بۆ کورده‌کان
له بزووتنه‌وه‌ی
تورکه‌کانی
ئازه‌ربایجان
داکۆکی ده‌که‌ن
د. ئه‌سعه‌د ره‌شیدی
(دوکتۆرا له
پێوه‌ندییه
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان)
ڕووداوه‌کانی
چه‌ند هه‌فته‌ی
رابردوو له
ئازه‌ربایجانی
ئێران‌دا، شاره‌کانی
ته‌ورێز، ئه‌رده‌وێڵ
(ئه‌رده‌بیل)،
سه‌لماس و به
گشتی زۆربه‌ی ناوچه‌كانی
ئازه‌ربایجانی
تووشی گێژاوی
نائارامی به‌رفراوانی
کۆمه‌ڵایه تی
کرد و، ڕێژیمی
کۆماری ئیسلامی
ئێرانی له ته‌ک
یه‌کێک له هه‌ره
گه‌وره‌ترین قه‌یرانه‌کانی
ئه م دواییانه‌دا
ڕووبه‌ڕوو
كرد. بزووتنه‌وه‌ی
تورکه‌کانی
ئازه‌ربایجان،
جارێکی دیكه
ئه‌م راستییه‌ی
سه‌لماند، که
بڵێسه‌ی
ئاگری ویسته‌كانی
له‌میژینه‌ی
نه‌ته‌وه
کانی دانیشتووی
ئێران، یه‌کێکه
له
گرینگ‌ترین کێشه‌کانی
کۆمه‌ڵگای
خنکێندراوی
ئێستای ئێران
که
ناتواندرێت
به ڕێگای زه‌برو
زه‌نگ چاره‌سه‌ربکرێت.
مێژووی نه‌ته‌وه‌ی
تورکه‌کانی
ئازه‌ربایجان،
پاش شه‌ڕه نه‌بڕاوه‌کانی
قه‌فقاز، واته،
شه‌ڕی رووس و ئێران،
رووس و
عوسمانی، هه‌ر
له سه‌ره‌تای
چه‌رخی نۆزده‌وه
که به
مۆرکردنی دوو په‌یماننامه
ی گولستان(1813) و تورکمانچای
(1828ـ1826)، له
نێوان ئێران و
رووسیای
تزاری به ئه‌نجام
گه‌یشت، بوو
به هۆی دابه‌شبوونی
سه‌رزه‌وینی ئازه‌ربایجان
له نێوان دوو حکوومه
تی پاشکه‌وتووی
ئه‌و سه‌رده‌مه،
واته
ئیمپراتۆری رووسیا
و حکوومه‌تی
نه‌گریسی قه‌جه‌ره‌کان
له ئێران‌دا.1
چوار ساڵ به
دوای شۆڕشی
ئۆكتۆبر له
سالی 1921
زایینی، کۆماری
ئازه‌ربایجانی
سۆڤیه‌ت دامه‌رزرا
و، هه‌رله هه‌مان
کاتیش‌دا ده‌وڵه‌تی
خودموختاری
كورد که به (کوردستانی
سوور) ناوبانگی
ده‌رکردبوو، وه‌ک
هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ
له دڵی ده‌وڵه‌تی
ئازه‌ربایجاندا
پێک هات.2
به‌داخه‌وه
به هۆی زه‌ختی
ناسیۆنالیسته
توركه‌كانی ئازه‌ربایجانی
سۆڤیه‌ت و گوشاری
سیاسی ده‌وڵه‌تی
توركیا، که
تازه توانیبووی
شۆڕشی شێخ سه‌عیدی
پیران له باکووری
کوردستاندا سه‌رکوت
بکات، کوردستانی
سوور له
ناوبرا و، ئه‌و
هه‌رێمه که کورده‌کانی
تێدا ده‌ژیان
له بواری سهرزهوینهوه
خه‌رایه سه‌ر ده‌وڵه‌تی
ئازه‌ربایجان
و به‌مجۆره سه‌ربه‌خۆییه‌كه‌ی
کۆتایی پێ هێندرا.
چالاکی سیاسی
و کۆمه ڵایهتی
خه‌ڵکی ئازه‌ربایجانی
باشوور له شۆڕشی
ساڵه‌کانی 1905ـ1907
که به شۆڕشی
(مه‌شروته)
له ئێران‌دا ده‌ناسرێت،
هه‌میشه به‌رچاوبووه
و، ڕۆڵێكی گه‌وره‌یان
گێراوه. چه‌کدارانی
سوپای ئازه‌ربایجان
به سه‌رۆکایه‌تی
سه‌تارخان و باقرخان
هۆیه‌كی سه‌ره‌کی
بوون له ڕووخاندنی
پێگه‌ی سیاسی ڕێژیمی
سه‌ره‌رۆی قه‌جه‌ره‌کان
له ئێران‌دا. هه‌رچه‌نده
ئه‌م شۆڕشه،
که خسڵه‌تی
ئازادیخوازانهێ
هه‌بوو به ئامانجه‌کانی
نه‌گه‌یشت و سه‌ركوت
کرا، به‌ڵام ڕۆڵی
مه‌زنی تورکه‌کانی
ئازه‌ربایجان
له مێژووی ئه‌م
شۆڕشه‌دا بۆ هه‌مێشه
تۆمار کرا.
ده‌وڵه‌تی دیمۆكراتیكی
ئازه‌ربایجان
له کۆتایی شه‌ری
دووهه‌می
جیهانی د ابه
سه‌رۆکایه‌تی
میرجه‌عفه‌ری
پیشه‌وه‌ری
له سالی 1945 و به
پشتیوانی یه‌كیه‌تی
سۆڤیه‌تی پیشوو
دامه‌رزراو، توانی
له ماوه‌یه‌كی
كه‌مدا زۆر
ریفۆڕمی پێشکه‌وتووانه
له بواره‌كانی
پیشه‌سازی و فه
رههنگیدا به
ئه نجام بگه‌یێنێت.
ده‌وڵه‌تی دیمۆكراتیكی
ئازه‌ربایجانی
ئێران پێوه‌ندی
دۆستانه و
نزیكی له ته‌ک
کۆماری كوردستان(1946)دا
هه‌بوو.
دوابه‌دوای
پاشه‌کشه‌ی
سوپای سووری سۆڤیه‌ت
له ئێران و به
جێ هێشتنی هه‌ر
دوو كۆماری
ئازه‌ربایجان
و كوردستان(مه‌هاباد)،
هه‌ردوو کۆماره‌که
که‌وتنه به‌ر شاڵاوی
خوێناویی ڕژێمی
ئێران و جوانه‌مه‌رگ
کران.
خه ڵکی ئازه‌ربایجان
که ژه‌ماره‌ی
دانیشتووانی
له ئێران‌دا
پتر له 25 میلیۆنه،
له بواری ئابووری(بازرگانی،
کشتوکاڵ، پیشه‌سازی)یه‌وه
خاونی ده‌سه‌ڵاتی
گه وره و به‌رچاوه.
سه‌رمایه‌ی
تورکانی ئازه‌ربایجان
تێکه‌ڵاوه له
ته‌ک گه‌وه‌رترین
سه‌رمایه‌دارانی
ئێرانی واته
فارسه‌کان،
كه‌ڵه هێزی
بازاڕ و، به
گشتی ئابووری
ئێرانیان به ده‌سته‌وه‌یه.
شۆڕشی
ئیسلامی
ئێران له ساڵی
1979، ڕۆڵی تورکه‌کانی
ئازه‌ری له هه‌موو
بواره‌کانی
كۆمه‌ڵایه‌تیی
پێوه‌نددار
به ژیانه‌وه
قووڵتر‌و هه‌راوتر
كرد. شاره‌کانی
ئازه‌ربایجان
ماکه‌ی سه‌ره‌کی
شۆڕشی دژی
پاشایه‌تی له
ئێراندابوون
و، هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه
دوای رووخانی ڕێژیمی
سه‌ره‌ڕۆی
تاران،
تورکانی ئازه‌ره‌ی
وه‌ک شه‌ریكی
دووهه‌م له ته‌ک
فارسه‌کاندا هاتنه
نێو گۆڕه‌پانی
سیاسه‌تی گه‌وره
له ئێران‌دا.
به‌ڵام له
ئاستی فه‌رهه‌نگیدا،
ئازه‌رییه‌كان
وه‌كوو نه‌ته‌وه‌كانی
دیکه‌ی ئێران،
واته: کورده‌کان،
به‌لووچه‌كان،
تورکمانه‌کان،
عه‌ره‌به‌کان،
تالیشهكان
له مافی فه‌رهه‌نگی
بێبه‌ش کراون.
له‌لایه‌كی
دیکه‌وه، دوای هه‌رسهێنانی
شۆڕه‌وی
پێشوو، ئازه‌ربایجانی
باکوور، واته ئازه‌ربایجانی
سۆڤیه‌تی
پێشوو، بۆته
خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی
نه‌ته‌وه‌یی خۆی
و، له 1991 ه‌وه
وه‌ك کۆماری ئازه‌ربایجان
دامه‌زراوه. ئه‌م ڕووداوه
مێژووییه، سروشتی
یه که کارتێکهرییهكی
قووڵی له سه‌ر
ئازه‌ربایجانی
باشوور(به‌شی
ئێران) داناوه
و، پێوه‌ندی
هه‌ردوو ئازه‌ربایجانی
له هه‌موو
بواره‌كانی
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه
پته‌وتر و به‌رفراوانتر
کردووه.
جیا له هه‌رچه‌شنه
ویستێکی توندڕه‌وانه
له نێو جووڵانه‌وه‌ی
تورکه‌کانی
ئازه‌ربایجانی
باکوور، وه‌كوو
دیارده‌ی«پان
توركیسم»، ئه‌وه‌یکه
گرینگه و ده‌بێ
بزووتنه‌وه‌ی
کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستاندا، ژیرانه
لێكی بداتهوهه،
خسڵه‌تی دژی
دیکتاتۆرییانه‌ی
بزووتنه‌وه‌ی
ئازهربایجانییهكان
و نه‌ته‌وه‌کانی
دیکه‌ی
ئێرانه، که ده‌توانێت
ببێته ته‌وه‌رێکی
گرینگ بۆ کۆکردنه‌وه‌ی
هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی
ئێران له ژیر
دروشمی نه‌مان
و سهرنوخوونی
ڕێژیمی تاران،
بۆ وه‌دیهێنانی
ڕیژیمێكی فیدێراڵ
و دیمۆكراتیك
له ئێران‌دا.
سه‌رچاوه‌كان:
www.daneshnameh.roshd.ir - عهدنامه
گلستان(په‌یماننامه‌ی
گوڵستان) 1
2. Освободитльное Движение вКурдистане.Д.Кадыр.Курдстан: на перекестках истории и политики.Москва.1994،с،17.