانه
وه‌ڵامیان
دابووه‌وه،
جه‌ماوه‌ره‌که
به‌و هه‌ڵوێسته‌ى
دێگۆڵ په‌ستتر
بوون.
پاش
گه‌رانه‌وه‌ى
بۆ پاریس، به‌یاننامه‌یه‌كی
بڵاوکرده‌وه
تێیدا گوتى له‌ماوه‌یه‌كی
کورت‌دا ده‌نگدان
رێکده‌خرێت
تا بزانێ راى
خه‌ڵکه‌که چییه،
ئه‌گه‌ر ده‌نگیان
به زۆرینه
بۆ نه‌دا ئه‌وا
ده‌ست له‌کار
ده‌کێشێته‌وه.
چه‌ند مانگێكی
پێ نه‌چوو ئه‌و
رێفه‌راندۆمه
سازکرا و
خه‌ڵکى فه‌ره‌نسا
ده‌نگیان به‌زۆرینه
بۆ نه‌دا،
ئه‌ویش ده‌ستى
له‌کارکێشایه‌وه‌و
گه‌رایه‌وه
بۆ ئه‌و
شارۆچکه‌ى که
پێشتر لێى ده‌ژیا.
پێمخۆشه
ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى
به مه‌سه‌له‌ى
کورده‌وه هه‌یه
له‌و راپه‌رینه
لێره‌دا وه‌ک
یاده‌وه‌رییه‌ک
بیگێرمه‌وه. له
کۆتایى ساڵى 1965
له پاریس
کۆمیته‌یه‌ک
به‌ناوى
کۆمیته‌ى
هاوکارى فه‌ره‌نسى
ــ کوردى
دامه‌زرابوو
که چه‌ند
مامۆستایه‌كی
ناودارى
زانکۆى
سۆربۆن و چه‌ند
که‌سایه‌تییه‌کى
تر که به‌شى
زۆریان
مامۆستا بوون
له
زانکۆکانى
تر‌ى فه‌ره‌نسا و
چه‌ند سیاسه‌تمه‌دارێكی دۆستى
کورد ئه‌ندامى
ئه‌و کۆمیته‌یه
بوون.
به‌ڵام
سکرتێر و
دینامیکى ئه‌و
کۆمیته‌یه
لاوێکى فه‌ره‌نسى
بوو به‌ناوى «ژان
پیێر ڤییه‌نۆ»
که دۆستێکى
زۆر دلسۆزى
کورد بوو. له‌کاتى
راپه‌رینه‌که‌دا
خوێندکارانى
بیانى له
سۆربۆن خه‌ریکى
چالاکى سیاسى
بوون سه‌باره‌ت
به بارى
سیاسى ناهه‌موار
له وڵاته‌کانیاندا،
وه‌ک وڵاتانى
ئه‌فریکاو ئه‌مریکاى
لاتینى و
ئێران و
وڵاتانى عه‌ره‌بی. هه‌ر
گروپێک له‌و
گروپانه له لایه‌كه‌وه له‌سه‌ر چه‌ند
مێزێک کتێب و
به‌یاننامه و
نووسراوى
جۆراوجۆریان
دانابوو،
ئاڵاى وڵاته‌که‌یان
هه‌ڵخستبوو. ڤییه‌نۆى
دۆستى کورد ئه‌ویش
له جهناحێکى
گه‌وره‌دا له‌ژێر
ناوى
کوردستان
ئاڵاى
کوردستانى هه‌ڵکردبوو
له‌گه‌ڵ وێنه‌یه‌كی گه‌وره‌ى
«مه‌لا
موسته‌فاى
بارزانى» سه‌رکرده‌ى
شۆرشى کورد. کۆمه‌ڵێک
له کتێب و به‌یاننامه که
کۆمیته‌که‌یان
بڵاوىکردبووه‌وه
له‌سه‌ر چه‌ند مێزێکى
دانابوو به
جوانى و
رێک‌وپێکى. ژماره‌ى
خوێندکارانى
کورد له فه‌ره‌نسا
له‌و ده‌مه‌دا
زۆر که‌م
بووین، بۆیه
هه‌ردووکمان
به نۆبه
ئاگادارى ئه‌و
جه‌ناحه‌مان
ده‌کرد و
وه‌ڵامى خه‌ڵکه‌کانمان
ده‌دایه‌وه
گه‌ر
پرسیاریان هه‌بوایه، مه‌سه‌له‌ى
کورد له‌و سه‌رده‌مه‌دا
که‌سانێکى که‌م
ئاگادارى
بوون.
رۆژێکیان له
نۆبه‌تى ئه‌ودا
بوو کۆمه‌لێک
خوێندکارى عه‌ره‌بى
عێراقى
چووبوونه سه‌رى و
داوایان
لێکردبوو
ئاڵاى
کوردستان بێنێته‌خوارێ، چونکه
ده‌وڵه‌تێک
نییه
به ناوى
کوردستان! ئه‌ویش
پێى گوتبوون
کوردستان
وڵاتێکه که
که‌سێک ناتوانێ نکوڵى له بوونى
بکات.
هه‌ندێکیانى
ده‌ستنیشان
کردبوو وه‌ک «لۆى
یونس به‌حرى»
که له‌و ده‌مه‌دا
خۆى به‌چه‌پره‌و
پێناسه ده‌کرد.
لۆى ده‌ستی
بردبوو ئاڵاى
کوردستان
بینێته خوارێ،
ئه‌ویش نه‌یهێشتبوو
هه‌موویانى
ده‌رکردبوون.
ڤییه‌نۆ
دۆستێکى
راسته‌قینه‌ى
گه‌لى
کوردبوو،
نووسه‌رو
رۆژنامه‌نووس
و خوێندکارى
دکتۆرا بوو له
به‌شى
سوسیۆلۆجى و
مێژوو له
سۆربۆن.
تێزى
دکتۆراکه‌ى
له‌سه‌ر بزوونته‌وه‌ى
نیشتمانیی گه‌لى
کورد بوو له
پاش جه‌نگى
جیهانى یه‌که‌مه‌وه.
دکتۆراکه‌ى
ساڵێک پاش من
وه‌رگرت، له
هاوینى 1969. به
بۆنه‌ى به‌ستنى
کۆنگره‌ى
پارتى
دیموکراتى
کوردستان له
ته‌مووزى 1970 له
(ناوپردان)،
دکتۆر ڤییه‌نۆ
له‌گه‌ڵ
دکتۆر «کامه‌ران به‌درخان»
و هاوسه‌ره‌که‌ى
بانگرابوون
بۆ به‌شدارىکردن
له‌و کۆنگره‌یه. پاش ته‌واوبوونى
کۆنگره،
چوومه ده‌ربه‌ندى
رایات بۆ
چاوپیکه‌وتنیان. ئێواره
وه‌خت بوو که
گه‌یشتمه ده‌ربه‌ند
چوومه سه‌ردانى
دۆستى دێرینم
کاک دکتۆر «شه‌فیق
قه‌زاز» که
له‌و ده‌مه‌دا
به‌رپرسى په‌یوه‌ندیه‌کانى
ده‌ره‌وه
بوو. هه‌واڵى
ئه‌و دۆستانه‌م
لێ پرسی که
بۆ سه‌ردانیان
چووبووم،
وتى دکتۆر به‌درخان
و هاوسه‌ره‌که‌ى
هه‌ردووکیان
له رێگاى (حاجى
ئۆمه‌ران)ه‌وه
چوونه‌ته
ئێران، دکتۆر
ڤییه‌نۆش هه‌ر
پاَش
نیمه‌رۆى ئه‌و
رۆژه له‌گه‌ڵ
دوو پێشمه‌رگه‌دا
ناردوومانن
بۆ که‌رکووک
بۆ سه‌ردانى
من.
له‌گه‌ڵ
ئه‌و دوو
دۆسته‌ى له‌گه‌ڵم
بوون ئه‌و شه‌وه‌مان
له (ده‌ربه‌ند)
به‌سه‌ربرد،
رۆژى پاشتر
پێش خۆرهه‌ڵاتن
به‌رێكه‌وتین و
به‌سودفه له
(شه‌قڵاوه) که
لاماندابوو
بۆ تۆزێک حه‌سانه‌وه،
چاومان به
ڤییه‌نۆ که‌وت
له‌گه‌ڵ دوو
پێشمه‌رگه‌که‌دا. دوو
پێشمه‌رگه‌که‌مان
نارده‌وه،
ئێمه‌ش پێکه‌وه
چووینه که‌رکووک،
چه‌ند رۆژێک
میوانم بوو،
پاشتر چووه
سلێمانى و
گه‌رایه‌وه، ئه‌وجا
چووه به‌غدا
له‌وێوه گه‌رایه‌وه
بۆ فه‌ره‌نسا. دانه‌یک
له تێزى
دکتۆراکه‌ى
بۆ هێنابووم،
وتى دانه‌یه‌کی
ترم هێناوه‌و
پێشکه‌شى به
سه‌رۆک موسته‌فا
بارزانى
کردووه. تێزى
دوکتۆراکه‌ى
بریتى بوو له
دوو به‌رگ له
800 لاپه‌ڕه‌دا،
یه‌که‌میان
کۆڵینه‌وه
بوو، به‌رگى
دووه‌می
بریتى بوو له
چه‌نده‌ها
دۆکیمه‌نتى
مێژوویى زۆر
به‌نرخ سه‌باره‌ت
به بزووتنه‌وه‌ى
رزگارىخوازى
گه‌لى کورد
له‌شه‌رى
جیهانى یه‌که‌مه‌وه
تا ئه‌و سه‌رده‌مه.
له‌و
دۆکیمه‌نتانه
ته‌نیا یه‌کێکیانم
وه‌رگێرایه
سه‌ر زمانى عه‌ره‌بى
که ده‌قى
یاداشتێکى «شه‌ریف
پاشا» بوو
پێشکه‌شى به
کۆنفرانسى
ئاشتى کردبوو
که له
ڤێرساى نزیکى
پاریس به‌سترابوو
له ساڵى 1919. وه‌رگێراوى
ئه‌و دۆکیمه‌نه‌ته‌م
دایه گۆڤارى
(کاروان) که
له ژماره‌یه‌کدا
به زمانى عه‌ره‌بى
له‌ساڵى 1992
بڵاوکرایه‌وه. تێزه‌که‌ى
دکتۆر ڤییه‌نۆ
له‌ناو
کتێبخانه‌که‌م
مایه‌وه تا
ناوه‌راستى
نه‌وه‌ته‌کان،
ئه‌ویش و هه‌موو
ئه‌و کتێب و
دۆکیمه‌نتانه‌ى
له‌ناو
کتێبخانه‌که‌مان
بوون که
زیاتر له 3000 ده‌بوون
هه‌موویان
سوتێندران به‌هۆى
شه‌رى
ناوخۆییه‌وه
له هاوینى 1996،
له‌کاتێکدا
نه به‌شێک
بووین له‌و
دوو لایه‌نه‌ى
ئه‌و شه‌ره‌یان
ده‌کرد، به‌ڵکوو
هه‌میشه هه‌وڵى
راگرتنى ئه‌و
شه‌ره‌مان
داوه و
چه‌ند ساڵێک
بوو له ده‌ره‌وه‌ى
وڵات له
بریتانیا ده‌ژیاین! ئومێده‌وارم
ئه‌و نوسخه
له تێزى
دکتۆراکه‌ى
دکتۆر ڤییه‌نۆ
که پێشکه‌شى
به
خوالێخۆشبوو
مه‌لا موسته‌فا
کردبوو مابێ و نه‌فه‌وتابێ.
له
به‌هارى 1999
کۆنفرانسێک
له‌ناو په‌رله‌مانى
فه‌ره‌نسی
سازکرا سه‌باره‌ت
به
پێشێلکردنى
مافه‌کانى
مرۆڤ له‌لایه‌ن
رژێمى به‌عسه‌وه،
منیش
بانگکرابووم
بابه‌تێکم سه‌باره‌ت
به سیاسه‌تى
به‌عه‌ره‌بکردنى
که‌رکووک و
ناوچه‌کانى
ترکرد.
له‌کاتى حه‌سانه‌وه و
نانخواردن له‌گه‌ڵ
چه‌ند
دۆستێکى فه‌ره‌نسی
که پێکه‌وه
دانیشتبووین
قسه هاته
سه‌ر رووداوه‌کانى
ساڵى 1968، منیش
هه‌ندێ
رووداوم
بۆگێرانه‌وه،
یه‌کێکیان که
«کریس
کۆچێرا»ى
دۆستى دێرینى
کورده به
پێکه‌نینه‌وه
گوتى ده‌بێ
کۆرێکى
تایبه‌تى
رێکبخه‌ین تا
باسى ئه‌و
راپه‌رینه‌مان
بۆ بکه‌یت!
دکتۆر
«ژان پیێر
ڤییه‌نۆ»ى
دۆستى دێرینى
کورد له ساڵى
1964 هاتبووه
کوردستان بۆ کۆکردنه‌وه‌ى
دۆکیمه‌نت و
چاوپێکه‌وتنى
چه‌ند که‌سانێک
که زانیاری‌یان له‌سه‌ر
مه‌سه‌له‌ى
کورد هه‌بوو. له‌و ده‌مه‌دا
ناکۆکى نێوان
سه‌رکردایه‌تى
پارتى و
گروپى مه‌کته‌بى
سیاسى ده‌ستى
پێ‌کردبوو.
چاوى به هه‌ردوولا
که‌وتبوو، له‌کاتى
گه‌رانه‌وه‌ى
له ئێران
گیرابوو، به‌شێک
له‌و دۆکیمه‌نتانه‌ى
به‌ده‌ستى که‌وتبوو
لێیان سه‌ندبوو، به‌ڵام
به‌هاوکارى
سه‌فاره‌تى
فه‌ره‌نسا له
تاران وه‌رىگرتبوونه‌وه.
جێگاى
داخه گه‌ر
بڵێم ئه‌و
دۆسته گه‌وره‌یه‌ى
کورد له‌سه‌فه‌رێکى
بۆ ئه‌فغانستان
پێش
داگیرکردنى
ئه‌و وڵاته
له‌لایه‌ن له‌شکرى
سۆڤێته‌وه
تووشى نه‌خۆشى
تیفۆ ده‌بێ
و له‌وێدا
ده‌مرێ و ته‌رمه‌که‌ى
به هۆى سه‌فاره‌تى
فه‌ره‌نسییه‌وه
ده‌نێردرێته‌وه
بۆ که‌سوکارى
که له ناوچه‌ى
(مه‌سیف سه‌نترال)
ده‌ژیان. دکتۆر
ڤییه‌نۆ خاوه‌ن
خێزان نه‌بوو،
تێزى
دکتۆراکه‌ى
پێش مردنى چاپ
نه‌کرابوو. ناوى ئه‌و
دۆسته‌ى کورد
خه‌ریکه له‌بیرده‌کرێت،
بۆیه
پێشنیهاد ده‌که‌م
له چه‌ند
شارێکى
کوردستاندا
ناوى شه‌قامێک
به‌ناوى
دکتۆر ڤییه‌نۆ
ناولێبنرێت.
هه‌ولێر،
9 نیسانى 2006
•
• •