ڕه‌گه‌زی
ئیمپێرسیۆنیزم
و سیمبۆلیزم
له
ڕێئالیزمی «هێمن
موكریانی» دا
• س. چ.
هێرش
هه‌روه‌ک
له شوێنی
دیکه‌ش لێره‌وله‌وێ
گوتوومه و
نووسیومه،
خۆشبه‌ختانه
سه‌باره‌ت به
بیۆگرافی و
ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی
و سیاسی
«هێمن»، به
تێکڕایی لایه‌نێکی
ئه‌وتۆی لێڵ و
ناڕوون و
شاراوه نه‌ماوه‌ته‌وه
که له سۆنگه‌یه‌وه
لایه‌نگران و
خوازه‌ران و خوێنه‌ره‌وانی
جیهانی
شێعریی
شاعیر، تووشی
گرێپووچکه‌ی
بیروبۆچوون
یان هه‌تڵه‌ی
شیته‌ڵکردنه‌وه
و لێکدانه‌وه
ببن. دیاره
ئه‌وه‌ش
ناشارمه‌وه
که له
ڕوانگه‌ی
خۆمه‌وه
هێشتا
یه‌کدوو
لایه‌نی
ختۆکه‌ده‌ری
لاوه‌کی له‌و به‌ستێنه
پان و به‌رینه‌دا
به جه‌ختنه‌کراوی
و یه‌کلانه‌کراوه‌یی
ماونه‌ته‌وه
که ده‌بێ له
هه‌لێکی ڕه‌خساو
و ده‌رفه‌تێكی
گونجاو‌دا
زیاتر ڕوون
بکرێنه‌وه،
که یه‌ک له‌وان
چۆنیه‌تی
نووسین و
بڵاوکردنه‌وه‌ی
پارچه
هۆنراوه‌ی (به‌هاری
بێ خه‌زان) وه‌ک
ڕه‌نگده‌ره‌وه‌ی
بارودۆخی ناهومێدییه‌ک که تا
حاڵیخۆکوشتن
پاڵی به
«هێمن»ه‌وه
نا. دووهه‌میان
تیشکخستنه
سه‌ر ئه‌و
سۆنگه و سه‌به‌ب
و هۆکارانه‌ی
که ڕێبه‌رایه‌تی
(حدكا)، «هێمن»ی له
پله‌ی شاعیری
میللی کۆماری
کوردستان به‌ره‌و
شوێنێکی نه‌شیاو
تۆڕهه‌ڵدا
و، به
ناڕه‌وا خستیه په‌راوێزه‌وه؟! هه‌روه‌ک
ده‌زانین
«هێمن»ی لاو،
ئافرێنراو و
په‌روه‌رده‌کراوی
کۆماری
کوردستان(1946)
بووه و،
کۆماری
کوردستانیش
به‌دیهێنه‌ر
و په‌ره‌پێده‌ری
جۆرێک شێعر و
ئه‌ده‌بی
رێئالیزم(وه‌کخۆخوازی). شه‌نگه
بێری بسڕه‌وه
فرمێسکی بێ شــوانی
ئیتر شێخی
سه‌نعان بۆ چ
گاور له
ئیسلام وه‌رگه‌ڕا ستۆكهۆلم،
بنكه‌ی ئا. بێ.
ئێف 23-04-2006 تێبینی1: ئه‌و وتاره
بۆ سمیناری
«یادی بیست
ساڵه‌ی كۆچی
دوایی
مامۆستا هێمن»
كه له لایه‌ن
كۆمه‌ڵه‌ی
هونه‌ریی
سوێدی كوردی
ــ رادیۆ
زریبار و به
هاوكاریی (ABF)
ڕێكخرابوو
نووسراوه و له
ڕۆژی 23-04-2006 له
بنكه‌ی (ئا. بێ .
ئێف)ی
ستۆكهۆڵم
پێشكێش كراوه.
به
هه‌رحاڵ، ئه‌وه‌ی
لێره‌دا
گرینگه و به
پێی توانا ده‌مه‌وێ
شیبکه‌مه‌وه
ئه‌وه‌یه که
ئایا مه‌لی
شێعر و خه‌یاڵی
«هێمن» ــ ئه‌و
شاعیره گه‌وره‌یه‌ی
کورده‌واری
ــ له سه‌کۆی
بارستایی کام
ڕێباز جێگیر
ده‌بێ و له
مه‌کۆی ته‌ختایی
کام شێواز له‌نگه‌ر
ده‌گرێ؟
ده‌و‌ه‌دا
شک نییه، که
بار و دۆخی
کۆمه‌ڵایه‌تی
و هه‌لومه‌رجی
سیاسی، پێگه‌ی
چینایه‌تی و
پله و پایه‌ی
بنه‌ماڵه‌یی
و، زۆر
هۆکاری دیکه
ده شکڵ‌گرتنی
که‌سایه‌تی و
باری روحی و
ده‌روونی هه‌ر
مرۆڤێک ته‌ئسیر
و کارتێکه‌ریی
دیاریکراوی
خۆیان هه‌یه
که ده‌بێ به
چاوی سه‌رنجه‌وه
لێیان
وردببینه‌وه. بۆیه
له‌و پێوه‌ندییه‌دا
وه‌ک
بیرخستنه‌وه‌ش
بێ، ڕه‌نگه
ئاماژه به‌هێدندێک
خاڵی گرینگ که
له که‌سایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
و کاراکتێری
سیاسی و
چلۆنایه‌تی
ده‌ربڕین و
شێوازی
شێعریی «هێمن»
تیشکیان داوه‌ته‌وه
به پێوسیت
بزانم:
ــ
هێمن هه‌ر له
کاتی له
دایکبوونیه‌وه
تا ژێوه‌ڵه
ده‌بێ و پێده‌گا،
نه له باوه‌شی
خۆشه‌ویستیی
دایکیدا فرچک
ده‌گرێ و، نه
له ئامێزی
نازی وی‌دا په‌روه‌رده
ده‌کرێ. خۆی
له‌و باره‌یه‌وه
ده‌ڵێ: «مێژوکم
له مه‌مکی
دایکم نه‌کردووه
و فرچکم به
شیری دایه‌ن
گرتووه.. دایه‌نه‌که‌م
ناوی یاسه‌مه‌ن
و خه‌ڵکی ئازه‌ربایجان
بوو. له‌له‌که‌م
که ناوی عیزه‌ت
بوو خه‌ڵکی تور‌کیا
بوو.. مردنی
عیزه‌ت و
تۆرانی یاسه‌مه‌نم
باش وه بیر
دێ. ئه‌م
ڕووداوه یه‌که‌م
زه‌بری توند
بوو که وه
هه‌ستی ناسکی
منداڵه‌ی من
که‌وت و یه‌کێکه
له بیره‌وه‌رییه
هه‌ره تاڵه‌کانی
ژیانم. له
ڕاستیدا من
دوو جار هه‌تیو
بووم و
دووجارم دایک
و باب مردوون.
جارێک به
ساوایی و
جارێک به
پیری».
بۆیه
به تێڕادیوی
ده‌ڵێم که به‌شێکی
زۆری عه‌لاقه
و عیشق و خۆشه‌ویستیی
هێمن سه‌باره‌ت
به ژن (ئه‌گه‌ر
ته‌نانه‌ت وه‌ک
چه‌مکی گشتیش
چاوی لێبکرێ) پێوه‌ندی
به‌م خاڵه‌وه
هه‌بووه.
ــ
هێمن هه‌م
ئاغازاده
بووه و هه‌م
شێخزاده.
واته «چ له
باری ئاغایه‌تی
و چ له باری
شێخایه‌تی
هێمنی منداڵ
ده‌بوایه ڕێ
و ڕه‌سمی باب
و باپیران ڕه‌چاو
بکا. هیچ نه‌بێ
یا ببێته
ئاغایه‌کی به‌رزه
ده‌ماخ، یا
شێخێکی بۆشناخ».
خۆی
له‌و باره‌یه‌وه
گوتوویه‌تی: «ئێستاش
که وه‌بیرم
دێته‌وه کزه‌م
له جه‌رگی دێ
و خه‌مێکی
گران دامده‌گرێ،
که من له هه‌موو
خۆشی سه‌رده‌می
منداڵی بێبه‌ش
بووم». هێمن وه‌ک
«کۆیله‌ی ناو
قه‌فه‌زی
زێڕ، کۆیله‌ی
ڕێ و شوێنی
کۆن»، هیچکات
بزه‌ی سه‌ر
لێوی باوکی
خۆی که به‌زه‌ییه‌کی
منداڵانه‌ی پێدابێته‌وههه‌ست
پێنه‌کرد.
هێمنی منداڵ،
نه ته‌نیا له
باوکی، به‌ڵکه
له برا گه‌وره‌که‌شی
واته«سه‌ید
هیدایه‌ت(باباغا)»ده‌ترسا
و زه‌نده‌ق و
زراوی ده‌چوو!
شیاوی
گوتنه که ڕه‌نگدانه‌وه‌ی
ئه‌و نێوان
ناخۆشی و
ناکۆکییه تا
سه‌رده‌می به
ساڵاچوونی ئه‌و
دوو برایه هه‌ر
درێژه‌یکێشاوه
و، هه‌روه‌ک
له (هێمن و
من)یشدا
گوتوومه هه‌ر
ئه‌و برا و
خزم و که‌سوکاره
بوون که «ئه‌و
ئه‌تکه گه‌وره‌یان
به هێمنی
شاعیر کرد؟ به
ده‌ستی خۆیان
له ساواک
داویان بۆ
نایه‌وه تا
هه‌م ژیانێکی
بێ ده‌رده‌دی
سه‌ر بۆ هێمن
ته‌رخان بکه‌ن،
هه‌میش مڵک و
ماشه‌که‌ی
خۆیان
بپارێزن».
هێمن
له (ته‌پڵی
ئه‌مان)دا
ئاماژه به‌م
ناکۆکییه ده‌کا:
برا
و خزم و که‌سوکارم
بــــــــــــــــــــــــــــه
جارێ
ئه‌وان
لێم بوونه‌ته
داسی ڕه‌مــــــــــانه
لــــــــــه
ماڵی خۆم ده‌که‌م
بۆنی غه‌ریبی
که
بێزارم له هه‌رچێکی
هه‌مــــــــــــــانه
ئه‌وی
خۆشم ده‌ویست
وه‌ک گیانی
شیرین
ته‌ماشای
بۆته مشته‌ی
ناو هه‌مــــــــــــــانه
ــ
خۆدوورخستنه‌وه
و وازهێنانی
هێمن له مه‌سه‌له‌ی
عیشق و
دڵداریی سه‌رده‌می
لاوێتی
و هه‌رزه‌کاری
و، به‌شداربوونی
چالاکانه له
بزووتنه‌وه‌ی
ڕزگاریخوازیی
خاک و نه‌ته‌وه‌که‌یدا:
ئاشقی
چاوی که‌ژاڵ و
گه‌ردنی پڕ خـــــاڵ
نیم
ئاشقی
کێو و ته‌لان
و به‌نده‌ن و
به‌ردم ئه‌من
ــ
کارتێکه‌ریی
و ته‌ئسیری
کۆمه‌ڵه‌ی (ژ.
ک)
و کۆماری
کوردستان(1946) له
سه‌ر که‌سایه‌تی
سیاسی و
شێعریی هێمن
و، دواتریش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی
تراژێدی
شکستی کۆمار و
ته‌واوی ئه‌و
به‌سه‌رهاتانه‌ی
که تا ڕۆژه‌کانی
دوایی ژیانی
شاعیر ڕووده‌ده‌ن
که که‌موزۆر
ده‌یانزانین.
جێگه‌ی
گومان نییه
که بارودۆخی
کۆمه‌ڵایه‌تی
و سیاسی و
ئابووری به‌پله‌ی
یه‌که‌م له
سه‌ر چۆنیه‌تی
سه‌رهه‌ڵدانی
ڕێباز و
شێوازی شێعری
و ئه‌ده‌بیی
ته‌ئسیر داده‌نێ.
ئه‌وه‌ش ده‌زانین
که گه‌شه‌کردنی
زمان و به‌تایبه‌ت
زمانی ئه‌ده‌بی
و ته‌نانه‌ت زمانی
شێعر و ده‌ربڕین،
پێوه‌ندییه‌کی
ڕاسته‌وخۆی
به بنکه‌ی ده‌سه‌ڵات
واته ده‌وڵه‌تی
سه‌ربه‌خۆ هه‌یه
که کوردستان
له ژێر ئه‌ئسیری
زۆر هۆگه‌لی
جۆراوجۆر ئه‌و
هه‌له‌ی بۆ نه‌ڕه‌خساوه. یه‌کێک
له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی
کۆمه‌ڵگه‌ی
کورده‌واری
که هه‌ر له
زۆر کۆنه‌وه
شێعر و
شاعیریی
تێیدا بره‌و و
ڕه‌واجی هه‌بووه
ئه‌وه‌یه که
بیروبۆچوون و
هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی
له شکڵ و
چوارچێوه‌ی
شێعردا خۆی ده‌رخستووه
که سه‌ره‌تای
پرۆسه‌که‌شی
ده‌گه‌ڕێته‌وه
سه‌رده‌می
خانی له (مه‌م
و زین)دا. به‌ڵام
نابێ ئه‌وه‌شمان
له بیر بچێ
که کوردستان
له باری
چۆنیه‌تی ڕه‌وتی
شێعر و سه‌رهه‌ڵدانی
ڕێباز و
شێوازه‌کانه‌وه
به هۆی گه‌لێک
بارودۆخ و هه‌لومه‌رجی
جۆغرافیایی و
سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه
نه‌یتوانیوه
له سه‌ر هه‌ڵێکی
ڕێک و گونجاو
په‌ره‌بگرێ.
ئاشکرایه،
هه‌ر له به‌ر
ئه‌و لایه‌نه
گرینگه‌شه،
ناکرێ هیچکام
له ڕێباز و
سه‌بک و
شێوازه
جۆربه‌جۆه‌کانی
شێعری و ئه‌ده‌بی
ــ ئه‌و
جۆره‌ی بۆ
نموونه له
شوێنه‌کانی
دیکه‌ی جیهان
و له‌وانه
ئوڕووپا له
ئارادایه، بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی
کورده‌واری
ته‌رخان بکه‌ین.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا ده‌توانین
گه‌لێک هێڵ و
ماکه و ڕه‌گه‌زی
ڕه‌وته
جۆراوجۆره‌کانی
شێعر‌و
شاعیریی ده
به‌رهه‌می
شاعیرانی
کورددا ببینین.
«هێمن» نموونه‌ی
به‌رچاوی ئه‌و
دیارده
شێعرییه‌یه
که لێره‌دا
به پێی توانا
هێندێک له‌و
لایه‌نانه‌ی
ده‌خه‌مه‌ڕوو.
ڕه‌نگه
به تێڕادیوی
بگوترێ که
«هێمن» ده‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌دا که
چوارچێوه‌ی
فکری و ڕوانگه‌ی
شێعریی له سه‌رته‌ختایی
رێئالیزم
دامه‌زراوه
و ده‌توانین
بلێن به‌تێکڕایی
له سه‌رئه‌و
ڕێبازه ده‌ڕوا
و ده‌بزوێ و
هه‌ناسه لێده‌دا،
به‌ڵام له
زۆر شێوازی ده‌ربڕین
و لایه‌نی
دیکه‌ش که‌ڵک
وه‌رده‌گرێ.
هه‌رچه‌ند
ئه‌ورێئالیزمه‌ی
من باسی لێوه‌ده‌که‌م
و وه‌ک ئه‌و
جۆره‌ی که هه‌یه،
تاتوانێ پڕ به
پێستی ئه‌و
قۆناخه
دیاریکراوه
بێ. به‌ڵام
تایبه‌تمه‌ندی
و شازییه‌کی
که ئه‌و
ڕێئالیزمه ــ
لانیکه‌م سه‌باره‌ت
به هێمن
ــ هه‌یه‌تی
ئه‌وه‌یه که له
لایه‌که‌وه
ده‌گه‌ڵ ماکه‌گه‌لی
ڕێبازی
سروشتخوازی
(ناچرالیزم)
ته‌واو تێکه‌ڵاوی
هه‌یه و، له
لایه‌کی دیکه‌شه‌وه
به هێندێک
لایه‌نی
رۆمانتیزمی
شۆڕشگێڕانه
و جوانیناسیی
ڕۆمانتیکییانه
ده‌به‌سترێته‌وه
که له
قۆناخه‌کانی
دواتری
کۆماری
کوردستانداماکه‌گه‌لی
ئیمپێرسیۆنیزم
(هورووژاوخوازی)
و سیمبۆلیزم (هێماخوازی)یشی
تێدا به‌رچاو
ده‌كه‌وێ و،
به‌تایبه‌ت
شێوازی دواتر له
زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌کانیدا
ده‌بیندرێ:
من
لــــــــــــــــــه
جوانی ده‌گه‌ڕێم
تێپه‌ڕه زستانی
دزێو
کچ
که ڕووم ناده‌نێ
با سه‌یری گوڵ
و شه‌ونه‌م که‌م
شه‌ڕه‌بایه
لــــــــــــــــــه
چیاکان و هه‌وا
تووشه ده‌نا
وه‌کوو
شێتان ده‌مه‌ویست
ڕوو له چیای
ئه‌سته‌م که‌م
ئه‌وه‌ش
بگوترێ که یه‌کێک
له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی
رێئالیزمی
«هێمن» ئه‌وه‌یه
که ئیماژ و
وێنه‌شێعرییه‌کانی
خۆی له
واقیعی کۆمه‌ڵایه‌تی
وه‌رده‌گرێ،
به‌ڵام نه‌ک
به شکڵێکی
ناشاعیرانه
و به شێوه‌ی
کڵێشه‌یی، ئه‌و
زۆرجار
جیهانێکی زه‌ینی
وه‌ها جوان و
ڕازاوه ده‌خوڵقێنێ
که ده‌بێ
جیهانی ده‌ره‌وه
خۆی ده‌سه‌ر
بگێڕێ.
خدر
نیم بۆ ته‌مه‌ن
شێت بم به
کانی ژینێدا
نوسێم
ئه‌وه‌نده‌م
ژین ده‌وێ تا
ده‌م ده‌نێمه
نێو ده‌مێکی
تر
«هێمن»
له‌و جێگایه‌دا
که ناهۆمێدی
و هه‌ناسه‌سادری
ڕووی تێده‌کا
و، ناخی مه‌لاومه‌ل
له ژان و هه‌ژان
و هورووژانه
که‌ڵک له
شێوه ده‌ربڕینی
هورووژاوخوازی وه‌رده‌گرێ.
هه‌ڵبه‌ت جیاکردنه‌وه‌ی
لایه‌نی ماکه‌ی
هورووژاوخوازی له
لایه‌نی ڕه‌گه‌زی
هێماخوازیی«هێمن»
گه‌لێک ئه‌سته‌م
و دژواره. ئه‌و
دوو چه‌مکه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا
که زۆر له‌یه‌ک
نزیکن،
له هه‌مان
کاتیش‌دا زۆر
له‌یه‌ک دوور
و دژ به
یه‌کن. بۆ
ئیمپێرسیۆنیزم
تاقیکردنه‌وه‌ی
به هه‌ستونه‌ست،
هه‌ژان و
هورووژانی
ناخ و ده‌روون
و نواندنیان
به شێوه‌ی
بڕبڕ و کاتیی
زۆر گرینگه، له‌حاڵێکدا
له
سیمبۆلیزمدا
ته‌واوی
جیهانی
تاقیکراو و وه‌کخۆبینراو،
نواندنی
دونیای ئیده
و ئاره‌زوو و
خه‌یاڵه‌کانه
و، زۆرجاریش
په‌شیمان
بوونه‌وه‌یه
بۆ ده‌ورانی
تێپه‌ڕیو و سه‌رده‌می
هه‌رزه‌کاری
به‌تایبه‌ت
سه‌باره‌ت به
لایه‌نی عیشق
و دڵداری.
سیمبۆلی
«شه‌نگه‌بێری»
له هه‌ردوو
پارچه
هۆنراوه‌ی (شه‌نگه‌بێری)
و(ڕێژنه) ده‌توانێ
نموونه‌یه‌کی
زه‌ق و به‌رچاوی
ئه‌و مه‌به‌سته
بێ که له هه‌ل
و ده‌رفه‌تێکی
تردا ــ ئه‌گه‌ر
ته‌مه‌ن یار
بێ ــ به
وردی باسی
لێوه‌ده‌که‌م.
شه‌نگه‌بێری!
ساڵی ساڵان له
کوێستانێ، لــــه
ناو مه‌ڕی
بۆ
مه‌ڕدۆشین هه‌ڵت
ده‌کرد ئه‌و
باسکی سپی مه‌ڕمه‌ڕی
له
به‌ر هاڕه‌ی
گۆبه‌رۆک و
گواره و کرمه‌ک
و ژێر چه‌نه
نیوه‌ڕۆیه
لــــــــــــــــــه به‌ر
بێرێ کۆڕی مه‌ڕی
ڕاده‌په‌ڕی
ڕه‌نگه
هێشتا له‌و که‌ژ
و کێوانه بۆ
شوان ببمه‌وه
سیمبۆلیزمی
«هێمن» که به‌رهه‌می
گۆڕانکاریی
بیر و خه‌یاڵی
ڕۆمانتیکییانه‌ی
ته‌واوی
ئامرازه‌کانی
ده‌ربڕینه، تاڕاده‌یه‌ک له
ورده‌کاری و
وشه‌ئارایی و
سه‌نعه‌تی
شێعریی ئیمپێرسیۆنیستی
که ته‌نیا
بایه‌خ به
تاقیکراوه‌کانی
هه‌ستونه‌ست
ده‌دا
نیزیک ده‌بێته‌وه.
بۆیه هه‌ڵاواردنی
ئه‌و دووانه
له یه‌کتر ڕه‌نگه
کارێکی زۆر
سانا و ئاسایی
نه‌بێ.
به
کورتی شێوازی هێماخوازی
له
«هێمن»دا،
له چاو لایه‌نی
هورووژاوخوازی
واته ئه‌و
جێگه‌یه‌یجیهانبینییه
مادییه‌که‌ی
زۆر به‌رجه‌سته
ده‌بێته‌وه
و به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی
هێڵی سه‌ره‌کی
ته‌واوی
شاعیرانی هورووژاوخواز که
تێیدا ماکه‌ی
ڕۆمانتیزم
بایه‌خێکی ئه‌وتۆی
پێ نادرێ،
نه ته‌نیا
زاڵه به‌ڵكه
حاڵه‌تێکی
ئارمانجخواز
و
ڕۆمانتیكی و ئاره‌زومه‌ندانه
په‌یدا ده‌کا.
هه‌ر بۆیه‌شه
زۆر جار، په‌نا
بۆ نۆستالۆژی
و ته‌مسیل(ڕیوایه‌توێژیی)
ده‌با:
به‌هار بوو فه‌سڵی
زستانم ئه‌گه‌ر
یارم له‌گه‌ڵ
بایه
درۆیه
گه‌ر
گوتوویانه
به خونچێکی بــــــه‌هار
نایه
من
خه‌ریکم
بۆ کچه شێخێ
په‌ژیوان ببمــــه‌وه
له
سیمبۆلیزمی
«هێمن»دا، شێعر ده‌ربڕی
ئه‌و پێوه‌ندی
و تێکه‌ڵاوییانه‌یه
که زمان له
نێوان واقیعی
هه‌ستپێکراوی
به‌رچاو و خه‌یاڵی
داڕێژراوی
وێنه‌کراو(ئیماژ)
ده‌یانخوڵقێنێ.
سیمبۆل
و هێماکانی
شێعریی
«هێمن»، له
ڕوح و ده‌روونێکی
هورووژاو و سه‌رکێش
و یاغی و ناچه‌مکیبوونی
زمان هه‌ڵده‌قوڵێن
که هیچ مه‌نتیق
و تیۆری و
مانایه‌کی
ئاسایی هه‌ڵناگرن.
زمانی «هێمن»
بۆیه
شاعیرانه‌یه
که له
ڕاشکاووێژیی
و ڕووداووێژیی،
شیکردنه‌وه
و لێکدانه‌وه
خۆ ده‌بوێرێ
و،
زیاتر له
ئیستیعاره و
هێما و سیمبۆل
و جۆره‌ها
ورده‌كاری و
ڕه‌وانبێژیی
شاعیرانه، به‌واتایه‌کی
تر له ده‌ربڕینی
هه‌ستهه‌ژێن
و ڕوحبزوێن بۆ
هه‌ژاندن و
هورووژاندنی
ناخی به‌رده‌نگ
وخوێنه‌ره‌وه
که‌ڵک وه‌رده‌گرێ.
بۆ نموونه:
سیبمۆلی«سه‌روی
ڕه‌وان» له
پارچه هۆنراوه‌ی
(بارگه‌ی
یاران) که
ئاخرین شێعری
«هێمن»ه و ده‌کرێ
وه‌ک وه‌سیه‌تێکییش
بینواڕین،
ئایا هه‌ر به
واتا
زامانییه‌که‌ی
هاتووه یان
ڕه‌مز و چه‌مکێکی
ئیماژیستییانه‌ی
دیکه‌شی تێدا
شاردراوه‌ته‌وه؟!
شاعیر
له سایه‌ی ئه‌و
سیمبۆل و ڕه‌مزانه‌ی
که له
ئاکامی ڕامان
و خه‌یاڵ و
تێڕوانینی
شاعیرانه‌وه
به‌دیانده‌هێنێ،
تاقیکراوه
ده‌ستپێڕانه‌گیشتووه‌کانی
زه‌ین و مێشکی
خۆی ده‌خاته‌ڕوو:
کانیی
ڕوونم دی بـــــــــه
لێشاوی به‌هار
شلوێ نه‌بوو
بــــه‌فری
گه‌وره‌م دی
چیای گرت و به
تاوێ بوه قه‌ده‌م
ژینی
كـــــورتم
دی پڕاوپڕ بوو
له شانازی و
شه‌ڕه‌ف
عومری
زۆرم دی که
دوایی هات به
ڕیسوایی و نه‌ده‌م
ڕێبازی
ئیمپێرسیۆنیزم
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا
که ده‌ربڕین
و تێڕوانین و
ئیماژ و خه‌یاڵه‌کانی
به شێوه‌ی نه‌رم
و نیان و
شاعیرانه
داده‌ڕێژرێن، لایه‌نێکی
ماددی و هه‌ستپێکراوی
هه‌یه، به‌ڵام
له
سیمبۆلیزمدا
ڕه‌گه‌زی
ئارمانجخوازانه
و ڕوحخوازانه
زیاتر خۆده‌نوێنێ،
هه‌رچه‌ند
جیهانه
خیاڵاوییه‌که‌شی
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی
ئامرازی هه‌ستونه‌سته‌کان
بن. لێره‌دایه
که سه‌باره‌ت
به«هێمن»ی
زۆرجار
سیمبۆلیست
دژوار ده‌بێ كه
به
ڕاشکاوی بیخه‌ینه
ناو چوارچێوه‌ی
جیهانبینییه‌کی
دیاریکراوه‌وه.
«هێمن» به
پێچه‌وانه‌ی
شاعیرانی پله
یه‌کی
سیمبۆلیست که
پێیانوایه
شێعر وه‌ک
مۆسیقا،
پێویستییه‌کی
ئه‌وتۆی به
مانا و
چه‌مک نییه و
به‌ڵکه
ئه‌رکه‌که‌ی
ته‌نیا به‌خشینی
جۆرێک هه‌ستی
پێخۆش‌بوون به
به‌رده‌نه‌گ
و خوێنه‌ره‌وه‌یه،
زۆر بایه‌خ به
لایه‌نی
زمانی و
مانایی و
چه‌مكی
شاعیرانه و
ته‌نانه‌ت په‌یامیش
ده‌دا.
هه‌ربۆیه‌شه
«هێمن» له‌و
ده‌گمه‌ن
شاعیرانه‌یه که به
شێوه‌یه‌کی
زۆر گونجاو و
مه‌نتیقی توانیویه‌تی
یه‌کێتی
شکڵ(فۆڕم|ڕواڵه‌ت)
و کاکڵ(نێوه‌رۆک|بوواڵه‌ت)
له ته‌واوی
به‌رهه‌مه‌کانیدا
بپارێزێ و، ته‌نانه‌ت
دیارده کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان(سیاسه‌ت،
نه‌داری، نه‌خوێنده‌واری
و زۆرداریی..)
وه‌ها ده‌گه‌ڵ
دیارده ڕوحی
و ده‌روونییه‌کان
(عیشق و خۆشه‌ویستی،
هومانیسم، مه‌رگ
و ژیان..)
ئاوێته بكا که هه‌ر
به‌رده‌نگ و
خوێنه‌ره‌وه‌یه‌ک
تام و چێژی
تایبه‌ت به
خۆیانی لێ وه‌ربگرن:
من
به فرمێسکی
ڕنووی
کوێستانی
کورد په‌روه‌رده
بووم
کوڵمی
ســــــوور و
چاوی شین و
سینگی به‌فرینم
ده‌وێ
خۆشه‌ویستی من
کچه كــــــوردێکه
پاک و نازه‌نین
باخه‌وانه
پیره‌م و باخی
بـــــــــــــــــــــــه په‌رژینم
ده‌وێ
نموونه‌ی
به‌رچاو بۆ
نیشاندانی ئه‌و
دوو ڕه‌گه‌زه
شێعرییه‌ی
له سه‌ره‌وه
باسكرا، یه‌کیان
پارچه
هۆنراوه‌ی
(ئێواره‌ی
پایز)ه که
پڕه له خه‌یاڵی
ورد و ده‌ربڕینی
ئیمێرسیۆنیستی
و، ئه‌وی دیکه‌شیان
شێعری (بارگه‌ی
یاران)ه که ده‌کرێبیخه‌ینه
ناو چوارچێوه‌ی
شێوازی سیمبۆلیستییه‌وه.
له
کۆتاییدا، ئه‌گه‌رچی
بێئه‌مه‌گی و
به‌منچێتی،
که‌مته‌رخه‌می
و مامه‌خه‌مه‌یی
تایبه‌تمه‌ندیی
نێوه‌رۆکی هه‌ردوو
ڕێبازی
ئاماژه‌پێکراوه،
به‌ڵام ئه‌وه‌ی
له «هێمن»دا
گرینگه ئه‌وه‌یه
که له‌وپه‌ڕی
ناهۆمێدی و
بێده‌ره‌تانیشدا
هێڵی هیوا و
ئاوات و
دواڕۆژی ڕوون له‌پێناو
خاك و نه‌ته‌وه‌كه‌یدا
به‌رنادا.
هه‌روه‌ک
ئاشکرایه،شێعری
(بارگه‌ی
یاران) كه
ده‌كرێ وه‌ک
دوایین به‌رهه‌م
و ته‌نانه‌ت
وه‌سێتنامه‌ی
شێعریی
مامۆستا
«هێمن» چاوی
لێبكرێ، له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌دا وه‌ڵامی
قسه‌ی نه‌شیاو
و نابه‌جێی ئه‌و
كه‌سانه ده‌داته‌وه
كه هه‌ڵوێستی
ناڕه‌وایان
له به‌رانبه‌ریدا
گرتبوو، ئه‌و مه‌به‌سته‌ی
به جوانی و
ڕاشكاوی
پێكاوه:
ئاو نه‌بوو ئه‌وده‌می
«هێمن» مه‌له‌وانی
كورد بوو
ئاو شوكور
زۆره وه‌رن
زوو مه‌له‌وان من چبكه‌م؟!
خاوه‌نی ئه‌م
وتاره، له
كۆتاییدا
پارچه‌شێعری (شارگه‌ی
یاران)ی خۆی
خوێنده‌وه
كه تێهه‌ڵكێشێكه
له شێعری
(بارگه‌ی
یاران)ی
مامۆستا هیمن.
شیاوی گوتنه
به‌شدارانی
ئه‌و سمیناره
بریتی بوون له:
كاك په‌رویز
جیهانی، كاك
پشكۆ نه‌جمه‌دین،
یای شه‌هلا ده‌باغی، كاك
ئاشق، یای مه‌رزه
جه‌وانمه‌رد،
كاك كوردۆ
باكسی، كاك
ناسر حیسامی،
كاك موحه‌مه‌د
ئه‌مین یه‌زدانفه‌ڕ، س. چ.
هێرش.
تێبینی2: پێویسته ئه‌وه‌ش
بگوترێ كه من
واته «س. چ.
هێرش»، به
شێوه‌ی نێو‌بڕ له
هێندێك شوێنی
ئه‌و وتاره‌دا،
چه‌ند بابه‌تێكی
زاره‌كیشم وه‌ك
شیكردنه‌وه باسكردووه
كه به‌رپرسیارێتی
ته‌واوی ئه‌و
باسوخواسانه
وه ئه‌ستۆ ده‌گرم
و له وه‌ختی
خۆیدا
زیاتریان له
سه‌رده‌ڕۆم. دیاره،
بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانم
گڕنوو به قسه‌ی
هه‌ق بگرم یان
له قسه‌كانی
خۆم پاشگه‌ز ببمه‌وه،
ئه‌وا خۆشبه‌ختانه
ته‌واوی باسه‌كه
له لایه‌ن
(ڕۆژهه‌ڵات
تێڤێ)ه‌وه
تۆمار و ئاسته‌كراوه
و، ده‌كرێ له
كاتی
پێویستدا به‌سه‌ری
بكه‌ینه‌وه.
• • •